چیڕۆك و وه‌سفی چیابه‌ن
چیابه‌ن، چیایه‌كی ئاسێ و ستونی ههلكهوتووه.
دیوی ڕۆژ ئاوای،، گه‌لیی ڕه‌شه.
دیوی باشوریی،، گوندی ئێشمێ،یه.
دیوی ڕۆژهه‌لاتی،، گوندی به‌نێ،یه.
دیوی باكوورییشی،، گوندی ئالموشێ و كیوستانی چهمانێ،یه.
له تۆقی سه‌ری چیابه‌ن، گۆڕ واته قه‌برێكی لێیه، به‌ناوی ئاوده‌ل كیوی. به‌هۆی هه‌بونی ئه‌و گۆڕه‌وه، پێشتر هه‌ر به‌ناوی چیای ئاوده‌ل كیوی ناودێر بووه. باپیرم گێڕایه‌وه و ”ده‌یگۆت، گونده‌كانی به‌نێ و ئهلموشێ و ئێشمێ ململانێ‌یان بو له‌سه‌ر چیاكه و هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌یانگۆت، چیای ئێمه‌یه و له ئێمه‌وه نزیكتره“. ”ده‌یگۆت مرۆڤه قسه‌زان و ڕدین سپیه‌كانی هه‌ر سێ گوندان به‌ده‌نگ ئه‌و بابه‌ته‌وه هاتن و ڕونشتنێكیان پێكهێنا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه و ساخ كردنه‌وه‌ی چیاكه. له‌و ڕونشتندا، بڕیار درا كه چه‌ند كه‌سێكی چاو‌دێر بنێرنه سه‌ری چیا، هه‌ر گوندێكیش جۆره خواردنێك له گوندی بكولێنن و به كه‌سێكی چوست و شاره‌زا ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن بۆ سه‌ری چیا، كامه‌یان خواردنی به گه‌رمی گه‌یانده سه‌ری چیا، چیاكه نازناوی ئه‌و گوندی بۆ داده‌ندرێ“.
باپیرم له قسه‌كانیدا”گۆتی، گوندی ئێشمێ گه‌نمه كوتای،یان لێنابو.
گوندی ئهلموشێ، مرتۆخهیان لێنابو.
گوندی به‌نێ، ماشێكی ڕۆنیان لێنابو.
به‌س گونده‌كانی ئێشمێ و ئهلموشێ، خواردنه‌كانیان له‌ناو كۆتكان كردبوو ڕه‌وانه‌یان كردبو بۆ سه‌ر چیا. هندی گوندیانی به‌نێ بون، ماشیان به كولاوی له‌ناو گۆزه‌یه‌ك كردبو و سه‌ریان زۆر به باشی قه‌پات كردبو. هه‌ر سێ خواردن هه‌لگر به‌ڕێ كه‌وتبون بۆ سه‌ر چیا، كه گه‌یشتبون، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر چیا چاو‌دێر بون، خواردنی گونده‌كانی ئێشمێ و ئهلموشێ،یان تام كردبو، هه‌ردوكیان سارد ببونه‌وه. كه ده‌ری گۆزه‌ی خواردنی گوندی به‌نێ،یان كردبویه‌وه، ده‌بینن ماش ئه‌وه‌نده گه‌رمه، هه‌رچی ملاكی تێههلاندبو و ویستیبو تامی بكات، ده‌می سوتابو. ئیتر له‌و كاتیه‌وه، ناوی چیای ئاوده‌ل كیوی گۆڕدرا بۆ چیابه‌ن، واته چیای گوندی به‌نێ“. هه‌ر به‌و هۆیی و چاندنی ماشی زۆره‌وه، نازناوی ماش خۆریش به‌سه‌ر گوندیانی بهنێدا بڕاوه، هه‌تا ئێستایش ته‌نزو ته‌علیقی ماش له‌سه‌ر گوندیانمان هه‌یه. هنده‌ك گوندیی ساویلكه‌مان هه‌بون، كه پێیانگۆترابا، ماش، یه‌كسه‌ر توڕه ده‌بون.
