كلتور‌و فه‌رهه‌نگی خۆ هه‌لكێشان.
كه‌سانی بێ بڕوا به‌خۆیان و كه‌م توانا‌و حه‌ز به خۆ ناساندن و خۆ گه‌وره كردن و خۆ به هێز پێشانده‌ر، هه‌رده‌م ده‌ست بۆ نزمترین شت ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌همی بۆ خۆیان بخولقێنن یان واهه‌ست بكه‌ن كه به‌و شێوه له‌ناو خه‌لكدا شوهره‌ت په‌یدا ده‌كه‌ن و ده‌بنه جێی مه‌دح و سه‌نای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان.
ئه‌و كلتوره سه‌قه‌ت و بالۆنییه له‌وانه‌وه ده‌ستی پێ كردوه كه هه‌رده‌م حه‌زیان له‌وه بووه پێیان هه‌لبگۆترێ و به سه‌رۆك و سه‌ركرده‌و كاربه‌ده‌ست و كارگێڕ‌و شێخ و ئاغا‌و به‌گ و مه‌لا و موختار‌و ڕوتبه‌دارو هه‌تا دوایی ناویان بهێنرێ و خۆیانی پێ ببه‌نه پێش له‌ناو كۆمه‌لگادا.
كه‌سێك كه بڕوای به هه‌بون و قودره‌تی واقعی خۆی هه‌بێت، چ پێویست ده‌كات هانا به‌رێته به‌ر كاری وه‌همی و خۆ هه‌لكێشان و زیاده‌ڕۆیی؟
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان به سه‌رۆك و به‌رۆك و سه‌ركرده و سه‌ركاری كوردستانی عێڕاق ده‌زانن، سه‌ربارێكی قورس و كاره‌ساتبارن به‌سه‌ر شانی هه‌ژارانه‌وه و له كاری بازرگانی و تالانی و دزی و حیزی و تێكده‌ری و خۆفرۆشی و خیانه‌ت زیاتر هه‌تا ئێستا هیچیتریان لێ به‌رهه‌م نه‌هاتوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، سه‌رۆكی ولاتێك سه‌ردانی دام و ده‌زگاكانی خۆی ده‌كات له كوردستان، یان خاوه‌ن كارگه و كارخانه بازرگانیه‌كان سه‌ردانی كارگه‌كانیان ده‌كه‌ن له كوردستان،
ئه‌و نه‌فس نزم و بێ شه‌خسیاتانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر هه‌ژارانی كورددا سه‌پاندوه له‌ژێر نه‌قیزه و پالپشتی هێزی سه‌رمایه‌داری ده‌ره‌كیدا، ده‌چن فه‌رشی سور بۆ ئه‌و سه‌ردانیكه‌رانه به قوتی هه‌ژاران ڕادێخن و پێشوازیان لێ ده‌كه‌ن و وێنه‌یان له‌گه‌ل ده‌گرن و له مێدیای چه‌واشه‌كاردا بلاوی ده‌كه‌نه‌وه و به ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره به هاولاتیانیان ده‌فرۆشنه‌وه.
سه‌ردانی كردنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا François Hollande
بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێڕاق،
پێشوازی كردنی له لایه‌ن سه‌رانی پارتی و وابه‌سته‌كانیان، به ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی هێنرایه به‌ر باس و پێشانی هاولاتیانیان دایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێكی بۆ كورد پێ به‌سترابێته‌وه.
هه‌ر ئه‌و كلتوره وه‌همیه‌یه، وای له زۆرێك له كۆمه‌لگای كوردی كردوه، كه هه‌موو شتێك بۆ خۆهه‌لكێشان و قوده‌یی به‌كار بهێنرێ. خۆ هه‌لكێشان به وێنه گرتن له‌گه‌ل سه‌رۆك و مه‌سئوله
خۆپه‌رسته‌كان، خۆهه‌لكێشان به ئۆتۆمبێل، خۆهه‌لكێشان به ته‌له‌فۆن، به جل و به‌رگ، به چه‌ك، به پاره، به واسته‌كاری، به براده‌رایه‌تی، به دین، به هێز، به خێل، به ناوچه، به شار، به گوند، به بنه‌ماله، خۆ هه‌لكێشان به هه‌موو شتێكه‌وه، ته‌نها عه‌قل و ته‌ربییه‌ت و كردار نه‌بێت.
بۆیه ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا هاتووه، به‌بێ گۆڕانكاری له په‌روه‌رده و هۆشیاری له كۆمه‌لگادا، چاره‌سه‌ری ئاسته‌مه. پێویسته له په‌روه‌رده‌وه ده‌ستی پێبكرێ.
ڕووی ئه‌م نوسینه له‌و كه‌سانه نییه كه وێنه بۆ یادگاری ده‌گرن، نه‌ك بۆ قوده‌یی.
چونكی جوانترین یادگاریی زیندوو، وێنه‌یه.