Thursday, April 26, 2018

بانیقه‌بران.

بانیقهبران.
لهسالی ١٩٧٨ زۆربهی گوندهكانی سهر سنوری توركیا تێكدران و دانیشتوان ڕاگوازران بۆ كۆمهلگا زۆرهملێكانی دهشتی ههولێر و پارێزگاكانی تر. دهوری ٣٠٠ خێزانی گهلیی خواكوڕك لهبانیقهبرانی ناحیهی شۆڕش داندران، كهچی ههر نزیكهی ١٥٠ خانوو ئامادهكرابون. ناحیهی شۆڕش، ئێستا مهرزێكی نێودهولهتیی زۆر گهورهیهله‌  بهینی دو زڕباوكی دز، ببورن زلهێزی زهرد و سهوز، كهناوهڕهسهنه‌كه‌ی  ئه‌و مه‌رزه‌، دێگهلهیه‌. من لهژیانی دوای ڕاپهڕینی سالی ١٩٩١دا سهردانی زۆر ولاتانم كردووهو لهزۆر مهرز پهڕیتمهوه، بهلام وهك زۆربهی كوردان دهزانن، هیچ مهرزێك لهمهرزی دێگهلهسهختتر نییهبۆ لێی دهرباز بون. ئهوهیش بهرههم و عهقلی كوردایهتی و حیزبایهتیی.


بێینهوهسهر باسهكهمان:
بههۆی ئهوهی كهكۆمهلگای بانیقهبران، خانووهههیكهل دروست كراوهكان ههر نزیكهی ١٥٠ خانو دهبون، ههر خانوویهكیش ٢ ژوور و ١ مهتبهخ و ١ بهناو حهمام و ١ ئاودهست و ١ بێلاوی ( هه‌یوان) بونناچار زیادتر له٣٠٠ خێزانیان بهسهر ئهو ١٥٠ خانوواندا دابهش كردن و ههر خانووهكی حازر یان ههیكهل تهواو بویی، ٢ یان ٣ خێزانیان تێدا دانان بۆ ئهوهی ههتا خانووهكانیتر تهواو دهبن و ههر خێزانهو خانووی خۆی پێدهدرێت، لهسهر شهقام نهمێننهوه‌.

ئهو خانووانهی دروستیش كرابون، هیچیان ئاوو كارهبایان بۆ ڕانهكێشرابو. بۆ ڕۆناكایی،ههر وهك گوندهكان، بهفانۆس و قهندیل و لۆكز ئیدارهمان دهكرد. بهلام دهردی ههرهگرانمان، ئاو بو. ڕۆژانهئاو لهدێگهلهڕا بهتانكهرێك بۆ ٣٠٠ خێزان دههات. جار ههبوو تانكهرهكهدهشكا و بهبێ ئاو دهماینهوه، جاریش ههبو، شوفێرهكههیلاك دهبو، دو خهترهئاوی دههێنان و نهدهگهڕایهوه‌. ئاوهكهئهوهندهبهقاتی و كیوری دههات، ڕۆژانهكهتانكهری ئاو دهگهیشت، شهڕ دروست دهبو لهسهر سوڕهو نۆرهبڕین. كهشهڕ دهقهوما، ئهو ئاوهی وهریشیان گرتبو، بهیهكتریاندا دهڕشت و ژنهكان تهنهكهو بهقرهجهكانیان بهیهكتردا دهداو دهستیان لهپرچی یهكتر گیر دهكرد و بههزار حهول و وهلا ههتا بهڕهوان دهكهوتنهبهینیان و لهیهكتریان دوور دهخستنهوه‌.

وهك دهلێن، ژیان و ڕوبار لهیهكتر دهچن و ڕاناوهستن. خهلك ناچار بون بهههر شێوهیهك بێت، درێژهبهژیان بدهن و بهرگری لهمانهوهیان بكهن. چهند كهسانێك ههولیاندا، دهستهو ئهژنۆ دانهنیشن و كارێك بكهن كهئهگهر سودیشی نهبێت، ههر ڕۆژانهپێوهی بخافلێن و كات و سات بهفیڕۆ نهدهن. ئهو كهسانهدهستیان هاوێشتهدروست كردنی دوكانۆكی بهقالی. مهلا سۆفیش یهكێك بو لهوانهی بیری دوكان دانانی بهمێشكدا هاتبو. ههستا لهپشت جاددهی بهناو كۆمهلگادا دهڕۆیشت، دوكانێكی دروست كرد. ئهو ئێختیدارهی نهبو كهدوكانهكهبهبلۆك و چیمهنتۆ دروست بكات، لهمهجبوری، ههر وهك گوندان، دیوارهكانی بهبهرد و قوڕ دروست كردن و سهریشی بهدار و حهسیل دامهزراندو خۆلهبانی كرد و كهم ئهشیایهكی بهقالیی تێدا دانا و ڕۆژانهدهچو لهبهری دادهنیشت، ههرچییهكی بهنسیبی ببا، پێی ڕازی بو

