سلاو هاوڕێیانم.
حه‌زمكرد له كورته یادهوهریهكدا، وه‌ك وه‌فاداری، ناوی چه‌ند كه‌سێكی ناوچه‌كه‌مان بهێنم له‌گه‌ل گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند سیفه‌تێكی كاك كه‌ریم مه‌حمود ئاشه‌وان. كه‌ریم كوڕێكی زۆر ساده و ساخله‌م و ناخ جوان بو. زۆربه‌ی جاران له قسه‌كانیدا، له‌گه‌ل براده‌رانی، جوێنێكی ده‌دا، كه داهێنانی خۆی بو. هه‌ر قسه‌یه‌كی به‌دل نه‌با، یه‌كسه‌ر ده‌یگۆته به‌رامبه‌ری، كوڕه كهرحیز ئه‌وتۆ نابێت. خه‌لكانی شاره‌زا لێی توڕه نه‌ده‌بون. ئه‌وه‌نده ئه‌و جوێنه‌ی به‌كار هێنابو، زۆر جاران ئه‌گه‌ر ناوی هاتباو یه‌كێك بیگۆتبا كامه كه‌ریم؟ له وه‌لامدا ده‌یانگۆت، كه‌ریمی كهرحیز. بهههلكهوت، ڕۆژێك له‌گه‌ل چه‌ند براده‌رێكی خۆی و هنده‌ك كرێكاری ده‌شتی هه‌ولێر پێكه‌وه دیوار ده‌كه‌ن. كه‌ریم جوێنهكهی ڕووه‌و كرێكارێكی نه‌ناس فڕێ ده‌دات و پێیدهلێ كهرحیز، ئه‌و ئیشه چۆن ده‌بێت؟. كرێكاره‌كه شاره‌زای نه‌بوو جوێنه‌كه زۆر به جددی وه‌رده‌گری و ده‌بڕیته‌وه كه‌ریمی كه به بلۆك لێیبدات. براده‌رانی ده‌كه‌ونه به‌ینیان و له كرێكاره‌كه ده‌پرسن چی بو؟ كرێكار ده‌لێ چۆن پێم ده‌لێ كهرحیز، ئه‌ژدادی خۆی كهرحیزه. براده‌ران گشتیان ده‌ست به پێكه‌نین ده‌كه‌ن و به كرێكاره‌كه ده‌لێن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و جوێنه كه‌ریم لێیدرابا، ئێستا هیچ گیانی ساخی نه‌مابو.، كوڕی باش، ڕۆژانه ئه‌و جوێنهمان پێده‌دات و نه كه‌ریم شه‌ڕ ده‌كات، نه جوێنهكهی به شتێكی زۆر ناشیرین پێداوی. هه‌ر زمانی لێڕاهاتووه و ئه‌و جوێنه به هه‌موو
هاوڕێكانی ده‌دات، تۆیشی وه‌ك هاوڕێ حیساب كردووی بۆیه ئه‌و جوێنه‌ی پێت داوه.
