Wednesday, December 21, 2016

Salnamey Rengîn 2017


Hello everyone!I have just completed the 2017 Kurdish calendar, Salnamey Rengin.
You can view the photos on this page, and download a printable version by following the link below.
I hope you enjoy it! 
خوێنه‌رو سه‌رنجده‌رانی سالنامه‌ی ڕه‌نگین 
له‌گه‌ل سلاوو ڕێزو خۆشه‌ویستیمان، هه‌ر كه‌سێك حه‌ز ده‌كات سالنامه‌ی ئینگلیزی و كوردی هه‌لواسراو بێت به‌ دیواری ماله‌وه‌یان و منداله‌كانیان ئاشنا بن به‌ سال و ناوی مانگه‌كانی كوردی و به‌شێك له‌ ڕوداوه‌كان و چه‌ند په‌ندێكی پێشینان، له‌گه‌ل وێنه‌كانی سروشتیی كوردستان 
ده‌توانن ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌ داگرن و له‌ چاپخانه‌یه‌ك چاپی بكه‌ن. له‌گه‌ل سوپاسگوزاریمان

Salnamey Rengîn 2017






























Friday, December 16, 2016

ڕێز له‌ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و ژیان و ژینگه‌ بگره‌ ئه‌ی مرۆڤگه‌ل.


ڕێز له‌ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و ژیان و ژینگه‌ بگره‌ ئه‌ی مرۆڤگه‌ل.


خۆشه‌ویستان، چه‌ند په‌یڤێكی سۆزدارانه‌و هه‌ستیارانه‌تان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، ئومێده‌وارم به‌ گه‌وره‌یی و پاكی و ژیری خۆتان لێم قبول بفه‌رمون و خوێندنه‌وه‌ی سودی هه‌بێت.

هه‌موومان هه‌لقولاوی سروشتین و هه‌روه‌ك گیاندارانیتر ڕوحمان له‌به‌ره‌و به‌ دلنیایشه‌وه‌ گشت ڕوح له‌به‌رێك هه‌ست به‌ ئێش و ئازارو مردن و له‌ یه‌كتر دابڕان  ده‌كات، به‌لام ئێمه‌ی مرۆڤ زمانمان هه‌یه‌و به‌ به‌راورد له‌گه‌ل گیاندارانیتر ژیرو هۆشیارترین و توانامان هه‌یه‌ بگرین، بنالێن، بكه‌نین، بێده‌نگ بین، هاوار كه‌ین، بئاخوین، شه‌ڕكه‌ین، ئاشتی كه‌ین و هه‌تا دوایی.

