Tuesday, September 28, 2021

پەندی گوندان

 

 پەندی گوندان:

دەوری دوو سەت پەندم لێرەوە دابەزاندون بە چاک و خڕاپ، بە مانا و بێ مانا. پێم خۆشە هاوڕێیان بەشداری بکەن لە زیاد کردنی پەندە ڕەسەنیەکان و پاشان لە کاتی گونجاودا هەول دەدەین شیکاریی پەندە پێویستەکان بکەین. بەس ئێستا ئەم پەندانە وەک خۆیانمان داناون هەتا نوسینەکە بێتام درێژ نەبێت و زۆر بە خوێندنەوەی بێزار نەبن. فەرمون ئێوە و پەندەکان.

-------------------------------------------------------

چ حەسەن کەچەل بی، چ کەچەل حەسەن بی، هەردوک هەر یەکن.


هەکە کەچەل حەکیم با، دا سەرێ خۆ دەرمان کەت.

ئەگەر کەچەل حەکیم با، سەری خۆی دەرمان دەکرد.


کۆرەی تگۆتە کۆرەی لچاوت بەم. \ کوێر بە کوێری دەگۆت، لە چاوت بەم.


خەنجەرا دەبان، ژەنگێ ناگری. \ خەنجەری دەبان، ژەنگ هەلناهێنی.


تۆ ل بەیاری ناهێتە چاندن. \ تۆ لە بەیار ناچاندرێ.


تەیرێ گۆشت خۆر دمکی گوڕە. \ بالندەی گۆشتخۆر نوکی کوڕە.


تەیر پ شیشقەلەکی نافڕی. \ بالند بە بالێک نافڕی.


قەفەزە زێڕیش بیت هەر کۆت و بەندە.

 قەفەز زێڕیش بێت، هەر کۆت و بەندە.


نەبان چارەسەر تکرێ، بەس نەمژ و نەبان چارەسەر ناکرێن.

نەبان چارەی هەیە، بەس نەمژ و نەبان چارەی نییە.


کەلەباب گووی تخۆ و بانگیش تدەت.

 کەلەشێر گوو دەخوا و بانگیش دەدا.


هەرچی ل ئاشت دیت پ ئاشەوانی نەشوبهینە. 

هەرچی لە ئاشت بینی، بە ئاشەوانی نەشوبهینی.


هەرچی مل پ تۆز بوو، ئاشەوان نییە. \ هەرچی شان بە تۆز بوو، ئاشەوان نییە.

هەرچی سمێل سۆر بوو، هەمزاغا نییە.


ئاش ل چ خەیال و ئاشەوان ل چ خەیال. \ ئاش لە چ خەیالێک و ئاشەوان لە چ خەیالێک.


مالێ قەلپ سەر پ خودانیە. \ مالی خراپ سەر بە خودانیەتی.


تاسێ مالا ل عەردێ گرت، نش شکابی زرینگیاوۆ.

تاسی مالی میری بەربویەوە، نەشکابێتیش، دەنگی دایەوە.



تێر هاگای ل برسی نییە. \ تێر ئاگای لە برسی نییە.


کار کارێ مەیمونێ، ناو ناوێ خاتونێ. \ کار کاری مەیمونێ، ناو ناوی خاتونێ.



هەرچی ل مەیدانێ نەبی، خەنجەریە تیژە. \ هەرچی لە مەیدان نەبێت، خەنجەری تیژە.


بەرێ ڕۆژێ پ بێژینگێ ناگیرێ. \ بەری ڕۆژ بە بێژینگ ناگیرێ.


کەسێ پ شەوێ بمری، ڕۆژێ دێ هەر ئاشکرا بی.

کەسێک بە شەو بمرێ، کە ڕۆژ بویەوە ئاشکرا دەبێ.


هندی تەنگاوە، هێلکێ لسەر پیوازێ تکە. \ ئەوەندە بەپەلەیە، هێلکە لەسەر پیاز دەکات.


شام شەکرە، ولات شرینترە.


نانێ نەکەری، نییە ل جوجەری. \ نانی نەکەری نییە لە جۆجەری.


