Tuesday, February 27, 2018

پێنج جۆره‌ دار. به‌شی ١

جۆری دارهكان.

١- توو
توو سۆر، توو شامی، توو قهسپ، توو كرم. توو شل، توو ڕهش، توو زهرد، گاتوو. دلنیام جۆری زیادتریش ههن، بهلام ههر ئهو جۆرانهم لهیاد بون. لهكۆتایی مانگی بهار كهتوو پێدهگهیشتن، جار جاره‌‌ كهسێك بهسهر دارهتوو دهكهوت بۆ داكوتان و چهند كهسێكیش خامێكی چوار گۆشهیان لهبهر ڕادهگرت، لهگهل داكوتان ئهو خام یان چارۆك پڕ دهبو لهتووان و دهیانهێنانهوهبۆ خواردن و وشك كردن. لهدوورهوهڕا سهربانهكان ڕهنگاو ڕهنگ دیار بون ئهوهندهتوویان لهسهر بان ڕادهكردن بۆ وشك كردن. زۆر مال ئهو تووهوشك كراوهیان دههاڕین و دهكردنهپۆخین بۆ خواردنی زستانان
داری توو بههێزترین دار بو كهلهناو ئاو بۆ ماوهی دوورو درێژ دهمایهوهو تێكنهدهچو. ههر بۆیهداری توو بۆ دهراوی كانی و دایمهئاو و جۆگاكان بهكار دههات. لهبیرمهدهراوی كانیی مزگهفتی گوندهكهمان بهدارهتووهكی زۆر گهورهچاك كرابو و لیم گرتی ببو. ئهو دار پێشی لهدایك بونی ئێمهبیرازترابو. ههر وهك خۆی مابویهوهههتا لهسالی ١٩٧٨ڕژێمی بهعثی گۆڕ بهگۆڕ گوندهكهمانی وێران كردو ئێمهی ڕاگواستین بۆ كۆمهلگا زۆرهملێكانی دهشتی ههولێر. داری توو بۆ بن بهرداشی ئاشهكان بهكار دههاتن كهپێیان دهگۆترا بهڕازه‌. شێنهو تورهدارهتوو بۆ چهپهر و ههتان بهكار دههاتن. ههر ئهوتۆ داری توو باشترین و قهییمترین بو بۆ پهڕهتهپكه‌‌. داری توو بۆ سهرهدهر و سهرهپهنجهرهكانی خانووهكان بهكار دههات. داری تووش ههر وهك دارهكانیتر زڕهتووی ههبون، زڕهتوو واتهتووی بێبهر.

٢- گیوز: (گوێز)
چهندین جۆری گیوز ههبون، گیوزی گهلوازان، گیوزی ئازا، گیوزی كیور. گیوزی گهلوازه، چهند دانهیهك وهك ویشیی ترێ پێكهوهپێیوهدههاتن و زۆر ناسك بون لهشكاندن. گیوزی ئازا، كهدهشكاندران، كاكلیان بهساخی دههاتهدهر و ئاسانترین بون بۆ خواردن. گیوزی كیور، ئهو گیوزانهبون كهلهسهرهوهزۆر جوان بون، بهلام كهدهشكاندران، كاكلیان زۆر بهزهحمهت دههاتهدهر

