Wednesday, May 1, 2019

بریندار بونی ده‌ستم.

دهست بریندار بونم.
تهمهنم دهوری ١٤ سالان بو. لهڕۆژێكی سهرهتای پاییزی ١٩٧١دا، شوانی بزنان بوم. بزن زۆریان حهز لهچلوی دار مازین بو‌. ئێمهی شوان، لهههر جێگایهك باین، شهوان ڕون و هسانمان دههێنان و داسی دار بڕینمان ئهوتۆ دههسو كهوهك گیوزان سهری پێ دهتراشرا. ههردهم دوای هسون، بهبهلهك و ڕانی خۆمان دادههێناو تاقیمان دهكردهوهداخوا مووان دهكات (دهتراشی) یان نا. ئهگهر موی نهكردبان، دیسان دهمان هسو، ههتا موی نهكردبان، لێینهدهگهڕاین
بزنم بردبونهبهینی خترهو سولكێ، (خترهو سولكێ دو جێگهن لهخوار گوندی بهنێی خواكوڕكی) دار مازینێكی چلو ناسكم هاتهپێش، داسم لهجهنتهی شانم دهرهێناو ههلباوزیمهسهر دارهكه‌. زۆربهییم داپهرجنی و بزن دهورهیان لهچلوی دابو و دهلهوهڕان
یهك تاداری ههلچوویی بهسهری دارمازینهكهوهمابو، جێگهی زۆر ئاسێ و نالهبار بو. حهزم نهكرد ئهو لكهدار بهسهریوهبمێنێتهوه‌. ئێمهی گوندی، ههردهم تانه‌ (تهعلیق)مان لهسهر هندێ ههبو، كهئهگهر كهسێك دارێكی دهبڕی و هندهك پرچك و لكی پێوهدهمان، ههر كێیهك دهگهیشتهدار بڕهكه، دهیگۆتێ، ئهوهبۆ فلانهدارهت كهچهل كردووه؟ منیش چومهسهر ناوهڕاستی تادارهكهو دهستی چهپهم لهبنی تادار گرت بۆ ئهوهی بهرنهبمهوه، بهدهستی ڕاستهداسم وهشاندهتادار، داس ههلزهقیهوه، ڕێك بهزهندی دهستی چهپم كهوت، شادهماری پلك (پهنجه‌)ی بهرانكێی پهلدام و خین (خوێن) فیچكهی بهست. لهدارهكهدابهزیم و بهردهوام خوێن لهبهر برینی دهستم دهڕۆیشت. هندێك دووری گوندی بوم، جێگهیهكی چۆل و هۆل بو، ئهو ڕۆژی هیچ شوانی تر لهو دهوروبهری نهبون. شتێكیشم لهبهر دهست نهبو بۆ پێچانی و خین وهستاندنی،ناچار بهو شێوهلهبهر بزنان مامهوهههتا هێوارێ (ئێوارێ) و خوێنێكی زۆرم لهبهر برینێ ڕۆیشتبو. بهو هۆیهوهههتا گهیشتمهوهمالێ، تهواو شهپرزهببوم. كهگهیشتمهوهمالێ، هندهك سپرتۆیان بۆ لهبرینی دام، لهگهل سپرتۆ لێدان، ڕوح ههولی دهدا دهربچێت و ئهو ئازارهقورسهنهكێشیت، كهچی بهدهستهخۆی نهبو و ناچار بو خۆی لهئێش و ژان ڕابهێنی. دهستیان بۆ پێچام بهتڕیهپهڕۆی ئاسایی. چهند ڕۆژێكی بهسهردا تێپهڕین، برینی دهستم تهشهنهی كرد و پیس بو، (واتهئیلتیهابی كرد) مالێ پێیانگۆتم بهنیشتی دارهبهن و گیای ڕاكێشۆكی لهسهر دانێ ههتا خاوێن دهبێتهوه‌. منیش شهوێك لهكاتی نوستن، بهنیشت و ڕاكێشۆك،م لهسهر دانا، بهپهڕۆ پێچام و نوستم. بهیانی ههستامهوه، كهپهڕۆم كردهوهو بهنیشت و ڕاكێشۆك،م لابردن، برینی تهواو خاوێن كردبویهوه، بهس، برینی ئهوهندهوالا كردبو، دهترسام تهواوی دهستم سقهت بكات. خهلكانی دلسۆزی گوندی، خهبهریان دامێ و گۆتیان، لهشكری سهرمای پاییز ڕاوی كۆچهریانی ناوهو بڕهمالێكی ڕهوهندی ههركی، لهكیوستان (كوێستان) دابهزینهو لهشیوی خوار گوندی زۆمهیان داناوه، دهلێن پیرهژنێكی لوقمانیان لهگهله، زۆر زیرهك و لێزانه، بڕۆ لای پیرهژنهكه، لهوانهیهچارهسهریی برینی دهستت بكات. ههستام ههمان ڕۆژ چوم بۆ ناو زۆمهی ههركیان و بهپرسیار، پیرهژنی نورانیم پهیدا كرد. لهگهل سهلام و چاك و چۆنی، لێی پرسیم و گۆتی، "چ خێرته"؟ منیش برینی دهستم كردهوهو پێشانیم دا، كهچاوی پێكهوت، گۆتی، "كوڕم ئهوهچیت لهسهر داناوه؟ خهریكهدهستت سقهت دهبێت". منیش باسی بهنیشت و گیای ڕاكێشۆك،م بۆی گێڕایهوه، ههر خهریك بو مێشكی تێك بچی لهپێش والا بونهوهی برینی دهستم. گۆتی، "كوڕم، بهنیشت و ڕاكێشۆك برینی داخراوو كولكی دهرنهبویی، والا دهكهنهوه، برینی دهستی تۆ داخراو نییه، تهنها پێویستیت بهخاوێن كردنهوهههبووه، نهك بهنیشت و ڕاكێشۆك. من دهرمانت بۆ دادهنێم و برینت زوو چاك دهبێتهوه، بهس لهبهر ئهوهی شادهماری جولاندنی پهنجهی بهرانكێت تهواو لهكار كهوتووهو دولهت بووه، پهنجهی بهرانكێت لهكار ناكهوێت، بهس بهرز نابێتهوه‌". پیرهژن، هندهك جهویی تێسوی بۆ هێنام لهناو هاونێكی بچوك جوان كوتایی و لهشێوهی كل هوردی كرد. پێیگۆتم "ئهو دهرمانهی لهسهر دادهنێی بۆ سێ ڕۆژان، برینهكهگۆشت دههێنیتهوهو خۆی لێك دهداتهوه، بهس لهسێ ڕۆژ زێدتهری لهسهر دابنێی، زێدهگۆشتی دروست دهكات و دهبیتهماسولكهیهكی دیار و ناشیرین". پیرهژن ڕاستی كرد، بهو دهرمانی دوای سێ ڕۆژان، برینی دهستم سهرپۆش بویهوه، بهس ههتا ئێستایش پهنجهی بهرانكێم بلند نابێت. پیرهژن پێیگۆتم، "ئهگهر گهرماو گهرم گهیشتبایهلام، وام دهكرد دهمارهبڕدراوهكهت خۆی لێك بداتهوه‌. بهس تازه، دهبێ سوپاسگوزار بی كهدهستت تهواو سقهت نابێت". به‌و بهسهرهاتان ڕاهاتم بهرگهی ئازاری دژوار بگرم. بۆیهپاش ئهو وهختی، ئیتر باكم بهكێشانی ددان نهبو بهكهلبهتان و بهبێ سڕ (بهنج) كردن. ههر كاتی ددانم دهئێشا و بهگولاو لێدان و سوتاندن ژانی نهشكابایه، دهچومهلای محهمهد عهلی. ئهویش كهلبهتانێكی ژهنگاویی بهدهستهوهدهگرت و پال دهكهوتم و ددانی بۆ دهردههێنام، پاشان هندهك خێلاوكی لهبرینی ددانی دهداو تهواو. ئێستاش بهرگریم زۆر بههێزه، چهند نهشتهرگهیهكم بۆ ئهنجام دراون و دكتۆر دهرمانیان بۆ نوسیوم، بهس یهكجاریش، دهرمانی ئازار شكێنم بۆ كهم كردنهوهی ئازاری نهشتهرگهری بهكار نهبردووه‌.
پیرهژن لهبن همبنیی ڕهشمالێكی شهش ستون (ئهستوند) دانیشتبو، دهوروبهری جێگهی، بهس تورهگهی دهرماناتی گیای خۆڕسكی لێدهبیندران. پیرهژن زۆر لهدكتۆرێكی پلهبهرزو خاوهن چهندین بڕوانامهلێوهشاوهتر بو. چارهسهری زۆربهی شكهستنو برین و سوتان و نهخۆشیه‌  باكتریاییهكانی پێبو. ههرچهندهلهسهردهمی هنۆكهدا ههموو دام و دهزگای بزیشكی فهراههمه، بهس جێگای لوقمانهكوردهواریهكان ههر خالییهو كهم پزیشك ههن بتوانن جێگایان بگرنهوه‌.

ڕهحمهت لهڕوحی پیرهژنهكهو ههموو كۆچ كردووه‌‌ سودبهخشهكان.

No comments:

Post a Comment