شۆلکەرێ خۆ بە خۆشەویێ خەلکی بە. \ ئیشکەری خۆت بە، خۆشەویستی خەلکی بە.


دەستێ ماندی لسەر زکێ تێرە. \ دەستی ماندو لەسەر زگی تێرە.


هەتا بەرێ لەپی ڕەش نەبی، تاما زاری خۆش نابی.

هەتا بەری دەستی ڕەش نەبێ، تامی زاری خۆش نابێ.


سەرەکە و هزار سەودا. \ سەرێکە و هزار سەودا.


زمانۆی بڕی بە، سەرۆی هسیایی بە. \ زمان بڕداییبێ، سەر حەسایەوە دەبێ.


هەرچی بزنەک نەبی، بزنەکێ نائینی. \ هەرچی بزنێکی نەبێ، بزنێک ناهێنێ.


هەکە بزنێ عەجەل هات، دێ نانێ شوانی خۆت.

ئەگەر بزن عەجەلی هات، نانی شوانی دەخوات.


دونیا کاروانسەرایە، ڕۆژەکێ بۆ مەیە، ڕۆژەکێ بۆ وایە.

دونیا کاروانسەرایە، ڕۆژێک بۆ ئێمە و ڕۆژیتر بۆ ئەوانە.


ل سەیێ حەپ حەپکەر نەترسێ، ل سەیێ پاشدڕ بترسێ.

لە سەگی دەوەڕی مەترسە، لە سەگی پاشتر بترسە.


ل ئاوا ڕژد نەترسێ، ل ئاوا مەند بترسێ. \ لە ئاوی بەخوڕ مەترسە، لە ئاوی مەند بترسە.


هەر مەلەوان تخەنکێ. \ هەر مەلەوان دەخنکێ.


جەڕێ ئاوێ، هەر ل ڕییا ئاوێ دێشکێ. \ جەڕەی ئاو هەر لە ڕێگەی ئاو دەشکێ.


قەل تبێتە قەلێ دمکتی پگووە. \ قەل بە قەل دەلێ، نوکت بە گووە.


دەست پکلاوێ خۆوە بگرە دابا نەبەت. \ دەست بە کلاوی خۆتەوە بگرە، با نەیبات.


سەت سەر و کلاوەک. \ سەت قەل و بەردەک.


بەرد لجیێ خۆی پسەنگە. \ بەرد لە جێی خۆی بەسەنگە.


دار کرمی لخۆ نەبی، عەمری هزار سالە.

دار کرمی لەخۆ نەبێ، تەمەنی هزار سالە.


قاریتە ل کفرۆکا هەلناکەوی. \ قاریتە لە داری کفرۆک هەلناکەوێ.


بەردێ گەورە نیشانێ لێنەدانێیە. \ بەردی گەورە نیشانەی لێنەدانە.


بەردێ مەزن نیشانێ نەهاوێتنێیە. \ بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنە.


جو و جۆت، کرمانج و حانۆت.


مازیکەرێ پاشۆل دڕیاییە. \ مازیکەری بەرامپیل دڕاوە.


بەهارا پکەس نەماییە. \ بەهاری بەکەس نەماوە.


سە خەسینێ، زەحمەت خەسارە. \ سەگ خەسینی زەحمەت خەسارە.


مار پقسا خۆش ل کونێ دێتەدەرێ. \ مار بە قسەی خۆش لە کون دەردێت.


مار دوژمنە و نابیتە دۆست.


کۆرەمارێ حەوت گەڕە. \ کۆرەماری حەوت گەڕە.


مارێ پێ تزکە. \ ماری پێ دە زگ دایە.


چ بچینی دێ ئەوی درویۆ. \ چ بچینی ئەو دەدوریەوە.


نان ئەو نانە هنۆکە تخوانە. \ نان ئەو نانە ئێستا لە خوانە.


نانێ گەنم خۆ ت زکێ ئاسن ڕاتگری. \ نانی گەنم خۆی لە زگی ئاسن ڕادەگری.


گۆشتێ ڕانێ خۆ بخۆ ل منەتا قەسابا چێترە.

