پرسه نامه:
ئه‌م به‌یانییه كاتژمێر شه‌ش، له ولاتی غه‌ریبییان، له‌گه‌ل هاوژینم به شادی و له‌ش ساخی له‌خه‌و هه‌ستاین، خۆمان گه‌یانده پیاده ڕێگایه‌كی ده‌و ڕوبار، نیازمان وابو كه تێر وه‌رزش بوین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مال و هه‌والێكی خۆش له خزمانمانهوه ببیستین و شادیمان دو به‌رابه‌ر بكه‌ین، داخه‌كه‌م یه‌كه‌م ڕوپه‌لی فه‌یس بۆك،م كرده‌وه، هه‌والی كۆچی ناوه‌ختی گه‌نجی ته‌مه‌ن به‌هار ( فكری عومه‌ر حه‌سۆ)مان به‌رچاو كه‌وت و گشت له‌شمان توشی موچڕك و سڕبون هات.
ئاخر ئێمه خه‌ونه ڕۆژهكانیشمان گشتیان به‌و ساتانه‌وه ده‌بینین، كه به دیداری ئه‌و خزمانه‌ی هێشتان له ته‌مه‌نی مندالیدا بون كه ئێمه ئاواره‌ی ڕێگایه‌كی دوور و نه‌گه‌ڕانه‌وه هاتین، شادبینه‌وه و به ڕوخساری گۆڕاوی دوای ته‌مه‌نی مندالییان ئاشنا بینه‌وه. به‌س داخه‌كه‌م، له شێوه‌ی په‌لكه داری پاییز، دانه دانه‌مان ههلدهوهرین و ئومێده‌كانی یه‌كتر بینینه‌وه‌مان گڕ ده‌گرن و ده‌سوتێن. ئیتر ئه‌وه واقعی ژیانمانه، دلته‌نگ بین، بنالێنین، بگرین، هه‌رچییه‌كی بكه‌ین، ته‌نها ئازاری ده‌رونی خۆمان ده‌ده‌ین و واقعمان پێ ناگۆڕدرێ.
ڕوحی پیرۆزی كاك فكری به‌هه‌شتی و پڕ كه‌یف و شادی بێت و ته‌مه‌نی لاوی بۆ منداله نازداره‌كانی و خۆشه‌ویستانی جێهێشتبێت. خودا ئارامی و خۆڕاگری به ئێمه و گشت ئه‌ندامانی مالباتی ڕه‌حمه‌تی و خزمان و سۆزدارنی ببه‌خشێت، به‌تایبه‌ت ڕێزداران عومه‌ری باوكی و عه‌یشێی دایكی. ئێمه‌یش له دووره خزم و لانه‌ی ڕه‌سه‌نه‌وه به‌شداری ماته‌مینی و خهمگینیتانین. خودا خهمیتر نه‌دات و خۆڕاگری و به‌رگه گرتنی واقعمان بۆ فه‌راهه‌م بكات.
برای سۆزدارتان:
عیسا سێودین
ئه‌مه‌ریكا