سه‌رده‌می ده‌ستاڕ

له ناوه‌ڕاستی سالانی حه‌فتاكاندا، مالی مو‌سا به‌گی چناره‌یی مه‌كینه‌یه‌كی برنج سپی كردنیان دامه‌زراند و گونده نزیكه‌كان بۆ برنج سپی كردن، ده‌چونه گوندی بنهوانۆكێ، به‌لام زۆر گوند هه‌بون، دووره‌ده‌ست بون و ناچار بون هه‌ر گڕك و جۆنی و ده‌ستاڕ به‌كار بهێنن.
ئاشی ئاوێش هه‌بون بۆ هاڕینی دانه‌وێله و هارد (ئارد) دروست كردن. به‌س ئاشی ئاوێ دووره‌ده‌ست بون و ده‌بایه به كاروان بۆی بچن. ئاشی ئاو، هه‌م زه‌حمه‌تی زۆری ده‌ویست، هه‌میش به هه‌موو كه‌س به‌ڕێوه نه‌ده‌چو، هه‌میش ده‌بایه جێگایه‌ك بێت، ئاوی كه‌م نه‌بێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی تێدا هه‌بێت كه جۆگایهكی بۆشی بۆ سه‌ر ئاش لێ ههلبهسترێت و ئه‌وه‌نده به‌رز بكرێته‌وه كه سولی بۆ دابندرێ و ئاوه‌كه تیژ داڕژێته زیندان و خورت له په‌روانه‌كان بدات كه هێزی سوڕاندنی به‌رداشی هه‌بێت.
زیندان له شێوه‌ی ژێرزه‌مین (سه‌رداب)ه، خوانه، كوری، په‌روانه، گشتیان له‌و زیندان دان و ده‌بێ جێی زیندانی ئاشی لێ داده‌مه‌زرێ، تۆزێك به‌رز بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له سولاغ ده‌ڕژێته خوار و له په‌روانه‌كان ده‌دات، به‌ناو زینداندا بچێتهخوار و له‌گه‌ل ڕوبار یان شی‌و تێكههلاو بێته‌وه.
خوانه، جێی كوریه، واته بستی ئاشی له‌سه‌ر داده‌نرێ و له‌سه‌ری ده‌سوڕێ. بهردهگوره، بناغه‌یه، خوانه‌ی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێ. كوری، یان بلێین بنی بست ده‌كه‌وێته سه‌ر خوانه‌كه، واته بهردهگوره و خوانه، بنی بستی ئاشیینه.(ئه‌ساس)
پێیی ئاش، ده‌زگای وه‌زن كردنی ئاشهكهیه، به پێ به‌رداش ته‌رازو و بلند و نزم ده‌كرێ.
كه بست له به‌رداشی بنه‌وه ههلكێشرا، كونی به‌رداشی بنه‌وه گه‌وره‌تره له قیاسی بست، بۆیه پینج ده‌كرێ، پینج له داری توو دروست ده‌كرێن و له كونی به‌رداشی بنه‌وه ده‌درێن و كونی به‌رداش ته‌واو قه‌ییم و قه‌پات ده‌كرێ. سهڕنه، یان بلێین په‌ڕ. بست به‌ناو سهڕنهدا ده‌ڕوا بۆ سه‌رێ بۆ ناو به‌رداشی سه‌رێ.
بهڕازه له سه‌ره‌وه داده‌نرێن و به‌رداشی بنه‌وه له‌سه‌ر بهڕازهكان داده‌مه‌زرێ. بهڕازه له داری توو دروست ده‌كرێن. به‌رداشی یه‌كه‌م له‌سه‌ر بهڕازهكانه.
بست له خواره‌وه‌ڕا به‌ناو به‌رداشی بنه‌وه‌ڕا به‌سه‌ر ده‌كه‌وی، سه‌ری بست، ئاسنێكی پانی پێوه‌یه، به‌و ئاسن ده‌گۆترێ توور، هه‌ردوكیان پێكه‌وه توورو بستن. بست كونێكی بچوكی له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌دا هه‌بو، بۆ دامه‌زراندنی بهرداشهكان، ڕاستۆك، یان بلێین ڕاسته (مهستهڕ) له‌و كونه ههلدهكشێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاست و دروست بخرێتهجێ.
