Wednesday, January 15, 2020

گۆڕا خسرۆی

گۆڕا خسرۆی
کۆمەلەک ل بیرەوەریێن گۆڕا خسرۆی. ل سالا ١٩٧٤ بو، ڕۆژەکێ ئەز و باپیرو بابێ  خۆ  ل هنداو زەویا چالۆکا بوین و چلوین ت بڕی و ت نژنی. دەما بێندانێ بو و ئاگرەکین هەلکردبو، سێ پێکوچکین دانابون و پوش و پەلاخین ل دەورەی خاوین کردبوۆ دا ئاگر بەرنەبیتە پوش و قەزەپ و دارا، کتریەکە پان و پوچ و تەنی گرتیین تەژی ئاو کردبو و ل سەر پێکوچکاین دانابو نێزیک بو کتری بکەلی و چایێ حازر بکەین، وەختەکی دیتین دو ڕێبوار ل گۆندێ شۆشنێ شۆڕ بونۆ ڕک و ڕک پ کەرخە ڕێدا بەرەو گۆڕا خسرۆی. دیارە ئەو هەردو کەس جەلەبکڕ بون و تیانویست بەرەو گوندێ مە بێن. ئەمەش چاو لێبو دابزانین کا دێ هەر هەتا گۆڕا خسرۆی هێن یان دێ هێنە ڕوبارو پەڕنۆ بەرەو لایێ مە. گۆڕا خسرۆی ل هەردو لایا شیو بو، هەردو شیوش یەپڕ بون ل دارێ بەرگر، وەکی هرمی و کرۆسک و گیوشک و ترێ زەرکۆک و بێسیرکە و هنارو بەلالوک و دار بەڕو و دار مازین و ستری کەناری و هەتا دوایێ. پ تایبەت شیوا دەستێ ڕاستێی گۆڕێ تەژی بو ل دار سماقا، گەلەک پاییزا شۆشنەیی تهاتنێ پ بارێن هێسترا سماقیان لێ ت چنی. هەر وەتۆ بیشی و چڕە دارەکی لێکدایی بو مرۆ نەتشیا پێش خۆ ببینی، دابێی تایبەت مالا هرسایە، ڕەنگە ل هەر سەد مترا دو سێ لانێت هرسا ت ناو ئەو بیشەلانادا هەبون. ئەو هەردو ڕێبوار هاتن هاتن هەتا گەشتنە ناو پەرچا دەو ئاوێ، هرسەک ل ناو پەرچێ دەرپەڕی و بۆڕاندی و ل بەر ڕێبوارا حەلات بۆ لایێ دەو ڕوباری، هەردو ڕێبوارش پشت و پشت ل بەر هرسێ حەلاتن بۆ لایێ شۆشنێ و ل ترسا تگە حەلاتنێ دەبانجەیان هەوایی و بێ ستێرە ت تەقاندن، هندی بابێ من گاس کردێ و گۆتیێ نەحەلێن، هرس چۆ و ناهێتە هنگۆ، ڕێبوارا وەتۆ ترس لێ غالب ببو، هاگایان ل کەس نەبو. بەردەوام بون ل حەلاتنێ هەتا سەرێدیی گۆڕێ. هنگیا هاوڕیان داوۆ و هرس دیار نەبو، بێنەکە خۆش ڕونشتن و زانییان هرس نەمایە، ئەو وەختی پ ترسە ترس هاتن ل گۆڕێ تێپەڕین و هاتنە سەر ڕوبار و دەرباز بون بۆ لایێ مە. ئەمەش چا بۆ وان هێلابو، هاتن و پاش سەلام و گفتوگۆ، بابێ من کیسکێ توتنا فەل و پەڕ دانۆ وان دا جغارێ بپێچن، هند ترسیابون، ئەوێ کیسک وەرگرتی دەستی وەتۆ تلەرزین، هەر چەندی توتنی ل سەر پەڕە جغارەی ڕو ت کرد، ل بەر لەرزینێ توتن ت ڕژیا. بابێ من توتن و پەڕ لێوەرگرتن و جغارەی بۆ پێچان. چغارەیان کێشان و نان و ماست و چایان خواردن، خاتریان خواست و بەرەو گوندێ بەنێ وڕێکەتن. مەش چلو نژنین تەواو کردو گەڕیاینۆ بۆ مال. ئەمە ل وێ ژیابوین و ل هرس و بەراز و گۆرگا ڕاهاتبوین و ترسین لێ شکابو. بەس بۆ کەسێن نەشارەزا، جیەکی پ سەهم و ساف بو.

