جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز!
لە زۆربەی ئایینەکاندا ڕۆژانی جەژن و پیرۆزو ڕێزگرتن هەیە، وە بەشێکی زۆری خەلك ئەو ڕۆژە پیرۆزانە بە ڕۆژانی پڕ لە خێرو خۆشی و لێبوردەیی دەژمێرن.
بەلام ئەگەر خوێندنەوەێکی وردی بۆ بکرێ، ئەوا دەبینرێ کە لە کۆمەلگا دواکەوتوەکاندا ڕێك پێچەوانەیە، بۆ نمونە، لە ئەمەریکای باکوور و ئەڕوپا، زۆر لە خێزانە کەم دەرامەتەکان بۆ کەل و پەلی پێویست و بەها گران چاوەڕوانی جەژنی کرستمس و سەرە سال دەکەن، چونکی لەو ڕۆژە جەژنە پیرۆزانەدا لە زۆربەی بازاڕو دوکانەکان نرخی شت ٧٠٪ دادەبەزێ و بە نرخی زۆر کەم و گونجاو دەتوانن شتە پێویستەکانیان بکڕن.
بەلام لە زۆرینەی کۆمەلگا ڕۆژهەلاتیەکاندا بە پێچەوانەوەیە، کە مانگی ڕەمەزان، یان جەژنە پیرۆزەکانی وەك ڕەمەزان، قوربانی، مەولود دێن، خێزانە کەم دەرامەتەکان توشی شلەژانی دەرونی دەبن بەهۆی بازاڕ گران کردن و بەرز کردنی نرخ لە لایەن بازرگان و دوکاندارەکانەوە.
هەژارەکان و کەم داهاتەکان ناچار دەبن، یان دەبێ پێشی جەژن شتە پێویستەکانیان بکڕن یان دەبێ خۆیانی بۆ ئامادە بکەن و بە نرخی زۆر گرانتر لە نرخی ئاسایی بکڕن یانیش بێبەش دەبن و مندالە خنجیلانەکانیان توشی هەستێکی تێك شکاوی دەرونی دەبن بەهۆی ئەوەی کە ناتوانن وەك مندالانیتر جل و بەرگی جوان و خواردن و شتە پێویستەکانی ئەو ڕۆژانەیان دەست کەوێ.
وەك دەزانرێ، زۆرینەی مسولمانان مانگی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان بە خێرو خۆشی هێنەرو گیانی لێبوردن و ئاشت بونەوە دەزانن و بەڕۆژو بونیش بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە ڕۆژودارەکان هەست بە حالی خێزانە کەم دەرامەت و هەژارو نەدارو برسیەکان بکەن و دەست والاو خێرکەرو خێرخوازو ڕوخۆش و میهرەبان بن.
بەلام هەرچی خێرو بێری خێر خوازەکان هەیە، هەر هەمووی ئەو کەلێنە بازاڕ گرانیەی پێ پڕ ناکرێتەوە کە لە پێویستیەکانی ڕۆژانەی کەم داهاتەکان دروست دەبێت.
بەهەرحال جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لاێك پیرۆز دەکەم و ئومێدەوارم ئەو مرۆڤانەی کە بڕوایان وایە کە ئەو ڕۆژانە زۆر پیرۆزن و بە فەرمانی خواو ئایینیان دەزانن، پێش هەموو کارێك هەول بدەن گیانی لێبوردەییان بەهێز بکەن و دەمارە شین و توندەکانی ڕق و کینەو تۆلە کردنەوە لەناو خوێنبەرەکانیان نەهێلن، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێز لە مرۆڤایەتی بگرن و ئاسودەو بەختەوەر بژین و سود بەخش بن بۆ دەوروبەریشیان.
لەگەل پیرۆزبایی دوبارە و ڕێزو سوپاسم بۆ سەرجەم خوێنەرانی ئەو کورتە نامەیە.
عیسا برادۆستی

No comments:
Post a Comment