كه‌ریم كه‌سێكی زۆر چالاك و ئیشكه‌ر و له‌ش ساخ بو. زۆر خۆر بوو قه‌له‌ویش نه‌ده‌بو، ناوقه‌دی ئه‌وه‌نده زراو بو، شوتك (پشتبێند)ی تێدهچووهخوار. سلانی حه‌فتاكان له گوندی ئهلموشێ ده‌بیت. جیرانهكی به‌ناوی مه‌لا حه‌مید ئهلموشی خۆی ئاماده ده‌كات بۆ كاروان و بڕه حه‌یوانێكی هه‌بو، كه‌سی نه‌بو هه‌تا له كاروان دێته‌وه، چاو له حهیوانهكانی بكات. دهرهبهاره، مه‌لا حه‌مید، داوای یارمه‌تی له كه‌ریم ده‌كات و پێیدهلێ، خێرت ده‌گاتێ، هه‌تا له كاروان دێمه‌وه، شوانیم بۆ بكه. كه‌ریم زۆر به گه‌رمییه‌وه به‌هانایه‌وه ده‌چی و ده‌بیته شوانی حهیوانهكانی و مه‌لا حه‌میدیش، ده‌ڕوا بۆ كاروان. به‌یانی زوو كه‌ریم حه‌یوانی ده‌باته چه‌راندن هه‌تا ڕۆژ به‌رز ده‌بیته‌وه له عاسمان و له كاتی دانهمهڕ، حه‌یوان ده‌هێنیته‌وه بۆ مالێ. خێزانی مه‌لا حه‌مید سێلی له‌سه‌ر ئاگری داناوه و تازه ده‌ستی به پاتنی نانی تیری كردوه و دو نان له‌سه‌ر سێلێ هاتونه‌ته خوار. له‌و كاتی كابانی بانگ ده‌كات و ده‌لێ كه‌ریم وه‌ره نانێكی گه‌رم به ماستی بخۆ. كه‌ریم سه‌لام ده‌كات و هه‌ر سه‌رپێی داده‌نیشی و كابانیش ترگاره ماستێكی له‌پێش داده‌نێ و ده‌ست ده‌كات به نان برژاندن. كه‌ریم دو نانه پاتراوهكان ده‌خواو چاوه‌ڕوانی برژانی نانیتر ده‌بێت و ده‌ست به قسان ده‌كه‌ن و كه‌ریم ئاگه‌ر خۆش ده‌كات و كابان نان له سێلێ دێخیت و فڕێ ده‌داته خوارێ و كه‌ریم ده‌یخوات، كاتێك به یه‌كه‌وه ده‌ست له نان هه‌لده‌گرن و سه‌ربه‌سه‌ر و هیچ نامێنێته‌وه. كه‌ریم بۆی گێڕامه‌وه و گۆتی، ئاگام له‌خۆ نه‌بوو نه‌مزانی ئه‌و ته‌شتی نانیم هه‌موو خواردووه، هه‌تا كابانی هه‌ستا و ته‌ماشام كرد هیچ نه‌مابو. گۆتی چه‌ند سالێكیش دوای ئه‌و زۆر خۆریم، شه‌رمم ده‌كرد و لهڕوم نه‌ده‌هات بچمه‌وه ئه‌و مالی.
كه‌ریم له خێزانێكی فه‌قیر بو. ناچار بو به‌رده‌وامی به ژیانی بدات به چایهچیاتی و پالهیی و شوانی. ده‌ست و قامێكی لێوه‌شاوه‌ی هه‌بو له ئیش ڕاپه‌ڕاندندا. سه‌رده‌مێك چایهچیی شێخ سلێمانی شێخ ڕه‌شید لۆلانی بو. له‌بیرمه زیادتر له ده ئیسكان و بنك ( پیالهو بنپیاله)ی پڕ له چایه‌ی به یه‌ك ده‌ست ههلدهگرتن. ئه‌گه‌ر سه‌د كه‌س له دیوهخانبان و چای له‌بۆ هه‌ر سه‌د كه‌سی هینابا، یه‌ك دانه‌ی له یه‌ك نهدهگۆڕین و هه‌ر پیالهیهك دوباره و سێباره ده‌درایه‌وه هه‌مان كه‌س.
بانه‌یی شێخ سلێمان له گوندی بڕهپیر بو. سالانه بهاران خه‌لكانی ده‌وروبه‌ر، به زباره (هه‌ره‌وه‌ز) گیایان بۆ مه‌ڕو مالاتی شێخ سلێمان دهدرو(ده‌دوری). جارێك نزیكی هه‌شت كه‌س زبارهچی ده‌بن و به‌یانی زۆر زوو ده‌ست ده‌كه‌ن به مه‌له‌غان (ترپان) كێشان و گیا درون. عاده‌ته‌ن له‌گه‌ل ڕۆژهه‌لات، سهركێشت (سه‌رتێشت) بۆ زبارهكهران ده‌چو. له‌گه‌ل دو هه‌تا سێ به‌ره درونه، پالهكان ده‌هاتن سهركێشتیان ده‌خوارد و ده‌ستیان به درونه ده‌كرده‌وه و ده‌وری سعات هه‌شت بۆ نۆ، كێشتیان له‌بۆ ده‌چو، له ده‌وری سعات دوازده بۆ یه‌ك نانی نیوڕانێ بو. له سعات چوار بۆ پێنج شی‌و ده‌خورا.