شێرعهلی كهسێكی قۆشمهچی و تهعلیق وهشێن و قسهخۆش بو. خهلكانی كۆمهلگا خۆشیان دهویست و بهو شێوهسهعبهت و قسهخۆشی و تهنزهوه، جێی خۆی لهناو دلی زۆر كهسدا كردبویهوه‌. ڕۆژێك شێرعهلی دهچیتهدوكانی مهلا سۆفی. مهلا سۆفیش چهند كورسیهكی داری دروست كردبون و لهخودای دهویست كهسێك بچی لهدوكان لهگهلی دانیشی و سهبری پێوهبێت و بهتهنیا و داماو نهبێت. دیوارهكانی دوكانیش بهرد و قوڕ بون و كون و كهلهبهری زۆری تێدابون. ئهو كاتیش هێشتان زۆربهمان ڕانی و بهرگوزی دهلنگ بهرینمان دهپۆشین. بهدهگمهن نهبایه، كورتهك و شالوار لهبهر نهدهكران، زۆربهی ههرهزۆری، ڕانك و جۆغهلی دهستوری گوندان بون له‌ شێوه‌ی ده‌ستوری بادینانی. بۆیهش خهلكانی ههولێر و دهوروبهری، ناویان لێنابوین، دهلنیگ فشهكان هاهاها.

مهلا سۆفی و شێرعهلی خهریكی قسهكردن و گفتوگۆن، دوكان چۆلهو مشتهری نینه‌. لهناكاو مهلا سۆفی ههست دهكات شتێكی سارد لهناو پیستێری دهجولێ. دهستی لهبۆ دهبات، دهبینی مارهبهدهلنگی ڕانیدا ههلخوشیتهناو لنگانی. ئهویش بهههردو دهستان مارهكهلهناو پیستێری توند دهگری و بهشێرعهلی دهلێ كوڕهیارمهتیم بدهمارم گرتووه‌. شێرعهلیش بهپێكهنینهوهدهلێ، كوڕهتۆ شهرم ناكهی؟ خۆ ههر تۆ مارت بهناو لاقانهوهنییه؟ شێرعهلی بهسهعبهت تێدهگات و نازانێت، مهلا سۆفی بهڕاستیتی و خهریكهلهترسان ڕوحی دهربچیت. مهلا سۆفی بهتوندی بهشێرعهلی دهلێ، كوڕهشێرۆ بهڕاستیمه، كاتی سهعبهت نییهمار چووهتهناو ڕانكم و لهوانهیهپێمهوهبدات، یارمهتیم بده‌. شێرعهلیش كهدهزانی بهڕاستیهتی، پێیدهلێ مارهكهبهرمهدهو عهزیهتیشی مهدهنهوهك پێتهوهبدات، من دۆخینت دهكهمهوهو ڕانیت دادهكهنم ههتا بتوانین بیكوژین. مهلا سۆفیش چارهی نییه، خۆی ڕادهگری و شێرعهلی دۆخینی دهكاتهوهو ڕانی و دهرپێی بنهوهی بهیهكهوهلێ دادهكهنی و دایدهكوتن و مار بهردهبیتهوهپێشیان و بهبهردان وهردهگهڕێنێ و دهیكوژن. مهلا سۆفی، ههموو گیانی دهلهرزی، شێرعهلیش بهردهوام پێیدهلێ، دهبیخۆ،ئهوها دۆخینت دهكهمهوهو دهرپێت لهپێ دادهكهنم. ئهگهر مهرد بای، لێنهدهگهڕای دۆخینت بهینمهخوارێ. مهلا سۆفیی فهقیر ئیسڕاحهتی نامێنێ لهدهست شێرعهلی. لهههر جێگایهك لهناو خهلكی دهگاتهمهلا سۆفی و سۆفی دهیهوێ قسهیهك بكات، شێرعهلی یهكسهر پێیدهلێ، كوڕهقسان نهكهی، ئهتو ههر ئهوی كهدهرپێم لێت هینایه‌‌خوار. مهلا سۆفی كهسێكی زۆر سادهو ڕوخۆش و نهرم بو. زۆر كهم توڕهدهبو. هیچ وهلامیشی بۆ تهعلیقی شێرعهلی نهبو. ههر ئهوهندهی دهگۆت، ئایی شێرۆ چۆن جێی داری خۆت لهپشتی من كردۆته‌وه‌؟

