Sunday, December 1, 2013

گرێگۆر بەیانیێک لە خەو هەستا، ببوە قالۆچەێکی گەورە. Die Verwandlung (The Metamorphosis)


 گرێگۆر بەیانیێک لە خەو هەستا، ببوە قالۆچەێکی گەورە.
ناوی پەرتوک Die Verwandlung (The Metamorphosis) گۆڕان 
نوسەر: Franz Kafka

نوسینی پەرتوکەکە لە سالی ١٩١٥ بوە، ٥٥ ڕوپەلە
لەسەر کوڕێک نوسراوە بەناوی Gregor Samsa
گرێگۆر خاوەنی دایک و باوک و خوشکێک بوە.

گرێگۆر کاری بەقالی کردوە، بژێوی مالەوەیان لەسەر شانی ئەو بوە.
گرێگۆر لە سەرەتای ژیانی کەسێکی بێ هەست بوە، هەموو هزرو بیری تەنها لەسەر کارەکەی بوە، وەک ڕۆبۆتێکی بێ هەست و نەست تەنها خەریکی کاری ڕۆژانەی بوە.

لە کاری بەقالیشدا سەربەخۆ نەبوە، لەژێر کۆنتڕۆلی کەسێکی تردا کاری کردوە، هەموو بەیانیان لە کاتی خۆیدا لەسەر کارەکەی ئامادە بوە، بژێوی خۆی و دایک و باوک و خوشکەکەی بەو کارە دابین کردوە.

 بەیانیێک لەخەو هەلستا کە بڕوا بۆ کار، بەلام کە تەماشای خۆی کرد دەبینێ لاشەی گۆڕاوە و بوە بە قالۆچەێکی گەورە و شەش لاق و دەستی پێوەیە، بیرو هۆشی هەر لەلای کارەکەی بوە، هەر چەندی هەولی داوە کە دەست و قاچی لەبۆ کار ڕابهێنێ و بە نیازی خۆی بڕوا بۆ سەر کار، بەلام بۆی نەکراوەو وەک پێشوتر دەست و قاچەکانی بەکار نەهاتون.

 خاوەن کارەکەی بەدوایدا هاتوە بۆ مالیان و لەگەل ئەندامانی خێزانی هەمویان لەپشت دەرگای ڕاوەستاون و بانگیان کردوە  داخوا بۆچی نەچوە بۆ سەر کارەکەی؟ ئەویش لەپاش دەمێکی کەم هەولی داوەو توانیویە بە دەمی دەرگاکە بکاتەوە، کە دەرگای کردۆتەوە، بە بینینی ئەو شێوە گۆڕانە، دایکی یەکسەر لەخۆچووەو بێهۆش کەوتوە، باوکیشی توڕەیی و خەمباری و تاسانی تێکهەل بوە، خاوەن کارەکەشی کە ئەو دیمەنەی بینیوە، وەک سەر لێ شێوانێک گۆتویەتی، من وامزانی تۆ کەسێکی ئاسایی؟ لەپاش ئەو گۆتنەی، ڕاست ڕۆیشتوە و بەجێی هێشتون.

 ئیتر ڕۆژ بە ڕۆژ، باری دەرونی ئەو خێزانە قورستر بوەو دایک و باوک وایان لێ هاتوە، بەهیچ شێوە نەچوینە لای و حەزیان نەکردوە چاویان پێی بکەوێ، تەنها خوشکی جاربەجارە یارمەتی داوە و خواردن و خواردنەوەی داوەتێ، زۆر جاریش لەکاتی خواردن و خواردنەوە پێدان، بێزی لێی بویتەوە و قالۆچەکەش ئەو هەستەی لەلا دروست بوە کە خوشکی بێزی لێ دەبێتەوە و زۆر جاران هەولی خۆ شاردنەوەی داوە لەو کاتانی خوشکی هاتوە بۆ یارمەتی دانی.

