Saturday, January 5, 2019

بیره‌وه‌ریی خۆم و بازید

بیرهوهریی خۆم و بازید
یهكهم:
من و بازید محهمهد داود هاوتهمهن و هاوڕێ بوین. دو گهنجی بێ ئهزمون و خوێن گهرم و سهرهڕۆ بوین. خوێندنگهمان شوان كاری و مهڕداری، پهروهردهمان سروشتی و خۆڕسكی بو، داهاتمان جۆتیاری و ئاودێری بون، نهخۆشیمان نهدهناسی، بهس ههكهنهخۆش كهوتباین، نهخۆشخانهمان سهر مهرقهد و قهبرانبون، دهرمانمان نوشتهو دوعا و، دهوای برینداریمان بنیشت و جهوی و گیایهكان بون، دكتۆری شكهستهمان بهیتاری كوردهواری و، حهز و ئارهزو و خۆشهویستیش ههر زۆر شهرم و شورهیی بون، ههموو شتێك ڕهنگ و ڕهسهنی خۆی ههبو، ژیان چهندهدواكهوتو و پڕ زهحمهتی بو، ئهوهندهیش بهتام و لهزهت و كهیف و تهبایی بو. ئێمهمالمان لهگهلیی سولكێ و، ئهوانیش بانهییان لهگهلیی خترهی لهبهینی گوندهكانی شۆشنێ و بهنێ بو. مالی ئێمهو بانهیی ئهوان، نزیكهی نیو سعاتهڕێ لهیهكتر دوور بون. ههرگیز بێ ئیش و دهست بهتال نهدهبوین، بهس ههركاتی كهلێنهدهرفهتێكمان بۆ دهڕهخسا، دهگهیشتینهوهیهكتر، ئهو كهلێنهدهرفهتانهشمان بهزۆر دهڕهخساندن و ههولمان دهدا، بهلایهنی كهم، حهفتانهیهكتر ببینین و ههوالی یهكتر بپرسین.
لهسالی ١٩٧٦ تازهكهتهپێشمهرگهیهك پهیدا ببونهوه‌. پێشمهرگهكانیش گشتیان خهلكانێكی نهناسراو بون، سهرهڕای نهناسراویش بێ ڕێكخستن و بهڕهللا بون. ڕۆژێك بازید بهتهنیا لهبانهییێ دهبێت. دو چهكدار بهناوی پێشمهرگهلێی مێوان دهبن، ئهویش تفهنگێكی پهڕهشوتی لهلا بو، ئێمهزۆربهمان بهقاچاخ تفهنگمان ههلدهگرتن، ههردهم ترسمان ههبو بههۆی چهك پێبون بكهوینهبهر پهلاماردانی لهناكاوی حكومهت، ڕۆژانهههلیكۆپهر بهو گهلیاندا دهسوڕانهوه، ههر كاتی گڤهگڤیان دههات، ئهوانهی چهكیان پێبو، دهبێ خۆیان لهناو دار و درهختاندا شاردبایهوه‌. دوای بهخێرهینانیان، بازید بهههردو پێشمهرگهكانی گۆتبو دانیشن، ئاگر ههلدهكهم و نان و ماست و چایهتان بۆ حازر دهكهم. بازید تفهنگی لهپشتهخۆ بهدیواری ههلپساردبو، لهو دهمهی خهریكی چایهچاكردن بووه، ههردو چهكدارهكان ههستابونهسهرپێ و بۆ لای بازید چوبون، بازیدیش ترسابو، دهستی هاویشتبووهتفهنگ و پێیگوتبون بكشێنهوهدهتانكوژم، ئهوانیش جنقیبونهوه، بهبازید،یان گۆتبو، كاكهبهخوا ئێمهههستاین بۆ ئهوهی یارمهتیت بدهین و هیچ نیازی خراپمان لێت نییه، بهس تازهبازید نهیتوانیبو بڕوایان پێبكات، تفهنگی لێیان سوار كردبوو پێیانی گۆتبو، لێرهبڕۆن و ئاوڕ مهدهنهوه‌. ئهوانیش ناچار ئهوێیان بهجێ هێشتبو. ههر ڕێوبارێكیش بهو گهلیدا هاتبا، ئاوهدانی كهم بو، بۆیهناچار بو بۆ پشودان و خواردن لاداتهمالهكانی ئێمه‌. بههار بو، مندالهكان لهبهر بهڕۆژكی پێش دهرگا دانیشتبون و یاریان