Saturday, December 5, 2015

SALNAMEY RENGîN 2016

Hello everyone!

I have just completed the 2016 Kurdish calendar, Salnamey Rengin. You can view the photos on this page, and download a printable version by following the link below. I hope you enjoy it! 

Salnamey Rengin 2016

Legel rêz û silaw, em lînkey serewe dagirin bo bînîn û kopî kirdinî salnamey Rengînî 2016, behîway rezamendîtan.

له‌گه‌ل ڕێزو سلاو، ئه‌و لینكه‌ی سه‌ره‌وه‌ داگرن بۆ بینین و كۆپی كردنی سالنامه‌ی ڕه‌نگینی ٢٠١٦، به‌هیوای ڕه‌زامه‌ندیتان





























Monday, October 19, 2015

چیتر ناوی شه‌ڕی براكوژی به‌كار مه‌هێنن.

چیتر ناوی  شه‌ڕی براكوژی به‌كار مه‌هێنن.

ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌پێش دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه‌، زوو یان دره‌نگ، به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت، تازه‌ به‌رۆكی دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه‌ تالان كراوه‌ی گرتوه‌ هه‌ر به‌رپا ده‌بێت، به‌رپا بونی ئه‌و شه‌ڕه‌ش، تاوانی كه‌س نیه‌ ته‌نها كاربه‌ده‌ستانی حیزبه‌كانی مه‌لایزم و جه‌لالیزم و تاجره‌كانی خوێن و دو به‌رداشی ئاشی هه‌ژار هاڕین به‌ده‌ستی یه‌كتر نه‌بێت، ئه‌وان له‌ بناغه‌وه‌ دروست بون بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ و به‌لاڕێدا بردنی دۆزی كورد، ئه‌وان هه‌رده‌م وابه‌سته‌ی داگیركه‌ران بونه‌و هیچ هه‌نگاوێكی كوردایه‌تیان به‌بێ ڕێنمایی دوژمنانی نیشتیمانی كورد هه‌لنه‌هێناوه‌، هه‌رده‌م به‌بێ به‌رنامه‌و ڕاهێنان پێشمه‌رگه‌یان وه‌رگرتوه‌، سه‌دان قاتل و مرۆڤ كوژیان به‌ پێشمه‌رگه‌ قبول كردوه‌ و هه‌رده‌م حه‌زیان له‌ زۆری و بۆری خه‌لكی گه‌مژه‌ و كۆیله‌ی بنه‌ماله‌ شێخه‌كانیان بوه‌، هه‌ر كه‌سێكی هۆشیارو كوردپه‌روه‌ریان له‌ ناو هه‌لكه‌وتبوبێت، له‌ناویان بردوه‌…

چیتر به‌دوای به‌لگه‌و داكیومێنتی خیانه‌ته‌كان و تاوانه‌كانیاندا مه‌گه‌ڕێن، خیانه‌ت و تاوانه‌كانیان، سه‌رجه‌م قیاسی شكاندوه‌ و گشت سنوری به‌زادوه‌، به‌دوای به‌لگه‌دا گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێكی شوبهه‌ی تاوانباری لێبكرێ و تاوانه‌كانی به‌سه‌ردا ساخ بكرێته‌وه‌، هیچ جۆره‌ خیانه‌تێكی نیشتیمانی نه‌ماوه‌ به‌سه‌ر مه‌لایی و جه‌لالیدا ساخ نه‌بوبێته‌وه‌، پرسیار له‌ هه‌ر مندالێكی كورد بكه‌ی، ده‌توانی زۆربه‌ی خیانه‌ته‌كانیان باس بكات…

له‌ ڕاپه‌ڕینی سالی ١٩٩١وه‌ش، گه‌لانی ڕاپه‌ڕیوی ئه‌و هه‌رێمه‌ پێشوازیان لێ كردن و له‌ودیو سنوره‌كانی داگیركه‌رانه‌وه‌، هاتنه‌وه‌ سه‌ر حازری و ده‌ستیان كرد به‌ شیعاری بریقه‌داری كوردایه‌تی درۆینه‌یان، له‌ دامه‌زرانی به‌ناو په‌ڕله‌مانی سالی ١٩٩٢وه‌ هه‌رێمیان په‌نجا به‌ په‌نجا دابه‌ش كردو ده‌ستیان كرد به‌ تالان كردنی سامانی گشتی و تیرۆر كردنی ئه‌ندامانی یه‌كتری و شه‌ڕ هه‌لگیرسان له‌سه‌ر گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل و به‌كوشتدانی هزاران ڕۆله‌ی خێر نه‌دیوی كوردو ڕاكێشانی ده‌ستی داگیركه‌رانی هه‌رچوار لای ئه‌و هه‌رێمه‌ و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامن.

