Saturday, August 3, 2019

خۆخۆریی كورد تازه‌ نییه‌.‌

خۆخۆریی كورد تازهنییه‌.‌

سهرچاوهی ئهم نوسینه، گێڕانهوهی باپیرمه‌. پێشی دهست بهگێڕانهوهكهبكهم، دهمهوێ چهندبارهی بكهمهوهكهباپیرم ههر وهك ٩٥%ی دانیشتوانی ناوچهچیاییهكان، نهخوێندهوار و لهباری مێژوویدا، بهمانگ و سال، بێبیرو كۆلهوار بو، بهس بهسهرهاتی ژیان و برسیێتی و مشهختی و نهبونی، فێری تێگهیشتن و گونجانی كردبو و كهسهكی چاوكراوهو دونیا دیتهو قسهزان بو. لهبیرهوهریهكانیدا، ههردهم بهدیقهتهوهبهسهرهاتی بۆ دهگێڕاینهوه‌.

لهگێڕانهوهدا، باپیرم گۆتیلهو سهردهمهی كهتورك حوكمی لهو ناوچهچیاییانهدهكرد، هاوینان، بهشێكی زۆر لهڕهوهندی ههركی ڕوویان دهدایه‌‌ كیوستانهكانی برادۆست  ههتا پاییزیان بهسهردا دههات، پاییزانیش بهرهو گهرمیان دهگهڕانهوه‌“. 
بههۆی ئهوهی رهوهندی ههركی ههر هاوین، ڕویان دهكهوتهناوچهی برادۆست و لهو كیوستاناندا هاوینهههواریان دادهمهزراندن، یانیش بهوێدا تێدهپهڕین بۆ كیوستانهكانی ئهو دیوی كهئێستا بهئێران دادهنرێت و پاییزانیش ههر بهناوچهی برادۆستدا دهگهڕانهوهبۆ گهرمیان، لهسهرهتای سهدهی بیستدا، تێكههلاویهكی ڕوحی لهناو چینی مام ناوهندیی ههركی و برادۆستیدا دروست ببو و ههتا ئێستایش یهكگر و پشتگیری یهكترن لهزۆر بابهتهوه، بهتایبهت لهسهردهمی شێخایهتیی شێخ ڕهشید لۆلانیدا، كههزاران ههركی بونهتۆبهدار و سۆفیی تهكیهی لۆلان، سهرهڕای خین تێكههلاو بون و ژنخوازی و دروست بونی نهوهیهكی لهیهكتر بهتورمهبویی كهبووههۆی ستڕینهوهی ئاسهواڕی دژبهرایهتیی پێشوتر.
پاییزان كهڕهوهندی ههركی بهرهو گهرمیان كۆچیان دهكرد، ههرچی بهرو بومی چاندی گوندهكانی برادۆست ههبو، بهنرخێكی ههرزان دهیانكڕی و لهگهرمیان بهگرانتر و قازانج دهیانفرۆشهتهوه‌. واتهههم ڕهوهندی ههركی و ههم دانیشتوانی ناوچهی برادۆست، بهدرێژایی سهدهی بیست، سودی زۆریان لهیهكتر بینیوه‌. 
ئهو سهردهمی ههركیی خۆجێیی و ههركیی ڕهوهند ههبون. خۆجێیی بهو ههركیانهدهگۆترا كهخاوهنی ملك و مال بون و جێی ئاكنجی بونیان دیار بو، بهتایبهت بابكهكانی  دری و ستونی و بهشێكی سیدا خۆجێی بونه‌. ههركیی ڕهوهند، خاوهنی زهوی و گوند نهبون و جێی ژیانیان دیار نهبووه‌. ئهو ههركیانهی ڕهوهند بون و ژیانیان لهسهر مهڕ لهوهڕاندن و كۆچ و كۆچباری بو، نهك نهیاندهزانی جێی حهوانهوهیان كێندهرێیه، بهلكو زستانان بهڕێكهوت لهههر جێگایهكی بۆیان لوابا، زۆمهزۆمه‌  ڕهشمالیان ههلدهدان و كۆخیان دروست دهكردن و دادهمهزران ههتا بههاریان بهسهردا دههات و بهرهو كیوستان بارو بارگهیان تێكدهنانهوه‌. خێلی ههركی زۆرن، لهئێران و توركیا ههن، لهكوردستانی عێڕاقیش، لهبهری سۆران و بادینان ههن. لهناو هۆزی ههركیانیشدا، چهندین قبیلهو تیرهو مالبات ههبونه‌. ههتا ئێستایش بهشێك لهو قبیلانهی خێلی ههركی بونیان ههیه، ناوی چهند قبیلهیهك بۆ نمونهدیاری دهكهین.