جارەکێ کەریم مهاجیر شۆشنەیی هاتبووە شیوا تەنشت گۆڕا خسرۆی، چۆبووە سەر تادارەکی خوارو داپۆشیی ل پەلکە مێواو چیتی و ویشی و قەنتارێن ترێی دا هندەک ترێ زەرکۆکی بکەت و بخۆت، وەختەکی پێی ل سەر تادار لاکەتبون و کەتبوە سەر پشتا هرسەکێ، هرس هەستابو و تادار و پەرچە مێوی تێکدا پ کەریم وە بلند کردبون و ل بۆڕیای دابو و، کەریم ل ترسا گەلەک نەمابو پێخڕێ بگری، هرسش ل کەریمی ترسیا بو و شەڕی نەکردبو، یەکسەر حەلاتبو. کەریم ل سەر پەرچێ هاتبووەخوار و ترێشی نەخواردبو. کەریم  هنۆکە ت ژیان دایە و هیویدارین تەندروست و ژی درێژ بیت تگە هەموو هاوڕێ و خۆشەویستێن سەرنجدەر.

 وێنێ داندرای ل خوار گوندێ شۆشنێ یێ هاتیە کێشان.

عەزیزان گوندێ شۆشنێ نزارەکی زۆر نەخۆش بو، هەر وەختێ بەفر تباری، ڕەش نەتبوۆ هەتا بارانێن بوارێ لێتدا. سالێن دواییا ١٩٧٠ هەر سێ چار مال لێ مابون، هندەک شۆشنەیی کەتبونە گوندێ بەنێ و ببونە بەنەیی. مهاجر و فەقێ،ش چۆبونە گوندێ پەپانێ. مالا مەحمود شۆشنەیش وبەر تۆپا کورد پەروەرا کەتن و کەسیان لێ نەمان. مەلا هادی و کوڕۆکش چۆنە بەر دلۆوانیا خودایی و بچوکێت وانش یە هوردەکۆکە بون و چۆنۆ ناو مالە خالە ل ناو دۆلەمەڕیا. تکرێ هەر مالەکە گوندیێن وێ دەڤەرێ، سەدان چیڕۆکێن ڕۆمان ئاسا پبێ نویسین مابنۆ.

بیرەوەریێن گۆڕا خسرۆی چەند پشکەکن و هێستا تەواو نەبووە.

Sunday, December 15, 2019

RENGÎN 2020 z - 2720 k


Salnamey RENGÎN.

Kurteyek leser damezrandndinî salnamey Rengîn.Serbarî xêzandarî û naçar buniman bo kar kirdinî berdewam, herdem le hizrim dabu ke xizmetêkî xobexşane encam bidem.
Ewe bu le payizî 1998da bîrim lewe kirdewe ke salnameyekî Kurdî û Îngilîzî dirust bikem bo hawzimananiman, betaybetî ew genc û lawaney le henderan gewre debin û dûrin le xak û xelk û resenî bab û bapîranyan û le malewe nebêt derfetî bekarhênanî zimanî daykiyan asteme.
Ew katî hêşta bo min bekarhênanî kompyuter û alatekanî eliktronî karêkî asan nebu, leber ewey tenha lew saley le Zankoy Grosmentî Kalîfornya demxwênd, bo wanekan bekarim hênabu, ew bekarhênanîş ewende şarezayi pênedabum ke bitwanim bernamekanî dirust kirdinî salnamey taybet bekar bihênim.
Her çon bêt, destim be dirust kirdnî kird û sereta be Kurdî, Îngilîzî nexşandiman û Çeto û mindalekanîtir yarmetîderm bun. Lepaş bilaw kirdinewey salnameke, serinc û têbînîyi zor le hawrêyan wabu ke debê bîgorim le Kurdî, Înglîzîyewe bo Îngilîzî, Kurdî, boye diway du sê salan, gorîman û leser têbînîyi xwêneran bew şêwey êsta nexşandiman. Sereray îş û hîlakî û derdeseryî jiyan, ewe ziyadtir le 20 sale salnameke denexşênîn û deyxeyne ber dîdenî geşî hawzmananman, bew umêdey lêman razî bin û sudî lêwergirin.
Herdem baweşîşman kiraweye bo têbînî û rexnekantan. Sipas.

