Sunday, December 15, 2019

RENGÎN 2020 z - 2720 k


Salnamey RENGÎN.

Kurteyek leser damezrandndinî salnamey Rengîn.Serbarî xêzandarî û naçar buniman bo kar kirdinî berdewam, herdem le hizrim dabu ke xizmetêkî xobexşane encam bidem.
Ewe bu le payizî 1998da bîrim lewe kirdewe ke salnameyekî Kurdî û Îngilîzî dirust bikem bo hawzimananiman, betaybetî ew genc û lawaney le henderan gewre debin û dûrin le xak û xelk û resenî bab û bapîranyan û le malewe nebêt derfetî bekarhênanî zimanî daykiyan asteme.
Ew katî hêşta bo min bekarhênanî kompyuter û alatekanî eliktronî karêkî asan nebu, leber ewey tenha lew saley le Zankoy Grosmentî Kalîfornya demxwênd, bo wanekan bekarim hênabu, ew bekarhênanîş ewende şarezayi pênedabum ke bitwanim bernamekanî dirust kirdinî salnamey taybet bekar bihênim.
Her çon bêt, destim be dirust kirdnî kird û sereta be Kurdî, Îngilîzî nexşandiman û Çeto û mindalekanîtir yarmetîderm bun. Lepaş bilaw kirdinewey salnameke, serinc û têbînîyi zor le hawrêyan wabu ke debê bîgorim le Kurdî, Înglîzîyewe bo Îngilîzî, Kurdî, boye diway du sê salan, gorîman û leser têbînîyi xwêneran bew şêwey êsta nexşandiman. Sereray îş û hîlakî û derdeseryî jiyan, ewe ziyadtir le 20 sale salnameke denexşênîn û deyxeyne ber dîdenî geşî hawzmananman, bew umêdey lêman razî bin û sudî lêwergirin.
Herdem baweşîşman kiraweye bo têbînî û rexnekantan. Sipas.

Tikaye bo dagirtinî Salname, leser roxî wéneke Download (klik) biken, lewéwe detwanin leser (memoryek) xeznî biken û bîbene lay çapxaneyek bo kopî kirdinî. Salî 2020z - 2720y Kurdîtan be xoşî û asudeyi bêt.




























Wednesday, December 11, 2019

بیرەوەری و مەتەلۆک

بیرەوەری و مەتەلۆک:

