گواستنه‌وه‌ی مالی ڕابیی داپیرم.
له بهاری سالی ١٩٧٣ڕابیی داپیرم خه‌به‌ری داینێ و گۆتی، حه‌ز ده‌كه‌م بێن مالم بگوازنه‌وه له گوندی كانیه‌ڕه‌ش بۆ گوندی به‌نێ، بۆ ئه‌وه‌ی له ئێوه نزیك بم، هه‌ر ئێوه یارمه‌تیده‌رمن و باشتره بێمه‌وه لاتان و هه‌رجار بۆ یارمه‌تیدانم ڕێیه ڕۆژێك نه‌بڕن. ئێمه‌یش خه‌به‌رمان دایه‌وه و گۆتمان ئهشیاكانت ئاماده بكه له‌و ڕۆژانه هه‌ول ده‌ده‌ین بێین بۆ گواستنه‌وه‌ی مالت.
داپیرم ڕابی خه‌لیفه ناوخۆش، خه‌لكی گوندی كانیه‌ڕه‌ش بو. دیاره له سالانی په‌نجاكاندا، سه‌ید عه‌لیی مێردی كوچی دوایی كردبو. تاقه كوڕێك و سێ كچیان به یه‌كه‌وه هه‌بون به‌ناوی عه‌زیز، ستی، عاسیه و ئامینه. عه‌زیزی كوڕیشی هه‌ر له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا كۆچی دوایی كردبو. هه‌ر سێ كچه‌كانیش، مێردیان كردبو. ستی به فه‌رمانی شێخ ڕه‌شید لۆلانی درابووه حاجی ئیدریس حه‌مه‌د ئه‌مین. عاسیه، مێردی به مسته‌فای باوكم كردبو. ئامینهیش مێردی به مه‌لا سۆفی كردبو. خه‌لیفه ناوخۆشیش، له سالانی شێستدا، له‌ناو گه‌ردیان كۆچی دوایی كردبو. ڕابیی داپیرم، به تانیا مابوویه‌وه و زه‌وی و عه‌ردێكی زۆری هه‌بو له گونده‌كانی هه‌دنێ و كانیه‌ڕه‌ش و بله‌س. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سی نه‌بو، زه‌ویه‌كانی بۆ بچینی و به‌روبومیان وه‌ده‌ست بهێنی، ناچار بو، به سه‌پانیی ده‌یدانه‌وه خه‌لكانێك. پاییزانیش یان مه‌لا سۆفی یان من له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریم ده‌چوین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌شه داهاته‌كانی. كه داهاتیشی كۆده‌كرده‌وه، دابه‌شی سه‌ر خزمان و ماله كچه‌كانی ده‌كرد و به‌شێكی كه‌می بۆخۆی ده‌هێشته‌وه و تموحی هیچیتری نه‌بو.
بێینه‌وه سه‌ر باسی ئاماده‌كاریمان بۆ مال گواستنه‌وه‌ی داپیرم له گوندی كانیه‌ڕه‌ش بۆ گوندی به‌نێی خواكوڕك.
ئێمه یه‌ك كهرمان هه‌بو، مه‌لا سۆفی مێردی پلكیشم هه‌سپ (ئه‌سپ)ێكی جوانی سواریی هه‌بو. ئه‌شیاكانی داپیرم، به كه‌رێك ههلنهدهستان، به مه‌جبوری چومه لای ده‌روێش بابیه‌زدینی و داوام لێ‌كرد كه كه‌ره‌كه‌ی خۆیانم وێداتهوه هه‌تا بتوانین به دو كه‌ران به‌شی پێویستی مالی داپیرم هه‌لگرین و بگه‌ڕێینه‌وه. یادی به‌خێر، ده‌روێش مه‌ردانه ”گۆتی“، ده‌توانی كه‌ره‌كه‌م به‌ری، به‌لام زۆر ته‌په و به‌زه‌حمه‌ت ڕێده‌كات، نازانم ده‌توانن باری پێبگهیهننهوه یان نا. منیش چارم نه‌بو، كه‌ری ده‌روێشم هیناو و چومه لای مه‌لا سۆفی و پێمگۆت، ده‌بێ بچینه دو داپیرم و مالی بگوازینه‌وه بۆ ئێره.