داری گیوز نهخشێكی ڕاو ڕاوی زۆر شازو ڕهنگینیان ههیه‌. بۆیهجوانترین دار بو بۆ شكهو و قهشكێن (شهكر شكێن) تهبهكهو خوانی نان پاتن و كۆتك و ملاك و كهوچكهدۆ و هسكیو و لانك (لاندك، بێشكه‌) ئهو ئاسنجاوانهی دارهگیوزیان پێ دادهتراشین و دهكردنهملاك و هسكیو، چهكوچ و كۆلینكهو سۆلینكهو ڕهندهبون.
كهسهربازهكانی عهرهبی عێڕاقی ڕویان كهوتهناوچهكورد نشینهكان، داری گوێزیان زۆر كهول دهكردن و لهجیاتی سۆراو توكلی دارهگیوز و توكلی گیوزیان بۆ ڕهش كردنی لێوی ژنان دهبردن و بهكار دههێنان. بهری گیوز، یان بلێین گیوز كهدادهكوترێن، یان دهوهشێندرێن، ئهگهر باش گهیشتبن، لهگهل داوهشادن و داكوتان زۆربهیان لۆچ دهبن. بهلام ئهگهر زۆر بهباشی نهگهیشتبن و پێش گهیشتن چهل وهشین بكرێن، لۆچ نابن، دهبێ بهدهستان لۆچ بكرێن و خاوێن بكرێنهوه‌. ئهوانهی گیوز لۆچ دهكهن، ئهگهر دهستوانهبهكار نههێنن، دهست و پهنجهیان ڕهش ههلدهگهڕێن و ههتا ئهو چهرمی دهست و پهنجهتهواو نهڕوات، ڕهشبونی گیوز چهرمی دهست و پهنجهبهرنادات. كهول یان بلێین توكلی سهر گیوز، پێیدهگۆترێ ڕزێ. ئهگهر كهسێك زۆر ئیشی لۆچ كردنی گیوز بكات و دهستی بهردهوام لهناو ڕزێ بن، چهرم، یان بلێین پێستی دهست و پهنجهكان، سهرهڕای ڕهش بون، دهسوتێن و پاش ماوهیهك، ئهو پێست ههمووی بهسهردا دهڕوات. لهگوندان چهلوهشێنی زیرهك ههبون و بهسهر دارهگیوز دهكهوتن و چهلهكی درێژیان بهدهستهوهدهگرت و لهههشك و تهشكی گیوزیان دهدان و گیوزهكان دههاتنهخوار. لهخوارێش، چهند كهسێك گیوزیان خڕ دهكردنهوهو دهیان خستنهناو جوالان و ئێوارهبهگوێدرێژان دهگوازرانهوهبۆ مالێ.