(دری، ستونی، سیدا، لهناو سیدایشدا، ئهو تیرانهههن، پساغا، مالهڕۆستهم، مالهچاوشین، مالهمهلحهم، مالهسوار، مالهسێن، مالهباس، مالهخان، مالهبێ، ماموسا، میسادین، چاوشینهڕوت، لیاسی، كی، خودێدایی، كوردالی
مهندا، لهناو مهندایشدا، ئهو تیرانهههن، پساغا، مامبراهیما، هاجیهسۆری، مالهبهد، مالهحهید، مالهپیر، مالهكیوی، مالهزاهێر، مالهسوار، مامحاجكا، مامشێخا، بابێزینی، كانیهسپی، سماییلی، ئاودی، ئاقوبی، شابی، بهدری.
سهراتی یان سهرهاتی، لهناو سهرهاتیانیشدا بهههمان شێوه، ئهو تیرانهههن،  مالهمهمهدی، مالهمهلحهم، مالحوسێن، مالهگیادین، مالهحاج، مالهشین، مالهشهم، مالهمهلا، مالهپیر، حاجیاغا، مژدینی، ههسنی، ناوی، بهدری، پنیانیشی.) 
دهكرێ هێشتانیش ههبوبن و ههبن، بهس لێرهدا، ههر توانیتم بهیارمهتیی برادهرانی ههركی ئهو بابك و تیرانهپهیدا بكهم و ههر تیرهیهكیش بهههلهلێرهدا تۆمار بوبێت، داوای ڵێبوردن دهكهم و سوپاسی ئهو كهسانهیش دهكهم كهههم ناوی تیرهكانیان بۆ ناردوم، ههمیش داواكارم بتوانن بهسهر نوسینهكهدا بچنهوهو ههلهكانم دهستنیشان بكهنهوه‌. چهند مالباتێكی دیار و دهست ڕۆیشتووی لهناو هۆزی ههركیاندا ههبونه‌. لهههموویان دیارتر، مالباتی محێی جانگیراغا بووه‌. مالباتی زێڕۆ ئاغا نهبوینهبهلام دیار و زیرهك و ڕێزدار بوینه‌. لهكوردستانی ڕۆژههلات، حهمهد ئهمین چیچۆ دیارو دهست ڕۆیشتوو بووهو ههركیهكانی سیدا زۆر ڕێزیان بۆی ههبووه‌. بهههرحال، زۆربهی ههركیی ڕهوهند، هاوینان لهكیوستان بونهو پاییزان دهگهڕانهوهبۆ گهرمیان، لهگهرمیان جێیهكی گونجاویان پهیدا دهكرد و كۆخێكیان بۆ حهوانهوهی خێزان دروست دهكرد.
دیواری كۆخ، بهچهند جۆرێك دهكرا، جار ههبو، دیوارهكانی بهلگبن و كهرپوچ دهكران، یان بهبهرد و قوڕ دهكران، یانیش ههر بهههتانی دار و تورهدار دروست دهكران. بانی كۆخ لهشێوهی بانی خانووهكانی ئهوڕوپا دروست دهكران. قاریتهیهكی سهرتاسهر بهدرێژایی لهناوهندی دادهنرا، دهبایهقاریتهسێ ههتا چوار پێیان لهدیواری تهنشتانی بلندتر بایه، پاشان داری ڕاستهیان لهقاریتهو دیواران دهبهستنهوه، لهسهر ڕاستهكان، هوردهخێزهرهیان دادهنا، لهسهر خێزهره، بهپیزۆك و قاڕوش و قامیش دایاندهپۆشی و دهیانچنی، نهبارانی تێدهچو، نهبهفری لهسهر ڕادهوهستا. دهورهی كۆخی مالێشیان دهكردهكۆتانی مهڕ و مالات، جار ههبو، پێڕا نهدهگهیشتن كۆخیش دروست بكهن، ههر كیون (ڕهشمال)یان ههلدهدان و بن همبنیهكانیان شورهدهكردن و ههتا بههارێ تێیدا دهحهوانهوه‌. لهبهر ئهوهی بهشێكی زۆر لهڕهوهندی ههركی وهك قورینگی بالدار و كۆچهری وابون، ههر وهرز لهباركردن و ڕهو كردن دابون، بۆیهخاوهن زهوی و گوند نهبون، زۆر جارانیش ڕویان له ههر ناوچهیهك كردبا، بههۆی ههبونی تهرشهمهڕ و ڕهویهدهوارهوه، كێشهیان لهگهل خاوهن زهوی و زاری ئهو ناوچهدروست دهبو، جار ههبووهئهو كێشه، دهگهیشتهئاستی شهڕهعهشیرهت و كوشتارو خینداری
دوبارهقسهكانی باپیرم:
وهك باسم كرد، لهسهردهمی توركاندا، هاوینێك ڕهوهندی ههركی بههوڕو بۆشی ڕوویان دایهگهلیی خواكوڕكی و ویستیان بهناو گهلیدا بهسهر بكهون بۆ كیوستانهكان. ههر جێگایهكیش كهبهزۆری ڕهوهند ڕووی تێدهكرد، سهرهڕای نههێشتنی پاوان و لهوهڕگهی بژون، زهرهر و زیانی گوندیانیشیان دهكرد و بهرو بیستانیان دهچهراندن و كێشهیان دروست دهكرد“. 
لهناو ههموو چینێكیشدا، كهسانی باش و خراپ ههن، كهسانی خاوهن ویژدان و بێ ویژدان ههن، كهسانی خوایی و دهستپاك ههن و پێچهوانهشیان ههن. دهكرێ زۆر كهسی ڕهوهند تێكدهر و زیانكهر بوبن، ههم دهكرێ گوندیانیش ڕێگرو تهشقهلهچی بوبن، وهك دهگۆترێ، چهپلهبهدهستێك لێنادرێ. تهنزو تهعلیق زۆر دهگۆتران لهسهر ڕهوهندی ههركیان. دهكرێ ئهو شتهڕویدابێت یان ههر ههلبهستراو بوبێت، بهس گۆتراوه،بڕهڕهوهندێكی ههركی ڕویی دهوار و مهڕیان دابووه‌‌ ناو بهرو بیستانی گوندیان، خاوهن بیستان چوبونه‌‌ پێشیان و پێیانگۆتبو،مهڕو مالات بهرنهدهنهناو بیستانهكانمان، خودا قبول ناكات، ئێمهی گوندی ژیانمان لهسهر ئهو بیستانانهیه‌“، گۆتیانلهجیاتی گوێ لهجۆتیاران بگرن و بهری تهرش و قافلهی دهواران بگۆڕن بۆ چۆلهوانی، بهگوندیانیان گۆتبو، ئهوهڕێگای ئێمهی ڕهوهنده، ئهگهر ناڕازین، زهوی و بیستانهكانتان لهسهر ڕێگا بگوازنهوه‌“. 
تهنزێكی تریش ههبو لهسهریان و دهیانگێڕاوه‌ ( ژنێكی كهزی شۆڕی داوو دهلنگ ههلكراوو چهلهنگ سهری هێستری سهرقافلهی كێشابو، لهو دهمیدا پیرهپیاوێكی ناوسالی گوندیش، خهریكی بیستان بژارهكردن و خزمهت كردن بووه، ژنهی سهرقافلهكێش، پێی لهپهرژینی بیستانی نابو و بهری قافلهی دابویه‌‌ ناو بیستان.! پیرهی خاوهن بیستان، بانگی كردبوو، هێی هێی كچێ بۆ داتهناو بیستانی، خۆ ئهوێندهرێ ڕێگهنییه؟ ژنهوهلامی دابویه‌‌وهو دهستێكی بۆ ناوگهلی بردبو و بهپیرهی بیستانوانی گۆتبو، ههی بابقوینۆ، ئێرهژی ڕێك نهبو، مێرا كرهڕێك هاهاها، بیستانوان هیچی لهدهست نههاتبو، بهژنهی گۆتبو، دهك ڕوت ڕهش بن لهگهل ئهو پیاوهی ناوگهلیشی كردیهڕێگا هاهاها.
لهسهر زهرهر و زیان و ڕهفتاری نهگونجاو. گوندیانی تێكڕای گهلیی خواكوڕك خۆیان دابویهیهكتر و بڕیاریاندابو كهڕێگهلهڕهوهندی ههركی بگرن و لێنهگهڕێن بهگهلیی خواكوڕكیدا بهسهر بكهون و بچنهكیوستانان. خواكوڕكی زۆر بون و مێرخاس و مێشك هشكیش بونه، بۆیهتوانییانبو ڕێگهزهوت بكهن و لێنهگهڕابون ڕهوهندی ههركیان ڕهت بێت بۆ كیوستانان و ناچار، ڕهوهند بهرهو گهرمیان پاشهكشهیان كردبو. لهكاردانهوهی ئهو ڕێگریدا، ئاغاواتی ههركی، ڕاپۆرتێكی وردو ههلبهستراویان دروست كردبو و دایانبووه‌‌ حكومهتی ئهو سهردهمی توركیا. لهڕاپۆرتهكهدا، دلنیاییان دابووهتوركیا كهدانیشتوانی گهلیی خواكوڕك، بهتهمان لهدهولهتی توركیا یاخی ببن و خهریكی خۆ ئامادهكردنن بۆ شهڕ دژی دهولهت. دهولهتی توركیاش، هێزێكی توكمهی هێنابو، بهسهر گهلیی خواكوڕكیان دادابو، گوند بهگوند پێیدا چوبون، ههر مرۆڤێكی لهتهمهنی ١٥ سالی گهورهتر و لهتهمهنی حهفتا سالی بچوكتریان بهبهردهستان كهوتبو، دارمال، دهستگیریان كردبون و چین چین لهیهكتریان بهستبونهوهو نهفیان كردبون. باپیرم بهردهوام بو لهو گێڕانهوهو گۆتی،لهو ههموو مرۆڤانهی دهولهتی توركی بردنی، دوای سالێك، یهك كهس گهڕابویهوه‌. 