چیابه‌ن ئه‌وه‌نده به‌رزو شكهسته و ئاسێیه، كه‌م كه‌س هه‌نه بتوانن لێی به‌سه‌ر بكه‌ون. به‌س جێی داخه كه له‌ڕووی زانستیه‌وه زانیاریی له‌سه‌ر نییه یانیش به‌نده زانیاریم له‌سه‌ری نییه داخوا چه‌ند متر یان چه‌ند پێ بهرزاییتی. ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه مرۆڤ له‌و چیا به‌سه‌ر ده‌كه‌وت، چیای دێل و چیای شه‌كیو و زۆربه‌ی چیاكانی ئه‌و ده‌ڤه‌ر، له‌ژێر به‌رزایی چیابه‌ن دابون.
حسارێكی هه‌زاز و زۆر به‌رزی ده‌كه‌ویته دیوی ڕۆژهه‌لاتی باكوور و به‌سه‌ر شیوی ڕهنیدا ده‌ڕوانی، پێیده‌لێن، كهزیا. بۆیه ئه‌و ناویان لێی ناوه، چونكی له‌دووره‌وه ئه‌وتۆ دێته به‌رچاو، وه‌ك كه‌زیی و بسكی ژنێكی شۆخ و شه‌نگی پرچ درێژ و ڕاست و قژ به‌ردایه‌وه. له تۆقه‌سه‌ری چیا، لوتكه‌یه‌كی تر هه‌یه، پێیده‌گۆترێ گه‌وران. گه‌وران هه‌رده‌م ڕه‌ش ههلگهڕاییه، ئه‌وه‌نده لوس و بێ گرێیه، هیچی پێوه ڕاناوه‌ستی و كه‌س ناتوانی لێی به‌سه‌ر بكه‌وی. له دیوی ڕۆژهه‌لات، لاتهك هه‌یه، پێیده‌گۆترێ لاتا هنجیرا، هه‌ركاتی ئه‌و لات زه‌رد ههلگهڕا، واته بهیی، هنجیریش پێده‌گه‌ن. له دیوی باشوری چیا، حسارێكی تر هه‌یه، پێیده‌گۆترێ، حسارا سه‌ر ڕسا. ئه‌و حسار به‌سه‌ر دۆلی ناوچیانێدا ده‌ڕوانی و ڕووی ده‌كه‌ویته ڕوباری ده‌شتی به‌رازگر. كه له‌و حساریڕا به‌سه‌ر بكه‌وی بۆ سه‌ری چیا، پێشی بكه‌یه كۆپكی هه‌ره به‌رزی، كانیه‌كی لێیه، پێیده‌گۆترێ كانی پیزۆك. كانی پیزۆك وه‌ك قودره‌تێكی خوایی، له‌و به‌رزاییدا هه‌لده‌دات و هاوینان گیای پیزۆك و قاڕوشی له‌ده‌وره ده‌ڕووێت، هه‌رده‌م ڕاوكه‌ران هه‌وارگه‌ی شه‌وانه‌یان له‌وێ داده‌نێن و ده‌بێ جل و به‌رگی گه‌رمیان له‌به‌ر بێت، ئه‌گینا هاوینیش بێت، سه‌رما ڕه‌قیان ده‌كاته‌وه. له دیوی ڕۆژ ئاوای چیا، دۆلێكی درێژ و شكهسته و سه‌ختی لێ هه‌یه، خۆی له گه‌لیی ڕه‌ش ده‌داته‌وه، به‌و دۆلی دگۆترێ، ڕهنیا شێخا. كه مندال بوم، له باپیرم پرسی داخوا بۆ ناوی لێنراوه ڕهنیا شێخا؟ باپیرم گۆتی ”ئه‌و ڕه‌نی هیچ هاوینێك به‌فری لێ خه‌لاس نه‌ده‌بو، ئه‌گه‌ر به هه‌لكه‌وت سالێك به‌فری لێ خه‌لاس بایه، شێخهك وه‌فاتی ده‌كرد، بۆیه ناوی لێنراوه، ڕهنیا شێخا. بریا هه‌موو هاوینان به‌فری لێ خه‌لاس ده‌بو، داخوا شێخ قڕان په‌یدا نه‌ده‌بو، هه‌تا ده‌روێشه‌كان به‌بێ شێخ ده‌مانه‌وه و وه‌ك مرۆڤی ئاسایی بۆخۆیان ده‌ژیان. به‌نده بۆخۆم