نادیه موراد جێی شانازییه.
به‌نده شانازی به پێگه‌یشتن وتێكۆشانی نادیه موراد،ه‌وه ده‌كه‌م و ده‌زانم نادیه خانم هه‌لگری په‌یامێكی به‌رده‌وامی پڕ له ئێش و ئازاری هه‌ژارانی ئێزدییه. نادیهیش ده‌یتوانی هه‌ر وه‌ك زۆر له ماستاوچیه‌كان و بهرژهوهندیداران، دوای خۆناساندن، وێلی كه‌سایه‌تیی خۆی بێت و ژیانێكی شاهانه به‌ڕێوه به‌رێت و خه‌م و ژانه ڕابرودوهكان له‌بیر به‌رێته‌وه، به‌س ئه‌و هه‌تا ئێستا خه‌ریكی په‌یامی پیرۆزیه‌تی و له‌هه‌ر پهیامدانێكیشدا، چه‌ندان ئاهی سارد و حهسرهتاوی ههلدهكێشی. ئه‌گه‌ر دیقه‌تی بده‌نێ، له ڕوخاساری خهماوییدا هزاران ده‌ردو كهدهر به‌دی ده‌كرێن. هه‌رده‌م هه‌ولی داوه به‌ده‌نگ بهلهنگازان و قوربانیانی ده‌ستی داعش و پیلانگێڕانه‌وه بێت و ده‌نگی نه‌بیستراوی تاوان لێكراوان به جیهانی بێ گوێ و بێ هه‌ستی مرۆڤبون بگه‌ێنی.
ڕاسته نادیه خانم هه‌له ده‌كات ئه‌گه‌ر تاوانی پیلانگێڕان بخاته ئه‌ستۆی هه‌موو كورد، چونكی ئه‌ویش ده‌زانی كه هزاران كورد هه‌تا ئێستایش ناخیان ژان ده‌كات بۆ هاوزمانانی ئێزدی، به‌س ئاخ له‌ده‌ست سیاسه‌ت و سیاسییه پیلانگێڕ و خائین و نیشتیمان فرۆشه‌كان. به‌س دیسانیش مافی خۆیه‌تی كه دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێزیانی شنگال هێنرا، هه‌رچی ئێزدی بێت، جارێكی تر متمانه به كوردی عێڕاق نه‌كاته‌وه، چونكی وه‌ك ڕۆژی ڕۆناك دیار بو و دیاره كه ئه‌گه‌ر خیانه‌تی به‌شێك له كوردان نه‌بایه، به‌تایبه‌ت پارتی و بارزانی، ئه‌وا هه‌رگیز داعش به‌و ئاسانی نه‌یده‌توانی خه‌لكی ئێزدیی شنگال و ده‌وروبه‌ری قه‌تل و عام بكات و سه‌دان ژن و مندال هه‌تك بكات و هزارانیش ده‌ربه‌ده‌ر و مالوێران بكات. ڕاستی زۆر تاله و زۆربه‌ی كوردپه‌روه‌ره ناموس به‌ده‌ست توركه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانه‌وه پێیان قبول نییه نادیه خان لای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕاستیه‌كان بدڕكێنی و بلێ، ململانێی حكومه‌تی كارتۆنیی هه‌ولێر و به‌غدایه ناهێلن شنگال ئاوه‌دان بێته‌وه و ئه‌وه‌تا داعش‌یش له‌و ناوچه نه‌ماوه، به‌س خه‌لكی ئێزدی ژیانیان هه‌ر له‌خه‌ته‌ر دایه و ناتوانن به ئارامی ده‌ست به ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ماله وێران كراوه‌كانیان بكه‌نه‌وه و ڕۆژانه گه‌ف و گوڕیان لێده‌كرێ، هه‌ر ڕۆژه‌ی به بیانۆیهكی بێ بنه‌ماوه. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی شنگال هه‌تك كرا‌و سه‌دان ژن و مندالانی هاوزمانانمان كه‌وتنه به‌ر زولمی شهڕهفسزانی داعش و هه‌تا ئێستایش، هه‌رجاری وه‌بیرم دێنه‌وه و ئه‌و منداله به‌جێماوه‌ی له‌به‌ر ترینگی ڕۆژێ هه‌ردو چاوی له‌ده‌ست دابون و پاشان ڕوحی فریشته‌یی له لاشه‌ی جیابویه‌وه، ناتوانم ئارام بمه‌وه به‌بێ ڕشتنی فرمێسك و ئاخ و ئۆف. به‌شێكی زۆر له كوردپه‌روه‌ران واده‌زانن كوردایه‌تی خزمه‌ته به جهندورمه و میتی توركی و پاسدارانی ئێرانی، كه‌چی زماندرێژیش ده‌كه‌ن ده‌رحه‌ق به كه‌سێكی قوربانیی وه‌ك نادیه موراد، ده‌ك ڕوی ئه‌و جۆره كوردایه‌تیه ڕه‌ش بێت كه خیانه‌ت و خزمه‌تی داگیركه‌ران به خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌زانن.
No comments:
Post a Comment