Wednesday, July 31, 2019

خێل و عه‌داله‌ت پێكه‌وه‌ ناگونجێن

خێل و عهدالهت پێكه‌وه‌ ناگونجێن
لهمێژههاوار دهكهم و دهلێم، خێل و عهدالهت كوجا مهڕحهبا
لهمێژهدهلێم، لهههر كونجێكی جیهاندا، خێل و سهرۆك خێل بالادهست بون، عهدالهت و ماف و یهكسانیبون جێگای نابێتهوه‌. 
بهندهدژی خێل و سهرۆك خێلهكان نیم، وهك مرۆڤ، گشتیان ڕێزو خۆشهویستمن، بهس نابێ خێل ئهوهندهتۆخ بكرێت كهماف و عهدالهتی كۆمهلایهتی پێشێل بكات و گهلان لهبال یهكتری ههلوهشێننهوه‌. چهند ڕۆژێك پێش ئێستا، كورتهپۆستێكم كرد و گۆتمبو، شهرمهكهسانی هۆشیار پاشناوی عهشیرهت بهكار بهێنن. زۆر لهخزم و دۆستهساویلكهكانم هاوڕا نهبون و دهیانگۆت، شانازییهكهئهندامی فلان عهشیرهتهین. ڕوی پۆستی ڕابردوم له‌و سه‌ره‌ زله‌ خێله‌كیانه‌ بو كه‌ یاری به‌ هاولاتیانیان ده‌كه‌ن. هه‌ر وه‌ك ئهو سیناریۆیهی بههاوبهش لهلایهن پاراستنی پارتی و میتی توركیهوهئهنجام درا، كهدهكرێ ئهو ئهندامهی میتی توركیی تێدا كوژرا لهچێشتخانهی هۆقهباز، ئێكسپایهر بوبێت و كاریان پێی نهمابوبێت و ههر میتی توركی خۆیان بڕیاری لهناوبردنیان دابێت، ههم بۆ كۆتایی هێنان بهو ئهندامهی ئێكسپایهر، ههم بۆ دروست كردنی سیناریۆی دیاری كراو بهمهبهستی ملشۆڕ كردن بهنهوهكانی  دهست ڕۆیشتوی مهحمود بهگی خهلیفه، ههمیش بۆ دژایهتیی پهكهكهو زێدهتر هێنانی هێزی داگیركهری توركی
ئهو سیناریۆ و یاریكردنیش بهرههمی مێشكی خێلهكیی سهرانی سهركزی كورده، بهتایبهتی پارتی دێموقوڕاتی كوردستان، چونكی ئهو پارتهبهههموو ناوهجیاوازهكانیهوهنهك دێموقڕاتی و نیشتیمانی نین، بگرهههتا سهر مۆخ خۆپهرست و مالپهرست و بێگانهپهرستن و سهركوتكهری چینهجیاوازهكانی كوردن، ههر ئهوتۆ لك و پۆپه‌كانی ئهو پارتهلهسهرهوهههتا كۆتایی، گشتیان بهفهرمانی بنهمالهی خێلهكیی بارزانی ههلدهسوڕێندرێن و پیاو نییهبهبێی بنهماله، داوو دهرزییهك بهیهكهوهبكات. 
خێل نهدێموقڕاتیه، نهمهدهنیه، نهدكتاتۆریه، بهلكو تهنها خلتهیهكی دواكهوتهو ههلئاواردهو وابهستهیهبههێزهدهرهكیهكانهوه، ههتا ئهو خلتهیش سهركێش و بڕیاردهر بێت، گهل و نیشتیمان خێر لهخۆیان نابینن‌. 
دهولهتی ڕهگهزپهرستی توركی مرۆڤی سهربهرزی كوردی قبول نییه، تهنها مرۆڤی سهركزو ملشۆڕی كوردی قبوله‌. پارتی و بارزانیش لاسایی ئهوان دهكهنهوهو مرۆڤی سهربهزی خێلی برادۆست و خێلهكانیتریشیان قبول نییه، تهنها مرۆڤهسهركز و ملشۆڕهكانی ئهو خێلانهیان قبوله‌.
لهوهتهی بنهمالهی بارزانی ههبونه، لهههموو ژیانیاندا و ههتا ماویشن، نهك ههر خۆیان شانازی بهگهل و نیشتیمانهوهناكهن، بگرهههردهم ههولیان داوه، زۆرێك لهكوردان ئهوتۆ گێل و گهمژهبكهن كهلهجیاتی نیشتیمان، شانازی بهنازناوی بارزانهوهبكهن