چیڕۆكی گهڕانهوهی ئهو كهسیش بهو شێوهی خوارهوهبووه‌.
كهسهگهڕاوهكهگێڕایبویهوهو گۆتیبو،ئێمهیان ههموو لهیهكتر بهستبوینهوه، شهوو ڕۆژ دهیانهاژواین، زێدهتر لهسێ مانگ بهبێ ڕاوهستان ڕۆیشتین، دوای سێ مانگان، ئێمهیان گهیاندینهجێگایهك، جێگاكهچواردهوری سیم و پهرژین كراو بو. دهورهمان ئێشكگرو پاسهوان بون. ئێمهههموومان هیوابڕاو بوین لهگهڕانهوهو ئازاد بون. ههستاین لهناوهخۆمان دهستمان بهگفتوگۆ كرد داخوا چیبكهین و چ چارهڕێگایهك ههلدهبژێرین. لهئهنجامدا، بڕیارمان هاتهسهر ئهوهی گۆتمان تازه، ئێمهههر فهوتاین، وهرن دهست بهشایی شێخانی دهكهین، فلانهسترانهی شێخانی دهلێین، ههركاتی گهیشتینهئهوبهندهی ناوهندی بهستهكه، ههر یهكهمان بۆ لایهك ڕادهكهین و ههلدێین و بهسهر پهرژیندا باز دهدهین، ئهوهی گیرا، ئهوهی كوژرا، ئهوهی دهرچو، كهسمان لهكهس نابینهخاوهن. گۆتی، ئێمهلهسهر ئهو تهگبیر ڕێك كهوتین و دهستمان بهشایی و گۆرانیی دیاریكراو كرد، گۆرانیهكهگهیشتهئهو بهندهی نهێنی بو لهبهینمان، ههر یهكهو بۆ لایهك ڕامان كرد. لهگهل ڕاكردنمان و پهرت بونمان بهههرچوار لادا، دهست كرا بهتهقهو دهستڕێژی گولله‌. ههر یهكهمان خهریكی دهرباز كردنی ڕوحی خۆمان بوین. ڕهفیقمان بهر گوللهدهكهوت و بهر دهبویهوه، ئهوانی تر بهسهر مهیتی ویدا بازیان دهداو نهماندهتوانی ئاوڕی لێبدهینهوه‌. ههر چۆنێك بێت، من توانیم دهرباز بم و لهو جێگایهدوور كهومهوه، لهگهل دوور كهوتنهوهم، لهههموو ڕهفیق و خزمانم خهبهر بڕاو بوم و ئاگام لێیان نهما. ههرچهندهلهو بهندو دهستگیری دهرباز ببوم، بهس كهسم نهدهناسی، زمانی توركیم نهدهزانی، بڕوام بهكهس نهدههات، بهو هۆیهوه، نهدهچومهئاوهدانیان نهخۆم پێشانی كهس دهدا، نهخواردنم دهست دهكهوت، تهنها مانهوهو ژیانم لهسهر گیا و پهلكهدار و شتی ئهوتۆ بو. كهشهو دادههات، ههلدهستام، ڕوم دهدایهستێری جهدێ و دهڕۆیشتم، دهمزانی ئێمهبهرهو ڕۆژ ئاوا بردرابوین و ستێری جدێ لهڕۆژههلات دهردهكهوێ، كهدونیا ڕۆناك دهبویهوه، خۆم لهجێگایهك دهشاردهوهههتا شهوی بهسهردا دههاتهوه‌. بۆ چهندین مانگان، شهو