Tikaye bo dagirtinî Salname, leser roxî wéneke Download (klik) biken, lewéwe detwanin leser (memoryek) xeznî biken û bîbene lay çapxaneyek bo kopî kirdinî. Salî 2020z - 2720y Kurdîtan be xoşî û asudeyi bêt.




























Wednesday, December 11, 2019

بیرەوەری و مەتەلۆک

بیرەوەری و مەتەلۆک:

دێ وەرن هاوڕێیان، خۆشەویستان، ڕەسەندۆستان، دا پێکوە بچینۆ سەر هندەک بیرەوەریێن گوندان، گوندێن خودان سروشت و چراو فانۆس و قەندیل و ئاگردان، گوندیێن ماندی و شەکەت لدو ژیانەکە بێ خەوش و پڕەوش و خەملا جوان، دیوانێن خۆرت و نەوجوان و سۆفی و تۆبەداران، زکرو فکرو خەیالێن خودایی و فریشتەیێن زیندی و هناردەیێن یەزدان، شەوچەرە و چیڕۆک و بەیت و لاوک و دۆلکێن بەر ئاگرێ ڕومریای و پەل و پەلگرو پەلەمۆرێن ناو کوچک و سۆبان، ستونێن گرێ گرێ تناو ناوکۆیاندا، بێلاوی و ناندی و بەفرو باڕۆڤ وکڕێوە و زریانێن زستانان و لورێنا هوڕەی لناو دەری و دەرەتەنگێن دۆل و شیوو گەلیان. دایمە کانیێن گەرم و هەلمدار، بوارەکانیێن ساردو دەردایی لبەڕۆژ و نزاران. یادا ئەوان شەوان کە بەفرێ تەواوی چیاو دۆل و باسک و ڕوبار داتپۆشین و زەمەگولیلێن جەمەدێ لسواندێن خانی  و سەرە قیسپێن لبن ئاخێ هاتیەدەر شۆڕ تبونۆ بۆ هنداو سەرەدەران. کوتانا بەفرێ و دونە و پشتیێن چلو و گیاو ئۆنجە و ڕسێ و کەرکۆلان، کرشە و شەپۆپە و لیان و بەلەکپێچ و ساقە و گۆرێن پێچک و سۆلکێن لاستیک و کەپەنێن شوانان. لورێنا گورگا لدووری گونداو ڕەوینا سەیا لبەر دەرکا کۆلیت و بەر بێلاویان. بێلۆک و بەفر مالین و بان خاوین کردنەوە و باگوردان گێڕان.
دوکەلا بۆڕیێن سۆبا و لبانێن خانییا هاتیەدەرێ و کولەنگ و دەلاقە و  دۆشک و ستەڕکێن نوینان. تاتی و نەمەدێن لاکێش و مافورێن نەخشین و ڕەنگین و گولدار، دیوارێن بەردو قوڕ و سواخ نەدایی و دەرکێن تەختەدار و کوری و دارپێچەک و هەتان و شورە و خەل و پەرژینان. ستری بڕین و کنۆرە، ڕکە چەقاندن  ل چیلێن زەویان. پاگ ڕادان و زبل کێشان پسەویان بۆ ناو دەرەدییان. کۆم بونا گەنج و لاوان و ڕونشتنا شەوێن درێژ ل زستان و  گەمەیێن گۆرانێ و کلاو کلاوانێ و فنجانانێ و همبان زیانێ و چیڕۆک و بەیت و هەلینانا مەتەلان.  