Tuesday, August 30, 2011

Hemuman toyn û toş hemumanî

Hemuman toyn û toş hemumanî
Asosî xoşewîst hemuman toyn û toş hemumanî, ew kare dirrundane û namerdaney beramber to kira, tenha serî to şikêndira, belam ême hemuman dilman şikêndira. to qelay bîrî azadî u hergîz bew core namerdayetiye narruxêyt, belku tundtir û behêztir debî, gelî kurd zor be şanaziyewe çaw le kesanî wek berrêzit dekat û cîhan gewreyi toy leber çawe û şermezarî ew deste çepele dirrundane dekat ke le berrêzit weşêndra. Her dilope xiwênêkî berrêzit debête nuke xencerêk bo naw çawî şaristanî kujekan.


Monday, August 29, 2011

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز!
لە زۆربەی ئایینەکاندا ڕۆژانی جەژن و پیرۆزو ڕێزگرتن هەیە، وە بەشێکی زۆری خەلك ئەو ڕۆژە پیرۆزانە بە ڕۆژانی پڕ لە خێرو خۆشی و لێبوردەیی دەژمێرن.
بەلام ئەگەر خوێندنەوەێکی وردی بۆ بکرێ، ئەوا دەبینرێ کە لە کۆمەلگا دواکەوتوەکاندا ڕێك پێچەوانەیە، بۆ نمونە، لە ئەمەریکای باکوور و ئەڕوپا، زۆر لە خێزانە کەم دەرامەتەکان بۆ کەل و پەلی پێویست و بەها گران چاوەڕوانی جەژنی کرستمس و سەرە سال دەکەن، چونکی لەو ڕۆژە جەژنە پیرۆزانەدا لە زۆربەی بازاڕو دوکانەکان نرخی شت ٧٠٪ دادەبەزێ و بە نرخی زۆر کەم و گونجاو دەتوانن شتە پێویستەکانیان بکڕن.
بەلام لە زۆرینەی کۆمەلگا ڕۆژهەلاتیەکاندا بە پێچەوانەوەیە، کە مانگی ڕەمەزان، یان جەژنە پیرۆزەکانی وەك ڕەمەزان، قوربانی، مەولود دێن، خێزانە کەم دەرامەتەکان توشی شلەژانی دەرونی دەبن بەهۆی بازاڕ گران کردن و بەرز کردنی نرخ لە لایەن بازرگان و دوکاندارەکانەوە.
 هەژارەکان و کەم داهاتەکان ناچار دەبن، یان دەبێ پێشی جەژن شتە پێویستەکانیان بکڕن یان دەبێ خۆیانی بۆ ئامادە بکەن و بە نرخی زۆر گرانتر لە نرخی ئاسایی بکڕن یانیش بێبەش دەبن و مندالە خنجیلانەکانیان توشی هەستێکی تێك شکاوی دەرونی دەبن بەهۆی ئەوەی کە ناتوانن وەك مندالانیتر جل و بەرگی جوان و خواردن و شتە پێویستەکانی ئەو ڕۆژانەیان دەست کەوێ.
وەك دەزانرێ، زۆرینەی مسولمانان مانگی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان بە خێرو خۆشی هێنەرو گیانی لێبوردن و ئاشت بونەوە دەزانن و بەڕۆژو بونیش بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە ڕۆژودارەکان هەست بە حالی خێزانە کەم دەرامەت و هەژارو نەدارو برسیەکان بکەن و دەست والاو خێرکەرو خێرخوازو ڕوخۆش و میهرەبان بن.
 بەلام هەرچی خێرو بێری خێر خوازەکان هەیە، هەر هەمووی ئەو کەلێنە بازاڕ گرانیەی پێ پڕ ناکرێتەوە کە لە پێویستیەکانی ڕۆژانەی کەم داهاتەکان دروست دەبێت.
بەهەرحال جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لاێك پیرۆز دەکەم و ئومێدەوارم ئەو مرۆڤانەی کە بڕوایان وایە کە ئەو ڕۆژانە زۆر پیرۆزن و بە فەرمانی خواو ئایینیان دەزانن، پێش هەموو کارێك هەول بدەن گیانی لێبوردەییان بەهێز بکەن و دەمارە شین و توندەکانی ڕق و کینەو تۆلە کردنەوە لەناو خوێنبەرەکانیان نەهێلن، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێز لە مرۆڤایەتی بگرن و ئاسودەو بەختەوەر بژین و سود بەخش بن بۆ دەوروبەریشیان.
لەگەل پیرۆزبایی دوبارە و ڕێزو سوپاسم بۆ سەرجەم خوێنەرانی ئەو کورتە نامەیە.

عیسا برادۆستی 

Friday, August 26, 2011

نوێ خوازی


نوێ خوازی

وا بووری  ڕۆژا  تاری ،  چەرخا  زانینە  ئیرۆ
هەولی ئاشتی و ئازادی، با پیرۆز بێ لە من و تۆ
لجهێ  چەك و  باروتا ،  دەینن  پەرتوك و  قەلەم
زانست  هیوای  گەلانە ، لێی دیارە تیشکی ئاسۆ

ئەڤ زەمینە  بەهەشتە ، چما ب ئاگر  بسۆتێ
تاکەی بۆمبای تاوانبار، کێلگەی سەوزین بکوتێ
زیندانا تێك بشکێنن ،  تەڤ بکەن باخچێن ساوا
تاوانە  نەوەی دواڕۆژ ، بەهۆی  شەڕا  بفەوتێ

قەلەم ببیت  سەنگەرو ،  پاراستنا  گەل  بکەت
ساوا بۆچ لەجیاتی شیر، چاوەڕێی خەردەل بکەت
ئەی ماف ناسێن جیهانێ، ڕابن هەمی یەك دەنگ بن
باخی ئاشتی ئاو بدەن، تا گەل بۆنی گەڵ بکەت

 برادۆستی / ئەمەریکا   ٤ / ٩ / ١٩٩٢

دوورە وەلات

دووری وەلات

ئەڤیندرم  ئەڤیندارم،   ئەڤیندارەکێ  دلدارم
نە ئاغاوو نە بەگلەرم، کوڕێ گوندا ئو جۆتیارم
نە خوێن خوارو نە زۆردارم، ژیرو زانا ئو هۆشیارم

دوور وەلات و کەسەردارم، لەو دل بدەردو ئازارم
کانێ کێلگە و کا بەیارم، کانێ جۆگە و کا ڕوبارم
کانێ دەریاو کا کەنارم، کانێ چەم و ئاڤێن سارم

کانێ جۆخین و کەوارم، کانێ خەرمان و عەمبارم
کانێ دەشت و چیاو دارم، کانێ کۆتان و مەڕدارم
کانێ  ئاشناوو ناودارم، کانێ  سەیرانگەهو  وارم

کانێ زەردەشتێ نازدارم، کا ئایینێ پڕشنگدارم
کانێ  ڕوگەو کا  ئاسارم،  کا مسحەوا  واتەدارم
گەر ئەز لوان بێ باوەڕم، سوند بیەزدان تاوانبارم

کا دیوان و سەماوارم، کا میوان و دۆست و یارم
بەسە  پاییزا  غەددارم، وەرە  نەورۆز  و  بهارم
دوژمن بەردە چار کەنارم، ئازاد بە کوردێ نەدارم

عیسا برادۆستی ١٠ / ٧ / ٢٠٠٢