مه‌لا سۆفی ”گۆتی“، زۆر باشه، ئه‌مشه‌و خۆم ئاماده ده‌كه‌م و ده‌چمه ناو ڕه‌وه ده‌واران، ههسپهكهم ده‌گرمه‌وه و ده‌یهێنم بۆ ئه‌وه‌ی
داپیرت به سواری هه‌سپ بهێنین و كه‌ره‌كانیش بار ده‌كه‌ین و مالی ده‌گوازینه‌وه.
به‌یانی زوو له‌خه‌و هه‌ستاین، هه‌ردو كهرمان كورتان كردن و هه‌سپ،مان جل كرد، مه‌لا سۆفی سواری هه‌سپ بو، منیش كهرهكانم
هاژوان و كه‌وتینه ڕێگا، بۆ ئێواره گه‌یشتینه گوندی كانیه‌ڕه‌ش. دوای سلاوو هه‌وال پرسین و پشودان، یارمه‌تیی داپیرماندا و باره‌كانمان ئاماده كردن و ده‌رو جیرانه‌كان، هه‌موویان لێمان كۆبونه‌وه و به‌شێكیان ته‌ك و تویان بوو دهیانگۆته داپیرم، ڕابی تۆ چۆن به‌جێمان ده‌هێلی و ئێمه چۆن بێی تۆ سه‌برمان دێت؟
دیاره خزم و دۆستانمان گشتیان داپیرمیان خۆش ده‌ویست و پیره ژنێكی سه‌ر سپی و زمان شیرین و سه‌برین بو. هه‌تا له‌وێ بو، ڕۆژانه هاوته‌مه‌نه‌كانی سه‌ردانیان ده‌كرد و له‌سه‌ر دوبانكه ڕۆژانی بهار خۆیان ده‌دایه به‌ر تیشكی ڕۆژ و وه‌به‌ر ته‌شی ڕستن و درومان و چایه خواردنهوهڕا، چیڕۆك و به‌سه‌رهاتی ڕابردویان ده‌گێڕانه‌وه و ده‌بونه گوێگری هه‌لڕشتنی ناخی پڕیان بۆ یه‌كتر.
ڕۆژی دواتر له‌گه‌ل قیڕاندن و بانگی كهلهبابه شامیهكانی ناو بیستان و لیس و كۆلیت و زبلدانی كۆلانه په‌رژین كراو‌و ته‌نگه‌به‌ره‌كانی كانیه‌ڕه‌ش، هه‌ستاین، خۆمان حازر كرد و كورتان و ته‌نگ و پالوو بهربێنگمان له كه‌ره‌كان شداندن و ده‌ستبارمان گرت و باره‌كانمان له هه‌ردو كه‌ران بار كردن. گوریس (وه‌ریس)مان به‌سه‌ر باردا هاوێتن و له هێچك هه‌لكێشا و توند ڕامان كێشان و گرێدان. هه‌تا باره‌كانمان ته‌واو به‌ستن، زۆرێك له دۆست و دراوسێكان گرد بونه‌وه بۆ به‌ڕێكردن و وهغهری گواسته‌نه‌وه‌ی داپیرم له كانیهڕهشهوه بۆ به‌نێ. ده‌سته خوشكان و هاوته‌مه‌نه‌كان له‌گه‌ل داپیرم باوه‌شیان به یه‌كتردا ده‌گرت و به فرمێسك باراندنهوه مال ئاوایی و خاتریان له یه‌كتر ده‌خواست و داپیرم سواری هه‌سپ بوو مه‌لا سۆفی سه‌ری هه‌سپی ده‌كێشا بۆ دلنیا بون له سه‌لامه‌تی داپیرم، منیش كهرهكانم ڕاسته‌ڕێ كردن و كه‌وتینه باوێشهكانی خوار گوندی كانیه‌ڕه‌ش و گه‌یشتینه سه‌ر توربستانی شێخ جانگیر. داپیرم له هه‌سپ دابه‌زی و ڕووه و مه‌رقه‌ده‌كان ده‌ستی به‌رز كردنه‌وه و فاتیحه‌ی دیاری كرد بۆ ڕوحی هه‌موو نێژراوانی ئه‌وێ و له قه‌برستان ڕه‌ت بوین، ئه‌وجا سواری هه‌سپ بویه‌وه. گه‌یشتینه گوندی ئاوبڕا.
