Tuesday, July 18, 2023

قسەکانی داپیرم بە هەند وەرگرن:

مندالێکی تەمەن دەوری چواردە سالانی خوێنگەرمی سەرەڕۆ بوم، بەس سەرەڕای سەرەڕۆییم، هەر ناوە ناوە دایکم داوای لێدەکردم و پێیدەگۆتم،هەڕە سەردانا داپیرا خۆ بکە، هەکە شۆلەکی هەبیت بۆ بقەتینە و وەرۆ“. بەندەیش حەزم دەکرد خزمەتی داپیرم بکەم و بەو سەدەمەوە گەڕیانێکی گوندی کانیەڕەش بکەم و لە شوانی و گاوانی و دار بڕین و دارکێشان و جۆتیاریی ڕۆژانەم دوور کەومەوە. چونکی ئەو سەردەمی ئێمەی مندال وەک گەورەکان دەبایە هەموو ئیشەکانی وەک دار کێشان، پشتی کێشان، جۆت و وەرد و مالی کردنی زەوی و زار و ئاودێری و مەڕداری و بژارە و هەتا دوایی بکەین. 

هەتا مالی داپیرم لە گوندی کانیەڕەشێ بوو، چەند جارێک پاییزان سەردانیم دەکرد و لەگەلی دەڕۆیشتم بۆ ناو سەپانەکانی لە چەمی هەدنێ و بەشە گەنم و جۆ و برنج و ماش و قونجی و شەدانی و نۆک و لۆپک،م بۆ لە یەک دوو کەران بار دەکردن و دەهینانەوە. ئەو شەو و ڕۆژانەی لەگەل داپیرم دادەنیشتم و بە کەر و بارەوە بە ڕێگاکاندا دەڕۆیشتین، دەیان پەند و چیڕۆک و قسەی سەیر و سەمەرەم لێی دەبیستن. بەتایبەت لەسەر ناوە دیار و بە فریشتە و بە پالەوانکراوانی ناو ئەفسانەکانی دینی ئیسلام.



ڕۆژێک لەگەل ڕابیی داپیرم لە گوندی کانیەڕەشێ بەڕێکەوتین بەرە و گوندی هەدنێ. لە گوندی خەروانێ تێپەڕین، گەیشتینە پانتایی و گەروێک، هەموو بەردی زۆر گەورە و سپیی تێدا بون و ڕەنگیان لە بەردەکانی ئەو ڕێگایە هەمووی جوداتر بوو.

 

پرسیارم کردوو گۆتم: داپیرە ڕابی ئەو بەردە چنە، بۆ ڕەنگیانی جودایە ل بەردێن ئێرە؟

داپیرە ڕابی هاتە وەلام و گۆتیکوڕێ من عیسالۆک، زەمانەکی شەڕێ ئەسحابا و کافرا بووە. لەشکرێ ئەسحابا سەرێ تدو کافرا نای، لەشکرێ کافرا یێ شکەستی و هەتا چیایێهێی ڕەش خۆیان نەگرتیتۆ. بەس ل چیایێ ڕەش را ئەو بەردەیانێت هاوێتیە ئەسحابا، ڕوحم قوربانی ئەسحابا بیت، گەلەکیانێت لێ شەهید بوی.


پرسیاری دووەمم: باشە داپیر ئەو بەردە گەورەیان کو ل چیایێ ڕەش ڕا هاوێتینە ئێرە، دەبی ئالاتەکیان هەبوبیت کو ئەو بەردانە پێ بهاوێن؟

داپیرە ڕابی وەلامی دایەوە و گۆتی،کوڕێ من مرۆوێت ئەو زەمانا زۆرە پ قووەت بوینە، ڕەنگە ئەو بەردەیان هەر پ دەستا هاوێتبن.


بەردەکانم لەبیرن، هندەکیان ئەوەندە گەورەنە زەحمەتە بە بلدۆزەریش بگوازرێنەوە. کەچی داپیرم بڕوای بەو خەیال هەبوو کە گوایە کافرەکانی باپیرانمان بەردی یەک دوو تەنیان لە چیای ڕەش ڕا هاوێتبنە ئەسحابە داگیرکەرەکان و شەهیدیان کردبن.

