مردن تارمایێكه هه‌موومان داده‌پۆشی
ئه‌مڕۆ دلگران بوم به بینینی هه‌والی كۆچی دوایی عه‌زیز حه‌سه‌ن ڕۆشۆ خاستۆیی. عه‌زیز هه‌ر وه‌ك زۆرینه‌ی گه‌نجانی ناوچه‌ی برادۆست، نه‌خوێنده‌وار و كه‌م ئه‌زمونی ژیان بو. به‌س له زۆربه‌ی گه‌نجانی ده‌وروبه‌ری خۆی چالاكتر و چهلهنگتر و
حه‌ز لهخۆكهرتر بو. له سالانی حه‌فتاكاندا، له گوندی كانیهڕهشی سه‌رگه‌ی ده‌شتی به‌رازگر ئاكنجی و ژیان گوزه‌ر بون. گوندی كانیه‌ڕه‌ش بۆشترین گوندی ناوچه‌ی برادۆست بو. دوای ئاشبه‌تالی ١٩٧٥، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێڕاق له كانیه‌ڕه‌ش جێگیر كرابو. عه‌زیز گه‌نجێكی سه‌ره‌ڕۆ و پڕ وزه و جم‌و جول بو. مه‌كینه‌ی درومانی له ماله‌وه دانابو. جار جاره ده‌چووه هه‌ولێر، له لای عه‌بدولله برادۆستی (ته‌سجیلات ئیخلاس) كۆمه‌له كاسێتێكی گۆرانیی ئه‌و سه‌رده‌می ده‌هێنان، خانووه‌كی دوبانكهیان له خوار بنكه‌ی سه‌ربازی، له سه‌رگه‌ی گوندی هه‌بو، هنده‌ك جاران تهسجیلهكی فلێپسی بچوكی داده‌نا و كاسێتهكی ده‌هاویشته سه‌ری و ده‌نگی ده‌دایێ، خه‌لكانی تامه‌زرۆی بیستنی ده‌نگی مریه‌م خان و حه‌سه‌ن جزراوی و محه‌مه‌د عارف و كاوێس ئاغا و نه‌سرین شێروانی سه‌عید ئاغا و برێ و ئه‌سحه‌د نێرگی و حه‌مه‌دئه‌مین چیچۆ و نادر زێتی و خه‌لیل باكۆزی ئێواران لێی كۆده‌بونه‌وه و له‌سه‌ر دوبانكه نهمهدهكیان ڕادێخست و ده‌بووه چرینگێنی ئیسكان و بنكان به‌ده‌ست عه‌یشێی دایكه‌وه، له‌به‌ر سهماوار داده‌نیشت و چایه‌ی دیشله‌مه‌ی بۆ دانیشتوان تێده‌كرد. دیاره سه‌ره‌تای هه‌وال له یه‌كتر دان و فه‌سادی و تۆله له یه‌كتر كردنه‌وه بو به‌ده‌ستی سه‌ربازانی عێڕاقییه‌وه. ده‌كرێ ئێخباریش نه‌بوبێت، هه‌ر سه‌رباز و سولته‌ی عێڕاق، حه‌زیان لێنهبوبێت گه‌نجێكی دل پڕ له خۆشی و هه‌ست و چالاك ببینن و ویستیانبێت سه‌ركوتی بكه‌ن. ڕۆژێكی به‌هار، عه‌زیز به فانیله‌ی عه‌لاگه‌وه، له‌سه‌ر دوبانكه خه‌ریكی جل و به‌رگ درون ده‌بێت و له‌به‌ر خڕێن و گڕێنی مه‌كینه، ئاگای له عه‌مری دونیایێ نابێت. ئاخر عه‌زیز هه‌ر به‌رگدروی گوندیانی نه‌بو، به‌لكو زێده‌تر به‌رگی دڕاوی جوندی و پله‌داره‌كانی سه‌ربازگه‌ی ده‌درونه‌وه و پنی ده‌كردنه‌وه. كاتێك كۆمه‌له ئینزیباتێك لێی ده‌چنه ژورێ و له‌سه‌ر مه‌كینه‌ی درومان، قۆلبه‌ستی ده‌كه‌ن و به پێ‌خواسی و مل ڕوتی ده‌یبه‌ن بۆ سه‌ربازگه، عه‌زیز كه ده‌بینی هه‌لیكۆپته‌ر په‌روانه‌ی ده‌سوڕێ و ئاماده كراوه تایبه‌ت بۆ ڕفاندن و بردنی ئه‌و بۆ جێگایه‌كی نادیار و نه‌زاندراو، به ئینزیباتهكان ده‌لێ، تكایه ته‌نها ماوه‌م بده‌ن جله‌كانم بپۆشم و پێلاو بده‌مه سه‌ر پێم، ئه‌وجا بمبه‌ن بۆ ناو هه‌لیكۆپته‌ر. ئه‌وانیش هه‌م ناسیاوی بون، هه‌م دلیان پێی سوتابو، گهڕاندیانبویهوه بۆ پێش مالی خۆیان و ده‌ستیان لێی كردبونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌رگ بپۆشی و خۆی ئاماده بكات، به‌س له‌و چركه‌دا، عه‌زیز خۆی له دوبانكه فڕێ دهداتهخوارێ و به‌ناو كۆلانه‌كانی گوندا ڕاده‌كات، ئینزیبات ده‌ست به ته‌قه ده‌كه‌ن و ڕاوی ده‌نێن، عه‌زیز به پێ‌خواسی و مل ڕوتی هه‌لدێت بۆ خوار گوندی كانیه‌ڕه‌ش و بۆ گوندی ئاوبڕاو گه‌لیی ئاشا، پاشان