تۆقەسەرا چیابەنی (چیای ئاودەل کیوی). دیارە هێشتان پیری زۆر کاریگەر نەبووە لەسەر مێشک و بیرەوەریەکانم. بەس دیسانیش بە حوکمی ئەوەی ٤٤ سالە لە گوند و ملک و مەرقەد و شونهەواری بابیران و چیا و کانی و مێرگ و چیمەن و شیو و ڕوبار و کەند و دۆل و باسک و مل و بستی و ڕاز و دەری و دەراو و هەوێز و خێڕوز و خەرمان و پرد و بەردەباز و هەوارگەی کیوستان و گەرمانی ڕەسەن بێبەش کراوم. کەچی ڕۆژانە لە دووری زیادتر لە ١١ هزار کیلۆمتر بە خەیال بەناو هەوارگەکاندا دەگەڕێم و ئارامیی ڕوح و دەرونم لەو خەیالان وردەگرم. لێرەدا بە یارمەتیی ئەسعەدی خۆشەویست ١٨٣ ناوی ئاقاری گوندی بەنێ و چیابن،م نوسینەوە. بەس دلنیام کە یەکجار زۆر ناو ماون و وەبیرمان نەهاتینەوە هەتا ڕێزبەندیان بکەین بۆ خستنە بەر چاوی گولهاوڕەیانمان بە گشتی و هاوگوندیانمان بەتایبەتی. هیوادارین عەزیزان و خۆشەویستان بتوانن لە سەرنجداندا بەشێک لەو ناوانە بنوسن کە ئێمە لەبیرمان نەماون و لێرەدا نەماننوسیون.
مخابن دەکرێ بەهۆی داگیرکاریی تورکیاوە، زۆربەی دەڤەری برادۆست ناوەکانی ڕەسەنی کال بنەوە و لەبیر بچنەوە، لە جیاتی ناوە ڕەسەنەکان، ناوی نوێی تام تورکییان لێبنرێ. بەس ئێمە لەناو ئەو ڕەسەندا چاومان بە ژیان هەلهێناون. وەک شیری دایکمان کە پێی فرچ کراوین، چەندە پیرۆزە، ئاوی کانیاوی ئەوێیشمان وەک شیری دایک پێ پیرۆزە. ئەگەر زۆردارن نەهێلن بە ئازادانە بگەڕێینەوە ناو خاکی ڕەسەنیش، بەس هەرگیز بیرەوەیەکانی ئەوێمان کز نابن و بەردەوام خەیالمان بۆی دەڕواتەوە. هەرچەندە کورد گۆتەنی (کەس بە خەیال نەبووە بەمال) لێ بەشێکی ژیان خەیالە و خۆشەویستیی ڕەسەنیش بەشێکی خەیالی ئێمەی داپۆشیوە.
فيرموون ئێوە و ناوەکانی ئاقاری گوندی بێناز و داگیرکراومان، گوندی بەنێی خواکوڕکی.
———————————————————————-
پاوان. ستوخوار. گەوران. کۆسپا گەورانی. لاتا هنجیرا. پارێزگە. کەڕیا. دۆلا بن پاوانی. کەزیا. بن کەزیا. دەریا لانکا.
