خنكانی ئیبراهیم مام ئاغا كانیهڕهشی سال ١٩٦٣
خوێنهرانی خۆشهویست، ئهم گێڕانهوه، یهكێكه لهو بهسهرهاتانهی ئاوارهییمان له دهستی عهقلی خێلهكیی كوردایهتی. ئهوهی بۆم كرابێت و له تهمهنی مندالیمدا بهبیرم هاتبێتهوه، نوسیتمهوه و بهتهمای كۆكردنهوهیانم له نامیلكهیهكدا. جار بهجارهش، كورتهیهكتان دهخهمه بهرچاو. ئومێدهوارم سهرنجتان لهسهری ههبێت. به سوپاسهوه.
شتێك کە هەتا ئێستاش وەك فلیمێك هەر لە یادمە، ڕۆژێك بابم و ئیبراهیم مام ئاغا کەوتنە ڕێ بەرەو دوکانەکانی کەلەکی یاسین ئاغا. منیش مندال بووم، بەگەلیان کەوتم، هەتا دەوری پاش نیوەڕۆ، ئەوکاتی گەڕاینەوە بەرە و مال. کە گەیشتینەوە ناو مالان، ئیبراهیم بە باوکمی گۆت،” مستەفا بابچینە سەر زێی، تۆزێك مەلەوانی بکەین و فێنك ببینەوە.” بابیشم گۆتی،” وەرە با بچینەوە مالێ من هیلاکم، تاقەتی مەلەوانیم نییە.” بەلام ئیبراهیم سور بوو لەسەر چوونی مەلەوانی. بابم بەرەو مالەوە ڕۆیشت. منیش گۆتم،” بابە، من لەگەل ئیبراهیم دەڕۆم بۆ مەلەوانی.” ئەویش ڕێگای پێدام و ڕۆیشتین بۆ سەر زێ. کە چوین پێنج هەتا شەش کەسیتر مەلەوانیان دەکرد. من نەمدەوێرا بچمە ناو قولایی ئاوەکە، ئیبراهیمیش مەلەوانی نەدەزانی. هەر لە لێوار خۆی دەخستە ناو ئاو. نازانم کێ بوو، بەلام کەسێك هەر دەیگۆتێ،” ئیبراهیم، وەرە وەرە ئێرە قول نییە.” ئەویش وردە وردە بەرەو قولایی ڕۆیشت.


ئەویش خنکاو ناگەڕێتەوە، بەلام لەدوای ئەو کاتە مەلەوانەکە بە پەشوکاوی هاتەدەر و گۆتی،
ئەشکەوتێکی زۆر گەورە بوو. زۆربەیم پشکنی، بەلام سەرەڕای بێ ئەنجامیم لە سۆراخی لاشەی ئیبرایم، خۆیشم لەناو ئەشکەوتەکە ون بووم و نەمدەزانی ئەو کونەی پێیدا چووبوومە ژوورەوە لەکامە لایە. بەهەر حال خەریك بوو، بێ ئومێد بم لە خۆڕزگارکردن و دۆزینەوەی ئەو ڕێگایەی پێیدا چووبوومە ژوورەوە. بەلام خوا یارمەتی دام. دواجار توانیم دەرگای دەربازبوونم بدۆزمەوە و بێمە دەرەوە.
تکا لە هەمووتان دەکەم خۆتان بپارێزن لەو جێگایە و با کەسیتر بەو هۆیەوە گیان لەدەست نەدات.” لەپاش ئەو هەولانەش، کەسوکاری ئیبرایم، بەتایبەت دایکی، زیادتر لە مانگێك بوو، هەر لەو جێگایەی کە ئیبراهیم لێی خنکا بوو، هەتا لای گوندی زەنگول و سفهیێ شەو و ڕۆژ لە لێوار و چۆمەکانی زێی کەلەك دەهاتن و دەچوون بۆ دۆزینەوەی لاشەکەی، یان هەر نەبی سۆراخێكی لێ پهیدا بکەن کە دلئارامیان پێ ببەخشێ، بەلام ئەو مەڕاقە بێ ئەجام مایەوە لە دلی دایکی و کەسوکارەکەیدا.
ڕوحی ئیبراهیم و سهرجهم كۆچكردوان شاد.
No comments:
Post a Comment