٣- دیندار:
دیندار، دارێكی دێمه‌.
دارێكی گرێ گرێ و ڕهنگ كهونیاره‌. بهكهلك قاریتهنهدههاتن. دارهشێنهكان بهكهلك ستون (ئهستوند) و ڕاستهدههاتن. ئهگهر داری سوتان كهمبانه، كهسانێك ههبون، دینداریان گزرهدهكردن. بهلام لهبهر ئهوهی زۆر دوور بون لهگوندی، كهگزرهدهكران و وشك دهبون، گشتیان لهجێگایهك كۆ دهكردنهوهههتا بهفر دهباری. كهبهفر دهباری، دارهكرشهیان چاك دهكردن و بهشهپۆپهو لیانان دهچون و دار كرشهیان دهبردن، بهقهد یهك ئۆتۆمبێل داریان لهسهر كرشهبار دهكردن و لهسهر بهفر دهیاندایهلێژی و دهخوشی ههتا دههاتهڕاستاییهكانی نزیك گوندی و لهوێ بهئاسانی دهیانگواستنهوهبۆ مالان بۆ سۆبه‌ (زۆپه‌) و ئاگردان و چێشت لێنان. وهك باسمان كرد، دیندار لهناوچهسارد و بهفرگرهكان دهڕووێ. داری گهورهو بهرزی لێ دروست دهبێت. بهڕوی گهورهدهگرن. بهڕوهكانی لهبهڕوی دار بهڕون خۆشترن. بۆ ئاگردان، خۆشترین داره‌. بۆ ههلگرتن دارێكی قورسه‌. توكلی سهرهوهی ههمووی شهق شهق و خانهخانهدهبێت. مهگهر شێنهكانیان ئهگینا، دارهبهتهمهنهكانیان گشتی وان. دارهكهونیارهكانیان بهرێكی زۆر سهیر دهگرن و پێی دهگۆترێ دۆكانه‌.  دۆكانهشێوهچڕكێكی زۆر بههێزی لێ دروست دهكرا‌. دۆكانهیان دهكرد و دهیانهێنایهوهو دهیانكوتا ههتا ورد دهبو و دهیانكردهچڕك. چڕكی دۆكانهیان لهتهختهدارێك دهداو لهبهر كونی مشكیان دادهنایهوهو ههر مشكێكی بهو چڕكی وهدهبو، لێینهدهبویهوهههتا دهمرد یان دهیانكوشت. یان چڕكی دۆكانهلهناو برنج لهلكهداران دهدراو ئهو چێچكه‌(چۆلهكه‌)یانهی دههاتن بۆ برنج خواردن و لهسهر لكهدارهكان ههلدهنیشتن، لاقیان لهو چڕكی گیر دهبوو پێیهوهدهمردن. دهكرێ لهئاییندهدا كورتهبابهتێك لهسهر شهپۆپهو لیان و كرشهبنوسین بۆ ئهوهی خوێنهران شارهزاییان لهسهریان ههبێت.
٤- داری بهڕون:
بهڕون دارهدێمه‌.
داری بهڕو یان بهڕون، دارێكی ساخلهم و بتهوه، دارێكی ڕهق و خۆڕاگره، بهڕودهره، واتهبهڕوی پێوهدێن. بهڕو ههم مرۆڤ دهیخۆن و بۆ تهندروستی زۆر باشن، ههمیش ئاژهل زۆریان كهیف پێدێت. دار بهڕو، باشترین دارهبۆ گزرهو سوتاندنی زستانان و ئاگردانی خواردن لێنان. دار بهڕو بۆ چلویش بهكار دێت و بهشێكی خواردنی ئاژهلان چلوی دارهبهڕونه‌. داری بهڕو بۆ قاریتهو ڕاستهو خێزهرهو كواشكی خانووهكانیش زۆر باشه‌. پاییزان ههركهئاگرمان دهكردهوه، كۆمهلهبهڕووهكمان دهخستهناو پهلهمۆری ئاگر ههتا لاسوتایی و سۆر دهبونهوه، ئینجا دهرماندههێنان و تولكمان لهسهر لادهبردن و دهخواردن. زۆربهی ڕكهو سنگ و دهسكهباگوردان لهشێنهداری بهڕو دروست دهكران. شێنهداری بهڕو دهكرانهگۆپال، بهلام وهزنیان قورسه‌. 

٥- مازین
مازینیش دارهدێمه‌.
دارێكی لهتهرز و سودبهخشه، بهكهلك قاریتهو خێزهرهو كواشك دێت، چلوی مازین زۆر ناسك و خۆشهبۆ بزن و ئاژهلانیتر. بهڕوی ناسك و زراوی پێوهدێن و بۆ ئاژهل زۆر بهتامن، بهلام مرۆڤ كهم دهیانخوا، لهبهر ئهوهی زۆر تفتن. بهڕوی دارهدیندار و بهڕون بۆ مرۆڤ خۆشترن

مازین، بهرێكی پێوهدێت و پێیدهگۆترێ مازی، مازی خڕهبهقهد كهللا (مات ماتێن) (ههلماتێن)گهورهدهبێت. زهمانی خۆی زۆر بهها گران بون، جۆتیاران بهشێكی زۆری پێداویستیهكانیان بهمازیان دهكڕین. لهههمان كات گولیندیان پێوهدێن. ناوكی گولیند وهك ئارد وایه، بۆ زۆر شت بهكار دههات، بهتایبهت لهچهرمی ئاژهلان دهدرا كهدهكرا مهشكهو دۆدان و ههمبان و هیزه‌. دهیانگۆت، تامی خواردن و خواردنهوهی ناو ئهو همبان و مهشكهو دۆدانی بهگولنید چاكرابن، خۆشتر دهبێت. شێنهمازین گۆپالی نایابیان لێ دروست دهكران. داری مازین ڕكهو سنگ و كنۆرهیان لێ دروست دهكردن.