له‌وێ داپیرم ”گۆتی“، چه‌ند خوله‌كێك ماوه‌م بده‌ن، سهلامهك له عه‌بدولباقی شێخ جانگیرو ماله‌وه‌ی ده‌كه‌ین، دونیا مه‌رگ و مردنه، نه‌وه‌ك نه‌گه‌ڕێمه‌وه و نه‌یانبینمه‌وه. لاماندا مالی عه‌بدولباقی شێخ جانگیر، له‌گه‌ل سه‌لام و چاك و چۆنی، هه‌ر له‌پێوه، چه‌ندی هه‌ولیان له‌گه‌ل داین، به‌هۆی دووری ڕێگاوه، نه‌مانتوانی دانیشین. له‌گه‌ل گفتوگۆدا، ترگارێكی ئاویان بۆ هیناین و دایانه ده‌ستی داپیرم و به‌نۆره ترگارهكهمان له یه‌كتر وه‌رگرت و ئاومان خوارده‌وه. ئه‌وسه‌رده‌م وه‌ها نه‌بو كه هه‌ر كه‌سه و په‌رداخێك یان ئامانێكی تایبه‌تی بۆ بهێنن. ئه‌گه‌ر په‌نجا كه‌س بانه، ترگارێك بۆ هه‌مووان به‌كار ده‌هات و كه‌سیش نه‌خۆشیی له یه‌كتر نه‌ده‌گرته‌وه و كه‌سیش بێ‌زیان له یه‌كتر نه‌ده‌كرده‌وه.
له‌وێیش، دوای سلاوو ههوالپرسین و به ترگار ئاو ههلقورتاندن، خواحافیزیمان كرد‌و ئه‌وانیش هه‌ر به گریانه‌وه، هنده‌ك ئاویان به‌دوادا پڕژاندین و دوعای خێر‌و سه‌لامه‌تیان بۆ خواستین و به‌ڕێكه‌وتین بۆ شیوی ئاوبڕاو گه‌لیی ئاشان و باوێشهكانی هنداو بله‌س.
له‌و گرد و دۆل و ههروازو نشیواندا به‌ڕێوه بوین، سمایل ئه‌حمه‌د شێخهكت گه‌یشته ئێمه‌و ئه‌ویش ڕێوینگ بو له لای ده‌شتی به‌رازگر ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و گه‌لیی خواكوڕك. كه یه‌كترمان بینی، هه‌ردو لامان دلخۆش بوین و بوینه هاوڕێ به‌ره‌و گوندی به‌نێ. پێشی سمایل بگاته‌وه ئێمه، مه‌لا سۆفی سه‌ری هه‌سپی ده‌كێشا و داپیرم له هه‌سپ سوار بو، منیش هه‌ردو كهرهكانم دههاژوان. كه‌ری خۆمان زۆر پێسوك و چوست و چه‌له‌نگ بو له ڕۆیشتن و پێویستی لێدان و لێخوڕین نه‌بو، به‌لام ئه‌و كه‌ره‌ی له ده‌روێشم وه‌رگرتبو، ئه‌وه‌نده ته‌پ بو، ده‌بێ به‌زۆر هاژورابا، به لێدان و خورتی نه‌با، ڕێگای نه‌ده‌بڕی. مه‌لا سۆفی و سمایل و ڕابی، به‌ربونه قسه و باسان و سه‌ریان دابووه ڕێگا و ئاگایان له هیچ نه‌بو. هاتین هه‌تا گه‌یشتینه نشیوی بۆ شیوی كۆلا شۆڕ ده‌بێته‌وه. شیوی كۆلا به‌قه‌د ڕوبارێك ئاوی پێدا ده‌هاته‌خوار. سۆفی و سمایل گه‌یشتنه شیوی كۆلا و په‌ڕینه‌وه، كه‌وتنه به‌ر هه‌رواز به‌ره‌و گۆڕی كۆلاو كانی زه‌رگه‌ته، منیش بێزار ببوم به‌دوای كه‌ری ته‌پ و بێكهلك و باری كه‌ره تهپهكهیش خوشی بووه سه‌ر ملان. بانگی سۆفی و سمایل،م كرد‌و گۆتم ڕاوه‌ستن، باری ئه‌و كه‌ره ته‌په ده‌كه‌وێت و پێم ڕاست نابێته‌وه. سۆفی ”گۆتی“، باژۆ باژۆ ناكه‌وی، له‌سه‌ر كانی زه‌رگه‌ته چاوه‌ڕوانت ده‌بین و بارهكهیش ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه. مالی پیره ژنانیش، ماشاالله هه‌مووی خرت و پرت و بوخچه‌و ئامان و خواردن بون.