هەرچەندە  تەمەنێ مەی کچکە بو، بەلێ کچکە و مەزن پێکوە کارکەر، ڕێنجبەر، جۆتیار، پەرجینوان، ئاودێر، بیستانوان، شوان، بێریوان، گاوان، چێلدۆش، کاروان، باراشوان، دارشکێن، چلوبڕ، پشتی کێشان، گێرەهاژۆتن، پالە و ترپانوان، دیوار کردن، خۆلەبان، لوان کاران هەمیاندا، بەشدار بوین بێ جوداییا تەمەن و زانین و نەزانین . بەس کە زستانێ تەواوی چیاو گەلی و دۆل و باسک سپیڕەنگ تکردن و ڕێ لڕێبواران تهاتە گرتن و نەتشیان بێن و بچن و مەڕو بزن و گاڕەش و چاورە تکەتنە دونێ، هەلکەت بو بۆ گەنج و لاوو بچوکێن هەلاش کو ل مالەکێ کۆ ببنۆ و دەست پگەمە و سەعبەتێن خۆش بکەن و شەوێن درێژێن زستانێ تێرا کەیف و پێکەنینێنا وان نەکەن. مخابن کو چ بەیت و چیڕۆکێن بەیتبێژ و چیڕۆکوانێن ئەو سەردەمم لبیر نەماینە، بەس تشێم هندەک مەتەلۆکێن وان شەوان و وان دیوان و ڕونشتنان بۆ هنگۆ بنویسمۆ و هیویدارم کو شیابم، خەیالا هنگۆ بگێڕمۆ ناو ڕەسەن و سروشتێن ئەو سەردەم و ئەو سادەیی و ئەو ژیانا پڕ ل زەحەت و پڕ ل ئارامی و دوور ل جەنجالی و تەماح و بەربەرەکانێ و تەبا. بەلێ گەلەک مالباتا سەماوارێن مەزن هەبون، گەلەکاش سەماوار نەبون و چا هەر پکتریا تهاتە لێنان و لهندەک مالا ئیسکانش پەیدا نەتبون و چا خواردنەوە هەر پقۆغێن چینکۆ بو. کابانیا چا بۆ مێوانا چێتکرد و شەکر لسەر شەکردان، یان قەشکێنا پچەکوچەکی تایبەت تشکاندن و چایا دیشلەمە بۆ مێوانا تهاتە دابەش کردن و شەوچەرە تهاتنە دانان، بارا پترێ شەوچەرە، گیوز، قەسکوان، دەندەلۆشک، قەسپ، مێوژ، لەتکە هنجیر، لەتکە سێو و سنجی بون.  تگە خواردنا شەوچەراش، مەتەل تهاتنە گۆتن، گەلەک مەتەلۆک پشێوەیەکی ڕوت بون، بەس واتایەکە پێچەوانە و جوان هەبو، کەسش ل مەتەلۆکا و گەمەو سەعبەتا توڕە نەتبون و دیوان پڕ ڕەوش و خۆشی و پێکەنین تهاتە پڕێوەچۆن.

هندەک لوان مەتەلۆکان: 
ئەو ڕستە پێش هەموو مەتەلۆکا تهاتە گۆتن، 
تشتێ منی تشتانی، دابزانین کا کی دێزانی: 

یەکەم - دو تچەقن، دو تڕەقن، دو تزەقن، هەکە نەزانی چاوت پەقن. ( بزنە) دو گیوی تچەقینە، دو شاخی تڕەقن، دو چاوی تزەقن. لبە هندێ یێگۆتیان هەکە نەزانی چاوت پەقن)

دووەم - باهاتلبانیانە، پاککاچۆمادانە، کیی نەزانی حەیوانە. ( جۆخینە) بای هەلکرد لبانیانە، پاک کاچۆ مادانە، کیی نەزانی حەیوانە.