چه‌ند جارێك هاوینان ده‌چوم، به مشاری به‌فرم له شێوه‌ی قالب ده‌بڕیه‌وه و به پێڕۆیان هینایتمهوه بۆ گوندی. كه به‌فریشمان ده‌هینایه‌وه، له‌ناو قهزهپ و كامان داده‌نا، بۆ چه‌ند ڕۆژێك، هه‌ر جاری پارچه‌یه‌كمان لێی ده‌كرده‌وه و ئاو‌و ئاوهماسمان پێی سارد ده‌كرده‌وه. چیابه‌ن هیچ وه‌ختێك خالی نه‌بووه له ڕه‌وه‌ی بزن و نێریی كیوی و پلنگ و گورگ و هرس (ورچ) و به‌راز و چه‌ندان جۆره گیانداری تر. چیلهك (خه‌ته)كی خڕ (مده‌وه‌ر) له ده‌وره‌ی كۆپكی هه‌ره به‌رزی چیابه‌ن هه‌یه و قه‌بری ئاوده‌ل كیوی ده‌كه‌ویته ناو ئه‌و چیل، هه‌ركاتی ڕاوكه‌ران به‌دوای ئاژه‌له كیویهكان كهوتبان هه‌تا ده‌گه‌یشتنه ناو ئه‌و چیلی، چیتر نابا ڕاوچی به‌دوایاندا چوبان. ئه‌وتۆ باس ده‌كرا كه كیویهكانیش هه‌ركاتی ده‌گه‌یشتنه ناو ئه‌و خه‌ت، ئیدی ههلنهدههات و كه‌سیش نه‌یده‌توانی بیانكوژی و بیانگری. هه‌رچی زیاده‌ڕۆیی كردبا و هه‌تا ناو ئه‌و خه‌ت له‌دوای كیویهكان ڕۆیشبا، شتێكی به‌سه‌ر ده‌هات و به ساخی نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه. باپیرم ناوی كه‌سێكی له ژیاندا نه‌ماوی ده‌هێنا و ”ده‌یگۆت، كیوی له‌به‌ری ههلنهدههاتن، هه‌رجار ده‌چووه چیابه‌ن و خوێی ده‌دایه بزن و نێریه كیویهكان“. هاوینان له چوارده‌وره‌ی چیابه‌ن، هڕه هڕی شوانان و زرمه زرمی زه‌نگول و گازه گازی بێریان ده‌هات. زۆربه‌ی كانیاوه‌كان، هه‌وارگه‌ی مه‌ڕداران بون.
چیابه‌ن و بنیهكانی له هه‌رچوار ده‌وره‌ی، پڕه له گیایهكانی خۆڕسك و سودبه‌خش و پڕ به‌تام و له‌زه‌ت. جۆره‌ها گیای وه‌ك لوش، سیر، ئالۆ، كوڕاده، شیرمل، قه‌له‌ندۆر، ڕێواس، كه‌نگر، كواركی ڕه‌سێ، جاتر، پیازۆك، كوزرهكه، بوژان، گوله شلێر، خشخاش، خهزێمۆك و هه‌تا دوایی. هه‌ر ئه‌وتۆ تاق و بنیی و دۆل و شیوه‌كانی پڕن له داری هه‌مه‌جۆری وه‌ك گیونی، بناوی، كیوز، كنێر، بێ، بی، گیوشك، كرۆسك، داره به‌ن، كهۆت، دیندار، به‌ڕون، مازین، بهلالوك، هنجیر شیلان، سماق، مێو و هه‌تا دوایی. ئه‌و جۆره گیا‌و دارانه‌ی باسم كردون، گشتیان خۆڕسكن، بێجگه له‌و گیا‌و دارانه‌ی ده‌ست چینن. هه‌ر وه‌ها، گه‌شتیاران و ڕێبواران له چیابه‌ن و ده‌وروبه‌ری پێیویستیان به ئاو هه‌لگرتن نییه، هه‌ر جێگایه‌كی پێیدا بڕۆن، كانیی و شیوو دۆلی پڕ ئاون. گوندی به‌نێ مه‌شهور بو كه چه‌ند ڕۆژ له سالدا هه‌نه، ئه‌وه‌نده كانیی ئاوی لێ ههلدهقولێن.