وە لەهەمان کات دیارە پێشتریش،گرێگۆر ئەو هەستەی هەر لە دلدا بوە دەربارەی خوشکی و کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بتوانێ هندێک پارەو پول پاشەکەوت بکات و یارمەتی خوشکی بدات بۆ ئەوەی بچێتە خوێندنگا.
خوشکی زۆر حەزی لە فێربونی مۆزیقا بوە، گرێگۆریش بەهۆی یارمەتیدانی خوشکیەوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خۆشەویستی بۆ خوشکی لەزیاد بون دابوە، هەستێکی زۆر سۆزدارانەی لەلا دروست بوە، زۆر جاران بیری کردۆتەوە کە ئەگەر چاک بێتەوە و بتوانی وەک مرۆڤێکی ئاسای دەست بەکار بکاتەوە، هەول دەدات یارمەتی خوشکی بدات هەتا بتوانی بچێتە خوێندنگای مۆزیقا.

بەلام پاشان خوشکیشی وردە وردە لێی بێزار دەبێت و کەمتر یارمەتی دەدات و زۆر جارانیش لەبیری دەکات و بەبێ خواردن دەمایەوە، بۆ ماوەێکی زۆر گرێگۆر ژورەکەی بە پیس و پەلۆسی دەمینێتەوە و لە برسان شەپرزە دەبێت. 

هەر چۆنێک بێت، باوکی لەناچاری کارێک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی لەباری داهاتی ڕۆژانەیاندا شکەست نەهێنن. 
گرێگۆریش چەند جارێک هەولی هاتنە دەرەوەی دەدا، جارێک لە ژوورەکەی هاتبوە دەرەوە، باوکی تازە لەکار گەڕابوەوە و زۆر هیلاک بوە، کە دایک و باوک چاویان بە قالۆچە کەوتوە کە لە دەرەوەی ژوورەکەیەتی، باوکی زۆر توڕە بوە و چەند سێوێکی ڕاوەشاندیتێ و دانەێک بەر پشتی قالۆچە کەوتوە، قالۆچە بریدار دەبێت و بە برینداری دەچیتەوە ناو ژوورەکەی و بەهۆی برینداریەوە هیچی بۆ ناخورێت و کەس یارمەتی نادات و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بێهێزترو شەکەتتر دەبێت. 

سەرەڕای شەکەتی و برینداری، ڕۆژێک خوشکەکەی لە هەیوانی مالێ کەمانی ژەنیوە، گرێگۆر حەزی لێبوە لە نزیکەوە گوێ لە کەمان ژەنینی خوشکی بگرێ، بەلام نەیویستوە بەو ڕەنگە قالۆچەییەوە بێتە لای و دیسان لە زەوقی ئەوان بدات و بێزریان بکات و بێزیان لێی بێتەوە، گرێگۆر ئەو هەستەشی لەلا دروست بوە کە بە هزری ئەو ئەندامانی خێزانی لە گرنگی مۆزیقا لێدانی خوشکی تێناگەن، وای بیر کردۆتەوە کە بەهەرحال بێت خۆی بگەێنێتە لای خوشکی و هێواش هێواش بەرەو لای خوشکی دەهات.

 بەلام پێش گەیشتنە لای خوشکی، دیسان ئەندامی خێزانی چاویان پێی کەوتو کردیانە هاتو هاوار، ئەویش زۆر بە حەسرەتەوە لاشەی شەپرزەی سوڕاندو هەولیدا خۆ بگەێنیتەوە ناو ژوورەکەی، کە گەیشتە ناو دەرگا، کەسێک زۆر بە توندی دەرکای لێدایەوەو لەسەریان داخست، لە ژوورەوە هەستی کرد کە ئەوە خوشکی بو بەو کەرب و کینەوە دەرگای پێدادا و لەسەری داخست، ئەو کاتی هەستی کرد کە ناتوانێ ئەوان وەها لێ بکات کە لە مەبەست و هەست و سۆزی ئەو تێبگەن و بزانن بۆچی دەیەویست خۆی لێیان نزیک بکاتەوە.

