Monday, May 21, 2018

ته‌مه‌نی هه‌رزه‌ییمان.

تهمهنی ههرزهییمان.

لهسهرهتای سالانی حهفتاكاندا، ئێمهكۆمهلهههرزهیهكی تازهپێڕاگهیشتوو بوین لهگوندی بهنه‌. ههر لهتهمهنی مندالایهتی و ههرزهییماندا پهروهردهو خوێندنگامان شوان كاری و بهرخ و مهڕ و جۆتكاری بو. لهسهردهمی ههرزهییمان لهگونداندا، تهكنهلۆژیا بونی نهبو. نهسمارت فۆن، نهسمارت تیڤی، نهكۆمپیوتهر، نهسههۆلبهند، (ثهلاجه‌) نهقهڕسێنهر، (مجهمیده‌) نهئهلیكتریك، (كارهبا) نهوێنهكێش، (كامیرا) نهزیندی، ( لایف ) نهخهزێنه‌ ( بانق ) نهئۆتۆمبێل (سهیاره‌) نهدكتۆر و پهرستیار و داوو دهرمانی مخهددر،  نهدهرزی و نهشتهرگهری، نهبنكهی ههیته‌ ( پۆلیس ) نهجاده و پڕوپاگندهی سهرمایهداری، نهبانگهوازی ئازادیی درۆیینه‌، 
نهبهندیخانهی زۆرداریی، نهدادگای تاوانبار، نهپارێزهری چهنهباز، نهبازرگانی جامباز و ههتا دوایی، هیچیان لهناوچهدوور و
دهرازهكانی ئێمهدا بونیان نهبو

ئهوهی ههبو، ژیانێكی سروشتیی دوور لهكێمیایی و ههلئاوساندن و پفدان و حیلهو كلاوات بو. بهپێی تواناو زانینی ئهو سهردهم، ههر خۆمان وهستای خانو دروست كردن بوین، خۆمان دارتراش و سهرتراش و بیرێزهری ئاش و بهرد بڕی باگوردان و جۆتیار و كهلهخ بڕ و ئاودێر و ڕهزهوان بوین. نهنهخۆشخانهمان دهناسین، نهدهرمانمان پێویست بون، نهنهخۆش دهكهوتین، نهههواو سهرما و گهرماو ئاوگۆڕی و دژونی و زیندهوهر و ڤایرۆس كاریان تێدهكردین. نهیاكترمان بهكار دههێناو نهیهكترمان بهقهرزدار دهزانی و نهپێویستیمان بهپارهی زۆر و ژمارهزانین و ئالاتی ژمێریار (حاسیبه‌) ههبو، نهدرۆزنان ناویان لهدرۆكردن دهنا سیاسهت، درۆكهر ههر بهدرۆزن ناوی دهردهكرد نهك بهسیاسی و دبلۆماسی.

ههموومان لهپهیوهندییهكی پاك و چاك و توندو بتهو دابوین و بهردهوام ههرهوهزی و زبارهو نۆرهی درونهو دارو دیواری یهكترمان بهگرینگترین دهزانین. سهرهڕای كهماسی و نهبونیش، دانیشتوانی گوندان زۆر چاوتێر و بهقهناعهت بون. زۆربهی جاران ههر خواردنێك دهچووهسهر كوچك و ئاگردانی ههر مالێك، بهشی جیرانهكان و هاوگوندیان دهدرا.

