پندڕیلک بچوکترین بولبول یان بلێین چێچکە(چۆلەکە) بون کە لە گوندە گیرساوەکانی پال چیاو دەورەدراو بە لێرو دارستاندا هەبون. ئەو گوندانەی کۆلان پەرژین کرایی و پڕ لە گولەڕەزو گول شیلان و مالە دڕیی ناو دەراوە کانی و دەو جۆگەکان. پندڕیلک زۆربەی جاران لەسەر وردە دڕک و پەلکەکانی بنە دڕیە بەرگرەکان هەلدەنیشتن. هەردەم لە دەوری مالان و ئاوەدانیدا دەبیندران. کە مرۆڤ لێیان دەچووە پێش، لە جیاتی بفڕن و بڕۆن، دەچونە ناو مالە دڕیەکەو بزر دەبون و نەدەبیندران، بۆیە ناویان بە پندڕیلک دەهات، واتە هندی پندێکن و دەچنە ناو یان بن مالە دڕیەکان و نابیندرێن. پندڕیلک دەنگ و ئاوازی زۆر خۆشیان هەبون و مرۆ لە هەلرفڕین و جریوە جریویان تێر نەدەبو. پندڕیلک هەر تەمەت کلۆیەک گەورە بون، تەنها بە بال و پورت و کولکەکەیەوە تۆزێک گەورەتر دەبیندران. پندڕیلک بە ڕەوە نەدەبیندران، زۆربەی جاران یەک یەکە دەکەوتنە بەرچاو، بە هەلکەوت دوان بە یەکەوە دەبیندران. ناوی ئەو بالندە بچوکە لە گوندانماندا ببوە پەندە شوبهێنەرێک و ئەگەر مندالێک زۆر بچوک دیار بایە، دەگۆترا، دەلێی پندڕیلکە هەر گەورە نابێت. دەکرێ لە ناوچە جیاکانی کوردستاندا، ناوی جودا جودایان هەبێت. بەس پێم باش بو، وەبیر هاوزمانانم بهێنمەوە و ناو هێنانی ئەو بالندە زۆر بچوکە بەکورتی بخەمەوە بەر دیدی گەشی هاوڕێیانم.
وێنە لە گوگل وەرگیراوە