Monday, April 26, 2021

ڕێبوار (سەفەر)

پیرە پیاوێکی ئەزموندار و گەنجێک پێکەوە ڕێبوار دەبن و بە ڕێگایەکی پڕ لە بەرزو نزمیدا دەڕۆن. هەرواز(هەوراز)ێکی زۆر درێژو ڕکیان دێتەپێش. گەنجەکە ترسی هیلاک بون و ملدانە هەروازەکەی لێ هەلدەنیشێت، پرسیار لە هاوڕێگای دەکات و دەلێبەڕاستی زەحمەتە، چۆن لەو بەرزاییە درێژە بەسەر دەکەوین؟ پیرمێرد دەلێخەمی لێ مەخۆ، قادرمەیەکی پێڕا دەنێین و بە ئاسانی بەسەر دەکەوین“. گەنجەکە پێکەنینی پێدێت و لەدلدا وادەزانی، مامە پیرە خەلەفاوە و قسەی عەلەق و بەلەقی لەدەم دەردەپەڕن. دەگەنە بن هەرواز، پیرە مێرد ڕوو دەداتە گەنجەکە و دەلێهێی هێی، ڕاستە دەلێن خۆشەویستی سنوری نییە“:

دەگێڕنەوە و دەلێن لە شاری (موسل) هارون ئال ڕەشید (هارون و ڕەشید) لە دەوروبەری سەدەی هەشتی زایینیدا بەهێزترین حوکمگێڕی ڕۆژهەلاتی ناوین بووە. قەسرو سەلتەنەت و دارو دەستەی فەرمانڕەوایی لە شارەکانی بەغداو (موسل) بووە. هارون برایەکی هەبووە بەناوی بەهلول (بالول)، هیچ کات لە حوکم ڕازی نەبووە و ڕێزی بۆیان نەبووە. بالول ژیانێکی سەرگەردانانە و وێلانەو ساویلکانەی بەڕێوە بردووە. هەر چەندە هارون و زۆربەی خەلکان لەو سەردەمدا، لە بالول، فێر دەبون. چونکی هەموو کردارو گفتاری بالول حیکمەت و پەند بونە. سەرەڕای هندێش، هەر بە  بالولەشێت ناودێر کراوە.


کچێکی وەزیری دەستەڕاستی هارون دلی دەکەوێتە کوڕە هەژارێکی لاوچاک و لێهاتوو. کوڕە چەند جارێک دەنێریتە داخوازیی، وەزیرەکە ئەوەندە خۆپەرست و لەخۆبایی و لوتبەرز بووە، کچەی ناداتێ. کۆتا خوازگینی (خوازبینی) دەستەیەک لە مرۆڤ ماقولان دەبن و وەزیر دەخەنە کراسی شەرمێ و هەموو بیانۆ (هنجەت)ی پێدەبڕن و پێیدەلێنلەمە زیادتر ڕێگە لە پێک گەیشتنی کچەکەت و ئەو کوڕە قشت و پەروەردەییە مەگرە. وەزیر هانا دەباتە بەر مەرجێکی زۆر بێویژدانانە و دەلێهنۆکە وەرزی زستانە، مەرجێکم هەیە، ئەگەر کوڕەکە بەو مەرجەم ڕازی بێ، کچەکەمی دەدەمێ. مەرجەکەش ئەوەیە، کوڕە لە مەغریبێوە بخرێتە ناو شەت واتە ناو ڕوباری (موسل) هەتا ڕۆژێ پاشتر ڕۆژ هەلدێت، هەکە سڕبردی بو و بەرگەی نەگرت، ئەوا لەخۆی چوو، هەکە بەرگەی گرت و نەمرد، ئەوا کچەکەمی دەدەمێ“. کوڕە ئەوەندە عاشق و ئەڤینداری کچە دەبێ، ناچار بە مەرجی وەزیر ڕازی دەبێت. کوڕە خرایە ناو زێی شارەکە، لە ئێوارێوە هەتا ڕۆژی پاشتر ڕۆژ هەلات. کە ڕۆژ هەلات و کوڕەیان دەرینا، هیچی لێنەهاتبوو. وەزیر لێیپرسی و گۆتیچۆن بەرگەی ئەو ئاوە ساردو سڕەت گرت و نەمردی؟کوڕە هاتە وەلام و گۆتیڕوبار زۆر سارد بوو، ئومێدم بە دەرباز بون و مانەوە لە ژیاندا نەمابوو، شەو درەنگ کە خەریک بوو لەسەرمان هەلدەلەرزیم و لەخۆم دەچوم، تروسکاییەکی ئاگرم زۆر لەدوور کەوتە بەرچاو، بە خەیال وامدانا کە لەبەر ئەو ئاگرەم و گەرماییم پێدەبەخشی، بەو شێوە خۆڕاگر بوم هەتا بەیانی ڕۆژ هەلات“. وەزیر لە وەعدەکەی پاشگەز بویەوە و گۆتیتۆ فێلت کردییە و خۆت لەبەر ئاگر گەرم کردیتەوە“. چەندی هەولیان لەگەلیدا، بێفایدە بوو. کوڕە ناچار بوو، چووە لای بالول و تەواوی سەرگوزەشتەی بۆ گێڕایەوە. بۆ ئێوارێ بالول چووە دیوانی هارونی برای. لەناو گفتوگۆدا، بالول بە هارونی گۆت،سبەینێ بۆ نانی بەیانی خۆت و وەزیرەکانت میوانی منن“.