بۆ بنهمالهی تالهبانی و سهرجهم ئهو جۆرهكهسانهیش ههمان شت ڕاسته‌. ههر ئاغا و شێخ و خاوهن دیوهخانێكی تریش بێتهسهركار و دهستی بڕوات، ههمان بهزم بهگهلی كورد دهكات و هاولاتیان لهجیاتی شانازی بهڕهسهنی خۆیان و نیشتیمانی خۆیان و گهلی كوردهوهبكهن، دهبێ شانازی بهپاشناوی خێل و بنهمالهی ئهو كهسانهوه‌‌ بكهن
بهندهوهك كوردێك بیر دهكهمهوهو پڕ بهدل، ههموو مرۆڤێكی كردار مرۆڤم خۆش دهوێن بهبێ جیاوازی، ئینجا برادۆستی، بارزانی، گهردی، دۆسكی، بهرواری، سندی و گولی، كۆچهر، ههركی، مزوری، زێباری، ڕێكانی، سلێڤانی، گهڕگهڕی، شهبهك، مهنگوڕی، گۆران، سورچی، خهیلانی، خۆشناو، بلباس، جاف، زهندی، شوانی، دزهیی، سیان، بندیان، بهرزنجی، مكوریانی، شكاك و ههتا كۆتایی، ههرچی كردار مرۆڤ بێت، لای بهندههاوزمان و خۆشهویسته‌. بهڕای من ئهگهر سهرپهرشتیارانی KDP لهجیاتی مێشكی خێلهكی و بنهمالهیی، مێشكێكی نیشتیمانی و تهباییان ههبایه، نابا ئهو سینارۆی وهك فیلمی هندیان دروست كردبا. وهدهبێ تۆمهتباری سهرهكیش مهتین بارزانی بێت، چونكی لهوێ ئامادهبووهكهچی ههر وهك شاههدیش یهك قسهی قانونیی لهدهم دهرنهچووهو ڤیدیۆیهك پێشان نهدراوهئهوی تێدا ببینرێت. ئهگهر نهوهی مهحمود بهگی خهلیفهیش بهقهولی خۆیان، تۆمهتبار بایه، دهیانتوانی ههر بلێن سدقی كهریم خان مهحمود بهگ، پێویست نهبو بهو ناوهوهسوكایهتی بهههموو برادۆستیان بكهن. لهههمان كاتدا، ئهگهر نهوهكانی مهحمود بهگی خهلیفهیش خێلهكی نهبن، پێویست ناكات وهها لهخهلكی ڕهشو ڕوت بكهن كهههر یهكهو بلێت، شانازییهكهبرادۆستم، بنهمالهی مهحمود بهگی خهلیفهی، سهرناسترین بنهمالهن و پێویستیان بهخۆناساندن نییهبهناوی عهشیرهتهوه‌. بهس بهداخهوهكهگشت چینی بالادهست، لهیهكتر دهچن و ههردهم بهدهرفهتی دهزانن كهخێلگهرایی زهقتر بكهن و دژی یهكتریان ههلگهڕێننهوه و لهبهر چاوی یهكتریان ناشیرین بكهن‌. سیستهمی سهرمایهداریی جیهانیش، ههردهم هێزداری ئهو چینهبالادهست و بازرگانانهن نهك پهروهردهو ماف و تهبایی گهلان. وهك خۆم ههتا لهژیاندا مابم، ههردهم ههول دهدهم ههم لهگهل خۆم و هاوڕێیانم ڕاستگۆ بم، ههم ئهگهر براشم بالادهستێك بێت كهبهڕهنجی ئهوانیدی خۆی پێگهیاندبێت، بهڕهنجدهرانی بناسێنم و خۆم لهكه‌دكاران جیا ناكهمهوه‌. 
ههر ئهوتۆ ههتا بۆم بكرێ، بهههر قوربانیدانێكیش بێت، خۆم لهبهرهی گهل و چینی چهوساوهدا دهبینمهوه‌‌.
بژی ڕێزو تهبایی و پێكهوهژیانێكی دوور لهسه‌ركوتكاری و جیاكاری و خۆپهرستی.
مردن بۆ خیانه‌تكاران و پیلانگێڕان و تێكده‌رانی په‌روه‌رده‌ و بازرگانانی خوێنمژ به‌ ناوی خێل و بنه‌مال و حیزب و كوتله‌بازییه‌وه‌.

وێنه‌كه‌ تۆپبارانی كوردستانه‌ له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی داگیركه‌ری توركیاوه‌ و له‌ گوگل وه‌رگیراوه‌.


No comments:

Post a Comment