دهكرد، دایكم خهریكی ئیشی ناومالێ بو، من لهناو دهرهدیی پێش دهرگا خهریكی پهرژین نوژهن كردنهوهبوم، كاتێك دایكم مندالی بهدوادا ناردم و گۆتیان وهرهوهمیوانمان هاتون، منیش ئیشم بهتال كردو چوم بهخێر هاتنم لێیان كردو ههر لهبێلاوی دانیشتین، دایكم خواردنی بۆیان ئامادهكرد، منیش لهگهلیان كهوتمهگفتوگۆ، هاتنهقسهو گۆتیان مالێك لهو گهلیهی خوارهوهیه، لاماندایهئهو ماله، ئهویش یهك تاقهگهنجی لێبو، چهكی لێڕاكێشاین و دهری كردین. من پێم گۆتن كاكههیچ مال لهوێ نینه، ئهوهی ئێوهبهمالتان زانیوه، خانووێكی بهتاله، تهنها زستانان مهڕی لێ بهخێو دهكرێ، هاوینانیش ئهوانهی دێنهناو بهرو بیستان، بۆ پشودان لهو خانوو دادهنیشن، بهس شهوان چۆلی دهكهن و كهس بهردهوام لێی ناژیێت. ههرچۆنێك بێت، خواردنی خۆیان خوارد و دایكم دو نوردیهنانی زیادهی بۆیان دانان، خاتریان لێمان خواست و بهڕێكهوتن. نزیكهی نیو كاتژمێر دوای ڕۆیشتنی ئهوان، بازید پهیدا بو، لهگهل سلاو كردن و دانیشتن، گۆتی هیچ چهكدار ئێروهنههاتن؟ منیش گۆتم، با  دو چهكدار هاتن لێرهنانی نیوهڕۆیان خوارد و ڕۆیشتن. بازید گۆتی، ئهو چهكدارانهنیازیان زۆر خراپ بو، هاتنهلام و منیش ویستم نان و چایان بۆ ئامادهبكهم، بهس كهچاویان بهتفهنگی من كهوت، ههردوكیان بۆم هاتن، ئهگهر تفهنگم لێیان ڕانهكێشابا، خهریك بون پڕدهنهتفگهكهم و لهچهكم بكهن. منیش گۆتم كاك بازید، بهڕاستی ئهو دو چهكدار لێرهبون، ئهوانیش ههمان بابهتیان بۆ باس كردم، بهس ئهوان گۆتیان ئێمهویستمان یارمهتیی بدهین، كهچی ئهو لێمان ترسا و چهكی لێ ڕاكێشاین و وهدهری ناین. بازید گۆتی، درۆ دهكهن، بهخوا تفهنگم لێیان ڕاست نهكردبایهوه، ئهگهر نهشیان كوشتبام، چهكیان دهكردم و دهڕۆیشتن، چونكی سهرهتا زۆر جوان دانیشتن، پاشان كهبینیان ههر من بهتهنیا لهوێم و تفهنگم بهدیواری پشتهخۆم ههلپساردووه، ههردوكیان ههستانهسهرپێ و بۆ لای تفهنگم هاتن، بۆیهمنیش ترسام و نهمویست دهرفهتیان پێبدهم كهبتوانن چهكم بكهن. گۆتی ئهگهر لهگهلم بێیت، دهڕۆین ههردوكیان لهچهك دهكهین، بۆ ئهوهی جارێكی تر جورعهت نهكهن ههولی كاری خراپ و تێكدانی ئارامیی گوندهكانمان بدهن‌. من ڕازی بوم و دهستمان دایهتفانگ و كهوتینهڕێگا بهدوایاندا، ههرچهندهزۆر بهتوندی ڕۆیشتین ههتا گهیشتینهباوێشهكانیبڕهپیر، كه‌‌ نزیكهی سعاتهڕێیهك دهبو، دهتگۆت زهوی قوتی دان، نهمان دۆزینهوهو ناچار بهرهو مالهوهگهڕاینهوه‌. دوای ئهو كاتی، لهدلدا دهمگۆت، بهختی ههژاریی و سادهیی ئێمهبو نهمان دیتنهوه، چونكی دهكرا بماندیتبانهوهو ههولمان دابا چهكیان بكهین، ئهوانیش دهستیان كردبایهوهو یهكترمان كوشتبا، بهبێ ئهوهی یهكتر بناسین و گرفتێكی دیارمان لهبهینێدا ههبێت.

