٦- داره به‌ن:

٧- شنۆك:
شنۆك (بنهوشۆك) هه‌مان جۆری داره به‌نه، به‌لام گه‌وره و به‌رز نابێت، هه‌ر تۆزێك له عه‌رز به‌رز ده‌بنه‌وه، له شێوه‌ی ته‌ڕاش. بنیشتیان پێوه دێت به‌لام كه‌متر له به‌ن یان بهنۆك، قهزوانیشیان پێوه دێن، به‌لام له قه‌زوانی داره به‌ن وردتر و ناسكترن و خۆشترن.
٨- تاوك:
داره تاوك، لك و پۆپه‌كانی وردی، زۆر قرپۆكن و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه سه‌ر داره‌كان، جێی متمانه نین و ده‌كرێ ده‌ست باوێنه هه‌ر لكێكی زراو، بشكێت. داره تاوك به دارێكی پیڕۆز ده‌بیندرا و زۆر كه‌س هه‌بون، ته‌خته دارێكی بچوكیان لێی دروست ده‌كرد و ده‌نه‌خشاند و له ملی مه‌ڕ و بزنانیان ده‌كرد و بڕوایان وابو، بۆ چاوو زاران باشه و مالاتیان ده‌پارێزرێ. خۆم بینیتم داری تاوكیان به نه‌خشێكی زۆر جوان له ملی مندالانیش ده‌كرد و بڕوایان وابو، به‌هۆی داری تاوك، ئه‌و مندال له چاوو زاری پیس ده‌پارێزرێ. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی داری تاوكیان به‌ده‌ست ده‌كه‌وت، بهاران بزمكی كار و به‌رخیان لێ دروست ده‌كه‌رد و دارێكی خاوێنه، ده‌و (ده‌م) ی كار‌و به‌رخی كول نه‌ده‌كرد.
به‌ر ده‌گری و به‌ره‌كه‌ی زۆر خۆشه، هه‌ر له‌سه‌ر ڕه‌نگی قهسكوانه. به‌ری داره تاوك به شینی ده‌خورێ و وشكیش ده‌كرێ و زۆر به له‌زه‌ته، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تاوكیان وشك ده‌كردن و پاییزان له جۆنیدا دهیانكوتان و ده‌یان كردنه كوشمه. تاوك زۆر نینه وه‌ك داره به‌ن و قهسكوان. داری تاوك. بنیشتی نییه.
٩- گیوشك:
دار گیوشك، (گێوژ) هه‌مووی دڕك و ستریه. زۆر كه‌س ملاك و كه‌وچكه دۆو هسكیویان له داری گیوشك دروست ده‌كردن و له دوای ته‌واو بون، له‌ناو ڕونیان دهكولاندن و سۆر و ڕه‌نگ خورمایی ههلدهگهڕان. چه‌ندین جۆره گیوشك هه‌یه و به‌ری جیاواز ده‌ده‌ن. هنده‌ك گیوشك هه‌نه، به‌ری ئه‌وه‌ند خۆشه، مرۆڤ لێیان تێر نابێت. زۆربه‌ی پاییزان، كه شوان ده‌هاتنه‌وه، به جانتای پڕ له گێوشكهوه ده‌هاتنه‌وه. گێوشك پاییزان كلاشهیان ده‌كرد و ئاژه‌لان پێیان خه‌نی ده‌بون. كیوشكه سۆر، كیوشكه زه‌رد، كیوشكه ڕه‌ش گیوشكه شین هه‌نه.
١٠- كهوۆت:
كهوۆت (كهڤۆت) دارێكی له ڕه‌نگی گیوشكه، به‌لام نه به‌ری هه‌یه، نه دڕكی پێوهنه.
شێنه‌ی كهوۆت ده‌كرانه گۆپال و داری كهوۆت بۆنه‌كه‌ی زۆر خۆشه. داری كهوۆت (كهڤۆت) هنده‌ك توره‌ی شێنه‌یی زۆر جوانی هه‌بون و بۆ دار جغاره (دار جگاره، باسكه جگاره) به‌كار ده‌هاتن و به شیشك و كه‌وان دهسمتران و دهنهخشێندران و جگاره‌ی توتنی فه‌لیان پێ ده‌كێشران.
١١- بهلالوك:
بهلالوك (ههلههلۆك) بهلالوكی به‌ر سۆر و زه‌رد و سۆر تاری هه‌بون. له خواردن هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیان خۆش بون، به‌لام هه‌ركه‌سی ده‌یخواردن، بهههلكهوت نه‌ما، پێی زگچویی (ئیسحال) ده‌بون. شێنهداری بهلالوك گۆپالی زۆر جوانیان لێ دروست ده‌بون. دارجگاره، باسكه جگاره‌ی دڕێژ و سه‌یریان لێ دروست ده‌كردن. كه داره بهلالوكیان به شیشك و كه‌وان دهسمتن، ڕونیان لێده‌دا و دار جگارهكه ده‌بووه ڕه‌نگێكی ڕه‌ونه‌قداری خورمایی.
No comments:
Post a Comment