بۆ هه‌موو خزم و هاوڕێ و هاوزمانانی شاری لینكۆلن، نێبڕاسكا. بڕیارمان داوه كه شاره خنجیلانه‌كه‌ی لینكۆلن، كه ده‌كاته پایته‌ختی ویلایه‌تی نێبڕسكا به‌جێ بهێلین و بگه‌ڕه‌ینه‌وه بۆ ویلایه‌تی ته‌كساس، بۆ ئه‌وه‌ی له منداله‌كانمان و خزمانی ئه‌وێ نزیك بینه‌وه.
دلگرانین كه به‌جه‌سته به‌جێتان ده‌هێلین، حه‌زین ده‌كرد هه‌ر وه‌ك ڕابردو چه‌نده له توانا‌مان دابا، خۆمان به درواسێ و خزمه‌تكارێكی خۆنه‌ویست و دلسۆز و ڕاستگۆ داناباو درێژه‌مان به خزمه‌تی بێ به‌رژه‌وه‌ندی دابا.
ده‌شمانتوانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگه‌یی خزمه‌ت كردن بگرین و هیچ شتێك نه‌یده‌توانی ڕێگرمان بێت، ته‌نها حه‌زمان نه‌ده‌كرد یه‌كتر به‌كار بهێنین و پاشقۆل له یه‌كتر بگرین و عه‌قلی خۆمان بخه‌وێنین بۆ ئه‌وه‌ی سێبه‌ری حیزبه‌كان به‌كارمان بهێنن.
له‌و پێنج ساله‌ی ڕابردودا، ناخمان زۆر ئاسوده بووه كه هه‌ر یارمهتیهكمان پێدرابیت، درێغیمان نه‌كردووه به‌رامبه‌ر هه‌موو هاوزمانانمان به‌بێ جیاوازیی بیر‌و ڕه‌نگ و دین و مه‌زهه‌ب.
ده‌كرێ وه‌ك مرۆڤ، ئێمه‌یش چه‌ندان كه‌م و كورتی و هه‌له‌مان هه‌بوبن و خۆمان نه‌بینیبێته‌وه و هه‌ستمان به هه‌له‌كانمان نه‌كردبێت، به‌س گرینگ ئه‌وه هه‌تا ئێستا شك نابه‌ین بچوكترین هه‌له‌مان به ئه‌نقه‌ست به‌رامبه‌ر مرۆڤێك كردبێت. بۆ یه‌كجاریش كاری دوڕوویمان نه‌كردووه و هه‌رده‌م هه‌ولمان داوه چیمان بۆخۆ پێخۆش بۆبێت، بۆ هه‌موو مرۆڤێكمان پێخۆش بووه، به‌تایبه‌ت هاوزمانانمان.
هه‌رده‌م ئاواته‌خواز بوینه و ئاواته‌خوازین هاوزمانانمان به سه‌ركه‌وتویی و سه‌رفیرازی ببینین.
هه‌مووتانمان خۆش ویستووه و خۆشتانمان ده‌وێن، به‌و كهسانهیشهوه كه ڕقیان لێمانه و حه‌زیان نه‌كردووه به‌رگه‌ی ڕاستیه‌كانمان بگرن و لێمان لالوت بوینه. به‌قه‌د یه‌ك تۆزقالیش ڕقمان له‌هیچتان نه‌بووه و نییه. سه‌ره‌ڕای په‌رۆشیمان بۆ لێتان دوور كه‌وتنه‌ی جه‌سته‌یی، به بیر‌و ڕوح، هه‌ر له‌گه‌لتانین و یادهوهریهكانتان فه‌رامۆش ناكرێن. دوعاتان بۆ ده‌خوازین كه هه‌رده‌م ژیر و تیژبیر و سه‌ركه‌وتوو بن، یاخوا هیچ كاتێك توشی نسكۆ و ناخۆشی نه‌بن و په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان و ژیندارو سه‌ركه‌وتوانه‌ی منداله خنجیلانهكانتان بكه‌ن، هه‌رده‌م وه‌ك چۆن به گچكه‌یی منداله‌كانی خۆتان خۆش ویستووه، كه گه‌وره‌یش بون، هه‌ر خۆشتان بوێن. هه‌موو مرۆڤێك هه‌له ده‌كات، به‌س هه‌رزه‌كاران به‌هۆی كه‌م ئه‌زمونییه‌وه زێده‌تر توشی هه‌له ده‌بن، ئومێده‌وارین هیچ هه‌له‌یه‌ك نه‌بێته هۆی بچڕانی به‌ندی خۆشه‌ویستیی به‌ینی دایك و باوك و جگه‌ر گۆشه‌كان.
مرۆڤی ناهۆشیار زۆر ئاسانتر به داوی دوڕووانهوه ده‌بێت و به‌كار ده‌هێنرێت. مرۆڤی هۆشیار به ئاسانی ناكه‌وێته داوی داودۆزانی خۆپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندیدار. خۆزگه هه‌موو مرۆڤێك ئه‌وه‌نده هۆشیاریه‌ی هه‌بایه كه كه‌سی بهرژهوهدیدار نه‌یتوانیبا به‌كاری بهێنی و هه‌رده‌م به بڕوایه‌كی بته‌وه‌وه ژیانی خۆی و خانه‌واده‌ی له‌به‌ر چاو بگرتایه.
هه‌ر ئه‌وتۆ شتێكی ئاساییه مرۆڤه‌كان له یه‌كتر تێنه‌گه‌ن و زوێری بال به‌سه‌ریاندا بكێشێت، به‌س زۆر پێویسته مرۆڤه‌كان لێبورده بن و نه‌هێلن زوێری ببێته وه‌ره‌می دل و ده‌رونیان. گه‌رده‌نی هه‌مووتان ئازا و خۆش بێت و له كه‌م و كوڕویهكانمان ببورن و گه‌رده‌نمان ئازا كه‌ن.
سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین و به خودای حه‌ق و حهقانیهتتان ده‌سپێرین.