دووهم:
ههر كۆتایی بههاری ههمان سال، ڕۆژێك بازید هاتهلام و گۆتی، گوندی زیارهت، چۆله، ههر شهو هرس (وڕچ) پڕ بن دارهتووهكان دهبن، وهرهبچینههرس كوشتن. جهنتایهكی نانمان دانا و تفهنگمان هاویشتنهناوملان و بهڕێكهوتین بهرهو زیارهت. هێشتان ڕۆژ مابو، گهیشتینهجێی مهبهست، چوین كامهدارهتوو زۆر بهردار و شون دهوسی هرسانی لێبون، كهپرێكمان لهسهر دوتایی بنهتووهكهچاككرد، بهس ئهوهی ئێمهبیرمان لێی نهكردبویهوه، ههبونی پێشكهو تاریكایی شهو بوو.
لهپاش دروست كردنی كهپر، بهربوینهتوو چنین، ههر لهوێندهرێ، بهتورهداران یهك چێنكی گهورهمان چاككرد و پڕ توومان كرد، تووهكانمان بردن، كانیهكی زهلال و ئاو ساف و ساردی لێبوو، چوین لهسهر كانیهكهدانیشتین ههتا ڕاست بوین توومان خواردن، كهشهو داهات و تهواو دونیا تاریك بو، ههردوكمان چوینهسهر كهپر لهبلندایی چوار بهژن دانیشتین، بهنیازی خۆمان نۆبهدارین ههتا هرس دێن، بهس پێشكهئهوتۆ بهریان داینێ، لاڕومهتمان سۆر ههلگهڕان هندیزللهبوهشێنین و لهخۆمان بدهین گوایهپێشكهكان دهكوژین. سهرهتا مانگهشهو بو، ههر چهندی پێشكهبێزاریان دهكردین، ههر كۆلمان نهدا و چاوهڕوانی هرسان بوین و ههر دیار نهبون، پاشان ههوی (مانگ) ئاوا بو، ئهوتۆ تاریك داهات، لهدووریی یهك بهژن، هیچمان بهدی نهدهكرد. وهختێك بووهلرفهلرف و مرخهمرخی هرسان لهبن دارهتوو، ئێ چهندی ههولمان دا، هیچمان نهدهبینی، ترسمان ههبوو هرسهكان ههلباوزنهدارهتوو و بگهنهئێمههێشتان نهیانبینین، ههر لهگۆترهو تاریكاییدا، دو تفهنگمان پێوهنان، بووهڕپێنی هرسهكان ههلاتن و وابزانم گوللهههر بهلایاندا نهچوبون، دوای تهقهكردن، گۆتمان تازههرسهكان تهقیان و ناوێرن بگهڕێنهوه، پێشكهیش هیچیان تێنههێلابوین، ههستاین بهو شهوی كهوتینهڕێگاو بهبێ كوشتنی هرس گهڕاینهوه، ههموو سهرو چاومان گرێ گرێ ببون ئهوهندهپێشكهپێیانوهدابوین.