هەموویان واقیان وڕما و گۆتیان لە ژیانیدا، بالولە شێت کەسی میوان نەکردیە، دەبێ چ حیکمەتێکی تێدا بێت. هارون گفتی پێدا و گۆتی،زۆر چاکە بالول، بەیانی هیچ ناخۆین و بۆ کێشت لای تۆین“.

ڕۆژی دواتر لەگەل وەزیرە ئەڕکدارەکان لە کۆشکی پاشایەتی ئامادە بون، هارون گۆتیهەستن بابڕۆین بۆ مالی بالول بۆ کێشت خواردن“. هەموو دارو دەستەی سەرکردایەتی یەکتریان دەنگدا و کەوتنەڕێ و گەیشتنە مالی بالول. لەگەل سلاو و چاک و چۆنی، بالول بەخێرهاتنێکی زۆر گەرمی لێکردن و پێیگۆتن،دانیشن هەتا خواردنتان بۆ حازر دەکەم. هەموویان دانیشتن و بالول چووە ژووری ناندی، هەر خواردن نەهات، خەریک بوو ببیتە نیوڕان، هەر چاوەڕوان بون. کاتێک هارون گۆتی،دەتەماشا کەن داخوا بالول چ دەکات، ئەو خواردنە بووە چی هەر ئامادە نەبوو؟ کە چون، دەبینن بالول ئاگرێکی خۆشی لە عەردی لە ژووری چێشت لێنان هەلکردووە و هێلکەی لەناو قازان (مەنجەل) کردونە و لەسەر کولەنگی بانی خانیی داناون. گەڕانەوە دیوان و بە تریقێنی پێکەنین و گالتەوە، بە هارونیان گۆت،بالول هەر شێت شێتە، ئاگری لە ژوورێ کردیتەوە و هێلکەی لەسەر بانی داناون و دەلێ چاوەڕوانم هەتا دەکەلن“. هارون چووە لای و پێیگۆت،بالول ئەوە شێت بوی، ئاخر ئاگر لە عەردی و هێلکە لەسەر بانی، چۆن گەرماییان دەگاتێ و چۆن چۆنی دەکەلن؟. بالول پێیگۆتئەدی چۆن وەزیری دەستەڕاستت مەرجی بۆ فلان گەنجە دانابوو، کە هەتا بەیانی لەناو ئاوی شەتی موسل دابێت، ئەگەر نەمرد، کچەکەی بداتێ؟ کوڕە مەرجەکەی جێبەجێ کردووە، بۆ بەیانی وەزیری دەستەڕاستت پێیگۆتووە، تۆ تروسکایی ئاگرێکت لە دوورەوە بینیوە و فێلت لێ کردومە و بەو تروسکایی ئاگر خۆت گەرم کردۆتەوە“. کە بالول ئەوەی گۆت، هارون زانیی بالول گێشت و خواردنی بۆ ئەوان نییە، تەنها دەیەوێ لەو کارەی وەزیر ئاگاداری بکاتەوە. هارون فەرمان بە وەزیرەکەی دەکات و پێیدەلێهەر ئێستا دەبێ بڕۆی کچەکەت لەو کوڕە مارە بکەیت و لە وەزارەتیش کارێکی باشی بۆ دیاری بکەیت“.


پیرە مێرد تەماشایەکی گەنجەکەی کردو بینیی، زۆر بە تامەزرۆوە گوێی بۆ چیڕۆکەکەی گرتووە و ئاگای لە هیلاکی و سەختیی هەرواز هەر نەماوە. هەرواز کۆتایی هاتووە و خەریکە بەرەو نشیو دەبنەوە. پیرەمێرد بە گەنجەکە دەلێچیڕۆک تەواو، کالکم دڕا، هیچم پێنەبڕا، دەبا پشوێک بدەین، ئەوجا شۆڕ دەبینەوە بەرەو نشیو. گەنجەکە تەماشایەکی دەکات و دەلێمامە بەخوا هەر ئاگام لێنەبوو ئەو هەروازە درێژو ڕکە تەواو بووە. خۆزگە چیڕۆکەکەت هێشان درێژتر بایە. بەڕاستی هەروازەکەمان لە پێسترک (قادرمە)یش ئاسانتر خەلاس کردو هەموو بینکۆو هۆشم هەر لەسەر چیڕۆکی حیکمەتئامێزت بوو.


هیچ حکومدارێک عادل نەبووە و نییە. تەنها جار هەبووە و هەیە، حکومداران لەناو هزاران بڕیاری چەوت و چەوێلیانداجارێک ناچار دەکرێن فەرمانێکی عادلانە دەربکەن. حکوم واتە زولم و سنور دانان بۆ کۆمەلگا.


دوو وێنەم لە گوگل وەرگرتن و لێکمداون.