شێرعهلی حهقی خۆی لهسهر كهس نهدههێشتهوهلهتهعلیق و قسهی پێكهنیناویدا. شێرعهلی بهڕهسهن ههركی بو. لهبانیقهبرانیش ههندهك مهڕی ههبون. ڕۆژێك كهسێكی خهلكی دێگهلهههبو، ناوی سهلیم بو. كهسێكی زۆر باش بو و پیاوهتیی لهسهر منیش ههیه‌. ئهویش شارهزای شێرعهلی بو. لهگهرمای هاویندا، لهبهینی بانیقهبران و گوندی ئهشكهوسهقا، هندهك مهڕ لهشێرعهلی دهكڕی. كونهپردێك (جسر) لهوێ دهبی، بهشێرعهلی دهلێ، زۆر گهرمه، بڕۆ بابچینهبهر سێبهری ئهو پرده، لهوێ پارهكانت بژمێره‌. شێرعهلیش لهگهلی دهڕواو لهژێر پردهكهپارهدهژمێرن و لهكاتی ڕۆیشتندا، سهلیم بهشێرعهلی دهلێ، ئهوها بهپارهدهتهێنمهژێر پردێ. شێرعهلی بهو قسهمات دهبێت و هیچ وهلامی پێنادرێتهوه، بهلام تهعلیقی سهلیمی لهدلدا دهمێنێتهوه‌. ههمان هاوینیش، ههلبژاردنی تهنفیزی و تهشریعیی كارتۆنیی عێڕاق دهستی پێكرد. لهو ههلبژاردنیدا، ئهو سۆفیانهی لهكۆمهلگای بانیقهبران نیشتهجێ كرابون، هێشتان عهقلێكی زۆر كیوییان ههبو. بۆیهزۆریان پێ شهرم بو ژنانیان بچنهمهكتهب و ههلبژاردن و ههركارێكیتری مهدهنیانه‌. بهههرحال، خهلكانی خۆجێیی دێگهلهو گوندهكانی ئهو ناوچه، بهژن و زهلامهوههاتبون بۆ ناحیهی شۆڕش و لهبهر ترینگی گهرما، نۆرهیان گرتبو بۆ دهنگدان. سوڕهزیادتر له٣٠٠ كهسی تێدایهو ئیشهكان زۆر بههێواشی دهڕۆیشتن و خهلكانی دهنگدهر لهگهرمان بێزار ببون. لهو كاتیدا، شێرعهلی تهماشا دهكات و دهبینیت، سهلیم لهناوهندی قهلهبالغیدا سوڕهی گرتووهو ئارهقهلهلهشیدا دێتهخوار و لهگهرمان ڕهش ههلگهڕاوه‌. بهدهنگێكی بهرز پێیدهلێ، ئێ سهلیم، خۆ ئهگهر تۆ خێزانی من بایت، لهمالێ بهئیسڕاحهت دادهنیشتی و چ پێویستی نهدهكرد، بۆ دهنگان لهبهر ئهو ڕۆژهگهرمهڕاوهستی. سهلیم هیچ وهلامی پێنابێت و ڕاست سوڕهبهجێ دههێلی و له‌ شه‌رمان دهڕواتهوه‌.

شێرعهلی ههردهم وهلامی بۆ هه‌ر پرسیارێك حازر بون. پێشی گوندهكانمان تێك بدرێن و ڕاگوازرێین بۆ كۆمهلگاكانی دهشتی ههولێر، مالی شێرعهلی لهگوندی جۆرتی بو. مالیان دهكهوتهسهر ڕێگای ڕێبوارانی بهینی گوندهكانی بهنێ و ئه‌لموشێ. ڕۆژێك لێی میوان بوین، بانگی خێزانی كردو گۆتی، كچێ كا بۆمه‌ نان و مانی بینه‌. خێزانیشی گۆتی، شێرۆ نان نانه، مان چییه؟ لهسهرهخۆ گۆتی كچێ تو چتۆ نزانی؟ مان ژی پێخارنه‌. ههموومانی بهپێكهنین هینا. بهداخهوهشێرعهلی لهژیاندا نهماوه‌. ڕوحی بهههشتی بێت.


بهڕێزان، لهم نوسینهیادهوهریهدا، ئهو كهسانهی ناویان هاتووه، گشتیان مرۆڤی خانهدان، سهخاوهت، دهرون پاك، ژیاندۆست و خودان ویژدان و كهڕامهت بون. كهسانی سهرناس و خۆشهویست بون لهناو زۆربهی دانیشتوانی بانیقهبران و ناحیهی شۆڕشدا. كهسانێكی ڕوخۆش و قسهخۆش و شاد بون. لهههر جێگایهكبان، گۆشهی پێكهنین و دلخۆشی و ئارامییان بهرپا دهكرد. سوپاس بۆ كاك واحید كه‌ریم كه‌ وێنه‌ی كۆنی ڕه‌حمه‌تی، شێرعه‌لیی بۆ ناردم. وێنه‌ی مه‌لا سۆفی، خۆم چركاندومه‌ له‌ سالی ٢٠٠٠. به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو له‌یه‌ك ده‌خوازین.