تێبینی: له‌سه‌ر په‌یڤی(پێغامبه‌ر) په‌یامبه‌ر
به كوردی ده‌گۆترێ،
پێغامبه‌ری خودا.
پێغامبه‌ری خودا.
به فارسی ده‌گۆترێ،
رسول خدا.
رسول خدا.
به توركی ده‌گۆترێ،
Tanrının elçisi
Tanrının elçisi
به سپانی ده‌گۆترێ،
mensajero de Dios
mensajero de Dios
به ئینگلیزی ده‌گۆترێ،
The Messenger of God
كه‌واته (كه‌لیمه)ی په‌یامبه‌ر به ته‌نیا بۆ نێردراوانی خودا به‌كار ناهێنرێ. ئه‌و (كه‌لیمه) ده‌تواندرێ بۆ هه‌ر كه‌سێكیتر به‌كار بهێندرێ. به‌لام ئه‌گه‌ر گۆتت په‌یامبه‌ری خودا، ئه‌وه یه‌كسه‌ر مانای ناردراوانی خودا ده‌دات كه له كورده‌واریدا، به (پێغامبه‌ری خودا) مه‌شهورن و به‌و شێوه به‌كار ده‌هێنرێ. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه سه‌رجه‌م زمانه‌كانی جیهان، كه‌س به ته‌نیا په‌یڤی (پێغامبه‌ر) په‌یامبه‌ر بۆ ناردراوانی خودا(رسول) به‌كار ناهێنی. له گشت زمانه‌كاندا، ناوی خودا به‌كار ده‌هێنن و وه‌ك ئه‌و نمونانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌لێن پێغامبه‌ری خودا. باقی ئه‌گه‌ر ناوی خودای پێوه نه‌لكێنرا، (كه‌لیمه)ی (پێغامبه‌ر) په‌یامبه‌ر ده‌توانرێ بۆ هه‌ر كه‌سێك به‌كار بهێنرێ. بۆ نمونه، كۆمه‌لێك یان گروپێك یان بلێین گه‌لێك ناڕه‌زایی دژی سیسته‌می حوكومڕانی ده‌رده‌بڕن و خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كاربه‌ڕێكه‌رن و كاربه‌ده‌ستن، ناتوانن بهێن و قسه له‌گه‌ل یه‌ك به یه‌كی ناڕازیبوان بكه‌ن، ناچارن داوا له ناڕازیبوان بكه‌ن و بلێن نوێنه‌رتان بنێرن هه‌تا داواكاریه‌كانتان به ئێمه بگه‌یه‌نن، نوێنه‌ره‌كان ده‌ڕۆن و په‌یامی ناڕازیبوان به كاربه‌ده‌ستان ده‌گه‌یه‌نن، له‌و حالاتاندا، ده‌كرێ به نوێنه‌ران بگۆترێ، پێغامبه‌ری جه‌ماوه‌ر، واته په‌یامبه‌ری ناڕازیان، واته په‌یامی بۆ بردن و په‌یامی بۆ گه‌یاندنه كاربه‌ده‌ستان و بونه په‌یامبه‌ر. ئیتر به چ زمانێك باسی ئه‌و په‌یڤه(كه‌لیمه) بكرێت، به‌هه‌مان شێوه به‌كار ده‌هێنرێن و هیچ ناشازی و ناله‌باری و حه‌ڕامی و حه‌لالیی تێدا نیه.
تێبینی: بۆیه ئه‌و كورته نوسینه‌م له‌سه‌ر ئه‌و په‌یڤه نوسی، چونكی زۆربه‌ی كۆمه‌لگا پاشوه‌ماوه‌كان و دواكه‌وتوه‌كانی وابه‌سته به ئایینه‌كانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی مانای په‌یڤه‌كان بزانن، له كه‌س قبول ناكه‌ن ئه‌و (كه‌لیمه) وه‌ك مانای خۆی بۆ كه‌سانێكیتر به‌كار بهێنن و زۆرێك پێیان وایه كوفره ئه‌و په‌یڤ بۆ كه‌سانی ئاسایی به‌كار بهێنرێ و به به‌كار هینانی توڕه ده‌بن و هه‌لده‌چن و ده‌ست به دژایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌كاربه‌ران ده‌كه‌ن و سوكایه‌تیان پێ ده‌كه‌ن.
عیسا سێودین
No comments:
Post a Comment