دەریا کون تێمای. حسارا سە ڕسا. ڕەنیا شێخا. ناوچیانێ. ڕەنیا ناوچیانێ. کەندۆلانێ. گۆمکێن کەندۆلانێ. سەرچەمانێ. سێوژگێ. دارەشولخانێ. پارێزگەی دارەشولخانێ. سەربەستێ. کوڕکی. کەلێتانێ. گامۆل. تەپکە مامژدی. خوارە پلنگ. سەرخوارە پلنگ. کۆتریل. کورتەکا. بستەرێ. ڕەشوانێ. چیایێ ڕەشوانێ. تیێ کۆرکی. بەلپێنۆک. سەرچەمان. چەمانێ. ملەدێر. مام شێخەل. سەرهێلین. بەرهێلین. کورە کسل. ناومێرگان. گۆمکا. کێلەقیت. مغێری. خوارک. بەرەبەر. دەلانێ. هۆلەمەند. ناوگوند. کەلەکینە. ڕەشەمال. موسەرییا. سەرێ لێڕەکەی. خڕێ زەرکی. سێگێڕکا. دۆژەنە. عەولا درێژ. باسکێ گیوشکە دەوبەشێ. گەلیێ وربانێ. کفرۆک. ناوسترریێ کۆلا. کوندەلە. بن حوشتران چەمکە بەقال. سەرگیوز. سەرکەندال. کۆرا زەنا. بەرگەروا. لێڕێ سۆتی. کەنکە بازۆک. دەراوا بەدرۆکا. مێکوکە. مەزراو. باسکێ دەلانێ. مێرگە نەزیر. مێرگا کیوکی. گیوزە تالکێ. گیوزا گەلوازا. گیوزا کیور. سەرە سول. دێرێ. دێرا ژێری. زڕگیوزا. بەرە سول. سولکێ. لاسا. ملەپوش. چالۆکا. گەنەدار. زەویا خینێ. خترە. گەرو شینکێ. گەروا داوەتیا. گەروا خیزی. گەروا ناومێرگانێ. گەروا دۆژەنەی. خوارەمیر. گەروا خوارە پلنگی. شکارکێ میرۆمەری. شکارکەڕەش. بیشیێ خۆشی. بیشیێ قەلا. بیشیێ ملا بادی. هەوارێ حەمیدی. ئاشێ برایمی. زبارەخەلانێ. بڕێ بەرازا. هەلا برایمی. هەوێزا خەچکەی. بەردێ خالی. بەردەخال. بەردەباوە. بەردە جیق. بەردێ حەوشگەی. بەردە چیتان. بەردە زەرد. بن بستیا بەردەزەردی. بن بەردۆک. بەردێ نێچیروانا. بەردە پلنگ. بەردە ڕەش. بەردە سمۆرە. گۆڕا گیوزێ. گوڕا کەپەنەکا. گۆڕەزارێ. گۆڕا سەرسولی. گۆڕا خوارانا. گۆڕا ژۆری. گۆڕا ژێری. گۆڕا کەلێتانێ. گۆڕە سیان. گۆڕا بەردە خڕکا. گۆڕا نارا. گۆڕا ناوزەنا. گۆڕا زەنا. گۆڕا بەراو. گۆڕە سێوکێ. شیوێ. ناوشیوا. شیوا کۆلا. شیوا ناوڕەزا. شیوەکوور. شیوا ڕەنیێ. شیوا کەڕکێ. کانی پیزۆک. کانی دلۆپە. کانیا بەردەباوەی. کانیا ميرا. کانیا کەلێتانێ. کانیا ناو دڕیا. کانیا ناومێرگانێ. کانیا ستێرۆکێ. کانیا ڕەزا. کانیا دەلانێ. کانیا مزگەوتێ. کانیا ژنا. کانیەلەندێ. کانیا دێرێ. کانیا سولکێ. کانیا بەرمێشا. کانیا شیوێ. کانی زەرگەتە. کانیا خترەی. کانیا بەدرۆکا. کانیا سێوێ. سەروکانی. شکەوتان. شکەوتا گیابەرانۆکی. شکەوتا خالی. شکەوتا دارەشولخانێ. شکەتا حوسێن بەگی. شکەتا فاتەشینکێ. پردا سولکێ. پردا گۆڕە گیوشکێ. پردا بستەرێ. بڕێ خترەی. بەردەبازا گۆڕەگیوشکێ. بەردەبازا سولکێ. بەردەبازا گۆڕا. دەراوا چالۆکا.
تێبینی:
هەر گولهاوڕێیەک پرسیاری هەبێت لەسەر واتای ناوەکان، مانای بەشی زۆری دەزانم. بەس هندەک ناو هەن یان من مانایان نازانم یانیش هەر ناوی بێ ناوەرۆکن.