ئێمهی ههرزهو ئهوانهی خۆمان بهلاوی تازهپێگهیشتوو دهزانی، لهجیاتی سمارت فۆن و لایف و سێلڤی، تاكهئالاتێكی جوانكاری و خۆ تێڕا دیتنهوه، تهنها ههر یهكهمان ئاوێنهیهكی گچكهی چوار گۆشهمان ههبو، پێمان دهگۆت، قۆدیا چاوا. واتهقۆدیی چاوان، یان ئاوێنهی دهم و چاو لهبهر جوانكردن. زۆرێك له‌و قۆدیه‌ بچوكانه‌، دو ڕو بون، دیوه‌كیان ئاوێنه‌ بو، دیوه‌كه‌یتر، وێنه‌ی كچی كافرۆشی له‌سه‌ر بو.
ئهو ئاوێنهههردهم لهگیرفانمان دابو. زۆر جوان بهرگمان دهكرد بۆ ئهوهی نهشكێ و مهحتهل نهبین. هندهكیش، ئاوێنهكهیان لهبهر شوتك ( پشتبێند ) دادهنا. زۆربهمان پشتبێندی پان و حهفت گهڕمان دهبهست و دهمانتوانی شتی وهك سابونۆك و قۆدیی چاوان و شهلهبهر پشتبێند دانێین و نهكهون. ههرچهندهزۆر پێویستی شه‌ (شانه‌) نهبوین، چونكی بهموس و گیوزان سهرمان لۆچ دهكرد، جار ههبو كهمووهكان سهریان ههلدهدایهوه، لهكلاومان دهچهقین، بهزۆر نهماندهتوانی كلاو لهسهرمان بكهینهوه‌. خونچهگولهتازهپشكوتو و نهژاكاوهكچهكانیش، ههر یهكهیان كیسهكلدانێكی بچوكیان ههبو، ههم كل و كلچیو و شهی تێدا بو ههم قۆدیی چاوانیان لهگیرفانی كلدان دادهنا و قهیتانێكی بچوكی پێوهبو، بهو قهیتان كلدان دهپێچرا. لهههر جێگایهك كاتیان ههبا، كلدانیان دهكردهوهو چاوهكانیان كل ڕێژ دهكردن بۆ چاوبڕكانێ لهگهل ههرزهكوڕهماندو نهناسهكانی گوندی. ههر وهها شوان كارو بهرخ و مهڕی نێرو مێمان ههبون. واتهمهرج نهبو تهنها كوڕگهل شوانی بكهن، زۆرێك لهكچانیش شوانیان دهكرد. لهههموو ژیانی گوندانمدا، نهمبینی و نهمزانی ژنێك، كچێك، لهسهر ڤین و ڤینداری بكوژرێ. مرۆڤی دڕوندهو بكوژ نهبون. ههركاتی كهسێك دهمرد، دهنگی مردن بهناوچهكهدا بلاو دهبویهوهو ساف و ههیبهتێك لهناو گوندیان دروست دهبو و زیادتر ڕوویان لهئینسانهتی و خێرات و خودا پهرستی دهكرد.

ژیانی سروشتیی گهنجانهیش ههر پهیڕهو دهكرا. هندهك جاران، ئهگهر كوڕهك حهزی لهكچێكی شوانكار بایهو نهیوێرابا لهنزیكهوهحهزو ئارهزوهكانی بۆ بدڕكێنی، ئهوا لهڕۆژهخۆشهكاندا، لهو ڕۆژانهی سامال بان و گوالهههور (عهور) چاوی ڕۆژی بزر نهكردبا، دهچووهبهرامبهر كچهكهو دوور بهدوور، جار ههبو، ههر یهكهیان لهبهرێكی ڕوبار ئاوێنهبچوكهكهی لهبهر پشتبێند دهردههێناو بركی قۆدیی دهدایهكچهكه‌. ئهگهر كچهیش ڕهنگدانهوهو حهزی بهرامبهری ههبایه، ئهوا ئهویش ئاوێنهكهی لهگیرفان و ناو كلدان دهردههێناو بهتیشك و بركی قۆدی، وهلامی دهدایهوه‌. ئهگهر گهنجێكیتر ههستی كردبا كهكچهك ئهڤینداری كوڕێكی لادێكهیهتی، بههیچ شێوهتخونی ئهو كچهنهدهكهوت و نهێنیهكانی نهدهدڕكاندن.