هه‌رچۆنێك بێت، گه‌یشتمه سه‌ر ئاوی كۆلا، كه‌ری چوست، له ئاو ده‌رباز بو، كه‌ری ته‌پ زۆر به كوسی دایه ناو ئاو، له‌ناوه‌ندی ئاو، باره‌كه خوشیه سه‌ر سكوردی. ده‌ستم به باره‌وه گرت و به‌هه‌رحال توانیم له‌ناو ئاو ده‌ربازی بكه‌م. هه‌ركه له ئاو ده‌رباز بو، بار به‌سه‌ر سكوردی كه‌ر داهات و سه‌ری به‌بن باری كه‌وت. به په‌له باره‌كه‌م كرده‌وه و له‌سه‌ر سكوردی كه‌رم داكه‌لاند هه‌تا نه‌خنكێ. كه‌ری بار كه‌وتوم ڕاتهولاند و بارم به‌جێ هێشت و كه‌وتمه دوای كهرهكهیتر بۆ كانی زه‌رگه‌ته. كانی زه‌رگه‌ته زیادتر له پێنج كیلۆمتر دوور بو. كه گه‌یشتمه پێش‌و كانی زه‌رگه‌ته‌وه، بینیم مه‌لا سۆفی نوێژی نیوڕانێی ده‌كرد و سمایل و داپیریشم دانیشتبون و ههسپهكهشیان له دارێك گرێدابو.
هه‌ركه داپیرم چاوی پێكه‌وتم و بینیی هه‌ر یه‌ك كه‌رم له‌پێش ده‌ڕوا،
به په‌له ”گۆتی“
كوڕه عیسالۆك، كانێ كهرێدی؟
منیش زۆر به بارهكانهوه هیلاك ببوم، له ڕكان گۆتم،
كهرێدی سكه‌ت (مرد) بو.
داپیرم ”گۆتی“، كوڕه كو سكه‌ت بو؟
منیش گۆتم، له‌ناو ئاوێ باری كه‌وته سه‌ر سكوردی و هه‌تا بارم لێیكرده‌وه، خنكا. ئاخر چه‌ندم بانگی ئێوه كرد‌و هه‌ر گوێتان پێنه‌دام، شه‌رمه‌زارم، كه‌ری ئامانه‌ت سكه‌ت بو، ئێستا چی به خاوه‌نه‌كه‌ی بلێم؟
مه‌لا سۆفی به‌نده نوێژی سهریحتر كردن و سه‌لامی ملی ڕاسته‌ی دایه‌وه، من كهوتبومه دیوی چه‌په‌ی، له‌گه‌ل سه‌لامی ملی چه‌په‌ی دایه‌وه، تههلیلاتی نه‌كردن و یه‌كسه‌ر لێی پرسیم و ”گۆتی“ كوڕه ئه‌تو به‌ڕاستیته، چۆن كه‌ر سكه‌ت بو؟
منیش خۆم ڕوو گرژ كردبوو گۆتم، به‌ڕاستیمه خۆ حهنهكت له‌گه‌ل ناكه‌م.
