سێودینی باپیری پێنجه‌ممان.

دیاره هه‌ر به‌و هۆیه‌وه، عه‌بدوللای باوكی باپیرمان هیچ ملكی نابێت، هه‌تا میراتی له‌بۆ حه‌مه‌دی باپیرمان به‌جێ بمێنێت، عهبدوللایش هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوی‌دا كۆچی دوایی ده‌كات و باپیرمان و خوشك و براكه‌ی به هێتیمی ده‌مێننه‌وه. له جه‌نگی جیهانیشدا، كولب و برسیه‌تی بال به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌دا ده‌كێشی و خه‌لكانی ده‌ست كورد و نه‌بویی، زۆر شه‌پرزه ده‌بن. باپیرمان له ناچاری بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێته شوانی به‌درۆی به‌گزاده. هه‌رجار باپیرمان به باشی سه‌نای به‌درۆ و خێزانی به‌درۆی ده‌كرد و ده‌یگۆت، زۆر یارمه‌تیی منیان ده‌دا و لێنه‌ده‌گه‌ڕان له هیچم كه‌م بێت. ده‌یگۆت، ئه‌وان وه‌ك شوان حیسابیان بۆ نه‌ده‌كردم، به‌لكو وه‌ك كوڕی خۆیان ئه‌ژماریان ده‌كردم. به‌س پاشان باپیرمان له‌گه‌ل شینۆ و فاتیمه‌ی خوشكی ڕو له قه‌لاتی هه‌ولێرێ ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌وێ به سه‌پانی ژیان ده‌گوزه‌رێنن هه‌تا باپیرمان له‌گه‌ل خهمێی دامیرمان ده‌بنه هاوژین. ئه‌وجا دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌ی برادۆست، به‌هۆی سێودین و دۆڕاندنی سه‌رجه‌م ملك و مالی، باپیرمان هیچی ئه‌وتۆی له ده‌شتی به‌رازگر نابێت كه ئومێدی له‌سه‌ر دامه‌زرانه‌وه‌ی پێی هه‌بێت، بۆیه له‌پاش جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م كه باپیر و داپیرمان ده‌بنه هاوژین و مال، ده‌ستبه‌رداری ده‌شتی به‌رازگر ده‌بن و ڕو له گوندی به‌نێی خواكوڕك ده‌كه‌ن و له‌وێ ئاكنجی ده‌بن. له گوندی به‌نێ هنده‌ك ملك و میراتی شینۆ و فاتیمه‌ی خوشكی باپیرمان به میرات بۆ ده‌مینێته‌وه و ههندهكیشیان كڕیوه. به‌هه‌رحال، باپیر‌و داپیرمان توانیانبو له ژیانی گوندی بهنێدا سه‌ركه‌وتوانه ببنه خاوه‌نی زه‌وی و ملكێكی زۆر، باشترین دهرهدیی گوندی به‌نێ، هی باپیر و داپیرمان بو. داپیرمان هه‌ر زوو كۆچی دوایی كردبو و ئێمه پێیڕا نه‌گه‌یشتین. باپیرمان هه‌ر مابو هه‌تا ٢٥\٢\١٩٩١ ئه‌ویش له‌و ڕۆژیه‌وه مالئاوایی له ئێمه و ژیان كرد. باپیرمان دهرهدیی گوندی به‌نێی كردیته به‌یتولمال و به قه‌ولی ئه‌و بێت، ئه‌و دهرهدی، كڕین و فرۆشتنی پێناكرێ و ده‌بێ هه‌رده‌م بۆ بنهمالهمان بمێنێته‌وه. دهرهدیی سولكێش خۆسه‌ر هی باپیر‌و داپیرمان بون و له خێر‌و ناوچاوانی ئه‌وانه‌وه، كه ئێمه پێڕا گه‌یشتین، خاوه‌نی پاوانی خۆمان بوین هه‌تا له سالی ١٩٧٨ گونده‌كانمان تهڕحیل كران و ئێمه‌یان له‌و ناوچه و لانه‌ی ڕه‌سه‌ن مه‌حڕوم كردین. دوای سه‌ره‌تای هاوینی ١٩٧٨ كه تهڕحیل كراین، هه‌تا ئێستایش ئه‌و ناوچه ئه‌مانه‌ت و ژیانی ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیه‌وه. ئێستایش به خه‌یال ئێمه هه‌ر خاوه‌نی ئه‌و گوند و زهویاین، به‌س به واقع، هیچ خێرمان لێی نه‌بینیوه و دوای تهڕحیل نه‌مانتوانیوه له‌وێ بژین و بمینین و خۆمان به خاوه‌نی بزانین.
باپیرم زۆر باس و قسه‌ی بۆ ده‌گێڕاینه‌وه. زۆر به وردی باسی له شه‌ڕ و ململانێی به‌ینی به‌گزاده‌كانی ئه‌و به‌ر و ئه‌مبه‌ری ڕوباری به‌رازگر ده‌كرد. ئه‌و له گێڕانه‌وه‌كانیدا، ناوی زۆریانی له یاد بو. به‌س به‌داخه‌وه كه به‌نده زۆربه‌ی ناوه‌كانم له یاد نه‌ماون. باپیرم سه‌یر قسه‌ی ده‌گێڕانه‌وه، باسی دهكردو ده‌یگۆت، به‌گزاده‌كانی هه‌ردو به‌ر هه‌ر له شه‌ڕ دابون دژی یه‌كتر، ده‌یگۆت هه‌ردو به‌ر نۆ گێره‌ی نۆ نۆیان له یه‌كتر كوشتونه واته زیادتر له هه‌شتا كه‌سیان له یه‌كتر كوشتونه. خۆزگه كه‌سێك ئه‌و كورته بابه‌ته‌م بۆ به‌ڕێز نوره‌ددین جه‌وهه‌راغا بخوێنیته‌وه. له‌گه‌ل ڕێز‌و سوپاس بۆ هه‌ر كه‌سێكی ده‌یخوێنیته‌وه.
ئومێده‌وارم به‌گزاده به‌ڕێزه‌كان به هه‌له له‌و كورته نوسینه‌م تێنه‌گه‌ن. ئه‌وه ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی مێژووه و وه‌ك چۆنم بیستووه، به ئامانه‌ته‌وه، باسم كردووه.

No comments:
Post a Comment