سه‌ره‌ڕای گشت خیانه‌ت و به‌ربه‌ره‌كانێ و تالانكاری و تیرۆری ده‌نگه‌ ئازادی خوازه‌كانی كورد، بیست سال زیاتره‌، شه‌ڕه‌ په‌ڕۆ ده‌كه‌ن و گای ئیسپانی ئاسا، خه‌لكان فێری قۆچ وه‌شادن و مل شكاندنی یه‌كتری ده‌كه‌ن و كۆمه‌لگایان له‌ شارستانیه‌ت دامالیوه‌ و كردویانه‌ته‌ كۆمه‌لگایه‌كی حیزبی و موچه‌خۆری ملشۆڕو برسی و به‌له‌نگاز…

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌مڕۆ خوێندمه‌وه‌، داهاتی ڕۆژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی دو ملیار دۆلاره‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر نیوه‌ی ئه‌و داهاته‌ به‌ شه‌فافی بكه‌وێته‌ خه‌زینه‌ی حكومه‌تێكی حه‌قپارێزی ئه‌و هه‌رێمه‌، هه‌ژاری جێگای نابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ چه‌ندین ڕۆژیشه‌، هزاران مامۆستاو فه‌رمانبه‌ری موچه‌ خۆر، به‌هۆی بێ موچه‌ییه‌وه‌ داده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و وه‌لامیان نادرێته‌وه‌. كه‌واته‌ هه‌ژاران و ماف خوراوان، مافی ڕه‌وای خۆیانه‌، داوای مافه‌كانیان بكه‌ن و بێنه‌ سه‌ر شه‌قام و كاربه‌ده‌ستان و تالانكاران تف باران و شه‌رمه‌زار بكه‌ن و پێیان بلێن، بیست سال زیاتره‌ مافمان دخۆن، باركه‌ن له‌و هه‌رێمه‌ بڕۆن،
چه‌وسێنه‌ران و خۆسه‌پێنه‌ران به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری كورسی و سه‌روه‌ت دزین نابن و زوو یان دره‌نگ، شه‌ڕ هه‌لده‌گیرسێ، به‌لام ئه‌و شه‌ڕه‌، شه‌ڕی براكوژی نیه‌، ئه‌وه‌ شه‌ڕی مان و نه‌مانی چه‌وساوه‌كانه‌، شه‌ڕی، مه‌زلوم و زالمانه‌، شه‌ڕی نیشتیمان په‌روه‌ران و خائینانه‌، شه‌ڕی كۆیله‌و كۆیله‌دارانه‌. شه‌ڕی سته‌م لێكراوو سته‌مكارانه‌، شه‌ڕی به‌دست هێنانه‌وه‌ی كه‌ڕامه‌تی نیشتیمانی و مافی هاولاتی بونه‌.

عیسا سێودین

19/10/2015

Monday, October 12, 2015

به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

عیسا سێودین
١٢|١٠|٢٠١٥
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ڕه‌ف و ماف خوراوو چه‌وساوه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه‌ی په‌ڕاگنده‌ی هه‌نده‌ران و لێتان دابڕاو، به‌ جه‌سته‌ دابڕاوین، به‌لام به‌ ڕوح هه‌رده‌م له‌گه‌لتاین و ئێش و ئازاره‌كانتان كاریگه‌رترین ئازارن له‌سه‌ر دل و ده‌رونمان…

خۆزگه‌مان ده‌خواست داگیركاران و خائینانی وابه‌سته‌ به‌ داگیركارانه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ ژیرو مرۆڤ دۆست بان كه‌ چانسی گفتوگۆو ڵێك تێگه‌یشتن له‌گه‌لیان هه‌بایه‌، به‌لام به‌داخه‌وه‌، بنه‌ماله‌ ئاغاواته‌ وابه‌سته‌ به‌ داگیركه‌رانه‌وه‌، هه‌رچی هه‌یه‌ به‌ یاساو ڕێسای مه‌ده‌نیانه‌وه‌‌، هه‌ر هه‌موویان له‌و هه‌رێمه‌دا قۆڕخ كردوه‌ و سه‌روه‌ت و سامانی نیشتیمانیی كورد به‌ برابه‌ش له‌گه‌ل داگیركاران تالان ده‌كه‌ن و ڕه‌ش و ڕوت و هاولاتیانی ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌چه‌وسێننه‌وه‌. هه‌ركاتی هه‌ژارانیش ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و بێنه‌ سه‌ر شه‌قام، ئه‌وان بۆ كپ كردنی ده‌نگی ناڕازی و بنپێ كردنی مافه‌كایان، ده‌ست له‌بۆ چه‌ك ده‌به‌ن و به‌ربه‌ره‌كانێی یه‌كتری ده‌خه‌نه‌ مل مافخوراوان و ڕێگا خۆش ده‌كه‌ن بۆ چاو به‌ستنی ڕایگشتی و وه‌لام نه‌دانه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌ ڕه‌واكان.

