Wednesday, December 18, 2024

2025 Calendar.

سالنامەی ڕەنگین ٢٠٢٥ی زایینی بەرامبەر ٢٧٢٥ی کوردی.
خەریکە سالی ٢٠٢٤ بەڕێدەکەین و دەبێتە ڕابردوو، بۆیە لێرەوە هاتینەوە خزمەتتان بە دیارییەکی بچوکەوە بۆ سالی ٢٠٢٥، ئەویش سالنامەی ڕەنگینە بە ئینگلیزی و کوردیی لاتینی.
ساڵنامەی کوردی ڕۆژی، یان بلێین(خۆری)یە و لە یەکەم ڕۆژی بەهار واتە ٢١ی ئادار دەست بە ساڵی نوێ دەکات کە بە نەورۆز ناسراوە واتە "ڕۆژی نوێ" یان دەستپێکی سالی نوێ.
هەر مانگێکی کوردی ناوی خۆی لە کەشوهەوای ناوازە و بارودۆخی کشتوکاڵییەوە وەرگرتووە کە لەو کاتەی ساڵدا هەیە. بۆ نموونە بەفرانبار ئاماژەیە بۆ بەفربارینی زستان، گوڵانیش ئەو مانگەیە کە گوڵەکان دەپشکوون و کامل دەبن.
بە هۆی مێژووی دابەشبوون و داگیرکردنی کوردستان لەلایەن چوار وڵاتی جیاوازەوە، کەلتووری کوردی نەیتوانیوە وەک پێویست گەشە بکات و هێشتان وەشانێکی ستانداردی ساڵنامەکە پەرەی پێنەدراوە. بۆیە سالنامەی ڕەنگین هەوڵێک بووە بۆ یەکخستنی زۆرترین وەشانی بەکارهێنراوی سالنامە و ڕۆژژمێری کوردی.
سالنامەی ڕەنگین لە ١٩٩٨ لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی تەکساس وەک پڕۆژەیەکی خولیا و خۆبەخش دەستی پێکرد. ئومێدەکە ئەوە بوو کە نەوە گەنجەکانی کوردانی ڕەوەند بە جوانی و مێژووی شایستەی نیشتمانمانەوە ببەسترێنەوە. چاپی یەکەممان لە ساڵی ١٩٩٨ بە دەست نەخشاند و بەستیمانەوە و لەو کاتیەوە ئەم ساڵنامەیە ڕێگایەکی دووری بڕیوە، وە ئامانج و مەبەستمان لەو کارە، پاراستن و پێشخستنی کولتوور و مێژووی کوردی وەک خۆی بووە.
لە ساڵنامەی ئەمساڵدا ئەو وێنانەی تێدا بەکار هاتوون، کە لە کاتی گەشتکردن بە ئەمریکای باکووردا کێشاومانن و هیوادارین ساڵنامەکەتان بەدڵ بێت!..
دەتوانن سەردانی لینکەکانی خوارەوە بکەن بۆ کردنەوەی سالنامەی تەواو. ئەو کەسانەی خوازیارن کە سالنامەکە بەچاپ بکەینن بۆ دیواری مالەوەیان، دەتوانن لینکی خوارەوە داگرن و سالنامە لەسەر مەمورییەک خەزن بکەن بۆ چاپ کردن.

2025 Calendar. View

2025 Calendar. Download
































Friday, December 29, 2023

2024/2724 Calendar-سالنامەی ئینگلیزی و کوردی ٢٠٢٤


سالێکی تریش لە تەمەنمان ڕۆیی. 
بەو هیوایەی ڕابردومان ئەزمونێکی زێڕین و پڕ فێربون و نێڕین بوبێت بۆ ئەوەی ئاییندەمان بە فیڕۆ نەدەین و توشی کرداری پەشیمان ئامێز نەبین.
ئێستا سالنامەی ڕەنگین بۆ سالی ٢٠٢٤ ئامادەیە هەرکەس خوازیار بێت سالنامەی ڕەنگینی ئینگلیزی و کوردیی دەستکەوێت، دەتوانن لەسەر لینکی خوارەوە کلیک بکەن و سالنامەکە لای خۆتان لەسەر مەموریەک خەزن کەن و بیبەنە چاپخانەیەک و لە چاپی بدەن بۆ هەلواسین بە دیواری مالەوەتان. مەبەستی دروست کردنی ئەم سالنامەیە، کارێکی خۆبەخشانەیە بۆ گەنج و لاوانی کورد کە ئاشنا بن بە ناوی جوانی مانگە کوردیەکان و مێژوو و بەشێک لە ڕوداوەکان. هیوادارین سالنامەکەتان بەدل بێت و ڕەخنە و پێشنیارمان ئاراستە بکەن. وەک دەزاندرێ، کاری تاکەکەسی بێ کەم و کوڕی  نابێت، بەس سەرەڕای کەماسیی و زەحمەتیی ژیان حەزمان نەکرد دەستبەرداری خزمەتی هاوزمانانمان بین. ئیدی هەرچەندە خزمەتێکی بچوکیش بێت، بە گەورەیی خۆتان لێمان قبول بکەن.
بە کورتی دەمەوێ بلێم لە سالی ١٩٩٨ دەستمان بە دەرکردن و وەشانی سالنامەی ڕەنگین کرد و هەتا هنۆکە سالانە بەردەوامین لە دروست کردنی. دلخۆش دەبین کە سالنامەکەتان لا پەسند بێت و سودێکی بۆ هاوزمانانمان هەبێت، بەتایبەت بۆ گەنج و لاوانی کورد لە هەندەران.
ئەوەی لەبەر چاوانە، وێنەی سالنامەکەیە. بۆ سالنامەی تەواو، لەسەر ئەم لینکانەی خوارەوە کلیک بکەن. سپاس. 

2024/2724 Calendar

2024 Calendar

 Note:

I came across another version of a Kurdish Calendar posted on the internet. While I appreciate all contents and documentation of our cultures and background, I believe its imperative that all contents should be as accurate as possible in an effort to preserve our history for generations to come. After careful research, I have come to conclusion that in that version the months XERMANAN and GELAWÊJ have been switched. Salnamey RENGÎN has put the months in original order, because the names XERMANAN and GELAWÊJ refer to very specific agricultural conditions that are present in that specific time of year.