پاییزان بهردهبوینهناو لێری دار مازین و دهستمان بهمازی چنین دهكرد. ئێواران كهجهنتاو تور و بهرامپیلمان پڕ لهمازی دهكردن، بهرهو گوندی دهگهڕاینهوه‌. ههرچی زووتر خهلاس دهبو، لهگهرووی داوهتیان چاوهڕوان دهبو ههتا ههموومان لهوێ دهگهیشتینهوهیهكتر و ئهگهر هیچ تهمهندار و سۆفیمان لهگهل نهبان، ئێمهی تهمهن بهاریی نێر و مێ، دهستمان بهداوهت و دیلان دهكرد، بهو داوهت كردن، هیلاكهتیی تهواوی مازی چنینمان لهبیر دهچویهوه‌. كهتێر داوهت و سهعبهت و پێكهنین دهبوین، ئهوجا تێلهكهی مازیهكانمان لهپشتێ دهداو بهرهو مالان دهگهڕاینهوه‌. (بهڕێزان، گهرووی داوهتیان، نهقهبێكهدهكهوێته‌  قهد چیا بهن. ئهوانهی كهدهچونهلێڕستانی ناوچیان و كهلێتان و ناومێرگان، گشتیان لهو نهقهب، دهگهیشتنهوهیهكتر).

بهلێ ژیانمان سهخت و نالهبار بو، بهلام ههموو شتێك تام و چێژ و نرخی خۆی ههبو. تهندروستیهكی زۆر بتهومان ههبو. مێشكمان بههیچهوهجهنجال و مژول نهبو. وهك شارهمێروستان، ههر یهكهمان كاری خۆمان دهزانی و لهگهل نوێژی سبیانێ دهستبهكار دهبوین. وهك دهگۆترا ( شۆل شێره، كهدهستت هاویشتێ، دهبێتهڕوی (ڕێوی)، ئهو پهندهڕاست بو، هیچ شۆل و كارێك خۆی لهبهرمان ڕانهدهگرت. ناوچهكهمان زۆر ئاسێ بو. ڕوباری بۆش و ترسناك و ههلدێر و پڕ سولاغمان ههبون. جار ههبو ڕوبارهكان سهرجهم پردهكانیان ڕادهمالین. ههتا پرد دروست دهكرانهوه، گوردمان بهكار دههێنان بۆ پهڕینهوه‌. ههموو كهس نهیدهوێرا بهگورد بپهڕیتهوه، چونكی زۆر بهترس بو. گورد، داوهڕست بو، لهههردو دیوی ڕوباری دهبهسترا و بۆسهیهك (حهلقه‌) لهدار دروست دهكرا. شتهكان و مرۆڤهكان بهو بۆسه، ههلدهواسران و بهداوهڕستێكیتر لهو بهر بۆ ئهو بهر ڕادهكێشران و دهپهڕینهوه‌. زۆر كهسی شارهزاو زیرهكیش ههبون، لهبهردهباز دهپهڕینهوه‌. ئهوانهی بۆ پهڕینهوهدهچونهبهردهباز، كهسانی شارهزا بون. لهبیرمهبهردهبازێك لهبهینی شیوی ڕهنیان و گۆڕهگیوشك ههبو. ئهگهر پرد نهمابان و گوردیش نهبا، ناچار دهچوینهئهو بهردهباز بۆ دهرباز بون لهڕوبار.

بهڕێزانی خوێنهر، بابهتی ژیانی گوندان، ڕۆمانێكه، ڕۆماننوسی لێوهشاوهی پێویسته‌. ههرگیز ئهو ڕۆمانهبهكهسێكی سادهی خۆم ئاسا، بهتێرو تهسهلی نانوسرێتهوه‌. بهلام ههر ههولم داوه، كهمێك لهو ژیانهجوانهی گوندان بهبیر بهێنمهوه‌.