سێ یهم:
ههر ئهو سالی بۆ سهرهتای زستان، ڕۆژێك لهشیوی ڕهنیانڕا بڕهكی بزنهكیویانم بهدووربین بینین لهحساری هنداو شیوی ڕهنیان لهئاسێتیدا لهبن لات و ڕازاندا دههاتن و دهچون. چومهوهمالێ جهنتایهكی نان و كتری و قۆغهو چایهو تفهنگم ههلگرتن و ڕۆیشتم بۆ مالی محهمد داود لهشیوی گوندی، بهبازیدم گۆت، خۆت حازركههندهك بزنهكیویم بهچاو كردونهو ڕاویان بۆدهبهین. بزنهكیویهكان عادهتیانهكهشهو داهات، خۆیان بهردهدایهوه‌‌ خوارێ بۆ ناو دارستان و لهوهڕگه، بهیانیانیش ههلدهكشانهوهبۆ حسار و ههلدێرهئاسێكان. بۆیهڕاوچی ئێواران دهچونهپارێزگهو بۆیان دادهنیشتن. ئێمهیش ڕۆیشتین بهرهو جێی مهبهست، بهس كهههلكشاین بۆ بنیی چیا، لههندهك جێگایان بهفر ههتا چۆكان دههات و ڕۆیشتن زۆر زهحمهت بوو، بهس بهههر شێوهتوانیمان خۆ بگهینینهسهرگهی شیوی ڕهنیان، چوینهپێشوهی ئهو جێگایهی كیویهكانی لێبون، ههركهتهم و مژ چیای بهردهدا، كیویهكان بهچاویش دهبیندران، بهس كهتهم و مژ لهچیا دهئالا، هیچمان نهدهبینی، ئێمهیش لهبن بستیهشاخێك دانیشتین و ئاگرێكی خۆشمان ههلكرد، هندهك بهفرمان تاواندهوهو كتریی چایهمان دانا سهر ئاگری. دیارهمحهمد عهلی و مستهفا یهحیایش ههمان بڕهكیویان بینیبون و تهگبیریان كردبو كهبهێنهههمان جێگا. نهئهوان ئاگایان لهئێمهبو، نهئێمهیش ئاگامان لهوان بو، كاتێك گومتلهبهفرێك بهناو ئاگرمان كهوت، من و بازیدیش تێكوهڕابوین و تهماشامان كرد، دهبینین ئهوانن. كههاتنهلامان، گۆتیان ئهوهدهمێكهتهماشاتان دهكهین ئێوهمان نهدهناسین، بهس مستهفا یهحیا گۆتی، كهكلاوی تۆم دیت، بهمحهمهد عهلی،م گۆت، تهنها عیسا كلاوی عهجهمیی لهسهره، ههبی و نهبی، ئهوانهیهكیان عیسایه‌. پاشان ههر خۆیان گرتبو ههتا تهواو ئێمهیان ناسیبو. ههرچوارمان گهیشتینهوهیهكتر و پاش نان خواردن و چایهخواردنهوه، چوینهپارێزگه، بهس تهم و مژ ئهوتۆ چیای داپۆشی، نهماندهتوانی چوار متر پێشهخۆمان ببینین، ئهو تهم و مژ چیای بهرنهدا ههتا شهومان بهسهردا هات، ناچار بوین بهبێ نێچیر گهڕاینهوه، ههتا گهیشتینهوهگوندی، كاتی مال نوستنان داهاتبو.

چوارهم:
جارێكیش من و بازید مێشهههنگوینێكمان دۆزیهوهلهدار چنارێكی زۆر زۆر گهورهدا، ئێمهیش تهگبیرمان كرد كهئهو مێش ببڕینهوه، ڕۆژێك دهسمان دایهئهشیای پێویست چوینهگژ دار چنار، دار چنار ئهوهندهپان و بهرین بو، بڕوامان نهدهكرد بتوانین بیبڕینهوه، وهرگهڕاینهدار چنار بهبیوران، بۆ ماوهی كاتژمێر و نیوێك لایهكی دار چنارمان دادڕی و لێكردهوه، نزیكهی دو تهنهكه‌‌مان لههنگوین پڕ كردن، هێشتانیش تهواو نهببو، بهس نهماندهتوانی زێدهتر ببهین و بهو شێوهبهجێمان هێشت. دیارهپاشی ههنگی، محهمهد عهلی بهسهر ههل ببو و بینیبوی كهئهو دارهچنارهگهورهیهلایهكی تهواوی لێ داتراشراوهو مێش لهبای مایتهوه‌. زۆر پێی دلگران ببو، ئێوارێ بهدوایدا ناردم، كهچوم، پێیگۆتم ڕاستم پێبلێ، تۆ ئاگات لهبڕینهوهی مێشهههنگوینی شیوهكوورێ ههیهیان نا؟ ئێمهیش، ئهوهندهسادهبوین، نهماندهتوانی درۆ بكهین، لهوهلامدا گۆتم، بهلێ من و بازید بڕیتمانهوهو دو تهنهكهههنگوینمان لێی دهرهێناوه‌. محهمهد عهلی گۆتی، عیسا من كۆلیتێكی پڕ مێشهههنگوینم ههیه، ههركاتی حهزت چووهههنگوین، وهرهلهكۆلیتی من مێشێك بۆخۆت بهره، بهس جارێكی تر دار چنار خراپ مهكهو مێشیش بۆ ههنگوینی بهڕهللا مهكهگوناحت دهگاتێ، منیش سۆزم پێیدا كهجارێكیتر ئهو ههلهدوبارهنهكهمهوه‌. لهڕاستیدا، ههموومان بهشی خۆمان مێشهههنگوینمان ههبون، بهس ئهوهی من و بازید دهمانكرد، تهنها سهرهڕۆیی و خولیایهكی سهرگهرمانمان بو. بازید لهژیاندا ماوه، بهس بهداخهوه، ئهوهسی سال زێدهترهیهكترمان نهبینیوه، بههیوای تهندروستیهكی زۆر باش بۆ بازید و ههموو هاوڕێیانم.

