چیتر ناوی شه‌ڕی براكوژی به‌كار مه‌هێنن.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌پێش دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه، زوو یان دره‌نگ، به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت، تازه به‌رۆكی دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه تالان كراوه‌ی گرتوه هه‌ر به‌رپا ده‌بێت، به‌رپا بونی ئه‌و شه‌ڕه‌ش، تاوانی كه‌س نیه ته‌نها كاربه‌ده‌ستانی حیزبه‌كانی مه‌لایزم و جه‌لالیزم و تاجره‌كانی خوێن و دو به‌رداشی ئاشی هه‌ژار هاڕین به‌ده‌ستی یه‌كتر نه‌بێت، ئه‌وان له بناغه‌وه دروست بون بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ و به‌لاڕێدا بردنی دۆزی كورد، ئه‌وان هه‌رده‌م وابه‌سته‌ی داگیركه‌ران بونه‌و هیچ هه‌نگاوێكی كوردایه‌تیان به‌بێ ڕێنمایی دوژمنانی نیشتیمانی كورد هه‌لنه‌هێناوه، هه‌رده‌م به‌بێ به‌رنامه‌و ڕاهێنان پێشمه‌رگه‌یان وه‌رگرتوه، سه‌دان قاتل و مرۆڤ كوژیان به پێشمه‌رگه قبول كردوه و هه‌رده‌م حه‌زیان له زۆری و بۆری خه‌لكی گه‌مژه و كۆیله‌ی بنه‌ماله شێخه‌كانیان بوه، هه‌ر كه‌سێكی هۆشیارو كوردپه‌روه‌ریان له ناو هه‌لكه‌وتبوبێت، له‌ناویان بردوه…
چیتر به‌دوای به‌لگه‌و داكیومێنتی خیانه‌ته‌كان و تاوانه‌كانیاندا مه‌گه‌ڕێن، خیانه‌ت و تاوانه‌كانیان، سه‌رجه‌م قیاسی شكاندوه و گشت سنوری به‌زادوه، به‌دوای به‌لگه‌دا گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌یه كه كه‌سێكی شوبهه‌ی تاوانباری لێبكرێ و تاوانه‌كانی به‌سه‌ردا ساخ بكرێته‌وه، هیچ جۆره خیانه‌تێكی نیشتیمانی نه‌ماوه به‌سه‌ر مه‌لایی و جه‌لالیدا ساخ نه‌بوبێته‌وه، پرسیار له هه‌ر مندالێكی كورد بكه‌ی، ده‌توانی زۆربه‌ی خیانه‌ته‌كانیان باس بكات…
له ڕاپه‌ڕینی سالی ١٩٩١وه‌ش، گه‌لانی ڕاپه‌ڕیوی ئه‌و هه‌رێمه پێشوازیان لێ كردن و له‌ودیو سنوره‌كانی داگیركه‌رانه‌وه، هاتنه‌وه سه‌ر حازری و ده‌ستیان كرد به شیعاری بریقه‌داری كوردایه‌تی درۆینه‌یان، له دامه‌زرانی به‌ناو په‌ڕله‌مانی سالی ١٩٩٢وه هه‌رێمیان په‌نجا به په‌نجا دابه‌ش كرد‌و ده‌ستیان كرد به تالان كردنی سامانی گشتی و تیرۆر كردنی ئه‌ندامانی یه‌كتری و شه‌ڕ هه‌لگیرسان له‌سه‌ر گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل و به‌كوشتدانی هزاران ڕۆله‌ی خێر نه‌دیوی كورد‌و ڕاكێشانی ده‌ستی داگیركه‌رانی هه‌رچوار لای ئه‌و هه‌رێمه و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامن.
سه‌ره‌ڕای گشت خیانه‌ت و به‌ربه‌ره‌كانێ و تالانكاری و تیرۆری ده‌نگه ئازادی خوازه‌كانی كورد، بیست سال زیاتره، شه‌ڕه په‌ڕۆ ده‌كه‌ن و گای ئیسپانی ئاسا، خه‌لكان فێری قۆچ وه‌شادن و مل شكاندنی یه‌كتری ده‌كه‌ن و كۆمه‌لگایان له شارستانیه‌ت دامالیوه و كردویانه‌ته كۆمه‌لگایه‌كی حیزبی و موچه‌خۆری ملشۆڕو برسی و به‌له‌نگاز…
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌مڕۆ خوێندمه‌وه، داهاتی ڕۆژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی دو ملیار دۆلاره، ئه‌گه‌ر هه‌ر نیوه‌ی ئه‌و داهاته به شه‌فافی بكه‌وێته خه‌زینه‌ی حكومه‌تێكی حه‌قپارێزی ئه‌و هه‌رێمه، هه‌ژاری جێگای نابێته‌وه، ئه‌وه چه‌ندین ڕۆژیشه، هزاران مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ری موچه خۆر، به‌هۆی بێ موچه‌ییه‌وه داده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و وه‌لامیان نادرێته‌وه. كه‌واته هه‌ژاران و ماف خوراوان، مافی ڕه‌وای خۆیانه، داوای مافه‌كانیان بكه‌ن و بێنه سه‌ر شه‌قام و كاربه‌ده‌ستان و تالانكاران تف باران و شه‌رمه‌زار بكه‌ن و پێیان بلێن، بیست سال زیاتره مافمان دخۆن، باركه‌ن له‌و هه‌رێمه بڕۆن،
چه‌وسێنه‌ران و خۆسه‌پێنه‌ران به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری كورسی و سه‌روه‌ت دزین نابن و زوو یان دره‌نگ، شه‌ڕ هه‌لده‌گیرسێ، به‌لام ئه‌و شه‌ڕه، شه‌ڕی براكوژی نیه، ئه‌وه شه‌ڕی مان و نه‌مانی چه‌وساوه‌كانه، شه‌ڕی، مه‌زلوم و زالمانه، شه‌ڕی نیشتیمان په‌روه‌ران و خائینانه، شه‌ڕی كۆیله‌و كۆیله‌دارانه. شه‌ڕی سته‌م لێكراوو سته‌مكارانه، شه‌ڕی به‌دست هێنانه‌وه‌ی كه‌ڕامه‌تی نیشتیمانی و مافی هاولاتی بونه.
عیسا سێودین
19/10/2015
No comments:
Post a Comment