قوربانی لە پێناو چی؟
ئەو پرسیارە بۆ ئەو خەلکانە بەجێ دەهێلم کە بەبێ زانیاری خۆیان دەدەنە دەست (ئایدۆلۆجیاێك) هزرێك چ بۆ ژیانی کاتی، یان ژیانێکی یەکجارەکی.
لەگەل پیرۆزبایم بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی بۆ سەرجەم بڕوادارانی ئەو جەژنە. کارێکی پیرۆزە مرۆڤ ڕێز لە هەموو بیرو باوەڕێکی جیاواز بگرێت و بگونجێت لەگەل بیرو هزرە جیاوازەکان بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە مرۆڤایەتی بکەن و ژیانێکی ئاسودەی گشتی دابین بکەن، بەلام دەبێ هەر مرۆڤێك لە ڕێز گرتن سنوری خۆی نەبەزێنی و لە پەنای ڕێزدا خۆی ون نەکات لەناو ئەو بڕوایەی کە پێویستە ڕێزی لێ بگیرێت.
هیچ زمانێك و زاراوەێك نییە کە پڕ نەبێت لە وشەی جوان و شیرین و دلخۆشکەر، زمانی کوردیش ئەگەر هەر وەك خاکی کوردستان لەژێر کاریگەری داگیرکەری دانەبێت، لەوانەیە زەنگینترین زمانی سەر گۆی زەوی بێت، بەلام زۆر جێی داخە کە نەك هەر خاك، بەلکو بەشی هەرە زۆر لە گەلی کورد مێشکی داگیر کراوە و ئەو داگیر کردنەش بەشێوەك بەسەر دل و دەرون و بیریدا چەسپاوە کە ناتوانێ ڕێگا بەخۆی بدات کە تەنها بە خەیالیش بیر لەو داگیربونەی بکاتەوە و بتوانێ بەرگری لە هەبونی خۆی بکات، هەر بەو هۆیەشەوە کە ڕێگای بیر کردنەوەی لەسەر داخراوە، خۆیان بەخاوەنی ئەو بیرە بەسەردا سەپاوە دەزانن و هەردەم لە هەولی پاراستن و بەهێز کردنی دان، دەیان سالە کورد خەبات دەکات بۆ ئازاد کردنی خاکی داگیر کراوی، بەلام قەت خەباتی نەکردووە لەپێناو ئازاد کردنی مێشکی داگیر کراویدا، لە زۆربەی کورتە نامە ئەلکترۆنیەکان و گفتوگۆی ڕۆژانی جەژنە ئایینیەکاندا دەبیندرێ و گوێمان لێ دەبێ، لە جیاتی وشە پڕ لە سۆزو جوان و شیرین و ڕەسەنیە کوردیەکان، هەردەم وشەی بیانی بەکار دەهێنن، بەتایبەت وشەی عەرەبی، وەك بلێی مێشکی داگیر کراو وا بیر دەکاتەوە کە ئەگەر بە زمانی عەرەبی پیرۆزبایی نەکات، لەوانەیە خوا لێیان وەر نەگرێ(قبول)نەکات.
خۆزگە مرۆڤ بە ژیری و تێڕامانەوە خۆی دەسپاردە هەر بیرو بڕواێك و قازانج و زەرەری گشتی مرۆڤایەتی لەبەر چاو دەگرت و خۆی لە پڕو پاگندەو هەلبەستراو دوور دەخستەوە و بڕوای بە بون و تواناو هێزی خۆ دەکرد، ئەوجا بیرو باوەڕی ئۆلی و ئایینی بن یان ڕامیاری…