ئێمه‌ له‌گه‌ل هیچ توندو تیژی و خوێن ڕشتنێكی به‌ناحه‌ق دانین و كه‌سیش هان ناده‌ین بۆ كاری تێكده‌ری و نامرۆڤانه‌، به‌لام مافی هه‌ر كه‌سێكه‌ داوای ژیان و مانه‌وه‌ی بكات و مافه‌ سروشتیه‌كانی به‌ده‌ست بهێنی.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ پێتان ده‌لێین، كه‌ دوژمنانی گه‌لی كورد زۆرن، به‌لام گه‌وره‌ترین و دڕونده‌ترین و وه‌حشیترین دوژمنی گه‌ل و نیشتیمانی كورد، ده‌وله‌تی تیرۆرستی توركیایه‌، هه‌رده‌م له‌ پلان دایه‌ بۆ له‌بار بردنی هه‌رچی باشه‌یه‌ بۆ كوردو كوردستان.

بنه‌ماله‌ خائین و خۆپه‌رسته‌كانی به‌ناوی بریقه‌داری كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تیش، چه‌ندین ساله‌ په‌یمانیان به‌ داگیركاران داوه‌ و كاریان له‌گه‌ل ده‌كه‌ن و هه‌رده‌م موخلیس و ئاماده‌ن بۆ هزاران قوربانی به‌ گه‌لی كورد ته‌نها له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی داگیركاران، به‌تایبه‌ت ده‌وله‌تی خوێن مژی توركیا و ئاكپارتی.

بۆیه‌ پێویسته‌ گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان، چاویان بكه‌نه‌وه‌ و دوژمنانی ڕه‌سه‌نی خۆیان و خائینانی وابه‌سته‌ پێیانه‌وه‌ بناسن. 
هه‌ر تێله‌كی ته‌مبور، ئاوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ په‌نجه‌ له‌و تێله‌ بده‌ین كه‌ ئاوازی دروست لێده‌دات. ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی داگیركارانه‌، به‌تایبه‌ت ده‌وله‌تی تورك.


دلنیا بن، له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی جه‌ماوه‌ر، هزاران لاشه‌ له‌ جاده‌كان بكه‌وێت و هزاران كۆرپه‌ بێ باوك بمێننه‌وه‌، بۆ ئاغای مه‌لایی و جه‌لالی خه‌م نیه‌، به‌لام به‌ دلنیاییه‌وه‌، هه‌ر كاتێ هێرش بكرێته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانی ده‌وله‌تی تورك، ئاغایانی به‌كرێ گیراوی ئه‌و ده‌وله‌ته‌ به‌چۆكدا ده‌هێن و دێنه‌وه‌ هۆش خۆیان. 

Monday, February 23, 2015

موچەی بندیوارو هەندەران بگێڕنەوە بۆ خەلکانی ناچارو پێویست.

موچەی بندیوارو هەندەران بگێڕنەوە بۆ خەلکانی ناچارو پێویست.