گۆشتی ڕانی خۆت بخۆی، لە منەتی قەساب باشترە.


کێم بژی، کەل بژی. \ کەم بژی، کەل بژی.


سەر قوچێ بن پوچە. \ سەر قوچی بن پوچە


سەر قۆزە، بن هالۆزە. \ سەر قۆزی بن هالۆزە.


مێرگ لوان و سنگ لمە. \ مێرگ لەوان و سنگ لێ ئێمە.


بۆ ڕدینێ چۆ، سمێلشی ل سە دانان. \ بۆ ڕیش چوو، سمێلیشی لەسەر دانان.


بزن جیێ شەوێ خۆش تکە. \ بزن جێی شەوی خۆش دەکات.


تگە گورگا گۆشتی تخۆ و تگە مەڕاش شینێ تگێڕی.

لەگەل گرگ دەخوا و لەگەل مەڕ شین دەگێڕی.


گورگە تپیستێ مەڕێدا. \ گورگە لە پێستی مەڕیدا.


مرۆ لدین تبی، لخین نابی. \ مرۆڤ لەدین دەبێ، لە خوێن نابێ.


هەر شێتەکی هزار عاقلێت هەی. \ هەر شێتێک هزار عەقلی هەیە.


هەکە کەس کەسە، یەک حەرفی بەسە. \ ئەگەر کەس کەسە، یەک پیتی بەسە.


نەخواردیێ ل سمێلا مەییە. \ نەخوادوی لە سمێلان مەیی.


هەکە هەوی دیار بی، لازمی پلک درێژ کردنێ ناکە.

ئەگەر مانگەشەو دیار بێ، پێویست بە پەنجە درێژ کردن ناکا.


بلند فڕینێ مل شکانا تێدا. \ بلند فڕین مل شکانی لەدوایە.


ئەوی قەسکوانا بکرۆژی، دەبی ددانیە ساخ بن.

ئەوەی قەزوانان بکۆژی، دەبێ ددانی ساخ بن.


دۆیێ جەڕباندی چێترە ل ماستێ نەجەڕباندی.

دۆی تاقی کراوە باشترە لە ماستی تاقی نەکراوە.


هزار دۆست کێمن، یەک دوژمن زۆرە. \ هزار دۆست کەمن، یەک دوژمن زۆرە.


پ گوریسێ کەس نەچە کەوری. \ بە گوریسی کەس مەچووە هەلدێری.


ئاغا ببیتە پردش ت سەڕا نەپەڕۆ. \ ئاغا ببێتە پردیش بەسەریدا مەپەڕەوە.


پ پێکەنینا زالما باوەڕ نەکە. \ بە پێکەنینی زالم بڕوا مەکە.


هەر زالمەکی زەوالەکا هەی. \ هەر زالمێک زاوالێکی هەیە.


مست ل درێشی تگەڕێتۆ. \ مست لە درێشە دەگەڕێتەوە.


هزار گۆتن کردنەکێ نائینن. \ هزار گۆتن و یەک کردن.


چەندان گولە زیوان پ خێرا گولە گەنمەکێ ئاوێ تخۆنۆ.

چەندان گولە زیوان، بە خێری گولە گەنمێک ئاو دەخۆنەوە.


پێیا هندی بەڕکا بابێ خۆ ڕاکێشە. \ لاقت بەقەد بەڕەی باوکت ڕاکێشە.


پێشی تایێ بەڕکێ پ سە خۆ دانەدە. \ پێش تایە بەڕە بەخۆت دامەدە.



دارەکێ هزاران دەنکە شخارتە لێ چێتبن، دەنکە شخارتەیەکش هزاران دارا تسۆژی.

دارێک هزاران دنکە شخارتەی لێ دروست دەبن، دنکە شخارتەیەکیش هزاران داری پێ دەسوتێن.


هەکە چۆیە شارێ کۆرا، چاوێت خۆ ببەستە. \ ئەگەر چویتە شاری کۆران، چاوەکانت ببەستە.


مرۆ پ پسیارا تچیتە شارا. \ مرۆڤ بە پرسیاران دەچێتە شاران.