له لای گه‌لی جوته پێلاوێك په‌یدا ده‌كات و دێته لای هێستر خینا، له‌وێش، خۆی ناگریته‌وه، دێته لای گوندی بلهسی، له‌وێش، خه‌به‌ری ده‌ده‌نێ و ده‌لێن، سه‌ربازه‌كان په‌رت و بلاوی ئه‌و ناوچانه بوینه وبهدواتدا ده‌گه‌ڕێن، ناچار عه‌زیز هه‌لهات و ڕوی كرده مالی ئێمه له سولكێی خوار گوندی به‌نێی خواكوڕكی. كه هاته لامان، پڕ‌و پێی نه‌مابون، گشت په‌نجه پێ و به‌له‌كی بریندار ببون. چه‌ند ڕۆژێك له لامان مایه‌وه هه‌تا پێیه‌كانی چاك بونه‌وه، پاشان باپیرم لێیپرسی، داخوا نیازی چیی هه‌یه؟ ئه‌ویش له‌به‌ر خینگهرمی و سه‌ره‌ڕۆیی خۆی، وه‌لامی مه‌ند و به‌جێی باپیرمی نه‌دایه‌وه. له وه‌لامدا، گۆتی، كلاشینكۆفێك هه‌لده‌گرم و ده‌چمه ده‌وروبه‌ری گوندی كانیه‌ڕه‌ش، هه‌ر ئینزیباتێك، هه‌ر سه‌ربازێك كه‌وته به‌ر لوله‌ی تفه‌نگم، ده‌یكوژم و تۆله‌ی خۆمیان لێ ده‌كه‌مه‌وه. باپیریشم به ته‌نزه‌وه گۆتی، ته‌واو، به كوشتنی چه‌ند ئهڕكدارێكی سه‌ربازگه‌ی كانیه‌ڕه‌ش، عێڕاق ده‌ڕوخێت! باپیرم پێیگۆت، عه‌زۆ ئێره مالی خۆته، تۆیش ده‌توانی ئه‌ندامێك بی له خێزانمان و كه‌سیش ده‌ستی ناگاته تۆ، به‌س تۆ هه‌ر خۆت نی، دایك و باوك و كه‌س و كارت هه‌ن، خێزانداریت، هه‌ر كارێكی ده‌یكه‌یت، ده‌بێ تێبینی بۆ هه‌مووان بكه‌یت. دانیشه و هیچ هه‌له‌یه‌كی تر ئه‌نجام نه‌ده‌ی، من ده‌نێرمه دو بابت، هه‌تا بچیته لای حاجی محه‌مه‌دی شێخ ڕه‌شید لۆلانی و عه‌فوت بۆ ده‌ربهێنی و بگه‌ڕێیته‌وه ناو مال و خێزانت. ئه‌وه بو به‌و كاره هه‌ستان و په‌یوه‌ندییان به حاجی محه‌مه‌د شێخ ڕه‌شید لۆلانی،یه‌وه كرد، ئه‌ویش سه‌ردانی جێی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی كرد و عه‌زیز له‌و عه‌شقی بون، عه‌فو كرا‌و گه‌ڕایه‌وه ناو مال و خێزانی. به‌س جاری دووه‌م له‌گه‌ل براده‌رێك، به چه‌كه‌وه چوبونه لای باله‌كایه‌تی، له‌وێش كه‌مینیان بۆ ده‌رچوبو، كه كه‌وتبونه ناو كه‌مین، براده‌ره‌كه‌ی شه‌ڕی نه‌كردبو و خۆی به‌ده‌سته‌وه داب‌و، عه‌زیز، شه‌ڕی كردبو، له شه‌ڕ كردنیش ده‌رباز ببو، به‌س كه زانییبوی، براده‌ره‌كه‌ی گیرا، گۆتیبو، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه، خه‌لكان ده‌لێن، براده‌ری خۆی به‌گرتندا و خۆیشی بێشه‌رمانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بیروبڕوا، پوخته چوبو خۆی ته‌سلیم كردبو، بردیانه هه‌یئه‌ی كه‌ركوك، ئه‌وه‌نده‌یان ئه‌شكه‌نجه داب‌و، ڕه‌نگی ژیانه‌وه‌ی له‌به‌ردا نه‌مابو. ئه‌وجاریش به واسته له ئه‌شكه‌نجه و هه‌لواسین ڕزگاریان كرد. به‌داخه‌وه، ئه‌شكه‌نجه‌ی حیزبی دڕوندهی به‌عس ده‌ره‌قه‌تی نه‌هات، كه‌چی ئه‌مڕۆ هه‌والی كۆچی دوایی له برادۆست پۆست بلاو كرابویه‌وه. ڕوحی شاد بێت و خودا ئارامی به سۆزدارانی ببه‌خشێت. له دله‌وه به‌شداری ماته‌مینیی خانهوادهیانین.
زۆر سه‌ربرده‌ی عه‌زیز،م لا هه‌ن، به‌س نه‌مویست درێژه‌ی پێبده‌م، بۆیه هه‌ر به كورتی ئه‌م باسه‌م گێڕایه‌وه. به‌و ئومێده‌ی
ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون، هه‌م ته‌با بن، هه‌م ڕێز له یه‌كتر بگرن هه‌تا ئێمه‌یش به ته‌له‌ی مه‌رگه‌وه ده‌بین
وێنه‌كه‌م له برادۆست پۆست وه‌رگرتووه
No comments:
Post a Comment