ئەو جێگایەش هەر بە (گەروی بەردهاوێتی) بەناو کراوە. بەهەر شێوە لەو گەرو تێپەڕین و بەرە و گوندی هەدنێ، ڕێگا دوور و درێژ و پڕە لە هەرواز و نشیو و چەپ و باوێش و بە ئاسانی خەلاس نەدەبوو. بەڕێگاوە داپیرم دەستی پێکردوو گۆتی،کوڕێ من عیسالۆک ئەز گۆری ناوێ وان بم، تبێن ئیمامی عەلی و ئیمامی عمەر هندە پ قووەت بونە، کەس نەشیایتێ. وەختەکی هەردوکا لێ ببوە بەربەرەکانێ و ململانێ، هەکە ئیمامی عەلی پێش ئیمالی عمەر چۆبا مزگەوتێ، وەختێ ئیمامی عمەر تهات، دا بانێ مزگەوتێ بلند کەت و پێلاوێن ئیمامی عەلی تبن گوچکێن ستونا خانیی ڕاکەت. وەختێ ئیمامی عەلی وەتۆ تدیت، ئەوش داچیت پێلاوێن ئیمامی عمەر تبن بنێ ستونا مزگەوتێ ڕاکەت و دا پێلاوێن خۆش دەرینی و داچیتۆ. قوربانیان بم، تبێن پێغامبەر سەلامێت خودێی لێبن، پێ حاسیا کو هەردو ئیماما بەربەرەکانێیا هەی. ڕۆژەکێ گاسی کردە ئیمامی عەلیی و گۆتیێ،عەلی بەردەکێ لێرە لپێش دەرکا مالا مە، بۆ من بگوازۆ. ئیمامی عەلی،ش چۆ دا بەردی بگوازیتۆ. بەردەکە پێشچاو زۆری کچکە بوو. پبێ منەتی چۆ دا هەلگری، بەردی پێ بلند نەبوو. پاشی زۆریی لخۆ کرد، پهەمو قووەتا خۆ هەتا بەردی بلند کرد. ئیمامی عەلی زۆر خدوک بو. گۆتی لمن وەرە زۆری پقووەتم، هنۆکە ئەو بەردە کچکەیەم پێ بلند نەبو! پێغامبەری گۆتێعەلی خۆ خدوک و دلتەنگ نەکە، گراناییا ئەو بەردەی هندی نیوەکە دونیایێ،یە، مانای ئەتو نیوەکە دونیایێ یا هەلگرتی. بەس چیدی بەربەرەکانێ تگە ئیمامی عمەر نەکە، بەربەرەکانێ یەباش نییە. داپیر هەر لێک لێکە دەیگۆت، خۆزی ئەز ئاخا بن پێیێت وان بامە، ڕوحم قوربانی وان بیت.


هەر لەو ڕێوینگیدا، چاوین کەوتنە چیای هنداو گوندی زەویەڕەزا لە ناو گەردیا. لە بەری چیای ڕێزە بەرد و بستیێکی دوور و درێژی سپی بەرچاو دەکەوت. داپیرم پەنجەی درێژ کردە ئەوان بستییە ڕەنگ سپییەکان و گۆتیکوڕێ من ئەو ڕێزە سپیاهێ تبینی ل بەرێ چیای؟ گۆتم لەبێ داپیر، باشێ تبینم. داپیرم گۆتیتگێڕنۆ و تبێن، شوانەکی کەردە مەڕێ خۆ تبەرێ چیایڕا بردبو. مەڕ هەمو تێک ئاسێ ببون و دەرباز نەببون. شوانش هەوار کردبو و ل خوای پاڕیابوۆ و گۆتیبو، خودایە وێجارێ مەڕێ من دەرباز بکەی، دێ دو مەڕا بۆ تو کەمە خێر و قوربانی. وەختێ مەڕ ل دەری و بستیێن زۆر ئاسێ و ئاستەنگ دەرباز ببون، شوان ل سەر بستیەکێ ڕونشتبو، دو سپیی لخۆ گرتبون و هەردوکی دابونە بەینا نێنوکا و گۆتیبو خودایە ئەوەش خێر و قوربانی بۆ تو. تگە هندێ، خودای شوان و مەڕێ وی هەموو کردنە بەرد پ بەرێ چیای وە.

