Monday, September 26, 2011

نیشتیمان

نیشتیمان
گولستان چەندە جوانی، تۆ فریشتەی  یەزدانی
ڕەنگ گول و بۆن ڕیحانی،چیاو دەشت و زۆزانی
 بێ ناوو بێ نیشانی ، وەك مالی بێ خودانی

سابلاغی یان بۆکانی، بۆ دەردی دل دەرمانی
هەولێری یا سلێمانی، دل بۆت بوو بە بریانی
ئامەدی یان بۆتانی ،  بۆ من خەونی شەوانی

شنگالی یان شێخانی، سەرچاوەی زەردەشتیانی
سەردەشتی یان لۆلانی، دێرسم و دەریای وانی
گەوەڕو  شەمزینانی ،  سننە  یان  مەریوانی

کەرکوکی یان گەرمیانی، کۆیەو هەیبەت سولتانی
قامیشلی یان دۆکانی، جێگای گەشت و سەیرانی
جزیری  یان  تاتوانی ، سەرچاوەی  ئاوو  کانی

ژێردەست  داگیر کەرانی ،  ئەسیر و بار گرانی
کرمانج  زازا و سۆرانی ، بادینی و هەورەمانی
بۆ تۆ  بونە  قوربانی ، ئەی  نۆ بوکی  جیهانی

برادۆستی / ئەمەریکا
٢٠١١/٩/٢٦

No comments:

Post a Comment