هەڕە ناو مللەتا بگرە عادەتا. \ بڕۆ ناو میللەتان بگرە عادەتان.


دارا بێ بەر بۆ بڕینێ باشە. \ داری بێ بەر، بۆ بڕین باشە.


بەرخ یان بۆ دۆتنێیە یان بۆ سەر بڕینێیە. \ بەرخ یان دۆشینە یان بۆ سەر بڕینە.


کونە دیواراش گیوێت هەی. \ کونە دیواریش گوێی هەیە.


دەستێ خۆ تهەموو کونا ڕانەکە. \ دەست بە هەموو کوناندا مەکە.


دەوێ خەلکی کونە دیوار نییە کو تۆپە قوڕەکێ لێدەین.

دەمی خەلک کونە دیوار نییە هەتا تۆپە قوڕێکی لێدەین.


ئاوا زۆردارا سەرژێهەل تچی. \ ئاوی زۆرداران سەر بەرە و ژوور دەڕوا.

 

ئاوی ل دو بێلۆکێ ناهێ. \ ئاوی لەدوای خاکەناس ناهێ.


تیەوێ پ بەردەکی دوو چێچکا بکوژی. \ دەیەوێ بە بەردێک دوو چۆلەکە بکوژی.


مرۆ پ ئاخێ نەبی، پ چ تێر نابی. \ مرۆڤ بە خۆلێ نەبی، بەهیچ تێر نابێ.


دێ بلا کوڕی ستێرە ڕاست بی، با تیرێ ل چاوێ بابێ خۆ بدەت.

دەبا کوڕ ستێرەی ڕاست بێ، با تیر لە چاوی باوکی بدات.


مالێ نە بۆ کوڕێ باش بکە، نە بۆ کوڕێ خراب.

مالداری نە بۆ کوڕی باش بکە نە بۆ کوڕی خراپ.


بەحر پدەوێ سەی پیس نابی. \ دەریا بە دەمی سەگ پیس نابێ.


شۆلا ڕۆژێ نەیێخە شەوێ. \ ئیشی ڕۆژێ مەهێلەوە هەتا شەوێ.


گرێیا دەستا نەیێخە ددانا. \ گرێی دەستی، نە ئێخە ددانان.


سەرەکی نەئێشی، پەڕۆی لێ گرێنەدە. \ سەرێک نە ئێشێ، مەیبەستە.


خوا هەتا سەرا نەبینی، بەفرێ تێناکە. \ خوا هەتا کێو نەبینێ، بەفری تێناکا.


کتک تنوی، کەشکولۆکا تخەوێ تبینی. \ پشیلە دەنوی، کەشکولۆکان لەخەودا دەبینی.


دیسکا پ سێ کابانیا یەسۆتییە. \ دیسکی بە سێ کابانیان هەر سوتاییە.


خواردنا پ دوو کابانیان یانە سورە یانە سۆتییە.

خواردنی بە دوو کابانییان یان سوێرە یان سوتاییە.


بوکێ زمان نەبوو خەسوێش ئیمان نەبوو. \ بوک زمانی نەبوو، خەسوش ئیمانی نەبوو.


هەتا ددانم هەبون نان نەبوو، کە نان پەیدا بوو ددانم نەبون.


کە سپیندار زۆر درێژ بوو، دێ سەری هشک بیت.

کە ئەسپیندار زۆر درێژ بوو، سەری وشک دەبێ.


پارا ل دەوی بکەویتە کۆشێ، هەر یا خۆیە.

پاروی لەدەمت بکەوێتە کۆشت، هەر هی خۆتە.


عەقلێ ل پێوەی خەسارە. \ عەقلی بە پێوە خەسارە.


سەری نەزان بیت، گیان دێ تعەزاب دابیت. \ سەری نەزان، عەزابە بۆ گیان.


فەنگا پ تاریێ وەنەنێ. \ تفەنگ بە تاریکی وەنەنێ.


ل هەموو هەورا باران ناباری. \ لە هەموو هەورێک باران ناباری.


دەو عالمە زک مالمە. \ دەم عالمی، زگ مالمە.


