چینی بڕیاردارو فه‌رماندار.
ئه‌و چینه، حكوم به‌ده‌سته، پلان دانه‌ره، نه‌خشه كێشه‌ره، فه‌رماندارو فه‌رمانڕه‌وایه‌و هه‌تا دوایی.
له‌وانه‌یه ئه‌و چینه له هه‌موو جیهاندا كه‌متر له‌١٠% پێك بهێنن.
به‌لام ئه‌و چینه كه‌مه، كۆنتڕۆلی ته‌واوی جیهانیان كردوه و كه‌سانی هۆشیارن، بێعارن، خۆپه‌رستن، خۆویستن، بێ ویژدانن، بێ به‌زه‌یین، چاوچنۆكن، به‌خیلن، سه‌ركارن، سه‌ردارن، سه‌رۆكن، سه‌ركێشن، ژماریارن و سه‌رجه‌م كاری باش و خراپ و سه‌ربلندو سه‌رشۆڕیان هه‌ر بۆ ده‌بێته مه‌رته‌به‌و په‌سن و سه‌ناو كه‌ڕامه‌ت و خۆیان كردۆته لاندلۆرد(Landlord)واته خاوه‌نی زه‌وی و به مافی خۆیانی ده‌زانن چی بكه‌ن و چۆن ئه‌و زه‌ویه به‌كار بهێنن و یاری به سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان بكه‌ن و هه‌رده‌م به‌ره له مابه‌ینی كۆمه‌لگاكان و گه‌لاندا دروست بكه‌ن و پڕوپاگنده‌ی به‌ربه‌ركانێی یه‌كتریان بۆ ده‌كه‌ن و هانیان ده‌ده‌ن بۆ هه‌رچی زیاتره كه ببنه نه‌یارو ڕقیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر زیاد بێت و یه‌كتر به دووژمن ببینن و به‌گژ یه‌كتریان وه‌بنێن و به‌ده‌ستی یه‌كتر قڕیان بكه‌ن ته‌نها له‌پێناو خۆشی ژیانی خۆیان و مانه‌وه‌یان به لاندلۆردی و فه‌رمانڕه‌وایی.
چینی جێبه‌جێكارو كه‌دكار.
ئه‌و چینه زه‌لیلن، گێلن، شوێنكه‌وته‌ن، خه‌ریكی خۆخۆری یه‌كترن و زیاتر له ٩٠% پێكده‌هێنن و هه‌ر خۆیان زۆردار‌و هه‌ر خۆیشیان مه‌زلومن. ئه‌و چینه كرێكاره، كرێداره، كه‌دكاره، به‌رهه‌مداره، جۆتكاره، له‌شكرداره، هێرشكاره، قڕكاره، وێرانكاره، داپلۆسێنه‌ره و گشت هێزو تواناكانی ده‌خاته‌گه‌ڕو ژیان له خۆی و هاوچین و هاوپیشه‌كانیان حه‌ڕام ده‌كه‌ن، ته‌نها له‌پێناو خزمه‌ت به چینی لاندلۆردو كه‌له‌كه كردنی سه‌رمایه بۆ لاندلۆرده‌كانی و بیر له كوژران و ئاواره بون و له‌ناو چون و برسی بون و به‌سه‌رهات و كاره‌ساتی خۆیان و هاوپیشه‌و هاوئازاره‌كانیان ناكه‌نه‌وه و هه‌رگیز به‌خۆیاندا ناچنه‌وه كه بزانن هه‌لخه‌له‌تێندراون، به‌كارهێنراون، مالوێران كراون. هه‌ر خۆیشیان تاوانبارن، خوێنڕێژن، تۆقێنه‌رن، بكوژ‌و تالانكارو تێكده‌رن. هه‌ر تاكێكی ئه‌و چینه كێل و به‌له‌نگازو هه‌ژارو بێ سه‌رو مالوێرانه، شتێكیان داوه‌ته ده‌ستی و كارگێڕیی پێده‌كرێ هه‌تاكو كۆتایی به ژیانیان ده‌هێنن و له‌ناویان ده‌به‌ن به‌ده‌ستی یه‌كتری و له كۆتایشدا هه‌ر خۆیان تاوانبارن و لانلۆرده‌كانیان ده‌بنه پاله‌وانی ناو مێژووه سه‌راوقونه‌كان و ئه‌و چینه هه‌رده‌م خه‌ریكی بژی بژی و چه‌پله‌ڕێزانن بۆ لاندلۆرده‌كانیان و لاندلۆرده‌كانیشیان هه‌ر جاره‌ی لایه‌كیان پێ وێران ده‌كه‌ن و لایه‌كیتریان پێ ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه بۆ خرج كردنی كالا به‌سه‌رچوه‌كانیان.
ژیان بۆ لاندلۆردانی خاوه‌ن كه‌ڕامه‌تی دروستكراوو وه‌همی.
مردن بۆ كه‌دكارانی فیداكار‌و كه‌رێندراوو ڕسوای واقعی.
عیسا سێودین
٦-١١-٢٠١٦
No comments:
Post a Comment