گرێگۆر دەنگی خوشکی دەهاتە گوێ و دەیگۆت ئەوە بەلایە دەبێ بە زوترین دەم خۆمانی لێ ڕزگار کەین، ئەو شەوە گرێگۆری لەش گۆڕاو لە مرۆڤەوە بۆ قالۆچە زۆر بە خەمباری و ئاهو نالەو بەدەم ئێش و ئازارو حەسرەتەوە سەری نایەوە و گیانی سپاردو ڕوحی شیرینی لە قالبی قالۆچە دەرچو.

خانەوادەیان کارەکەرێکیان هەبو، ڕۆژانە دەهات مالی بۆ خاوێن دەکردنەوە، بۆ بەیانی کارەکەر سەردانی ژووری گرێگۆری کرد، کە بینی لاشەی قالۆچە بێگیان ماوەتەوە، لاشەی فڕێداو و ژوورەکەی خاوێن کردەوە و چوە لای ئەندامانی خێزانی و پێی گۆتن، ئیتر چیتر خەمی قالۆچەتان نەبێت، کۆتایی بە ژیانی هاتوە و لاشەکەیم فڕێداوە و ژوورەکەم خاوێن کردۆتەوە.

ئەوانیش لەجیاتی خەمبار بون و لەدەست دانی کوڕەکەیان، بەو هەوالە زۆر دلخۆش بون و ڕویان لە ئاسمان دەکردو دەپاڕانەوە و دەیان گۆت زۆر سوپاس خودایە کە ئەو بەلایەت لەکۆل کردینەوە. 

لەپاش کۆتای ژیانی قالۆچە، ژیانی خانەوادەیان بەرەو باشتر هەنگاو دەنێ و خوشکی گرێگۆر، Grete کارو باری مێرد کردنی بۆ ئەنجام دەدرێ…

وەرگێڕ: عیسا سێودین، بە هاوکاری خەندە / ٢٠١٣/١٢/٠١

نوسەری ئەم پەرتوکە فرانس کافکا زۆر کورتە چیڕۆکی نوسیون، بۆ خۆی هەتاکو لە ژیاندا مابو، کەسێکی سەرناس و بە شوهرەت نەبوە و لەباری نوسینیش دیار نەبوە، بەلام لەپاش کۆچی دوایی، نوسینەکانی بەڕێز کافکا لە لایەن دۆست و ئەندامانی خێزانی لە چاپ دراون و نوسینەکانی شوهرەتیان پەیدا کردوە و بەشێک لە چیڕۆکەکانی زۆر سەرنج ڕاکێشن لەلایەن خوێنەرانی بەرهەمەکانی.

زۆر شرۆڤەکار هەولیان داوە لە ناوەرۆکی نوسینەکانی بەڕێز کافکا تێبگەن و شیکاری بۆ بکەن، بەشێک لە شیکاران وەهایان لێک داوەتەوە کە کافکا، ئەم چیڕۆکەی لەسەر ژیانی خۆی و خانەوادەی خۆی نوسیوە.

زۆر لە شیکاران و ڕخنە گران وەها هزریان کردوە کە نوسینی ئەم چیڕۆکە نمونەێکە لەسەر ڕەوش و گۆڕانی گشتی و خێزانی, بەتایبەت لە بەرامبەر کەسی بێهێز یان ئەوانەی لەناو کۆمەلاگادا بە چاوی کەم دەبیندرێن و هێز و توانای خۆ ڕاگری و خۆ گونجاندیان لەگەل دەوروبەر نیە.

وە ئێمە بە کورتی بەشێک لە ناوەرۆکی پەرتوکەکەمان خستە سەر ڕوپەلێک بۆ خوێنەرانی ڕێزدار، وە ئەو بەڕێزانەی زمانی ئینگلیزی تێدەگەن، دەتوانن پەرتوکەکانی نوسەر پەیدا بکەن بۆ زیاتر ئاشنا بون بە بەرهەمەکانی ئەو چیڕۆک نوسەوە… 