خزم گۆشتێ مرۆش بخۆت، هێسکێن مرۆی ناشکێنی.

خزم گۆشتیشمان بخوات، ئێسقانمان ناشکێنیت.


هەرچی پ مالە یی پ مام و خالە. \ هەرچی بە مالە، بە مام و خالە.


مریشکێ چاو ل قازێ کرد، پۆزی کشیا.

مریشک چاوی لە قاز کرد، قونی کشیا.


بێکەسی بەس بۆ خوای باشە. \ بێکەسی تەنها بۆ خوا باشە.


زۆر گۆتن، قورئان خۆشە.


دیوارێ سە بەفرێیە. \ دیواری سەر بەفرە.


دارێ ناوسال نابیتە گۆپال. \ داری ناوسال نابێتە گۆپال.


هەتا مرۆ پ دەستا ت ڕیێ وەنەچی، قەدرێ پێیا نزانی.

هەتا مرۆڤ بەدەستان ڕێنەکا، قەدری پێیان نازانێ.


چەند سەر بونە پێلاو و چەند پێلاو بونە سەر.


هەڕۆ وەرە تڕۆ هەڕە، جار جار وەرە، سولتان هەڕە.

هەموو کات وەرە، بەبێ قەدر بڕۆ، جار جارە وەرە، بە قەدرەوە بڕۆ.


ئەوێ لبەر چاوا نەبی، لبەر دلاش نییە.

هەرچی لەبەر چاوان نەبێ، لەبەر دلانیش نییە.


کە مرۆ کەتە ت ئاوێ و بەرە و خەنکیان چۆ، دەست بۆ زلکاش تبەت.

کە مرۆڤ کەوتە ناو ئاو و بەرە و خنکان چوو، دەست لەبۆ زلکە گیایش دەبات.


گوندەک و گندۆرەکیان نەگۆتییە. \ گوندێک و کالەکێکیان نەگۆتووە.


مێشەک و گامێشەکی پێ وەکی یەکن.

مێشێک و گامێشێکی پێ بەرامبەر یەکن.


دو سەرکە بەران جیان تناو مەنجەلێکدا نابێتۆ.

دوو سەرە بەران جێگایان لەناو مەنجەلێکدا نابێتەوە.

دو سەرکە بەران لەناو مەنجەلێکدا ناکەلن.


هند شرین نەبە قوت بدرێی، هندیش تال نەبە فڕێ بدرێی.


هند نەرم نەبە بچەمێی، هندش ڕەق نەبە بشکێی.


عیسا نەبوو، موساش نەبوو، خوا هەر خوا بوو.


کەس نابێ دۆیێ منی ترشە. \ کەس نالێی دۆی من ترشە.


گاسنی تچاوێت خۆدا نابینی، بەس دەرزیێ تچاوێت خەلکیدا تبینی.

گاسنی لە چاوی خۆیدا نابینێ، بەس دەرزی لە چاوی خەلکیدا دەبینێ.


کونا ت بێژینگێدا نەبینۆ. \ کون لە بێژینگدا مەبینەرەوە.



کار هەر تبن سەویێدا نابن. \ کاریلە هەر لەژێر سەویدا نابن.


دێبێی ڕەوەندێ گولیند نەدیتییە. \ دەلێی ڕەوەندی گولیند نەدیتییە.


حەیا قەترە ئاوەکە کە ڕژیا خڕ نابیتۆ. \ حەیا یەک قەترە کە ڕژا، کۆ نابێتەوە.


بۆ هاری تباری. \ لەبۆ هاری، دەباری.


گوڵا تگوفەکیدا شین تبی، جوانترینە.

ئەو گولەی لە گوفەکدا دەڕوێ، جوانترینە.


هەکە گول نەبی دڕیش نەبە. \ ئەگەر گوڵ نیت، دڕکیش مەبە.


پیری و هزار عەیب.


نەزانی پیرش بیت، هەری بچوکە.


دەرکا خەلکی نەلەقینە، دا خەلکش دەرکا تو نەلەقینی.

دەرگای خەلک مەجولێنە، دا خەلکیش دەرگای تۆ نەجولێنی.