كۆتا:
بهكورتی شێوهی مێش بڕینهوهمان چۆن بو! ئهوهندهلهش ساخ و تهندروست بتهو بوین، باكمان بهپێوهدانی مێش و سهنگهسۆر(زهنگهزۆره‌) و زهرگهتهو شتی ئهوتۆ نهبو، كهمێشی ناو دارانمان دهبڕینهوهیانیش كۆلمان دهكردن، سهرهتا بۆ بڕینهوه، بهبیور، لایهكی دارهكهمان دادهتراشی و كونمان دهكرد، كهتهواو شانهههنگوینهكان بهدیار دهكهوتن، ئاگرێكی دوكهلاویمان ههلدهكرد، كامهسهركهبزۆت زۆر كادوی لێ ههلستابا، بهو سهركهبزۆتی مێشمان دو دهدا، ههتا تهواو شانهكانیان بهردهدان، ئهوكاتی بهكێرد و سیكارد شانهكانمان دهبڕین و دهكخستنهناو تهنهكه، یانیش زهرك و پهقرهجه‌( بهقرهجه‌) و دهمان هێنایهوه، زۆر كهم مێشمان خراپ دهكردن و بهجێ دههێشتن، ههتا بۆمان كرابا، ئهو مێشانهی لهناو داری لهقام و ڕاست دابان، كۆلمان دهكردن و دهمان هێنانهوه‌.  شێوهی كۆل كردن، پیوانمان لهبۆ مالی مێش دهكرد و دهمانزانی ههتا چهندی شانهی لێداون، دارهكهمان لهسهریڕا شهقهدهكرد، پاشان لهسهرهوهبهقهد مالی مێشهكه، دارمان دادهتراشی و تهنكمان دهكرد، ئهو كاتی لهبنیڕا سهقهمان دهكرد و كۆلهكه‌‌مان بهكۆلهپشت دههێنایهوه، یانیش ئهگهر دو كۆلهمێش بانه، دهمانكردنهبارهكهر. دوای كۆل كردنیش، دهبایهلێیگهڕاباین ههتا مهغریبی بهسهردا دههات و مێش تهواو ههلدهنیشتهوهو دهچووهناو كۆل، ئهوكاتی كونهكان قهپات دهكران و بار دهكران بۆ هێنانهوه‌. ئهگهر وانهبایه، نیوهی مێش بهجێ دهمان و دهكرا ئهوانهی دههاتنهوه، خۆیان پێ بهخێو نهكرێ و خێر نهدهن. ئهگهر دارهكهئهوهندهنالهقام و ناڕێك بایهكهبهكهلك كۆل كردن نههاتبا، ئهوا دارهكهمان تهواو دهشكاندو خهلێفهكمان دههێنا، ههندهك شهكراومان لێی دهڕشاند، لهگهل چهند پارچهلهشانهی ههنگوین، مێشهكهمان ناچار دهكرد، بچیتهناو خهلێف و دهمان هیناوهبۆ بهخێو كردن و ههتا دوایی.

وێنه‌كه‌ سالی ١٩٨٠ له‌ كوێستانی ڕه‌نیه‌پیرێ گیراوه‌، خوشكه‌ زوله‌یخای خێزانی كاك سالح خالند بۆی پاراستبوم و نه‌یدابوه‌ كه‌س، به‌داخه‌وه‌ زوله‌یخا له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌، ڕوحی شیرین و ساده‌ی به‌هه‌شتی بێت.