مێشكی مرۆڤ زۆر به‌هێزه‌و ده‌تواندرێ به‌كار بهێندرێ و ڕاهێنانی پێ بكرێی و به‌و هێزه‌ خواییه‌ مرۆڤ ده‌توانێ ئه‌وه‌نده‌ به‌ قولی ڕۆبچیته‌ بنج و بنه‌وانی ژیان و هه‌لسه‌نگاندنی ڕابردوو داهاتو، كه‌ ته‌واوی توانای بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانه‌كی ئاسوده‌ و ته‌باو ساده و گه‌ش بۆ خۆی و ده‌ورو به‌ری دابین بكات. ئه‌و جۆره‌ ژیانه‌ش ته‌نها به‌ ڕوحێكی لێبورده‌و سۆزدارانه‌و خۆنه‌ویست له‌ ئاست به‌رامبه‌رو ده‌وروبه‌ردا دێته‌ به‌رهه‌م. ئه‌و ڕوحه‌ لێبورده‌یه‌ش ته‌نها به‌ هۆشیاری و په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست داده‌مه‌زرێ.
مرۆڤی ژیرو لێبورده‌ هه‌رده‌م له‌ هه‌ول وته‌قه‌للای ئه‌وه‌دا ده‌بێت كه‌ مرۆڤایه‌تی خۆی به‌ كردار بسه‌لمێنی، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كه‌و لای خۆمان توانیمان به‌ كردار مرۆڤ بین و وه‌ك مرۆڤی ئاسایی ڕه‌فتار بكه‌ین، هه‌رگیز هه‌لناچین، توڕه‌ نابین، ده‌مارگیر نابین، به‌خیل نابین، ڕه‌زیل نابین، ته‌ممه‌ل و ته‌وه‌زه‌ل نابین، ته‌نها خۆ ویست و خۆپه‌رست نابین، خۆبه‌زلزان و ڕوح گه‌وره‌ نابین، خۆهه‌لكێش و قوده‌ و سینگ ده‌رپه‌ڕ نابین و به‌دوای نه‌فسی شۆم و سه‌ركێش و شه‌ڕخواز ناكه‌وین  و هه‌تا دوایی، 
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ به‌د و نابه‌جێیانه‌مان تێدا نه‌ما، ئیتر ده‌بینه‌ خۆشه‌ویستی گشت ئه‌وانه‌ی ده‌ورو به‌رمان و زۆر كه‌سی له‌خۆمان ژیرترو هۆشیارترو پڕ زانیاریتریش گوێ بۆ ئێمه‌ ڕاده‌گرن و پرسیارمان پێده‌كه‌ن و ده‌بینه‌ جێی باوه‌ڕو ئومێدو متمانه‌ی ده‌وروبه‌ر و ئاسوده‌گی. 
زۆر مرۆڤگه‌ل هه‌ن، به‌هۆی كورتبینیان ده‌رباره‌ی ژیان و مرۆڤ بون، ده‌ست له‌و ژیانه‌ گه‌ش و خۆش و له‌زه‌تداره‌ هه‌لده‌گرن و ئومێد له‌سه‌ر خه‌یالی نادیارو ناڕۆن هه‌لده‌چنن و خۆیان به‌و خه‌یاله‌وه‌ هه‌لده‌واسن و مرۆڤ بونی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌بنه‌ بارگرانی و نه‌هامه‌تیش بۆ ڕوحی خۆیان و ژیانی ده‌ورو به‌رو گوێش له‌كه‌س ناگرن و سه‌دان كه‌سیش ئامۆژگاریان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نه‌زانین و ناهۆشیاری خۆیان، ئه‌وه‌نده‌ خۆیان به‌ زاناترو بالاترو هۆشیاتر له‌وه‌ی به‌رامبه‌ریان داده‌نێن، ناتوانن له‌ قه‌لای بێ بنه‌مای نه‌زانین و گه‌مژه‌ییدا دابه‌زن و ڕێز له‌ به‌رامبه‌ریان بگرن و بزانن كه‌ هه‌ر سه‌رێك بیرو هزرو زانینی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و هه‌ر كه‌سه‌و ده‌توانێ به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆی سودبه‌خش بێت و ئه‌وه‌نده‌ هۆشیاری وه‌رگرێت كه‌ به‌دكردار نه‌بێت. كه‌وایه‌ فه‌رموون باهه‌موومان له‌خۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین و ڕقمان له‌ هیچ مرۆڤێك نه‌بێت له‌سه‌ر جیاوازی بیرو دین و مه‌زهه‌ب و ڕه‌نگ و ده‌نگ و هه‌تا دوایی. 
چونكی سه‌رجه‌م هزرو بیرو بۆچون و ڕێبازه‌ ئاسمانی و زه‌مینیه‌كان ده‌ستكردی مرۆڤ خۆیه‌تی،هه‌موویشیان، وه‌ك ده‌گۆترێ ئاسمانی بن یان ڕامیاری و كۆمه‌لایه‌تی و زه‌مینی بن، هه‌رچه‌نده‌ هه‌موویشیان بۆ خزمه‌تی مرۆڤ داڕێزراون، به‌لام زۆر جاران مرۆڤ گه‌لێكی تونڕه‌و، ئه‌وه‌نده‌ به‌ توندی و بڕوایه‌كی قه‌تعییه‌وه‌ ڕۆده‌چنه‌ ناو ئه‌و ئادیا خه‌یالی وه‌همیه‌وه‌، پێیان خۆشه‌ هه‌رچی كۆمه‌لگا هه‌یه‌ كه‌ وه‌ك خۆی بیر نه‌كاته‌وه‌، بیانكاته‌ قوربانی بیركردنه‌وه‌كانی و بیانخاته‌ قڕكاری و نه‌هامه‌تی ته‌نها له‌پێناو ئایدیاكه‌یدا. 
وه‌ هیچ ڕێگاو هزرو دین و مه‌زهه‌ب و سیاسه‌تێكیش نییه‌ چ ئاسمانی وه‌ چ زه‌مینی كه‌ سه‌د ده‌ر سه‌د ڕاست و دروست و له‌ خزمه‌تی مرۆڤ و ژیان و خودا ناسین دابێت. هه‌رچی ملیشی بگرین و لێی بپرسین، سه‌د ده‌ر سه‌د ڕێبازی خۆی پێ ڕاست و دروسته‌و ئه‌وانیتری گشت پێ لاده‌رو گومراو هه‌له‌ن.