مالا درۆزنی سۆت کەس لێ باوەڕ نەکرد.

مالی درۆزن سوتا کەس پێی بڕوا نەکرد.


ڕاستیا درۆزنش ناهێتە باوێر کردن.

ڕاستیەکانی درۆزنیش باوەڕ ناکرێن.


هەکە حوشتروانیێ بکەی، دەبی سەرەدەرا خۆ بلند کەی.

ئەگەر حوشتروانی بکەی دەبێ سەرەدەرت بلند کەی.


سوارێ خەلکی هەری پیایە. \ سواری خەلک هەر پیادەیە.


دو گندۆرە پ دەستەکی هەلناگیرێن. \ دوو گندۆرە بەدەستێک هەلناهیرێن.



هندی توڕەیە دێبێی سماق فرۆشە. \ ئەوەندە تووڕەیە دەلێی سماق فرۆشە.


بێحەیایان تجوالی کرد، کلکی تکوژییڕا ئینادەرێ.

بێحەیایان خستە ناو جوالی، چوکی لە قوژبنیڕا دەرهێنا.


هەر هەروازەکی نشیوەکیێ لپێش. \ هەر هەورازێک نشێوێکی لەپێشە.


ئاوت لهەر کانیەکێ خوادۆ، بەردا تێنەکە. یان پیس نەکە.

ئاوت لەهەر کانیێک خواردەوە، بەردی تێمەکە. یان پیسی مەکە.


هەکە سەروکانییە شێلو نەبی، جۆ دێ خاوین بیتۆ.

ئەگەر سەروکانی شێلوو نەبێ، جۆگا خاوێن دەبێتەوە.


پارەی بدە، مەلای ل مزگەوتێ دەرکە. \ پارە بدە و مەلا لە مزفەت وەدەرنێ.


هەرچی دراو و دینارە دین و ئیمانبەرە.


تالترین تشت زمانە، شرینترینش هەر زمانە.

تالترین شت زمانە، شیرینترینیش هەر زمانە.


زۆر تشت ل ڕەقیدا تشکێ، دل ل نەرمیدا تشکێ.

زۆر شت لە ڕەقیدا دەشکێ، دل لە نەرمیدا دەشکێ.


دل شکان ل مل شکانێ نەخۆشترە.


ئاو چەند بۆشتر بی، ئاش هند خۆشترە.


هەکە ل مرۆی نەدەن، ل مرۆی وەرە یێت ل جوالێ کایێ تدەن.

ئەگەر لە من نەدەن، وادەزانم لە جوالی کا دەدەن.


سە هێسکا پ قووەتا کلکێ تکۆژی.

سەگ بە قووەتی کلکی ئێسقان دەکرۆژی.


مالێ نەخۆری، بۆ چەکمەسۆری. \ مالی نەخۆری، بۆ چەکمەبۆری.


مار کەیفی پ پونگێ نەتهات، لبەر دەرکا کونێی شین تبوو.

مار حەزی لە پونگ نەبوو، لەبەر دەری کونی شین دەبوو.


ڕوی پخۆ ت کونێوە نەتچۆ، هەشکەکشی ت دو خۆ تێخست.

ڕێوی بەخۆی بەکونێوە نەدەچوو، هەشکێکیشی لەخۆ دەبەستی.


ڕوی نەگەشتە ترێی، گۆتی ییترشە. \ ڕێوی نەدەگەیشتە ترێ، دەیگۆت ترشە.


ماسی گرتن و کون تەڕ نەبونیان نەگۆتییە. \ ماسی گرتن و قون تەڕ نەبونیان نەگۆتییە.

 

مالێ ل مالخۆی حەرامە. \ مالی لە مالخۆ حەرامە.


داوەتا میرا، گڕێ فەقیرا. \ شایی میران گڕی فەقیران.


دۆل دڕیا، دەنگی بڕیا. \ دۆ دڕا، دەنگی بڕا.


دەنگا دۆلێ ل دوورە خۆشە. \ دەنگی دۆل لە دوورەوە خۆشە.


مێوانێ ڕۆژەکێ، جاسوسێ سالەکێ.

