ئه‌مڕۆ ڕۆژی دایکانه
له‌هه‌موو جیهان خۆشی و دیاری و گول بارانه
چ به‌دبه‌ختیه له‌کوردستانی ئێمه
به‌شی دایکان ڕه‌ش پۆشین ڕۆ ڕۆو گریانه
ئه‌رێ بەڕاستە, ئه‌وه کوردستانه
یانیش جهنگهلستانە؟
ئه‌رێ به‌ڕاست کورد خاوه‌نی حکومه‌ت و سه‌رۆك و په‌ڕله‌مانه؟
یان مال وێرانی و نەزانی و سه‌ر لێ شێوانه؟
یانیش نوێ کردنەوەی سیستەمی دەرە بەگایەتی و ئاغاکانە
چ ده‌ستێکی ڕه‌ش و چه‌په‌لی بکوژانه؟
چ دلێکی ڕه‌ق و گه‌مژه‌و دوور لە ویژدانه؟
ڕۆله‌کانی بتۆقێنی تیرۆرستانه
له‌چ فه‌رهه‌نگدا تیرۆر پیشه‌ی ئازادی خوازانه؟
ئاخ کورد چ گه‌لێکی ناهۆشیارو بێ ده‌ست هه‌لات و به‌ست ئه‌زمانه
هاوارە کوردی به‌دبه‌خت ههستهسهرخۆ ڕاپه‌ڕه له‌و خهوهگرانە
به‌س بژی مل که‌چ و زه‌لیل و نامه‌ردانه
نیشتیمان گۆڕەپانی خوێن مژ‌و گه‌نده‌ل و ڕمبازانه
جێی ململانێی داگیر که‌رو تالان که‌رو دوژمنانه
چیتر بڕوا نه‌که‌ن به‌و حیزب و سەرۆك و بنهمالهخۆپهرستانه
گه‌ر ئازادی نه‌بو، مردن خه‌لاتی ڕوح‌و گیانه
ڕۆژانە وا تۆقاندنه، خه‌رمان سوتانه
له‌ناو بردنی هۆشیاری و زانست و ڕۆژنامه‌وانانه
گەر زانست و پەروەردە نەبێ مرۆڤ سەرگەردانە
لەسەر نوسین فەرمانی ڕۆژنامەوانانە
کوشتنی ئازادی خواز‌و ڕەخنە گرانه
نهدادپهروهریه، نه‌یاساو نە سۆز‌و پەیمانە
ئاواره‌کردنی گه‌نجه‌کانه
کوشتن و سوتانی کچانە
دا‌غ کردنی جه‌رگی دایکانه
ڕۆژ ڕۆژی میلشیای کاربەدەستە نەوت فرۆشەکانە
به‌سه بێدەنگی بەرامبەر ئەو بازرگان و زۆردارانه
بەسە بێ هەلوێستی بۆ خاتر دەست کەوتی کاتی و ڕۆژانە
به‌سه‌چاو پۆشین له‌و گروپە دزو جه‌رده‌و خۆفرۆشانه
به‌سه تاکه‌ی مێگه‌ل ئاسا بکهوینهبهر که‌لبی ئه‌و که‌متیارو چه‌قه‌ل و گورگانه
برادۆست / ئه‌مه‌ریکا
نوسینی ٢٠١٠ ڕۆژی دایکان
No comments:
Post a Comment