عیسا سێودین
2015/2/23

چینی هەژارو نەدارو چاو لە موچەی مانگانە لە هەڕیمی کوردستان، سێ مانگ و چوار مانگ موچەکانیان پێنادرێ و برسی و بێچارەو بەلەنگاز دەکرێن و سەتان خانەوادە هەیە، چاوەڕوانی موچەکەیانن بۆ ئەوەی کرێی خانوەکەیان پێ بدەن و لە خانوو وەدەر نەنرێن، کەچی، هەر جارەی بە بیانۆێکەوە موچەیان پێنادرێ، بەو هۆیەوە، بەشێکی زۆر خەریکن توشی حالاتێکی دەرونی نالەبار دەبن بەهۆی کێشەی بەینی کرێچی و خاوەن خانوەوە. 
 لە سالانی ڕابردو، حیزبە کوردیەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، کەوتنە بەر ڕەخنەو لێپێچینەوە لە لایەن بەشێکی بەرچاوی شەقامی کوردی و خەلکانێکی زۆر لێیان دوور دەکەوتنەوە، ئەوانیش لە جیاتی چاکسازی و پاکسازی و گۆڕانکاری لە هەلەکان و کەماسیەکانیاندا بکەن، هەولیان داوە، هەلە بە هەلە چارەسەر بکەن، ئەو هەلانەیش ئەوانە بون، بۆ ئەوەی خەلک دیسان لەخۆ کۆبکەنەوە و بە زۆری و بۆری خۆیان بەسەر چینی ماف خوراوو ناڕازیدا بسەپێننەوە، هەستان خەلکانێکی زۆریان لە ئەندامان و لایەنگران بە پارە کڕینەوە، بەتایبەت لەناو ڕەوەندی کوردی لە ئەوڕوپاو ئەمەریکا، زۆربەی هەرە زۆری ئەوانەی ئەندام و لایەنگری خۆیان بون، لەگەل ڕێزم بۆ ئەوانەی بەڕاستی پێشمەرگایەتیان کردبوو مستەحەقی یارمەتی و ماف وەرگرتنی خۆیان بون، ئەگەر جاشایەتی و خۆفرۆشی و خیانەت و کورد کوژیشیان کردبێت لە ڕابردودا، ئەوان بە خەبات و پێشمەرگایەتیان بۆ حیساب کردن و کردنیانە موچە خۆرو چەلاو خۆرو ملکەچی حیزبەکانیان تەنها لەپێناو بێدەنگ کردنیان و بەکار هێنانیان بۆ مانەوەی خۆیان لەسەر کورسی و حوکمی قەرەقوشی و دزی و تالانی و تەزویرات و دروست کردنی تەبەقات و بەربەرەکانێ پێکردنیان و بەگژ یەکتر وەنانیان و خۆسەپاندنەوەیان. 

وە کەسانێکی خاوەن کەڕامەت و دلسۆزو هەستیاریش لەناو ڕەوەندی کوردیدا هەبون و هەن کە هەتا ئێستاش خۆیان بە حیزبە کوردیەکان نەفرۆشتوە و نەبونە داردەست و چەلاو خۆری پارتی و یەکێتی و مەبدەئی کوردایەتی و ئینسانی خۆیان پاراستوە و لە لایەن حیزبەکانیشەوە بە تەواوەتی پاش گوێ خراینەو زۆر جارانیش لە لایەن چەلاو خۆرەکانی پارتی و یەکێتییەوە توشی سەر ئێشە هاتون لەسەر ڕاستی دەربڕین و پالپشتی مافخوراوان و یەکسانی خوازی.

بەلام مەبەستی ئەم نوسینەم ئەو چەند دێرەی خۆرەوەیە بۆ ئەوەی وەک دلسۆزێکی پێشمەرگەو موچە بڕاوانی نەدارو مندالە شەهیدو هەژارە بێچارەکانی هەرێمی کوردستان، پێشنیار دەکەم کە خەلکانێک بەو داواکاریانە هەستن و یارمەتی کەسانی پێویستتر بدرێت و هستن بە ناچار کردنی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی لە جیاتی مانگانە پارەێکی بێ ئەژمار بدرێتە خەلکانێکی حال باش و ژیان مسۆگەری ڕەوەندی کوردی لە هەندەران و موچەکانی بندیوارو خاوەن نادیار، موچەی بندیوار ببڕدرێ و موچەی موچەخۆرانی هەندەرانیش کەم بکرێتەوە و بەو پارە یارمەتی کەسانی کەساس و دەست کورت و پێشمەرگە و کڕێچی و مندالە شەهیدەکانی کوردستانی پێ بدرێت. وە ئومێدەوارین ئەو کەسانەی موچە خۆرن لە هەندەران، ئەگەر کەڕامەتی نیشتیمانیان بە یەکجاری لەدەست نەداوە، موچەکانیان ببەخشنەوە بە جیهەتێکی خەمخۆرو ڕاستگۆو دلسۆزی پێشمەرگەو دایک و مندالە شەهیدەکان و خەلکە کەم دەرامەت و بەلەنگازەکانی هەرێمی کوردستان و چیتر نەبنە کارتی بەکارهێنەرانی حیزبە قەیران خولقێنەرو خۆسەپێنەرو تالانچی و تێرنەخۆرەکان…