Sunday, September 26, 2021

چەند پەندێک لەسەر ولاخان.

 


ئەم پەندانەی خوارەوە لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردودا کە گوندەکان ئاوەدان بون و جۆتیاران کاروان و بار و جۆت و گێرەیان بە گایان بوو، لە دەڤەری برادۆست و لە دەمی گوندیان بەرگوێ دەکەوتن. دەکرێ بەشێک لە پەندەکان بۆ ئەو سەردەم واتابەخش بوبن و چەندان لاپەڕە لە مانای یەک پەند پڕ کرابانەوە و هێشتانیش شرۆڤەیان تێر و تەسەل تەواو نەبا، بەس بۆ ئێستا زۆر بێ واتابن. سەرەڕای بێ واتاییان، دیسان پێویستە لەبیریان نەکەین و وەک خۆیان بخەینەوە بەر چاوی جیلی تازەمان و ئەوان بڕیاری لەسەر بدەن داخوا کامە پەند واتای زیندووە و کامەیان لەکار کەوتووە. ئێوە و  پازدە پەند لەسەر ولاخ.



کوژیێ جوالی کون ببوو، بەلمیان تکونا گای تپەستی 

کوژیی جوال کون بووە، بەلم لە قونی گای دەپەستن.


 خەتا خوار بناسێت گایێ پیرە 

خەتی خوار خەتای گای پیرە.


چێل دۆتن و قەسکوان کۆتن نەگۆتییە 

چێل دۆشین و قەسکوان کۆتن نەگۆتراوە.


گۆلک پ کچە کچەی نابیتە گا 

گۆلک بە کچە کچەی نابێتە گا.

 

هەرچی گا تکە، گا ناخۆت 

هەرچی گا دەیکا گا نایخوا.


چێلەک تڕیخینی گاڕانەکێ تهەڕمینی  

چێلەک دەڕیخینی، گاڕانێک دەهەڕمینی.


دز و مالخۆ شریک بن، دێ گای تکولەنگێڕا دزن  

دز و مالخۆ شەریک بن، گای لە کولەنگێڕا دەدزن.


چێل مردو دۆ بڕیاوۆ 

چێل مرد و دۆ بڕایەوە.


گایێ نەخەساندی کە چێلەپکەلی دیت، دێ ئامورێ شکێنی

گای نەخەساندی کە چێلی لەگەلی بینی، ئاموری دەشکێنی.


گایێ دمۆر تناو گێرێدا نەبی، گووی ناهێ 

گای بەدیۆم لەناو گێرەدا نەبێت، گووی ناهێ.


گاوان گاڕانێ بهێلی، دەبی خودان ببیتە گاوان 

گاوان گاڕان بەجێ بهێلی، دەبێ خاوەن ببێتە گاوان.


دێبێی گۆلکێ ناو ماشایە  

دەلێی گۆلکی ناو ماشانە.


نییر سکوردا گای بگری، دێ لاملیا کەت 

نیر ملی گای بگری، لاملیان دەکات.


دوو بەڕوو بارێ گایەکینە 

دوو بەڕوی پێ باری گایەکینە.


گایێ گروای، کلکیا مای 

گای گرواوە، تەنها کلکی ماوە.


خوێنەرانی خۆشەویست، لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا، جۆتە گایەک بەرامبەر تراکتۆر و دەڕاسەکانی ئێستا بون بۆ جۆتیارانی گوندانی دوورەدەست و شاخاوی و بەرتەلان و کەندال. جۆت هاژوان و زەوی کێلان و بار و بارگە و گێرە و کوتانی خەرمانی گەنم و جۆ و برنج و ماش و تالە و هەرزن، بەزۆری لەسەر مل و پشتی گایان بوو. شەو و ڕۆژ گا لەژێر نیردا بون، یان  ئامور و گاسنیان ڕادەکێشا و زگی زەوی و دەرەدییان هەلدەدڕی، یانیش بار و باراشیان پێ دەگواسترانەوە و جۆخینیان پێ گێرە دەکردن.


وێنەکە هی گوگلە


No comments:

Post a Comment