له پاره‌وه ڕۆژانه ئاهو حه‌سره‌ت ههلدهكێشم كه ده‌بینم چیابه‌ن له خه‌لكه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌وێ قه‌ده‌غه‌یه و ناتوانن سه‌ردانی ههوارگهكانیان بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی بنه‌ماله نیشتیمان فرۆشه‌كانی كوردایه‌تی و خۆپه‌رست، فه‌رشی سوریان بۆ دڕونده‌ترین داگیركه‌ر ڕاخست و هێنایاننه سه‌ر به پیت و بهرهكهتترین ده‌ڤه‌ری كوردان، كه مه‌شهوره به ده‌ڤه‌ری برادۆست و گشت دۆل و باسك و لوتكه‌كانی چوارده‌وری چیابه‌ن به بنكه‌كانی جهندورمهی توركی ته‌نراون. ئێواران ئاژهلهكانی گوندیانی ئه‌وێ نه‌گه‌ڕێنه‌وه، كه‌س ناتوانێ به‌دوایاندا بڕوات و بیانهێنێته‌وه له ترسی ژیانكوژانی داگیركه‌ری تورك. هه‌ر ئه‌مڕۆ قسه‌م له‌گه‌ل خزمێك كرد، زۆر به دلگرانییهوه، گۆتی ” عه‌سكه‌ری توركیا له بێگژنێوه جاده‌یان ڕاكێشاوه بۆ چیای كتكین و كانیه‌ڕه‌ش و چیای كه‌وێت و گوندی ئێشمێ و ڕۆژانه ئاگر له دارستان و پوش و پهلاخ و پاوانان به‌رده‌ده‌ن و كه‌سیش ناتوانی فززه بكات“. ئیتر ئه‌وه‌یه ئه‌خلاقی كوردایه‌تی و ده‌ست تێكههلكردن له‌گه‌ل داگیركه‌ران. به‌درێژایی ته‌مه‌نم، نه‌مزانیوه داگیركه‌ران توانییانبێت بگه‌نه ئه‌و شاخ و چیایان، كه‌چی ئێستا ته‌شك و دامێنی چیابه‌ن گشتی بێ‌نوێژ كراون به پۆستالی جه‌ندورمه‌كان. هه‌موومان ده‌زانین كوردایه‌تی، واته دۆڕان و خیانه‌ت و بازرگانی به نیشتیمانه‌وه، به‌س خۆزگه مه‌لاكانی ئه‌و ناوچه تۆزێك غیره‌تیان نواندباو له ڕۆژانی جمعه باسیان له‌و داگیركاریی كردبا و خه‌لكیان هاندابا، كه دوژمنانی نیشتیمانی داگیركراویان بناسن، نه‌ك هه‌ر مشه‌خۆری لاسایی كه‌ره‌وه بن و به‌س.
له‌گه‌ل ڕێز‌و سوپاس، هاوڕێیانی خۆشه‌ویست، زۆر وێنه‌ی چیابه‌ن،یان بۆ نا‌ردوم، به‌س به‌داخه‌وه كه گشتیان زۆر له دووره‌وه گیراون و به‌رزایی چیاكه به‌رچاو ناخات و وێنه‌كانیش پڕۆفێشنال و ساف نین. ده‌ستی هه‌موو هاوڕه‌یان خۆش.
No comments:
Post a Comment