Saturday, November 23, 2013

SALNAMEY RENGÎN 2014 z / 2714 k /سالنامەی ڕەنگین ٢٠١٤ ز / ٢٧١٤ کوردی.

Rêzû silaw le êwey xoşewîst, em lînkey xwarewe tewawî Salnamey RENGÎNÎ 2014 z, beramber 2714 kurdîye, her berêzêk deyewê, detwanin (DOWN LOWD)î biken û le bazar kopî biken bo helwasîn le dîwarî maleketan. Legel rêz û supasman, umêdewarîn cêy rezamendîtan bêt. Her bijîn asude û şadman.

ڕێزو سلاو لە ئێوەی خۆشەویست، ئەم لینکەی خوارەوە تەواوی سالنامەی ڕەنگینی ٢٠١٤ ز / بەرامبەر ٢٧١٤ کوردیە، هەر بەڕێزێک دەیەوێ، دەتوانن ( داون لۆود)ی بکەن لە بازاڕ کۆپی بکەن بۆ هەلواسین لە دیواری مالەکەتان. لەگەل ڕێزو سوپاسمان، ئومێدەوارین جێی ڕەزامەندیتان بێت. هەر بژین ئاسودەو شادمان




























Sunday, December 30, 2012

سالنامەی ڕەنگین ٢٠١٣ / Salnama RENGÎN 2013

Berêzan û xoşewîstanman, êsta detiwanin leser nawî salnamey RENGÎN 2013 kilîk biken bo bînîn û kopy kirdnî, legel rêz û pêzanînman, her bijîn şad û asude...
بەڕێزان و خۆشەویستانمان، ئێستا دەتوانن لەسەر ناوی سالنامەی ڕەنگین ٢٠١٣ کلیک بکەن بۆ بینین و کۆپی کردنی، لەگەل ڕێزو پێزانینمان






























Saturday, March 31, 2012

کۆچڕەو ١٩٩١


بیرەوەریێک لە بیرەوەریە تال و لەبیر نەچووەکان.
لە ٣/٣١ لەسەر ١٩٩١/٤/١ ئەو ڕۆژە ڕەشە بو کە زیاتر لە ملیۆن و نیوێک کورد لەسەر زێدی باب و باپیرانیان بە زەبری زرمەی تۆپ و گڕەی هەلیکۆپتەرو لکە لکی ڕشاش و دۆشکەو زرێپۆش و خڕەی زنجیری تانک و دەبابە و هێرشی دڕوندەترین هێزی سەربازی ڕژێمی عێڕاق بە سەرکردایەتی دکتاتۆر سەددام تکریتی… 
ئەو ڕۆژە ڕەشە بو کە سەدان پیرو پەک کەوتە لە مالەکانیان ڕاوەدو نران و لەناو خاکی ڕەسەنی خۆیان ئاوارە کران و بێ یارمەتی و هیمداد بە ڕێگاکانەوە لە سەرماو سۆل و چیا پڕ لە بەفرەکان و بێ خواردن و خواردنەوە هێزی ئەژنۆیان دەشکاو کەس نەیدەتوانی لێیان ببێتە خاوەن و گیانیان لەدەست دەداو لاشەی بێ گیانیان لە کەندو دۆل و پیادە ڕێگاکانەوە بێ خاوەن دەمایەوە… 
ئەو ڕۆژە ڕەشە بو کە سەدان دایک لە ترس و ئەژنۆ لەرزۆکی و بێهێزی و برسێتیدا مندالە ساواو جگەر کۆشەکانیان بە ڕێگاوە لە ڕەو کردن بۆ هەلنەدەگیران و بەجێیان دەهێشتن…
ئەو ڕۆژە ڕەشە بو کە سەدان مندالی ساوا لە بێ شیری و برسی و تێنی و سەرماو سۆلدا لەسەر بەفرو بەستەلەک گیانیان سپاردو لاشەکانیان لە توربخانەی بێ ناوو نیشان و کفن بەرگی خۆیان ژێرگل کران… 
ئەو ڕۆژە ڕەشە بو کە زیاتر لە ملیۆن و نیوێک مال و خێزانی وەک بۆقی لە دەوی مار ڕای کردبێت، لەتاو گیان دەرباز کردن لەدەست دڕوندایەتی ڕژێمی بەعس چیل و سنورە دەستکردەکانیان دەبڕی و خۆیان دەدایە دەست سەربازە مرۆڤ کوژەکانی داگیرکەرانی تورکیا و ئێران و لەوێش دەیانیان دەکەوتنە بەر ڕوحمی قونتاخە تفەنگەکانیان و خوێن و فرمێسکی بێچارەیی لەلاشەیان دەتکایە سەر خاک و شەرمەزاریان بۆ مرۆڤایەتی جێدەهێشت… 
ئەو ڕۆژە ڕەشە بو کە ویژدانی مرۆڤایەتی گوایە لەو تاوانە گەورەیە خۆی پێڕانەگیراو هاتە وەلام بۆ دانانی هێلی ٣٦ و پاراستنی گەلی ژێردەست گەلی کورد و خەلکی سڤیل، بەلام بەداخەوە، بەرهەمی ڕاپەڕین و کۆچڕەوو هێلی پاراستن لەجیاتی پاراستنی گەلی کورد، بووە هۆی گەورە بون و بەهێز بونی دارو دەستەی ناوخۆو لە داگیرکەر چووی و بێ ویژدان تر و بێ ئەخلاق تر، لەجیاتی ساڕێژ کردن و لەبیر بردنەوەی ئەو برینە قولە، سەدان کوردیتریان کوشت و بڕو بێسەرو شوێن و ئاوارە و دەربەدەرو مالوێران و کوتک ڕێژو لەتو پەت و تەپەسەرو چاوترسێن و ئەشکەنجەو بەند کردن… 
سەرەڕای هەموشیان لەجیاتی یاساو یەکسانی خوازی، ئەوانەی بە خوێنی کورد هاتنە سەر خوانی بە فرمێسک ڕەنگی هەژاران، لەجیاتی نوێنەرایەتی و گوێ گرتن لە ئێش و ئازاری گەلی خۆیان، دەستیان کرد بە شەڕی ناوخۆ و ململانێ و تالان کردن و دزی و گەندەلی و کاری مافیایی و لەبن هێنانی ژێر خان و برسی کردنی زۆرینەو گەمژە کردنی بەشێک و بەستنی زمانی ئازادو بە حیزبی کردنی کۆمەلگاو هەلواسینی وێنەکانیان لە جیاتی وێنەی دکتاتۆری پێشو… 
لەکۆتاییدا دەمەوێ بلێم لە هەرچوار پارچەی کوردستان بە ناوی ئازاد بون گیانبازی و فیداکاری بەردەوامە، بەلام گەل دەبێ هۆشیار بکرێتەوە و لە مانای ئازادی تێبگەێندرێ و بزانن کێ ئازادی پێویستە؟
 گەلی بندەست پێویستی بە ئازدیە، نەک بنەمالە زۆردەست و خۆپەرستەکان، ئەوانەی ئێستا گەل دەچەوسێننەوە و خەریکی تالانی و بازرگانین، ئەوان لە هەر جێگاێک بن ئازادن، پێویستیان بە ئازادی زیاتر نییە، ئەوەی دەیکەن بۆ زیاتر خۆ زال کردنە نەک ئازادی، وە ئەگەر چەوساندنەوە هەر بەردەوام بێت، چ داگیرکەر چەوسێنەر بێت یان حیزبە کوردیەکان و بنەمالە خۆپەرستەکان، هیچ جیاوازی نیە، چەوسانەوە هەر چەوسانەوەیە…