دێ وەرن هاوڕێیان، خۆشەویستان، ڕەسەندۆستان، دا پێکوە بچینۆ سەر هندەک بیرەوەریێن گوندان، گوندێن خودان سروشت و چراو فانۆس و قەندیل و ئاگردان، گوندیێن ماندی و شەکەت لدو ژیانەکە بێ خەوش و پڕەوش و خەملا جوان، دیوانێن خۆرت و نەوجوان و سۆفی و تۆبەداران، زکرو فکرو خەیالێن خودایی و فریشتەیێن زیندی و هناردەیێن یەزدان، شەوچەرە و چیڕۆک و بەیت و لاوک و دۆلکێن بەر ئاگرێ ڕومریای و پەل و پەلگرو پەلەمۆرێن ناو کوچک و سۆبان، ستونێن گرێ گرێ تناو ناوکۆیاندا، بێلاوی و ناندی و بەفرو باڕۆڤ وکڕێوە و زریانێن زستانان و لورێنا هوڕەی لناو دەری و دەرەتەنگێن دۆل و شیوو گەلیان. دایمە کانیێن گەرم و هەلمدار، بوارەکانیێن ساردو دەردایی لبەڕۆژ و نزاران. یادا ئەوان شەوان کە بەفرێ تەواوی چیاو دۆل و باسک و ڕوبار داتپۆشین و زەمەگولیلێن جەمەدێ لسواندێن خانی  و سەرە قیسپێن لبن ئاخێ هاتیەدەر شۆڕ تبونۆ بۆ هنداو سەرەدەران. کوتانا بەفرێ و دونە و پشتیێن چلو و گیاو ئۆنجە و ڕسێ و کەرکۆلان، کرشە و شەپۆپە و لیان و بەلەکپێچ و ساقە و گۆرێن پێچک و سۆلکێن لاستیک و کەپەنێن شوانان. لورێنا گورگا لدووری گونداو ڕەوینا سەیا لبەر دەرکا کۆلیت و بەر بێلاویان. بێلۆک و بەفر مالین و بان خاوین کردنەوە و باگوردان گێڕان.
دوکەلا بۆڕیێن سۆبا و لبانێن خانییا هاتیەدەرێ و کولەنگ و دەلاقە و  دۆشک و ستەڕکێن نوینان. تاتی و نەمەدێن لاکێش و مافورێن نەخشین و ڕەنگین و گولدار، دیوارێن بەردو قوڕ و سواخ نەدایی و دەرکێن تەختەدار و کوری و دارپێچەک و هەتان و شورە و خەل و پەرژینان. ستری بڕین و کنۆرە، ڕکە چەقاندن  ل چیلێن زەویان. پاگ ڕادان و زبل کێشان پسەویان بۆ ناو دەرەدییان. کۆم بونا گەنج و لاوان و ڕونشتنا شەوێن درێژ ل زستان و  گەمەیێن گۆرانێ و کلاو کلاوانێ و فنجانانێ و همبان زیانێ و چیڕۆک و بەیت و هەلینانا مەتەلان.  هەرچەندە  تەمەنێ مەی کچکە بو، بەلێ کچکە و مەزن پێکوە کارکەر، ڕێنجبەر، جۆتیار، پەرجینوان، ئاودێر، بیستانوان، شوان، بێریوان، گاوان، چێلدۆش، کاروان، باراشوان، دارشکێن، چلوبڕ، پشتی کێشان، گێرەهاژۆتن، پالە و ترپانوان، دیوار کردن، خۆلەبان، لوان کاران هەمیاندا، بەشدار بوین بێ جوداییا تەمەن و زانین و نەزانین . بەس کە زستانێ تەواوی چیاو گەلی و دۆل و باسک سپیڕەنگ تکردن و ڕێ لڕێبواران تهاتە گرتن و نەتشیان بێن و بچن و مەڕو بزن و گاڕەش و چاورە تکەتنە دونێ، هەلکەت بو بۆ گەنج و لاوو بچوکێن هەلاش کو ل مالەکێ کۆ ببنۆ و دەست پگەمە و سەعبەتێن خۆش بکەن و شەوێن درێژێن زستانێ تێرا کەیف و پێکەنینێنا وان نەکەن. مخابن کو چ بەیت و چیڕۆکێن بەیتبێژ و چیڕۆکوانێن ئەو سەردەمم لبیر نەماینە، بەس تشێم هندەک مەتەلۆکێن وان شەوان و وان دیوان و ڕونشتنان بۆ هنگۆ بنویسمۆ و هیویدارم کو شیابم، خەیالا هنگۆ بگێڕمۆ ناو ڕەسەن و سروشتێن ئەو سەردەم و ئەو سادەیی و ئەو ژیانا پڕ ل زەحەت و پڕ ل ئارامی و دوور ل جەنجالی و تەماح و بەربەرەکانێ و تەبا. بەلێ گەلەک مالباتا سەماوارێن مەزن هەبون، گەلەکاش سەماوار نەبون و چا هەر پکتریا تهاتە لێنان و لهندەک مالا ئیسکانش پەیدا نەتبون و چا خواردنەوە هەر پقۆغێن چینکۆ بو. کابانیا چا بۆ مێوانا چێتکرد و شەکر لسەر شەکردان، یان قەشکێنا پچەکوچەکی تایبەت تشکاندن و چایا دیشلەمە بۆ مێوانا تهاتە دابەش کردن و شەوچەرە تهاتنە دانان، بارا پترێ شەوچەرە، گیوز، قەسکوان، دەندەلۆشک، قەسپ، مێوژ، لەتکە هنجیر، لەتکە سێو و سنجی بون.  تگە خواردنا شەوچەراش، مەتەل تهاتنە گۆتن، گەلەک مەتەلۆک پشێوەیەکی ڕوت بون، بەس واتایەکە پێچەوانە و جوان هەبو، کەسش ل مەتەلۆکا و گەمەو سەعبەتا توڕە نەتبون و دیوان پڕ ڕەوش و خۆشی و پێکەنین تهاتە پڕێوەچۆن.