سۆفی له‌سه‌ر تاته به‌رد هه‌ستا و گۆریه‌ی ههلكێشان و سۆلكی دانهسهرپێ و به سمایلی ”گۆت“، هه‌سته بابڕۆین بزانین كه‌ر كو سكه‌ت بووه؟
ئه‌وان ده‌رچون، داپیرم ”گۆتی“ كوڕم عیسالۆك، نان و ماست له فلانه جێگایه منیش به‌دوایاندا ده‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر برسیته، نانی بخۆ هه‌تا ئێمه دێینه‌وه.
منیش زگم قۆڕه‌ی ده‌هات له برسان.
نان و ماستم كێشایه پێشه خۆم، به ئیسڕاحه‌ت تێرم خوارد و زیادهكهم پێچایه‌وه. دوای ده‌مێك، بینیم مه‌لا سۆفی و سمایل و داپیرم، كه‌ریان بار كردبویه‌وه و هه‌رسێك له‌دوای بون و گه‌ڕانه‌وه.
هیچ ده‌نگیان نه‌كرد، ته‌نها مه‌لا سۆفی ”گۆتی“، كه‌تنێكی چاكت پێكردین، ئینجا هه‌سته كه‌ره‌كان باژۆ هه‌تا بتوانین به وه‌خت بگه‌ینه‌وه مالێ. منیش هه‌ردو كهرهكانم دانه ڕێگاو گۆڕه‌كانی كۆلامان به‌جێ هێشتن و كه‌وتینه بن هه‌رواز و كۆسپ و ته‌نگه‌به‌ره‌كان به‌ره‌و شیوه كهڕك، له‌و به‌ینی ڕێواس لات و ڕازه‌كانی داپۆشیبون. له پێچه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌وتین، كاتێك ئاگام له‌خۆ نه‌بو، كه‌ره ته‌پ و بێكهلكهكه له‌خۆڕا پێنهكی لێدام، ته‌نشت و ته‌نشت له كۆسپه به‌رد فڕێیدامه خوار. له‌و كاتی مه‌لا سۆفی چاوی لێبو. نازانم چۆن ئه‌و قسه‌ی بۆهات، به‌لام یه‌كسه‌ره بانگی كرد‌و ”گۆتی“، ئه‌رێ ڕابی و سمایل، كه‌س زانیتی، كه‌ری سكه‌ت بویی، پێنان بكات؟ ئه‌وانیش به‌ربونه پێكه‌نین و گۆتیان ناوه‌لله نهمانزانیبو، به‌لام ئه‌وا زانیمان.
منیش توڕه بوم هه‌م له‌به‌ر پێن وه‌شاندنی كه‌ر، هه‌میش له‌به‌ر ته‌علیقی مه‌لا سۆفی و پێم پێكه‌نینی ڕابی و سمایل.
كهرهكانم دانه به‌ر نهقیزان هه‌تا له كۆسپ و ههروازهكان به‌سه‌ر كه‌وتن، له‌وێ، كه‌ر و بارم به‌جێ هێشتن و دامه باوێشی شیوه كهڕكێ و شوتكم له پشتم كرده‌وه و ده‌ستم به ڕێواس كردن كرد. ئه‌وان هاتن و بینییان كه‌ر ڕاوه‌ستاون و من دیار نه‌بوم، ناچار مه‌لا سۆفی، ههسواری هه‌سپی دایه ده‌ستی سمایل و بۆخۆی كه‌ره‌كانی هاژوان. منیش پشتبێندم پڕ له ڕێواس كردن و قه‌دبڕ له شیوه كهڕك په‌ڕیمه‌وه و له تیره باسكه‌كانی به‌ری ڕۆژهه‌لاتی شێوه كهڕك له‌سه‌ر به‌ردێك دانیشتم هه‌تا ئه‌وان گه‌یشتنه‌وه لام.
