چیڕۆكی كه‌ری ناو بزنان.
زۆمه زۆمێن ڕه‌وه‌ندا ل شون واران ل زۆزانا
تێگههل كاله كالا به‌رخ و مییا و سه‌ره شوانا
دلفڕین بون ئاوازێن بلووروانا ل به‌ر كۆتانا
خۆش تێ چرینگێنا زهنگولێن نێری و بهرانا
بۆ مه‌ڕ دۆشین دهاتن بڕێن زه‌ریا و بێریوانا.

باپیرم ڕاستی ده‌كرد، جاشولكهكه هێشتان پشتی قه‌ییم نه‌ببو بۆ سواری و به‌ده‌نی زۆر ناسك بو. هه‌ر به بچوكی بۆ سواری و ئه‌شیا لێبار كردن به‌كارم هێنا، بۆیه جوڕنه ده‌رچو و گه‌وره نه‌بو. به له‌ش هه‌ر تۆزێك له بزنهكی باش به‌رزتر و بهخۆوهتر بو. به‌لام ئه‌وه‌نده له‌گه‌ل كار و به‌رخ و بزنان ڕاهاتبو، به‌بێی بزان دانهدهكاسا، ناچار شه‌وانیش له‌گه‌ل بزنان له پاگ ده‌كرا.
هه‌ر له هه‌مان سال، بڕیاری ١١ی ئادار دراو ده‌ست كرا به شیعاری هه‌تا دونیا دونیایه، كورد و عاره‌ب برایه. ئێمه‌یش ئه‌و سالی ده‌بووه هه‌شته‌مین سال، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌شتی هه‌ولێر و ناوچه‌ی دزه‌ییان ببوین به‌ده‌ستی چه‌ته‌گه‌رایی خێلهكیی كوردایه‌تیه‌وه، به سه‌رپه‌رشتی مه‌لا مسته‌فای بارزانی.
كه قراری ١١ی ئادار ده‌رچو، به حیساب، ئێمه‌یش عه‌فو كراین كه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر گونده وێران كراوه‌كانمان و ئاوه‌دانیان بكه‌ینه‌وه.
ئه‌و چیڕۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌مان دوور و درێژه و نامه‌وێ سه‌رتان پێوه بئێشینم، ته‌نها كورت ده‌یبڕمه‌وه. دوای ١١ی ئاداری ١٩٧٠، گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر گونده‌كانمان و ده‌ستمان دایه ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كاوله خانووه‌كان و من هه‌ر به شوانییه‌وه به‌رده‌وام بوم. جاشولكهش هه‌ر له‌گه‌ل بزنه‌كان به‌رده‌وام بو و تێڕكی نان و پێخۆر و پێداویستیه‌كانی بۆ ههلدهگرتم و له‌گه‌ل بزنان ڕاهاتبو، له‌و شاخ و كه‌ند و كۆسپان ڕێیده‌كرد به‌بێ گرفت و ئاسێ بون.
ئیتر له ته‌مه‌نی به‌چكه‌یی تێپه‌ڕیبو و ببوه كه‌رێكی پێ سوكی سود به‌خش. به‌رده‌وام بۆ بار و كاروانان به‌كارمان ده‌هێنا، هه‌ركاتی له كاروانیش ده‌هاته‌وه، وه‌ك خو پێوه گرتن، نه‌ده‌حه‌وایه‌وه هه‌تا نهچوبایهوه ناو بزنان.
له پاییزی سالی ١٩٧٣ ئێواره‌یه‌ك بینیمان نه‌خۆش كه‌وتبو، زۆر بێچاره، چاوی لێل ببون و حالی شوڕ بو. باپیرم له‌گه‌لم هات و له ده‌وری سوڕاین و بهدهنیمان پشكنی، ده‌بینین مار پێیه‌وه داوه و گشت له‌شی ژه‌هراوی بووه. هه‌ولی زۆرماندا و خوێنمان له برینی مار پێوه‌دانی به‌ردا، به‌لام دره‌نگ كه‌وتبو، ژه‌هر هه‌موو لاشه‌ی داگرتبو، دوای دو ڕۆژان سكه‌ت بو. ئه‌و ڕوحی هسیایهوه، به‌لام من ناخم بۆی ده‌سوتاو ماوه‌ی دو حه‌فته هه‌بو، هه‌ركه شه‌پرزه‌یی كه‌ره‌كه‌م ده‌هاته‌وه بیر، چینه گریانێكم بۆی ده‌كرد. ئه‌و كه‌ر ببووه به‌شێكی گرینگ له ژیانی مندالیم، بۆیه ئاسان نه‌بو بتوانم له‌بیری بكه‌م. پاشان چه‌ندین كهریترمان په‌یدا كردن، به‌لام هیچیان گرینگیی ئه‌و كه‌ریان نه‌بو كه به بێچكهیی له‌گه‌لمان به‌شدار بو له شوانی هه‌تا كۆتایی ژیانی.
شتێكی واقعی هۆزه‌كانی كوردستانی عێڕاقیش باس بكه‌ین خراپ نابێت. زۆربه‌ی عه‌شیره‌ته شاخاویه‌كانی كوردستان، پێیان شه‌رم و شوره‌یی بو ماكهران به‌خێو بكه‌ن. بۆ نمونه، له هه‌موو ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی و برادۆستی و دۆسكی و مزوری و گه‌ردی گه‌ڕابان، له نێركهر زیادتر، یه‌ك ماكهریش نه‌ده‌بیندرا. له‌سه‌ر ئه‌و عه‌قلیه‌ت و نه‌ریتی شوره‌یی، سه‌دان كه‌ری به‌ست ئه‌زمان له واقع و ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ بێبه‌ش ده‌كران. واته به دانانی خودا ڕازی نه‌بون و گیاندارانیان له‌و دانانه‌ی خودا داده‌بڕین، ته‌نها له‌به‌ر ته‌علیق و شه‌رمه‌ی دژی یاكتریان به‌كار ده‌هێنان.
بمبورن كه نوسینه‌كه‌م به‌بێ پێچه‌وانه و ڕاستگۆیانه داڕشتووه.
No comments:
Post a Comment