مكاره، ئاسنجاوێكه، له‌كاتی پێویست بۆ هێنانه‌خوارێی به‌رداش، به پێ به‌رداش بۆش ده‌كرا، به مكاره تۆزێك به‌رز ده‌كرا هه‌تا ملخهی بچێته‌ژێر، به ملخه به‌رداش بلند ده‌كرا، ئه‌وجا گردیله ده‌درایه به‌ر به‌رداش، پاشان به ملخه به‌رداش دهخزێندرایه سه‌ر گردیله و ده‌یان هێنایه خوار بۆ بیرازتن و نكوراندن. گردیله له دار دروست ده‌كرا له شێوه‌ی خڕیله وه‌كو باگوردان (باگوردێن) چه‌ند جۆره چه‌كوچ (چه‌كوش)ێكی بیرازتن و نكوراندن هه‌بون.
به‌رداشی سه‌ره‌وه له توور و بست دادێت و ده‌خرێته سه‌ر به‌رداشی بنه‌وه.
له‌سه‌ر به‌رداشی سه‌ره‌وه، چه‌قه‌نه یان لهقهنه هه‌یه. سندۆقێكی گه‌وره هه‌یه كه دانی تێددهكرێ، پێیده‌گۆترێ كۆل (كۆتهل)ی دان تێكردن.
جێی دانی لێدێتهخوار، پێیده‌گۆترێ سۆلینه و پۆزینكهی كۆلی دان. چه‌قه‌نه له به‌رداش ده‌دات و سۆلینه ده‌له‌رێنیته‌وه و دان دێته خوار بۆ ناو به‌رداش.
سولی ئاو، جۆگایهكی گه‌وره له ئاو ههلدهبهسترێ و كه گه‌یشته سه‌ر ئاش، سولێكی به‌رزی بۆ داده‌مه‌زرێ و ئاو به‌ناو ئه‌و سولدا به ڕژدی دێته‌خوارو له په‌ڕ یان بلێین په‌روانه ده‌دات و بست ده‌سوڕێنی و بستیش به‌رداشی سه‌ره‌وه ده‌سوڕێنی، له‌گه‌ل سوڕانی به‌رداشی سه‌ره‌وه، دان به‌ناو كونی ناوه‌ندی به‌رداشدا ده‌خزێته به‌ینی هه‌ردو به‌رداشان و ده‌هاڕدرێ.
به‌بیری من، ئه‌و ئاشانه‌ی له ئێمه نزیك بون و هه‌رده‌م باراشمان دهبردنێ، ئاشی حه‌سه‌ن ڕه‌شۆ خاستۆیی و ئاشی سمایل حاجی برایم بون، ئاشه‌كانیش له‌سه‌ر ڕوباری له گه‌لیی ڕه‌ش ده‌هاته خوارێ دامه‌زرابون و ناویان لێنابو گه‌لیی ئاشان. حه‌سه‌ن ڕه‌شۆ و سمایل حاجی برایم دو كه‌سی دیاری ناوچه‌كه بون بۆ به‌ردناسی و به‌رداش بڕین و ئاش دروست كردن. به‌رداش په‌یدا كردن، یان بلێین به‌ردی گونجاو بۆ به‌رداش له هه‌موو جێگایه‌ك په‌یدا نه‌ده‌بون، ده‌كرا بهردناسهكان به حه‌فته و مانگ به‌دوای به‌رددا بگه‌ڕێن، كه به‌ردیان ده‌دۆزیه‌وه، ئاسنجاوی به‌رد بڕین و داتاشینیان ده‌بردن، نان و خواردنیان ده‌برد و چه‌ندین ڕۆژان خه‌ریكی داتاشین و كون كردنی به‌رداش ده‌بون، كه حازر ده‌كرا، ئه‌وجا هانایان بۆ خه‌لكی گوندی ده‌برد و زبارهیان ده‌كرد بۆ هێنانه‌وه‌ی به‌رداش بۆ سه‌ر ئاش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه چیایی و بێ ڕێگاو بان بو، جار هه‌بووه، زیادتر له بیست كه‌س له بهرداشێك كۆبوینه‌وه به دار ملخان و ده‌ستبار لێگرتن قۆناغ به قۆناغ هینایتیان هه‌تا گهیاندیتیانه سه‌ر ئاشی به‌بێ شكان و له‌ده‌ست ده‌رچون. جۆنی و ده‌ستاڕ و به‌رداش و باگوردان دروست كردن، گشتیان له‌سه‌ر شانی بردناس و به‌ردتاشان بون.
No comments:
Post a Comment