Saturday, November 30, 2013

CONFESSIONS of an ECONOMIC / دان پێدانانی بکوژانی ئابوری

خوێنەرانی خۆشەویست، ئەم نوسینە تەنها ناوەرۆکی ئەو بەشەیە کە بە پێویستمان زانی وەریگێرین بۆ سەر زمانی شیرینی کوردی، بۆ ئەوەی هەر نەبێت کەمێک زانیاری لەبارەی ئەو سیستەمە سەرمایەدارە پلانگێڕەوە وەرگرن، وە ڕستە بە ڕستەمان وەرنەگێڕاوە، بەلکو تەنها بۆ تێگەیشتنە لە ناوەرۆکەکەی، ئەگەر کەمو کوڕی و هەلەی تێدا بێت، بە گەورەیی خۆتان بمان بورن و ئومێدەوارین سودی هەبێت، وە ئەوانەی زمانی ئینگلیزیش شارەزان، دەتوانن سود لە ڤیدیۆکە وەرگرن و تەماشای تەواوی بابەتەکە بکەن، یان پەرتوکەکە بەدەست بخەن، چونکی پەرتوک زۆر زۆر بە وەردی و تێرو تەسەلیەوە لەسەر کارو ئەنجامی سیستەمەکە نوسراوە.


وەرگێر: عیسا سێودین بە هاوکاری خەندە عیسا


دان پێدانانی بکوژی ئابوری:
CONFESSIONS OF AN ECONOMIC HITMAN
جۆن پێرکینس،JOHN PERKINS

بکوژانی ئابوری: کاری ئێمە ئەوەیە، کە یەکەمین ئیمبراتۆری جیهانی دابمەزرێنین، زۆر ڕێگامان لەپێش بون و لە پێشن بۆ ئەو کارە: بەلام ڕێگای زیاتر بەکاریان دەهێنین، وەلاتێک دەست نیشان دەکەین کە خاوەنی سەرچاوەی سامانی سروشتی بێت، وەک کانگا پاتڕۆلیەکان و هتد، پاشان قەرزێکی زیادیان لە لایەن بانقی جیهانیەوە  (WORLD BANK) پێ دەدەین، بەلام قەرزەکە هەرگیز ناگاتە دەستی ئەو وەلاتە، تەنها ڕاستەو خۆ دەدرێتە کارگەکان و دام و دەزگای  خۆمان کە لەو وەلاتەدا کار دەکەن، هەتاکو کارەباو جادەو ڕێگاو بان دروست بکەن بۆ بەرژەوەندی کەسانێکی کار بەدەست و سەرمایەداری ئەو وەلاتەو دەزگاکانی خۆمان، کارگەکانمان بەهیچ شێوە لە بەرژەوەندی گشتی ئەو وەلاتەدا بەکار نەهاتون و ناهێن، بەلام دیسان گرانایی قەرزەکە دەخرێتە سەر باری گشتی ئەو وەلاتەوە، قورسایی ئەو قەرزەش ئەوەندە زۆرە کە ناتواندرێ بدرێتەوە، ئەوەش جێبەجێ کردنی پلانەکەمانە. 

لەو کاتی دەچینەوە لای بڕیاردەران و پێیان دەلێین ئێوە هیچ کاتێک ناتوانن ئەو قەرزە زۆرە بدەنەوە، باشترین چارەسەریتان ئەوە، سامانە سروشتیەکانتان هەرزان بە کارگە بەرهەم هێنەرەکانمان بفرۆشن،  یان ڕێگا بدەن ئێمە بنکەی سەربازی خۆمان لە وەلاتەکەتاندا دامەزرێنین، یانیش سەربازی خۆتان بنێرن بۆ پشتگیری هێزەکانمان لە دەولەتانی وەک عێڕاق و ئەوانەی کە هێزی ئێمەیان لێهەن، یان لە نەتەوە یەکگرتواکانی جیهان(UN) پالپشتیمان بکەن لە دەنگدان لەسەر بڕیارەکانمان، یان سەرچاوە کارەباییەکان و ئاوو گاز بفرۆشنە کارگەکانی خۆمان یانیش کارگە نێو نەتەوەییەکان، بەم شێوەیە کارەکان بەڕێوە دەڕۆن.