ئه‌و هه‌شت كه‌سه خه‌ریكی گیا درونن و كه‌ریمیش هه‌م سهركێشتی له‌گه‌ل خۆی بردبو هه‌میش له‌دوای پالهكان، گیای خڕ دهكرددهوه و ده‌كرده باغه. كاتێك كه‌ریم به‌رگه‌ی برسیه‌تی ناگری و چاوه‌ڕوانی پالهكان نابێت هه‌تا به‌ری مه‌له‌غان كۆتایی دێت و ده‌چیته سه‌ر سهركێشت و ده‌ست به خواردن ده‌كات، كاتێك پالهكان دێن و ده‌لێن كوا سهركێشت؟ كه‌ریم ده‌لێ وه‌لله هه‌ر شازده نان بون، ئه‌ویش من به مرتۆخهم خوارندن. هه‌موویان واقیان وڕدهمینێ و ده‌لێن كوڕه كه‌ریم، ئه‌وه سهركێشت بێت و شازده نانت به مرتۆخه خواردبن، ئه‌دی ده‌بی كێشتانه چه‌ند نانت پێویست بن؟
به‌ڕێزان. مرتۆخه، له ناوچه‌ی برادۆست له ئارد و پۆخین دروست ده‌كرا. پۆخین له توو دروست ده‌كرا. توو زۆربون له‌و ناوچه‌و، خه‌لكان وشكیان ده‌كردن و پاشان دهیانكوتان و وردیان ده‌كرد و ده‌بووه پۆخین و قه‌ت تێكناچی. خواردنی مرتۆخه ئه‌وه‌نده به قووه‌ته، كه‌م كه‌س ده‌توانێ بیخوا. مرتۆخه له ئاردی توو ئاردی گه‌نم له‌به‌ر ڕونی ده‌كرا بۆ پالهكان هه‌تا بتوانن خۆڕاگر بن و زوو برسیان نه‌بێت. له ده‌شتی هه‌ولێر ته‌ڕه حه‌لوا دروست ده‌كرێ و له شێوه‌ی مرتۆخهیه، به‌لام ته‌نها ئاردی عادی به‌كار ده‌هێنن. هه‌رچی خه‌لكانی ناوچه‌ی برادۆستن، پۆخین و ئاردی عادی پێكه‌وه له ڕونی ده‌كه‌ن.
له زاری كاك واحیدی كوڕی كاك كه‌ریم مه‌حمود ئاشهوانهوه: بۆی گێڕامه‌وه و گۆتی، كه‌ریمی باوكم مه‌حمود ئاشه‌وانی باپیرم و حاجی سه‌لیم،ی ده‌عوه‌ت كردبون و حه‌یوانێكی قهلهوو بهزداریان سهربڕیبو. كه به‌ز له‌سه‌ر ئاگرێكی خۆش باش دهكولا، كۆمهلهك كزیركی لێ دروست ده‌بون. به‌ز وه‌ك ڕونی ده‌توێته‌وه، به‌لام كزیركهكان ڕه‌نگیان وه‌ك به‌زی سپییه، كه‌چی ناتوێنه‌وه و سۆر ده‌بنه‌وه. كزیرك به‌و پرتیه گۆشته سپیانه ده‌گۆترێ كه له‌ناو به‌ز و قهلهویدا دروست ده‌بن و خواردنیان زۆر قورسه. ده‌لێ كه‌ریم ده نانی به‌و كزیركان خواردبون و حاجی مه‌حمودی باوكی و حاجی سه‌لیم زۆریان پێگۆتبو كه‌ریم، نه‌یخۆی دهتكوژی، به‌لام ئه‌و هه‌ر خواردیبوو هیچیشی لێنههاتبو.