هۆشیاری مرۆڤ له ئارامی و له‌سه‌ره‌خۆیی و گوێڕایه‌لی بۆ به‌رامبه‌ره‌كانی جێگیر ده‌بێت. سه‌رجه‌م خوێندن و خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ زانیاری زێده‌تر په‌یدا بكات و بتوانێت به‌رامبه‌ره‌كانی بخوێنێته‌وه‌ و له‌گه‌ل عه‌قل و ژیری ئه‌وانیتر هه‌لبكاو نه‌یانڕه‌نجێنی و ئه‌گه‌ر تێكنه‌گه‌یشتنێكیش ڕویدا، به‌زووترین ده‌م چاره‌سه‌ری بكات و نه‌هێلیت تێكنه‌گه‌یشتنه‌كه‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ڕق له‌ یه‌كتر هه‌لگرتن و ئازاردانی یه‌كتر.
له‌ مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هزاران دین و مه‌زهه‌ب هه‌بونه‌و گشتیان خۆیان به‌ پاكترین و خوداناسترین وه‌سف كردوه‌، كه‌چی به‌گیوره‌ی گۆڕان و سه‌رده‌م و هۆشیاری و به‌ره‌و پێشچونی زانست، ئێكسپایه‌ر بونه‌ و تاواینه‌وه‌ و له‌كار كه‌وتون.
ئێستا چینی مه‌لاو مووه‌زین و دینداری دینی ئیسلام تێكده‌رترین و تونڕه‌وترین و زه‌ره‌مه‌ندترین و خه‌ته‌رترینن له‌سه‌ر ژیان و مرۆڤایه‌تی. هه‌ر یه‌كه‌یان چه‌ندین ئایه‌ت و حه‌دیسیان له‌به‌ر كردوه‌ به‌بێ زیادو كه‌م و به‌بێ خۆهیلاك كردن به‌ خوێندنه‌وه‌ی زانست و به‌بێ بیركردنه‌وه‌، ئه‌و له‌به‌ر كراوانه‌ ڕۆژانه‌ ملیۆنباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و مێشكی مندالانی لێ پڕ ده‌كه‌ن و سه‌ر له‌ كۆمه‌لگا ده‌شێوێنن و ڕێگریان لێ ده‌كه‌ن بۆ بڕوا به‌ ژیان بون و به‌ره‌وپێش چون و ڕێز گرتن له‌ قانونی مه‌ده‌نی و ئازادیه‌كانی تاك و كۆمه‌لی مرۆڤه‌كان و هه‌رده‌میش به‌ زاریانه‌وه‌ گرتوه‌ و ده‌لێن خودا ئه‌مه‌ی فه‌رموو ئه‌وه‌ی فه‌رموو، وه‌ك بلێی خودا كورسی نشینێكی خۆپه‌رست و زۆدارو هیچ كاره‌ بێت و به‌رده‌وام داوا له‌و مرۆڤ گه‌ل و گێل و گه‌لحۆیانه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی پڕوپاگنده‌ی بۆ بكه‌ن و په‌سن و سه‌نای گه‌وره‌یی بۆ بكه‌ن و فه‌رموده‌كانی به‌ گوێی جیهاندا بلاو بكه‌نه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌نه‌وه‌ و بلێن، ئه‌و خوداوه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ دروستكه‌ری هه‌موو شتێكه‌، چ پێویستیی به‌ مرۆڤگه‌لێكی گێله‌وه‌ر هه‌یه‌ مه‌دح و سه‌نای بكه‌ن و به‌ ئه‌وانیتری بناسێنن؟
وه‌ك ده‌بینرێ، ڕۆژانه‌ قڕكاری و مالوێرانی و ئاواره‌یی و برسی كردن له‌سایه‌ی تونڕه‌وی و دیندارانی ئیسلامه‌وه‌ په‌ره‌ی پێده‌درێ، زۆر جاران بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ و ده‌لێم چۆن ئه‌و مرۆڤگه‌له‌ی به‌ناوی خوداپه‌رستیه‌وه‌ ده‌بنه‌ سه‌به‌ب بۆ ئه‌و قه‌تل و عام و نه‌هامه‌تیانه‌، كه‌ی بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌لێن، خودایه‌ گه‌ر تۆ ئه‌و جیهانه‌ت پێ ته‌سلیح و ڕاست نه‌كرێته‌وه‌ و مرۆڤه‌كان نه‌خه‌یته‌وه‌ سه‌ر ڕێگای ڕاست و دروست، ئێمه‌ چین و چ هێزێكمان هه‌یه‌ كه‌ خۆمان له‌ تۆی خودا به‌ تواناتر دابنێین و داوای ته‌مبێ كردنی ئه‌و مرۆڤه‌ سه‌د ڕووه‌ بكه‌ین و ببینه‌ سه‌به‌ب بۆ خولقاندنی كاره‌سات و مالوێرانیی بۆ هزاران بێتاوان و بێئاگای كۆمه‌لگای به‌شه‌ریه‌ت؟
وه‌ پرسیارێكیش هه‌م ئاراسته‌ی خۆم و هه‌میش ئاراسته‌ی ئه‌و مرۆڤگه‌له‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌رده‌م ده‌لێین و ده‌لێینه‌وه‌ كه‌ فلان ئه‌وهای گۆت و فیسار ئه‌وها، ده‌لێم، ئێمه‌ چیمان پێیه‌و چیمان پێده‌گۆترێ بۆ خۆشتر كردنی ژین و ژینگه‌ی ئایینده‌؟ یان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له‌ گێڕانه‌وه‌ی مێژوو به‌بێ سودوه‌رگرتن لێی، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ وێرانكاری؟
سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌تان.
عیسا سێودین
٦-٩-٢٠١٦