کارەکانی ئێمە لە بارەی بکوژانی ئابوریەوە لە سالانی پەنجاکان دەستی پێ کردوە، لە ئێران دکتۆر محەمەد مسەددەق بە ئازادانە هەلبژاردرابو، زۆر کەس ئومێدی دێموکراسیان پێی هەبو بۆ ڕۆژهەلاتی ناوین، ئەو لە جیهاندا بەو شێوە ناسرابو، بەلام دەیەویست کارکەگانی دەرەوە، زیاتر پارە بدەن بەرامبەر داهاتی سروشتی  ئێران، بۆ ئەوەی گەلی ئێران سود بەخش بێت لەو داهاتانەدا، لەڕاستیدا ئەمەریکا حەزی لەو ویستە نەبو ، بەلام نەمان دەتوانی هەر وەک ڕابردو، هێز بنێرینە سەریان، بۆیە لە جیاتی بەکار هێنانی هێز، یەک ئەندامی CIA،مان نارد بە ناوی Kermit Roosevelt بە چەند ملیۆن دۆلارێکەوە چوە ئێران و لە ئەنجام دانی کارەکانیدا سەرکەوتو بو، سەرۆکی ئێران دکتۆر مسەددەق لە سەر کار لابرا و شا ڕەزا پەهلەوی هاتە سەر حکوم، شا بە پێی بەرژەوەندی ئەمەریکا کاری کرد، بەو سەرکەوتنەی لە ئێرانمان بەدی هێنا، زانیمان چەند ئاسانترە  بەو شێوە دەولەتانی تر بەکار بهێنرێن. 

بەلام یەک گرفت هەبو، کە ئەگەر ئەندامانی CIA ئاشرا ببوان، دەبوە هۆی ئالۆزی بۆ ئەمەریکا، بۆیە بیریان کردەوە کە کەسانی وەک بەڕێوەری کارگەکانی مەدەنی بەکار بهێنن، هەتاکو ئەگەر ئێمەی مەدەنی ئاشکراش بباین، هیچ گرفت و ئالۆزیێک بۆ حکومەتی خۆمان نەهاتبایە ئاراوە…

ئەو سیستەمە لە چەند دەولەتێک جێبەجێ کراوە، بەشێک لە دەولەتەکان ئەمانەن: پەنەما، سعودیە، فەنزوێلا، ئێکوادۆر، نێجیریا، ئەندەنوسیا…

عێڕاق رێکترین نمونەیە بۆ زانینی کاری گشتی ئەم پەیڕەوە، یەکەمین چینی نێردراوو کار پێکراوی ئەو سیستەمە ئێمەین،(بکوژانی سیستەمی ئابوری)ئەگەر ئێمە سەرکەوتو نەبوین لە دروست کردنی گەندەلی و پێشێلکاری و مسۆگەر کردنی قازانج، ئەوا دەبێ هەنگاوی دووەم بهاوێژرێ بەناردنی گروپی چەقەل(Jackals) ئەو کاتەی گروپی چەقەل دەچێتە ناو ئەو دەولەتەی دەست نیشان کراو، یان سەرکردەکان دەکوژن یانیش دەبێ لایان بەرن و حکومەتێکی نوێ دادەمەزرێ و بێتە سەر کار، ئەو حکومەتەش باش دەزانێ کە ئەگەر بە پێی بەرژەوەندی ئەمەریکا کار نەکات، چی بەسەر دێت، بەلام لە عێڕاق، هەردو گروپ سەرکەوتو نەبون، یەکەم گروپ زۆر هەولیدا لەگەل سەددام، کە ڕازی بکەین و ڕێک بکەوین کە وەک ئەو ڕێککەوتنەی لەگەل سعودیە  کرابو، بەلام ئەو ڕازی نەبو، ئەوجا گروپی چەقەل چون بۆ لەناو بردنی، بەلام پارێزکاری ئەو زۆر بەهێز بو، نەیان توانی بگەن بە ئەنجام، لەبەر ئەوەی سەددام پێشتر بۆ CIA کاری کردبوو ڕاسپاردرابو کە سەرۆکێک بکوژێ، هەرچەندە لەو کاری سەرکەوتو نەببو، بەلام شارەزای سیستەمی ئێمە بو، بۆیە دەیتوانی خۆی لە پلانی ئەو سیستەمە بپارێزی.

