كۆچی دوایی مه‌لا كه‌مال مه‌لا عه‌لی ئهلموشی:
ئه‌مڕۆ زۆر دلگران بوم به هه‌والی كۆچی دوایی ڕێزدار مه‌لا كه‌مال مه‌لا عه‌لی ئهلموشی.

له پاش ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی گونده‌كانمان، ٩٠% خه‌لكی برادۆست خۆیان له حیزبایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی ده‌پاراست و تێكههلاویان نه‌ده‌بون، هۆی تێكهه‌ل نه‌بونیش دوژمنداریی بنه‌ماله‌ی بارزانی بو له‌گه‌ل شێخ ڕه‌شید لۆلانی و سۆفیه‌كانی. ئه‌وانه‌ی ده‌بونه كادیر و پێشمه‌رگه‌ی پارتیش، سۆفیه‌كان و زۆربه‌ی خه‌لكی ناوچه‌ی برادۆست، به‌چاوێكی زۆر ناشیرین و شێوه خیانه‌تكارێك لێیان ده‌ڕوانین. ڕه‌حمه‌تی مه‌لا كه‌مالیش یه‌كه‌م كه‌س بو له گوندی ئهلموشێ ببێته كادیری پارتی و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له‌شان بكات، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه، مه‌لا كه‌مال ڕێز‌و خۆشه‌ویستیی پێشانی له‌ناو گوندیان و خه‌لكانی ئه‌و ده‌ڤه‌ردا وه‌ك پێشتر نه‌مابو. به‌س سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چوبووه باوه‌شی حیزب و كاری نهێنی و ئاشكرای بۆ ده‌كردن، ئه‌وو باوكم ڕفاقهتیان به‌رده‌وام بو و هه‌ركه ڕێیان ده‌كه‌وته گونده‌كانی یه‌كتری، به‌خۆشحالییه‌وه سه‌ردانی یه‌كتریان ده‌كرد و باسی بیره‌وه‌ریه ڕابردووهكانیان بۆ یه‌كتر ده‌گێڕانه‌وه.
له به‌هاری ١٩٧٥دا كه مه‌لا مسته‌فا بارزانی گۆتی كاری (مه‌ن تهمامشود) و ئاشبه‌تالی ڕاگه‌یاند، ڕه‌حمه‌تی مه‌لا كه‌مال مه‌لا عه‌لی له مالباتی دابڕاو ئاواره‌ی ئێران بو. هه‌ر له هاوینی هه‌مان سالدا، باوكم به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد و یه‌كتریان نه‌بینییه‌وه. به‌نده هه‌رده‌م ڕفاقهتیی مه‌لا كه‌مال و مسته‌فای باوكمم له‌یاد بووه و پڕ به‌دل حه‌زم ده‌كرد جارێك له‌گه‌لی دانیشم و بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆی و باوكمم بۆ بگێڕیته‌وه، به‌س ئێمه له سالی ١٩٩١ ئاواره بوین و ئه‌وان له كوردستان مانه‌وه، به‌و هۆیه‌وه هه‌ر نه‌متوانی بیبینم و ئه‌و پرسیارانه‌ی له دلم دابون و حه‌زم لێبو ئاراسته‌ی بكه‌م و وه‌لامه‌كانی لێ وه‌رگرمه‌وه، له ناخمدا به‌بێ وه‌لام مانه‌وه و یه‌كترمان نه‌بینییه‌وه.
جێگات به‌هه‌شت بێت و ڕوحت ئارام بێت كاكه مه‌لا كه‌مال مه‌لا عه‌لی. خه‌وێكی شیرین و خۆشت هه‌بێت، ئێمه‌یش هه‌موومان له ڕێگای ئه‌و خه‌وه درێژهین و هه‌ر یه‌كه‌مان به ڕۆژی خۆی.
دوعاخوازین خودا ئارامی به ئه‌ندامانی خێزانی و سۆزدارانی ببه‌خشی و ته‌مه‌نی درێژی بۆ منداله‌كانی جێهێشتبێت.
No comments:
Post a Comment