كورته‌یه‌كم نوسیوه و به‌ته‌مان به‌جیا بیخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویستم له‌سه‌ر خدری زینده. دینداره نه‌خوێنده‌واره‌كانی ناوچه‌ی شاخاویی برادۆست وه‌ها تێگه‌یشتبون كه خدری زینده فریشته‌یه‌كی خواییه و له زۆربه‌ی بۆنه‌كانی ئایینی و خوداپه‌رستی له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤێكی ئاسایی ئاماده‌ی بۆنه‌كان ده‌بێت. بۆیه باوبو له‌و ناوچه‌دا كه تۆقه له‌گه‌ل هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن، ده‌ستی بكوشن، چونكی فریشته‌ی خوای ئێسكیان له به‌ده‌ندا نییه و هه‌رچی خوداپێداو بێت و له تۆقه كردن هه‌ست به ده‌ستی خدری زینده بكات و ده‌ستی به‌رنه‌دات، هه‌رچی ئاوات ویستی هه‌یه‌تی بۆی مه‌یسه‌ر ده‌كات، ئه‌وجا ده‌ڕوات. كه‌ریم مه‌حمودیش كه‌سێكی ده‌ست و ده‌مار زۆر به‌هێز بو. تۆقه‌ی له‌گه‌ل هه‌ر كه‌سێك كردبا، ده‌ست و په‌نجه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده توند ده‌كوشین، هاواری لێههلدهستا و ده‌یگۆت كوڕه كه‌ریم، له‌ڕێی خوا، من خدری زینده نیم.
دلنیام كاك كه‌ریم ده‌ستی سه‌دان خدری زینده‌ی كوشین و هیچیان ئاواته‌كانی كه‌ریمیان نه‌هێنانه‌دی. ته‌نها ته‌ندروستی و له‌ش ساخی نه‌بێت. كه‌ریم زۆر له سه‌گه‌كان ده‌ترسا. بۆیان گێڕامه‌وه و گۆتیان جارێك، ڕه‌وه سه‌گێك پێیدهوهڕن، ئه‌ویش له ترسان ههلدهباوزیته سه‌ر تۆقه‌سه‌ری بنه‌دارێك و چه‌ند سعات له‌سه‌ر ئه‌و داره دانابه‌زی هه‌تا سه‌گه‌كان ده‌ڕۆن، ئه‌وكاتی به ترسه‌ترس داده‌به‌زی و ڕێده‌كات. حاجی مه‌حمودی باوكی كاك كه‌ریمیش، كه‌سێكی زۆر خوایی بو، هه‌ركه‌سێك وازی لێنههێناباو بێزاری كردبا، ناخۆشترین وه‌لامی هه‌ر ئه‌وه بو، ده‌یگۆت، كوڕۆ ڕاوه‌سته بۆزێ تتهدا. واته بۆز خۆی تێههلكێشاوی. ئه‌و به‌و واتایه ده‌یگۆت، بۆزت تێدایه، واته ڕوحی شه‌ڕه‌نگێزی و خراپیت هه‌یه.
سوپاس بۆ سروشتی ژیان و بتهویی گیانی كاك كه‌ریم ئێستاش ته‌ندروستیی زۆر باشه. هه‌رچه‌نده ئه‌و له‌ش و لاره زراوو شوشه‌ییه‌ی پێشانی نه‌ماوه، به‌لام ته‌ندروستیی هه‌ر باشه‌و دوعای ته‌مه‌ن درێژیی بۆ ده‌خوازین. هه‌ر بژی كه‌ریم كهرحیز هاهاها
No comments:
Post a Comment