میوانی ڕۆژێک، جاسوسی سالێک.



یان ناچیتە دزیێ، یان دێ شوانی کوژی.

یان ناڕوا بۆ دزی، یانیش شوانی دەکژی.

 

مێردێ شەرمین تیینی کارەکی، ژنا شەرمین تینی شارەکی.

مێردی شەرمین دەینی کارێک، ژنی شەرمین دەینی شارێک.


هەر ژن مێردی تکەتە پیواو، هەر ژنیش مێردی ل پیواوەتی تێخی.

هەر ژن مێرد دەکاتە پیاو، هەر ژنیش مێرد لە پیاوەتی دێخی.


مال پژنێ مالە مێرد مێوانە. \ مال بە ژنی مالە، مێرد میوانە.


هندی چاو بەرەتەنگە، دونیایێ تکونا دەرزیێڕا تبینی.

ئەوەندە چاو بەرەتەنگە، دونیا لە کونی دەرزیڕا دەبینێ.


قەلس ناڕی نەکە قەل گووی لێبخۆن. \ قەلس ناڕی، نەوەک قەل گووی لێبخۆن.


گۆتیانە کتکێ گووت دەرمانە، ئاخی وسەدا. 

بە پشیلەیان گۆت، گووت دەرمانە، خۆلی وەسەردا.

                  

کێروشک چەند تنوی، هندش دێبەزی.

کەروێشک چەندە دەخەوی، ئەوەندەیش دەبەزی.


هەر دەردەکی، دەرمانێ خۆیێ هەی. \ هەر دەردێک دەرمانی خۆی هەیە.


خولامێ ئاغایش هەر ئاغایە. \ خولامی ئاغایش هەر ئاغایە.


ئاشێ نەزانا خوا تگێڕی. \ ئاشی نەزانان خوا دەیگێڕی.


دێبێی ئاشێ ئاو لێ چک بوییە. \ دەلێی ئاشی ئاو لێ گیراوەیە.

                                   

ئەوەی دلۆپی پێ قبول بن، سەرشۆڕیشی دێ پێ قبول بی.

هەرچی دلۆپی پێ قبول بون، سەر شۆڕیشی پێ قبول دەبێ.


ل خۆرازیێ نەکەر، دمۆرێ دۆ بڕە. \ لەخۆ ڕازیی نەکەر، دمۆری دۆبڕە.


حەمام پتڕا گەرم نابی. \ حەمام بە تڕان گەرم نابێ.

                                              

بەهارە کانی دێ دێم بن، دایمە کانی بێ ئاو نابن.

بەهار کانی دێم دەبن، دایمە کانی دێم نابن.


دیسا چۆوۆ سەر دارا پگێرو. \ دیسان چویەوە سەر داری بە گێروو.


کوڕێ مشکیش هەر جوالدڕە. \ کوڕی مشکیش هەر جوالدڕە.


هەکە پجوانیێبا، دا زاوای بۆ بوکێ گوازنۆ. 

ئەگەر بە جوانی با، دەبا زاوا بۆ بوکێ بگوازرێتەوە.


گندۆرە پڕەنگی نییە. \ گندۆرە بە ڕەنگی نییە.



نانی بدە سەی نەدە سفلەی. \ نان بدە سەگ، مەیدە سفلەی.


هەکە برا پشتا برای بی، مەگەر قەزا ل لای خودا بی.

برا لەپشت برا بێ، مەگەر قەزا لای خوا بێ.


کات یاخۆ نییە، خو کادینت یاخۆیە. \ کا هی خۆت نییە، خۆ کادین هی خۆتا.


هێستر پخۆش بنازی، هەر ل کەرییە \ قاتڕ بە خۆیشی بنازی، هەر لە کەرییە.


سەربار ل بنباری گرانترە. \ سەربار لە بنباری گرانترە.


سەر کزە، یی پاش دزە \ سەری کزە، چونکی پاش دزە.


 سەر قوچی بن پوچە. \ سەر قۆزی بن ئالۆزە. \ کڕێ بن دڕە.


وێنەکە لە گوگل وەرگیراوە.