سلاو بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڤالان.
به‌ڕێزان، كه مندال بوین و له‌ناو كۆمه‌لگایه‌كی دیندار و نه‌خوێنده‌وار و ناوچه‌یه‌كی شاخاوی و دوور دوور له په‌روه‌رده‌یه‌كی زانستی و فێركاری و فێرخوازیدا چاومان به ڕۆناكیی ژیان هه‌لهێنا. ئێمه‌ی مندال ده‌بایه وه‌ك زه‌لامان به‌شداری له ئیش و پیشه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ماندا بكه‌ین. ده‌بایه جۆتیاری و بژاره و پشتی كێشانه‌وه و په‌رژین و داربڕین و مه‌ڕداری و هه‌تا دوایی له‌گه‌ل گه‌وره‌كان به‌ڕێوه ببه‌ین. هه‌ر له ته‌مه‌نی مندالیشه‌وه مێشكمان به خوڕافیات و چیڕۆكی ههلبهستراوو بێ بنه‌ما ئاخێندرابو. بڕوایان به زۆر شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره و پێكه‌نیناوی بۆ دروست كردبوین.
ئه‌وه زۆر باو بو كه هه‌ر له ته‌مه‌نی شه‌ش حه‌فت سالان، مندالان ناچار بكرێن به نوێژ كردن و ڕۆژو گرتن و سه‌لاوات و تههلیلاتی ئایینی. تاكه جێگای په‌روه‌رده‌مان ته‌نها ماله‌وه بو. ماله‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می په‌یدا كردنی ڕزق و قوتی ڕۆژانه‌یان بو، هه‌رگیز له توانایاندا نه‌بو بیر له خوێنده‌وار كردن و په‌روه‌رده‌ی زانستیی مندالانیان بكه‌نه‌وه.
وه‌ك ده‌زاندرێ، هه‌موو ڕێبازه‌كان، شتی جوان و ناشیرینی تێدا هه‌ن، شتی ڕاست و ههلبهستراویشی تێدا جێگیر كراون و ده‌كرێن.


ده‌گۆترا:
خدر دبێ ئه‌ز خدرم،
هه‌تا هه‌تا وه‌ز نامرم،
لههر جێگایانحازرم.
دیاره مندالانیش به‌شێكیان ئه‌و خورافیاتانهیان زۆر به‌توندی وه‌رده‌گرتن، به‌شێكیشیان هه‌ر به ساده‌یی لێیان ده‌ڕوانی و نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی توندڕه‌وی و قه‌تعی.
خۆم بڕوای زۆرم به خدره زیندووهكان هه‌یه، به‌لام ئه‌و خدرانهی من بڕوام پێیان هه‌یه، زۆر له‌خۆم بێچارهترن و ده‌كرێ زۆرێكیان هه‌ر دیندار و خوداناسیش نه‌بن. چه‌نده به‌دوای خدری زینده‌دا گه‌ڕاین و چه‌ندین خدری زیندهمان بینین، كه‌چی هیچیان ئه‌وه ده‌رنه‌چون كه بتوانێ یه‌ك ئاواتی كه‌سێكی پێویست بهێنیته‌دی. دلنیاشم بچوكترین ئاواتی هیچ كه‌سێكیان پێناهێتهدی. زۆرێك له خدرهكان ده‌ستیان له تاوان و تۆقانیشدا هه‌بووه و هه‌یه.
مرۆڤگه‌ل له حه‌یری مانی خۆی و سه‌ر دهرنهكردنی له قودره‌ت و گه‌وره‌یی خوداوه‌ند، سه‌ر لێشێواوه و هانا بۆ خه‌یال و خورافیات ده‌بات. هۆشیاری مرۆڤ له زۆر شتی هه‌لبه‌ستراو دوور ده‌خاته‌وه. به‌و هیوایه‌ی په‌روه‌رده‌و پێگه‌یشتن و ژیانێكی ئارام، ئاوات و ئامانجی هه‌ر مرۆڤێك بێت.
No comments:
Post a Comment