Saturday, April 7, 2018

په‌ست و ته‌علیق ١٩٦٢

لهسهرهتای سالانی ١٩٦٠ دا، چهند پهستێك ههبونهلهههموو پارێزگای ههولێر.
یهكێك لهو پهستانه، لهبهینی ههولێر و سهربهن و شهقلاوهكاری گواستنهوهی خهلك و ئهشیایان كردووه‌. جادهو ڕێگاكانی ئهو سهردهم زۆر ناخۆش و بێ خزمهت بون. پردهكان گشتیان تهختهدار بون. بهشێكی زۆری جاده، بیرێزراو بون بهبهرد و چهگل و قوم.

بههۆی عهقلی خێلهكی و شهڕ فرۆشیی بنهمالهی بارزانی بههۆزهكانی ناوچهشاخاویهكان، بهتایبهتیش دژی سۆفیهكانی شێخ ڕهشید لۆلانی، لهسالی ١٩٦٢ بهشی ههرهزۆری خهلكهههژارو دوور لههۆشیاریی ناوچهی برادۆست ئاوارهبون و پهرت و بلاوی بهینی دیانا و ههولێر بون. زۆر تهعلیق لهسهر خهلكانی چاونهكراوهی ئاوارهی گوندهسادهو دوور لهزانست و شارستانیهتی ناوچهكهمان ههبون. بهدلنیاییهوه زۆربهی ناوچهچیایی و دوورهدهستهكان ههر وابونه‌. تهعلیقهك لێی ئهوهبو، گۆتیان زیلهقهدیمهكانی سهربازی عێڕاق و ئهو سهردهم هاتن بۆ گواستنهوهی ئاوارهكان بۆ جێی دیاریكراو. لهخهلیفانێ پشوویان دابو، مال و خێزان دابهزیبون و بهلاوی سهر ڕوباری خهلیفان ببون بۆ ئیسڕاحهت و نان خواردن.
دهگۆترا، كهسێك لهئاوارهكان چوبو باغهگیایهكی پهیدا كردبوو لهبهر زیلهكهی دانابو. لێیان پرسیبو، ئهوهچییه، كابرا گۆتیبو، ئێ، ئێمهههموومان خواردنمان خوارد، ئهویش برسییهتی، بۆیهگیام بۆی هێناوهههتا شتێك بخوات، ئهگینا چۆن دهتوانێ ئێمهباركات و بگهینیتهجێ؟

پاشانهندهك لهو ئاواران لهسهربهن دامابون. ئهو مالهئاواره، لهژینگهیهكی سروشتی و دوور لهبۆن و ههلهماری شاران ژیابون و ڕهنگی ڕهسهنی خۆیان لهدهست نهدابو. پێشتر نهك سواری مهكائین نهببون، بهشی ههرهزۆریان ئۆتۆمبێل و تراكتۆر و مهكینهو نعۆریان ههر نهدیتبون.

ڕۆژێك ژنێكینورانی و سادهو دوور لهقسهی پێچهوانهو چهند واتا، دێتهجێی دیاریكراوی پهست و چاوهڕوان دهبێت ههتا پهست دهگات بۆ ئهوهی بهپهسهت بڕوات بۆ ههولێر. پهستهكانی پێشان، وهكی زیلی ڕوسی بون. تهنیشتهكانیان تهختهدار بون. جادهكانی ئهو سهردهمیش لهزۆربهی جێگا، بهردڕێژ كراو بون و قیڕتاو نهكرابون. بهنزین و گازوایلی ئهو سهردهمیش، بۆنێكی زۆر قورس و گرانی لێدههات. لهههماندهمدا، خهلكان لهبۆن و بوخار و دوكهلی ئۆتۆمبێلان ڕانههاتبون و زۆر بهدهگمهن سواری ئۆتۆمبێل دهبون. بۆیهههركاتی سواری ئۆتۆمبێل دهبون، سهرو دلیان تێكههلدههاتن و دهڕشانهوهو گێژو وێژ دهبون.
ژنهچاوهڕوان بو، كاتێك پهست بهدیار كهوت. دوای ڕاوهستان و ئامادهبونی پهست بۆ بار كردنی گهشتیاران،  ژنهخۆی دهگهێنێته‌‌ شوفێری پهست و بهدهنگێكی بهرز، پێیدهلێ كوڕم شوفێر، تهسهرت گهڕێمتهپشتهوهم مهنێ،  تهپێشهوهم بنێ، چونكی تهپشتهوهم بنێی تێكه‌‌چم، بۆیهحهزهكهم  تهپێشهوهم بنێی. ژنهی داماو، مهبهستی خراپی نهبو، مهبهستی تهنها ئهوهبو كهساێقهكهههول بدات، كورسیهكی پێشهوهی بداتێ و نهچیتهپشتهوهی پهستهكه، چونكی لهسهر كورسیهكانی پشتهوه، زیادتر سهرو دلی تێكههلدههاتن و تێك دهچو. كهچی لێی بووهتهعلیق و دهكرێ ههتا ئێستایش بۆ پێكهنین بگێڕدرێتهوه‌.

ئیتر ژیان بهو شێوهبو. لهزۆربهی كۆلانهكانی ههولێریش، خانهی چاورهو باربهران ههبون، باشترین قازانج لهسنعهتی كورتان درویان دابو. بهدهگمهن نهبایه، ههموو كاروان و هاتو چۆیهك ههر بهپێڕۆ و كهرو باران بو. زۆربهی جۆتیارانیش، جۆتیان بهكهرو هێسترو گایان دهكرد. داوو دهرمان و كۆل و بالاوی ڕۆژانهو حهفتانهنهبو. لهزۆر جێیان سابونیش پهیدا نهدهبو، چجای شامپۆ و میكیاج و ئاوی گهرم و گهرماو.

سهرهڕای ئهو نهبونی و بێ عهیشیش، مرۆڤهكان شاد و سادهو بێ خهم دهژیان. نانی ئێوارهیان خواردبا، خهمی بهیانییان نهبو. ڕوحی یارمهتیدان و پێكهوهژیان بههێز بوو ڕاستگۆیی و سهداقهت و ئهمانهت پارێزراو بون.

No comments:

Post a Comment