لهڕێگا بوم، كهلێم دهبووهڕۆژ، لهناو پهرچ و تهڕاشێكدا پال دهكهوتم و لێنهدهگهڕام كهس بمبینی. بهسهرما بون و برسیهتی و بێتاقهتی، لهشێوهی گیاندارێكی كیوی، ترسم لههیچ نهمابو لهمرۆڤ نهبێ، خۆم لههیچ نهدهشارهوه، لهمرۆڤ نهبێ، ههموو مرۆڤێكم بهدوژمن و بكوژ دهزانی. ڕهنگی مرۆییم لهبهردا نهمابو، تهواو لهگیاندهرهكێویهكان دهچوم، بهس لهبهر ئهوهی بهسهرو شكلێكی ڕیشدارو بهرگ پنی پنی و نیوهڕوتهوهبهپێوهمابوم، ههموو گیاندارهبهستئهزمانهكان ههر لێم دهترسان. مرۆڤ دوژمنی خۆیهتی و دوژمنی ههموو گیاندارانی تریشه‌. سهرچاوهی ترس و شێواندنی ژیانه‌. لاشهی لهرزۆكم لهبرسێتی و ترس و ڕێكردن ڕاهاتبوو ههلگرتنی ڕوحی پێ ئاسایی بو و مردنی نهدهناسی. ههر بهردهوام بوم لهو شێوهڕۆیشتنی شهوان و خۆ حهشاردانی ڕۆژان، ههتا كاتێك لهناوچهیهك دهرچوم و لێم بووهڕۆژ. ههر وهك ڕۆژانی ڕابردو، خۆم شاردبویهوه، بهس هندهك جۆتیار و بیستانوانم بینین، بهرگی كوردیان لهبهر بوو بهكوردی بانگی یهكتریان دهكرد، كهدلنیا بوم، كوردن و من لهناوچهی كوردستانم، خۆم لێیان ئاشكرا كرد و داوای یارمهتیم لێیان كرد. سهرهتا لێم دوور كهوتنهوهو ترس ڕایچلهكاندبون و نهیاندهوێرا لهگهلم بدوێن و بێنهپێش. بهس ههر بهقسهی نهرم لهگهلیان دووام و پرسیم داخوا، چ ناوچهیهكه؟ دیار بو ترسیان شكاو دلنیا بون كهمنیش مرۆڤم و كهسێكی لێقهوماوو پێویست بهیارمهتیم. جۆتیارهكان دهرچون، خهلكی دهوروبهری ئۆرمییهبون، من لهناوچهی برادۆستان ڕهتم دابوو كهوتبومهناوچهی عهشیرهتی شكاك لهئێران. ئهو جۆتیارانهی خۆمم لێیان ئاشكرا كرد، یارمهتیهكی زۆریان دام، خواردنیان دامێ ههتا هێدی هێدی بۆ چهند ڕۆژێك هاتمهوهسهرهخۆ و لاشهی لهرزۆكم توند و چالاك بویهوه‌‌. پاش باش بونم، ههمان جۆتیار لهگهلم هاتنهوهو گهڕاندیانمهوهبۆ گهلیی خواكوڕكی و بهخهلكی خۆم شاد بومهوه‌.
بهڕێزان، دیارهشێوهئهنفالێك بووهبهسهر خهلكانی خواكوڕكیدا هێنراوه، لهو ههموو گیراوان و نهفی كراوانیش، تهنها یهك كهسیان گهڕابویهوه، ئهویش بهو شێوهی لهچیڕۆكهكهدا بهكورتی گێڕدراوهتهوه‌. 