سێ یەم - مینا هرسا گوڕی، لدەو ڕوبارا تنڕی، بۆ تو و بابێ تو تڕی. ( ئاشە) 

چارەم - ئەو چیە، سەر هسانی بەر قورئان؟ ( کوارکە)

پێنجەم - بابی ناوملان تێشی، دایکێ ناولنگان تێشی، بچوکا هەموو گیان تێشی. ( بانێ خانییە) ( باب قاریتەیە، دایک ستونە، بچوک خێزەرەیە)

شەشەم - ئەو چییە سەر تتو بن تکرێ، هەکە نەزانی دەندەت دەرێ. ( گەنمە) کە تدرونۆ، کا قەزەپ بنە، دێبیتە کا بۆ کەر و ئاژەلێندی، دانش بۆ مرۆوا.

حەفتەم - ئەو چییە هەتا پلکا تێڕا نەکەن، ناکاوێتۆ؟ ( مقەسە)  مقسە پپلاکا نەبیت پەڕۆیا نابڕیت.

هەشتەم - ئەو چییە، شمعونێ دو کون؟ ( باگوردانە) باگوردان دو کونیێت تهەردو سەرادا هەی، کوری تکەونە واکونا و بانا پێتگێڕن

نۆیەم - ئەو چییە پشریعەت سەیێ گڕو گۆشتی تخورێ؟ ( سەیێ گڕو خۆ تخورینی)

دەیەم - ئەولا تاتو ئەولا تات، تنیوەکێدا پیرەفات. (سپیە) سپی زیندەوەرەکە ئەو زەمانی هەبون و تکەتنە جلکێن مرۆی.

یازدەیەم - ئیی خڕکۆکە، ئی پدمکۆکە، هێڕە نۆکە (نۆکە) نۆکە خڕە، دمکۆکەکی یێ پێوە، هەکە کەسەکی گێژ نەبیت، هەر دێزانی.

دوازدەهەم - مەلایێ نامەلا، کۆسەیێ دو ڕدین، ئەولادێ هێلکێ.   (کەلەکوک) کەلەکوک، کەلەشێر، کەلەباب، دیقل، دیکل.

خوێنەرانی زۆر خۆشەویستم، ئەم بیرەوەریەم تەواو بە زاراوەی گەلیی خواکوڕک و دەشتی بەرازگری برادۆست نوسیتەوە و مەتەلەکانیشم هەر ئەوتۆ، بۆیە تکایە هەر خوێنەرێکی ڕێزدارو عەزیزم لە وشە و ڕستەیەک تێینەگەیشت، بۆم بنوسن و بە خۆشحالی و سوپاسەوە ئامادەی شیکاریم.  وەک دەزاندرێ، ناوچەی برادۆست، کەوتۆتە ناوەڕاستی هەردو زاراوە سەرەکیەکانی سۆرانی و کرمانجی، بۆیە هەتا بەلای سنوری تورکیادا بڕوا، زاراوەی برادۆستیان نێرو مێی تێدا تۆخ دەبێت و ئاوازی لە کرمانجی یان بلێین بادینی نزیک دەبێتەوە. هەر ئەوتۆ، کە بەرەو دەشتی هێرتێ و ناوچەی دەوروبەری سیدەکانەوە دێ، قسەکردنیان ئاوازو شێوەزاری سۆرانیی تێکهەل دەبێت.
سەرەڕای ئەو ناوەڕاست بونەیش، ناوچەیەکی شاخاوی و دوورەدەستە و هەتا ڕاگواستن و چۆلکردنی کۆتایی سالانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردو، خەلکانی ئەو دەڤەر، ڕەسەنێکی پاک و جوانیان هەبوو، هەم لەباری نەریتی کوردەواری و ناندەری و میوانداری، هەمیش لەباری زمانی پاراوو جوانی باپیرانمان.