ئینگلیز‌و ئاغاواتی كورد.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردو كه ئینگلیز توركی وه‌ده‌رناوه و ناوچه كوردنشینه‌كانی داگیر كردوه،
له چلله‌ی زستاندا، نوێنه‌ره‌كانی ئینگلیز، هاتونه‌ته ناو گونده‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی به پیت و به‌ره‌كه‌تن و گه‌نم و جۆی زۆریان لێ به‌رهه‌م هێنراوه.
له‌هه‌ر گوندێك، سه‌ردانی ئاغایان كردوه‌و كه‌وتونه‌ته گفتوگۆ له‌گه‌ل ئاغا‌و پێیان گۆتیه، ئاغا، هه‌وای گوند‌و ئاقاری گوندهكهتمان پێ بفرۆشه، لێت ده‌كڕین.
ئاغا‌و دار‌و ده‌سته‌كانیشی ئه‌وه‌نده گێل و نه‌فام و نه‌زان بونه، دوای پرس و ڕا به یه‌كتر كردن، گۆتیتیان ئه‌و ئینگلیزانه زۆر بێ عه‌قلن، چۆن هه‌وا ده‌كڕن و چ سودی بۆ ئه‌وان ده‌بێت؟
ئیتر له‌به‌ر كه‌م عه‌قلی خۆیان، ئینگلیزیان به بێ عه‌قل زانیوه و پوخته زۆربه‌ی ئاغاواتی كورد، هه‌وای گوند‌و ده‌شت و ده‌ری ناوچه‌كانیان به پاره‌یه‌كی كه‌م به ئینگلیز فرۆشتوه و ئینگلیز به ڕه‌سمی عه‌قدی پێیان ئیمزا كردون و نوێنه‌ره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و دونیا بێ ده‌نگ بوه هه‌تا ده‌غل و دان هاتۆته دوورین و كێشراونه‌ته‌وه سه‌ر جۆخینان بۆ گێره‌و جه‌نجه‌ڕ كردن.
ئینگلیز به ووردی مڕاقهبهی ناوچه‌كه‌ی كردوه، هه‌ر جۆخینهك حازر كراوه بۆ شه‌نه‌با كردن و له سهرهدو بێژینگدان بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی دانه‌وێله، نوێنهرهكی ئینگلیز له‌سه‌ری حازر بووه‌و به جۆتیارانی گۆتیه، ئێمه عه‌قدمان هه‌یه‌و هه‌وای ئێره‌مان كڕیوه و ئێوه ناتوانن شه‌نه‌با به هه‌وای ئێمه‌وه بكه‌ن هه‌تا نیوه‌ی داهاته‌كه‌مان پێ نه‌ده‌ن ڕێگاتان پێناده‌ین شه‌نه‌با بكه‌ن.
به‌بێ هه‌واش كاو دان له یه‌كتر جیا نه‌ده‌كرانه‌وه و خاوێن نه‌ده‌بونه‌وه. جۆتیاران په‌كیان كه‌وتوه، ناچار سه‌رجه‌م داهاتی گه‌نم و جۆیان له‌گه‌ل ئینگلیز نیوه كردوه هه‌تا به‌س ئینگلیز ڕێگای پێیان داوه شه‌نه‌با بكه‌ن و كاو دان له یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه.
ئیتر ئه‌وه پیشه‌ی ئاغاواتی كورد بووه و هه‌رده‌م وه‌ك گیانه‌وه‌ری ڕه‌نگاله خۆیان له‌گه‌ل ڕه‌نگی سه‌رده‌م گونجاندوه بۆ هه‌رزان فرۆش كردنی داهاتی نیشتیمان و ڕوتاندنه‌وه‌ی جۆتیاران و كهدكاران و نه‌دارانیان. ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێش، جۆتیارێكی هۆشمه‌ند په‌یدا بوبێت و ناڕه‌زایی ده‌ربڕیبێت، هه‌ر زوو ڕهشهكهكانی ئاغا تهپهسهرو بێده‌نگیان كردوه.