سالنامەی ڕەنگین ٢٠٢٥ی زایینی بەرامبەر ٢٧٢٥ی کوردی.
خەریکە سالی ٢٠٢٤ بەڕێدەکەین و دەبێتە ڕابردوو، بۆیە لێرەوە هاتینەوە خزمەتتان بە دیارییەکی بچوکەوە بۆ سالی ٢٠٢٥، ئەویش سالنامەی ڕەنگینە بە ئینگلیزی و کوردیی لاتینی.
ساڵنامەی کوردی ڕۆژی، یان بلێین(خۆری)یە و لە یەکەم ڕۆژی بەهار واتە ٢١ی ئادار دەست بە ساڵی نوێ دەکات کە بە نەورۆز ناسراوە واتە "ڕۆژی نوێ" یان دەستپێکی سالی نوێ.
هەر
مانگێکی کوردی ناوی خۆی لە کەشوهەوای ناوازە و بارودۆخی کشتوکاڵییەوە وەرگرتووە کە لەو کاتەی ساڵدا هەیە. بۆ نموونە بەفرانبار ئاماژەیە بۆ بەفربارینی زستان، گوڵانیش ئەو مانگەیە کە گوڵەکان دەپشکوون و کامل دەبن.
بە هۆی مێژووی دابەشبوون و داگیرکردنی کوردستان لەلایەن چوار وڵاتی جیاوازەوە، کەلتووری کوردی نەیتوانیوە وەک پێویست گەشە بکات و هێشتان وەشانێکی ستانداردی ساڵنامەکە پەرەی پێنەدراوە. بۆیە سالنامەی ڕەنگین هەوڵێک بووە بۆ یەکخستنی زۆرترین وەشانی بەکارهێنراوی سالنامە و ڕۆژژمێری کوردی.
سالنامەی ڕەنگین لە ١٩٩٨ لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی تەکساس وەک پڕۆژەیەکی خولیا و خۆبەخش دەستی پێکرد. ئومێدەکە ئەوە بوو کە نەوە گەنجەکانی کوردانی ڕەوەند بە جوانی و مێژووی شایستەی نیشتمانمانەوە ببەسترێنەوە. چاپی یەکەممان لە ساڵی ١٩٩٨ بە دەست نەخشاند و بەستیمانەوە و لەو کاتیەوە ئەم ساڵنامەیە ڕێگایەکی دووری بڕیوە، وە ئامانج و مەبەستمان لەو کارە، پاراستن و پێشخستنی کولتوور و مێژووی کوردی وەک خۆی بووە.
No comments:
Post a Comment