Tuesday, February 14, 2017

My thoughts on Valentine's Day

تێبینیم بۆ ڕۆژی خۆشه‌ویستی.
ڕام وایه‌ سه‌رجه‌م شه‌وو ڕۆژ بۆ خۆشه‌ویستین. 
خۆشویستن بۆ ژیان، 
خۆشویستن بۆ ئینسان، 
خۆشویستن بۆ سروشت و تێكڕای گیانداران، 
خوشویستن بۆ سه‌رجه‌م كه‌س و كار.
خۆشویستن بۆ نێرو مێ به‌بێ جیاوازی. 
خۆشویستن ماف و پارێزگاریه‌.
خۆشویستن ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌، 
خۆشویستن تام و چێژو خۆشیه‌. 
خۆشویستن به‌ كرداره‌، به‌ شیعار نیه‌. 
خۆشویستن به‌ ناخ و ڕوخساره‌، به‌ چه‌پكه‌ گولی بازاڕ نیه‌. 
خۆشویستن نه‌رم و نیانی و جوانیه‌. 
خۆشویستن هه‌ست و سۆزو ڕوحانیه‌. 
خۆشویستن ڕێزو باوه‌ش و ڕاستگۆییه‌‌. 
خۆشویستن په‌روه‌رده‌و زانست و هۆشیاریه‌. 
خۆشویستن ڕێگا به‌ درۆو فێلبازی نادات. 
خۆشویستن ڕێگا به‌ توندو تیژی و ڕق نادات. 
خۆشویستن داوای تۆله‌ كردنه‌وه‌ ناكات. 
هه‌ر كه‌سێك به‌و شێوه‌ نه‌بێت، نه‌ له‌ خۆشه‌ویستی تێگه‌یشتوه‌، 
نه‌ مانای ده‌زانێ، نه‌ ده‌توانێ خۆشه‌ویست بێت. 
وه‌ به‌ كوردیش گۆتراوه‌، چ بچینی، ئه‌و ده‌دوریه‌وه‌.
My thoughts on Valentine’s Day
I believe that every night and day is one of love. 
Love for life, love for humans, love for nature and all creatures. 
Love for all people and kin.
Love regardless of gender.
Love is rights and preservation of life.
Love is freedom and self-determination. 
Love is joy and happiness. 
Love is shown through actions, not words. 
Love comes from within, not from a bouquet of flowers. 
Love is gentle and kind. 
Love is emotional, profound and spiritual. 
Love is respecting, embracing and honest. 
Love is education, wisdom and understanding. 
Love does not make way for lies or dishonesty. 
Love does not know hostility or animosity. 
Love does not desire revenge. 
Whoever does not act this way does not understand love and cannot be a lover. 
In Kurdish we say that you reap what you sew. 

No comments:

Post a Comment