ڕێگامان بڕی و گەیشتینە گوندی هەدنێ. سەپان بەپیرمانەوە هاتن و بەخێرهاتن و دلخۆشیان دەربڕی. داپیر ڕابی گۆتیعیسالۆک کوڕێ من هەڕە کەرا ل جیەکی ل چیلا زەویا ڕاتەولینە، بەلێ جلی لێنەکۆ دا کەرمۆزە پێوەر نەهێن“.


سەپانەکان پێشوازیەکی گەرمیان لێ کردین و ترگارێکی دۆی مەشکیان بۆ هیناین، نیوڕۆژین لە لای سەپانان خوارد. پاشان بەشە دانەوێلەی داپیریان پێشان داین و بارەکانمان ئامادە کردن. سەپان یارمەتییان داین باریان بۆ بارکردین و بەڕێکەوتین بەرە و مالی داپیر لە گوندی کانیەڕەش. بەدەم پێڕۆ لێخوڕینەوە، داپیر هەر دوعای خێری بۆ سەپانان دەکرد و دەیگۆتخودا بەرەکەتێ بهاوێتە مالا سەپانا، ما هەکە ئەو نەبن، ملکێ من دێ بەیارەکی بێ هەرهەم و خێر بیت“. داپیرمان پیرە ژنێکی چەلەنگ و دەرون پاک و ساویلکە بوو. هاوسەری داپیرمان ناوی سەید عەلی بووە و بە بیری ئێمە نەبووە داخوا کەینێ مردبوو. بابی داپیرمان خەلیفەی سەر بە خانەقای لۆلان بوو. لە سالی ١٩٦٤ خەلیفە ناوخۆشی بابی داپیرمان لە گوندی چەمای ناو گەردیان کۆچی دوایی کردبوو. داپیرمان چوار مندالی هەبون، سێ کچ و یەک کوڕ. کوڕەکەی ناوی عەزیز بووە و هەر لە تەمەنی گەنجێتیدا جوانەمەرگ بووە. هەر سێ کچەکانیشی چوبونە بەر مال و مێردی خۆیان و داپیرمان ڕابی بە تەنیا و بێکەس مابویەوە. بەس ملکێکی زۆری بە میراتە بۆ مابویەوە و خەلکان بە سەپانی بۆیان جۆت و شۆو وەرد دەکرد و دەیانچاند. پاییزانیش یان ئەمن یانیش مەلا سۆفی یارمەتیمان دەدا بۆ ئەوەی بەرو بومی بۆ بهێنینەوە.


تێبینی:

زۆر جاران بیرم لە هندێ دەکردەوە و دەمگۆت، دینی پیرۆزی ئیسلام زۆر پاک و جوان و بەسودە و بۆ قەناعەت و پەروەردەی ئینسانی دامەزراوە. سەدان جارانیش گوێمان لێ دەبوو و دیندارانێک دەگۆتیان، مرۆڤ هەرچی بکات، بەس درۆیان نەکات، چونکی درۆ دایکی هەموو تاوان و گوناحەکانە. کەچی دیارە هەردەم مرۆڤگەلێکی دینباز و ناخ گلاو هەبونە و بەچەند ڕێگایەکی ناڕەوا خەلکە نەخوێندەوار و کۆلەوارەکانیان بە خورافیات و درۆ و ئەفسانەی هەلبەستراو و دروست کراوەوە قانگ داوە و مێشک شوراویان کردونە. 


ئەگەر تەماشای ئەو ئەفسانانەی سەرەوە بکەین کە پیرە ژنێکی وەک داپیرم بۆی دەگێڕامەوە، خەیالمان بۆ ئەوە دەچی کە هەردەم بەچەند ڕێگایەک کار لەسەر مرۆڤگەلی نەخوێندەوار و هەژار و نەدار کراوە و وایان لێ کردونە کە چاکە و خراپە و هەموو کردار و ڕوداو و قەدەرێک بە مل خوادا بهێنن و بڕوای هیچیان بە بون و هەبون و قودرەتی خودی خۆیان نەبێت.