 ئینجا لە سالی 1991 دا هێزمان ناردو هێزی عێڕاقیمان تێک شکاند، ئێمە دەمان توانی لەو کاتی سەددام لەناو بەرین، بەلام نەمان ویست، چونکی ئەو سەرۆکێکی بەهێز بو، خۆشمان دەویست و دەشمان زانی دەتوانێت گەلی عێڕاق بەتایبەت کورد کۆنتڕۆل بکات، هەمیش بەربەستێک بو لەبەر ئێران و کۆنتڕۆل کردنی نەفتی ناوچەکە لە بەرژەوەندی ئێمەدا، ئێمەش وامان بیر دەکردەوە کە دەتوانین پاش تێک شکاندنی هێزی عێڕاق، سەددام ڕازی بکەین کە لەگەل بەرژەوەندیەکانمان ڕیک بکەوی و بیگونجێت، دوبارە ئەگەر سەرکەوتو باین لەگەلی و ڕازی بایە، سەددام دەیتوانی لەسەر حکوم بمینێتەوە، ئێمەش چەندەها کەل و پەلی سەربازی و بالەفڕمان پێی دەفۆشتن و ساخ دەکردنەوە، بەلام دیسان سەرکوتو نەبوین لەگەلی.

پاش ئەو هەولانە، دیسان لە سالانی نۆهەدەکان، بکوژانی ئابوری چونەوە ناو عێڕاق، بەلام سەرکەوتو نەبون، پاشان چەقەلەکان چون، ئەوانیش سەرکەوتو نەبون، لە کۆتاییدا ناچار بوین هێز بەکار بهێنینەوە بۆ لەناو بردنی سەددام. لەناو ئەو پرۆسەیەدا زۆر هەلمان ڕەخساندبون بۆ کارگەکانی بنیات نانەوە بۆ دروست کردنەوەی ئەو وەلاتەی کە بەخۆمان کاول و وێرانمان کردبو، ئەوەش دەسکەوتێکی زۆر باشە ئەگەر کارگەکان هەموی هی خۆمان بن لە چاکردنەوەی، ئەوجا عێڕاق نمونەێکی زۆر باشە، چونکی هەرسێ هەنگاوی لێ بەکار هاتون،( بکوژانی ئابوری، چەقەل، هێز).

بەو شێوە توانیتمان ئیمبراتۆریەت دامەزرێنین، بەلام بە شێوەێکی زۆر زۆر لێزانی و نهێنی. هەمو ئیمبراتۆریەتەکانی ڕابردو، بەشێوەی هێزو ئاشکراو بەرچاو دامەزراون، بۆ نمونە، ئیمبراتۆرەکانی بەرێتانی، فڕەنسی، یۆنانی، ئەلمانیا و ڕۆمانی، هەمو ئەوانە بە ئاشکراو شانازیەوە کاریان دەکردو سەرجەم گەلانیان ڕازی دەکردن بەناوی بەرفراوان کردنی ئایین و خواپەرستی و شارستانیەت و عەدالەتەوە، بەلام ئێمە نا، ئیمبراتۆریەتی ئێمە ئەوتۆ نیەو زۆربەی گەل پێی نازانی و لێی تێناگەن، هیچ زانیاریان لەسەر نیە کە ژیانی ئەمەریکا لەسەر تالان و تێکدان و ژیانی دەولەتانی تر بەڕێوە دەبرێت، وە ناشزانن کە ئێستا لە هەمو جیهان کۆیلەیی زیاترە لە پێشان. 