ئهو باسهم لهسهر واقعی عهشائێری نوسیوه، بۆیهویستم وهك چۆن ههبونهو چۆنم چیڕۆكهكهبیستووه، بهو شێوهبینوسمهوه، ئهگینا، بهندهبڕوام وایه، كهههر كۆمهلگایهكی خێلهكی و خاوهن ئاغای بڕیاردهر و فهرمانزال لهههر جێگایهك ههبو، ئهو كۆمهلگاههرگیز دادگهرایی و قانونی مهدهنی و شارستانیهتی تێدا دروست نابێت. بهو هیوایهی تێكڕای گهنجهتازهشێنهییهكانی عهشائێریی سهرجهم عهشیرهتهكان، پاشناوی عهشیرهت بستڕنهوهو ههموو هاوزمانانیان بهیهك چاوو یهكسان و هاوخهم و خۆشی بێننهبهر دیدیان بهبێ جیاوازی و ههلئاواردن ، ڕێز لهیهكتر بگرن و ببنهسهركێشی قافلهی پێگهیشتن و تێگهیشن و بڕوابهخۆو نیشتمانیبونیان، نهك لهجیاتی خۆ پێگهیاندن، ههر ڕویان لهتهكیهو دیوهخان و خزمهتكاری بێت و زۆرداران و خۆپهرستان ئاغایهتیان بهسهردا بكهن و مافی شارستانیهتیان پێشێل بكرێت. دهكرێ لهو سهردهمهی ئهو چیڕۆكهی تێدا ڕوداوه، سهرۆكی عهشیرهتی ههركی، سهیدێ بوبێت، بهس دلنیا نیم.

خۆشهویستیم بۆ یهكهیهكهی مرۆڤهپاك و چاكهكانی ههركی و خواكوڕكی و تێكڕای كوردان لهههرچوار پارچهی كوردستان و كهمهنهتهوهكانی هاوژین لهسهر خاكی شێوهبهههشتی كوردستان.  

وێنه‌كان وه‌رگیراون.

No comments:

Post a Comment