هندەک لوان مەتەلۆکان: 
ئەو ڕستە پێش هەموو مەتەلۆکا تهاتە گۆتن، 
تشتێ منی تشتانی، دابزانین کا کی دێزانی: 

یەکەم - دو تچەقن، دو تڕەقن، دو تزەقن، هەکە نەزانی چاوت پەقن. ( بزنە) دو گیوی تچەقینە، دو شاخی تڕەقن، دو چاوی تزەقن. لبە هندێ یێگۆتیان هەکە نەزانی چاوت پەقن)

دووەم - باهاتلبانیانە، پاککاچۆمادانە، کیی نەزانی حەیوانە. ( جۆخینە) بای هەلکرد لبانیانە، پاک کاچۆ مادانە، کیی نەزانی حەیوانە.

سێ یەم - مینا هرسا گوڕی، لدەو ڕوبارا تنڕی، بۆ تو و بابێ تو تڕی. ( ئاشە) 

چارەم - ئەو چیە، سەر هسانی بەر قورئان؟ ( کوارکە)

پێنجەم - بابی ناوملان تێشی، دایکێ ناولنگان تێشی، بچوکا هەموو گیان تێشی. ( بانێ خانییە) ( باب قاریتەیە، دایک ستونە، بچوک خێزەرەیە)

شەشەم - ئەو چییە سەر تتو بن تکرێ، هەکە نەزانی دەندەت دەرێ. ( گەنمە) کە تدرونۆ، کا قەزەپ بنە، دێبیتە کا بۆ کەر و ئاژەلێندی، دانش بۆ مرۆوا.

حەفتەم - ئەو چییە هەتا پلکا تێڕا نەکەن، ناکاوێتۆ؟ ( مقەسە)  مقسە پپلاکا نەبیت پەڕۆیا نابڕیت.

هەشتەم - ئەو چییە، شمعونێ دو کون؟ ( باگوردانە) باگوردان دو کونیێت تهەردو سەرادا هەی، کوری تکەونە واکونا و بانا پێتگێڕن

نۆیەم - ئەو چییە پشریعەت سەیێ گڕو گۆشتی تخورێ؟ ( سەیێ گڕو خۆ تخورینی)

دەیەم - ئەولا تاتو ئەولا تات، تنیوەکێدا پیرەفات. (سپیە) سپی زیندەوەرەکە ئەو زەمانی هەبون و تکەتنە جلکێن مرۆی.

یازدەیەم - ئیی خڕکۆکە، ئی پدمکۆکە، هێڕە نۆکە (نۆکە) نۆکە خڕە، دمکۆکەکی یێ پێوە، هەکە کەسەکی گێژ نەبیت، هەر دێزانی.

دوازدەهەم - مەلایێ نامەلا، کۆسەیێ دو ڕدین، ئەولادێ هێلکێ.   (کەلەکوک) کەلەکوک، کەلەشێر، کەلەباب، دیقل، دیکل.

خوێنەرانی زۆر خۆشەویستم، ئەم بیرەوەریەم تەواو بە زاراوەی گەلیی خواکوڕک و دەشتی بەرازگری برادۆست نوسیتەوە و مەتەلەکانیشم هەر ئەوتۆ، بۆیە تکایە هەر خوێنەرێکی ڕێزدارو عەزیزم لە وشە و ڕستەیەک تێینەگەیشت، بۆم بنوسن و بە خۆشحالی و سوپاسەوە ئامادەی شیکاریم.  وەک دەزاندرێ، ناوچەی برادۆست، کەوتۆتە ناوەڕاستی هەردو زاراوە سەرەکیەکانی سۆرانی و کرمانجی، بۆیە هەتا بەلای سنوری تورکیادا بڕوا، زاراوەی برادۆستیان نێرو مێی تێدا تۆخ دەبێت و ئاوازی لە کرمانجی یان بلێین بادینی نزیک دەبێتەوە. هەر ئەوتۆ، کە بەرەو دەشتی هێرتێ و ناوچەی دەوروبەری سیدەکانەوە دێ، قسەکردنیان ئاوازو شێوەزاری سۆرانیی تێکهەل دەبێت.
سەرەڕای ئەو ناوەڕاست بونەیش، ناوچەیەکی شاخاوی و دوورەدەستە و هەتا ڕاگواستن و چۆلکردنی کۆتایی سالانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردو، خەلکانی ئەو دەڤەر، ڕەسەنێکی پاک و جوانیان هەبوو، هەم لەباری نەریتی کوردەواری و ناندەری و میوانداری، هەمیش لەباری زمانی پاراوو جوانی باپیرانمان.