دەبێ بپرسین ئەگەر ئیمبراتۆریەت بێت، ئایا ئیمبراتۆر کێیە؟ بێگومان سەرۆکی ئەمەریکا ئەو نیە، چونکی ئیمبراتۆر هەم بە دەنگدان ناهێتە سەر کار، هەم بێ کۆتاییە و کەس بۆی نیە بەرپرسیارەتی بخاتە سەر شانی، بەلام سەرچاوەی بڕیار دانمان هەیە، ئەویش من ناوم لێیناوە، CORPORATOCRACY کۆرپۆراتۆکراسی، چەند کەسێکن بەڕێوە بەرایەتی بازرگانانی گەورە دەکەن، ئەوانیش کار کردنیان لە شێوەی ئیمبراتۆرە، میدیاو ڕاگەیاندن بە گشتی لەژێر کۆنتڕۆلی ئەوان دایە، زۆرینەی سیاستمەدارەکانیش لەژێر کۆنتڕۆلی ئەوان دانە، چونکی ئەوان دابینکەری خەرجی هەلمەتی خۆ هەلبژاردنیانن، نازاندرێ ئایا هەلدەبژێردرێن و دێنە سەرکار بۆ گشتی و حکومەت کار دەکەن، یان بۆ بازرگان و سەرمایەداری؟ جار هەیە بەڕێوەبەری کارگەێکی زەبەلاح خۆی کاندید دەکات و دێتە سەر حکوم، لەو کاتی هەر بڕیارێک کە لەژێر کۆنتڕۆلی ئەودا دەر بچێت، لە بەرژەوەندی ئەو جۆرە کارگانە دایە، یانیش کەسێک دەبێتە سەرۆک کە پێشتر بەڕێوەبەری کارگەی بازرگانی پاتڕۆل بوە، وەک "دەرگای بە سوڕان دەکرێتەوە" زۆر جاریش حکومەت هەر دیار نیە، سەرمایەدار قانون دادەڕێژن، بەردەوام ئامانجیان زۆرترین سودی سەرمایەیە، بێی کە بیر لە ژینگەو گەلانی مەدەنی بکەنەوە.

بەکار هینانی دەولەتانی تر لەلایەن بانقی جیهانی و IMF(دەزگای سەرمایەی نێو نەتەوەیی)لە ڕێگای قەرزەوە و گۆڕانکاری لە حوکمی دەولەتاندا، بۆ بەڕێوە بردنی ئەو سیستەمەیە لە بەرژەوەندی سەرمایەداری جیهاندا.

بەهەرحال، ئەوە سیستەمێکی بێ هەستی مرۆڤایەتی و خالی لە ویژدان و مەعریفەی جیهانیەو داڕشتنی بۆ چەوساندنەوە و برسی کردنی زۆرینەی مرۆڤی سەر گۆی زەویە تەنها لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا تاکو بتوانن زۆرترین مرۆڤ کۆیلە بکەن و ڕۆبۆت ئاسا بەکاریان بهێنن بۆ زیاد کردنی بەرهەم و قازانج و کەلەکە کردنی سەرمایە، ئیتر بۆیان گرینگ نیە ئەگەر لە هەر چرکەێکدا هزاران مندالی ساواو بێتاوان لە برسان بتولێنەوە…



ئەمەی خوارەوە لینکی ڤیدیۆکەیە


Saturday, November 23, 2013

SALNAMEY RENGÎN 2014 z / 2714 k /سالنامەی ڕەنگین ٢٠١٤ ز / ٢٧١٤ کوردی.

Rêzû silaw le êwey xoşewîst, em lînkey xwarewe tewawî Salnamey RENGÎNÎ 2014 z, beramber 2714 kurdîye, her berêzêk deyewê, detwanin (DOWN LOWD)î biken û le bazar kopî biken bo helwasîn le dîwarî maleketan. Legel rêz û supasman, umêdewarîn cêy rezamendîtan bêt. Her bijîn asude û şadman.

ڕێزو سلاو لە ئێوەی خۆشەویست، ئەم لینکەی خوارەوە تەواوی سالنامەی ڕەنگینی ٢٠١٤ ز / بەرامبەر ٢٧١٤ کوردیە، هەر بەڕێزێک دەیەوێ، دەتوانن ( داون لۆود)ی بکەن لە بازاڕ کۆپی بکەن بۆ هەلواسین لە دیواری مالەکەتان. لەگەل ڕێزو سوپاسمان، ئومێدەوارین جێی ڕەزامەندیتان بێت. هەر بژین ئاسودەو شادمان