كه گه‌یشتنه لام، گۆتم سۆفی، ڕێواسی زۆر ناسكم كردونه، نایانخۆی؟ دیار بو، بێ وه‌لام بو. به‌لام ڕاوه‌ستا و نه‌ڕۆیشت هه‌تا سمایل و داپیرم گه‌یشتن. كه ئه‌وان گه‌یشتن، مه‌لا سۆفی بانگی كرد و ”گۆتی“، ڕابی، سمایل، ئێوه هه‌ردوكتان شاههد بن، ئه‌گه‌ر سالێك من هه‌موو مالی خۆم بكه‌مه هیشكه پاره بۆ ئه‌وه‌ی پێی بچمه حه‌ج و هه‌تا ناوه‌ندی ڕێگایش بڕۆم، له‌وێنده‌رێ، خه‌به‌ر بێت و بلێن، ئه‌مسال عیسایش هاتووه بۆ حه‌ج، من ده‌گه‌ڕێمه‌وه و ڕازیم هه‌موو پاره‌كه‌م له‌ده‌ست بڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی عیسا كه‌تنێكم پێنه‌كات. ئه‌وانیش هه‌ردوكیان ”گۆتیان“، سۆفی، ئێمه شاههدیت بۆ ده‌ده‌ین، به‌لام عیسا كه‌تنی چیت پێده‌كات؟ سۆفی ”گۆتی“، ئه‌دی نه‌تانبینی، له جێگایه‌ك، گۆتی كه‌ر سكه‌ت بو و ئێمه‌ی به زگی برسی، ناردینه‌وه دو كه‌ر و بار و بۆخۆیشی تێر نان و ماستی خوارد. ئێستایش، به‌ناوی ڕێواس كردنه‌وه، كه‌ره‌كانی به‌ته‌مای من به‌جێهێشتن و خۆیشی دێته‌وه به‌راییم و ده‌پرسێ داخوا ڕێواسان ناخۆم؟ له ڕێگای حه‌جیش، كه‌تنێكی ئه‌وهامان پێده‌كات.
دیاره سۆفی به كه‌ر و باره‌وه هیلاك و دلگران ببوو ڕێواسی لێوه‌ر نه‌گرتم. سمایل و داپیرم هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌سكه ڕێواسێكی ناسك و شلكیان لێوه‌رگرتم و به‌ده‌م ڕێواس سپی كردن و خواردن و پێڕۆ ڕێكردنه‌وه بۆ ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ گه‌یشتینه‌وه گوندی به‌نێ. ماله‌وه به‌پیرمانه‌وه هاتن و باره‌كانمان یێخستن.
دایكم خواردنی بۆ ئاماده كردبوین، دوای بار دانان و كورتان داكهناندن له پشتی كه‌ره‌كان و ڕاتهولاندنیان، خوان داندراو ترگارێكی ماستاوی سه‌ر بهكهفمان له‌پێش داندرابو، كێ حه‌زی ده‌چووه ماستاو، ترگاری هه‌لده‌گرت و چه‌ند قورتێكی لێ ده‌دان و دایدهناوه پێش ئه‌وانیتر. دوای نان خواردن، چایه هات و ده‌ست كرا به پرسیاری ڕێگاو باوكم ”گۆتی“، باش بو به سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه‌وه و شهقهسهریتان له‌بیر ده‌چێته‌وه. سۆفی هاته وه‌لام و ”گۆتی“، شهقهسهریمان له‌بیر ده‌چیته‌وه، به‌لام كه‌تنه‌كانی عیسا پێیكردین له‌بیر ناچنه‌وه. بابم پرسیی، كه‌تنی چۆن؟ عیسا ئه‌وه چیت كردووه؟ منیش گۆتم دیاره سۆفی لێم نه‌ڕازی بووه، پرسیار له‌خۆی بكه. سۆفی چیڕۆكه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه و ماله‌وه‌مان گشتیان ده‌ستیان به پێكه‌نین كرد. سۆفیش هه‌م پێكه‌نین گرتبویی، هه‌م ده‌یگۆت، هه‌تا مابم له‌گه‌ل عیسا ناچمه گه‌شت و كاروانان.
بابیشم زیادتر هانی ده‌داو ده‌یگۆت، سۆفی هه‌رجار له كاروانان ئێوه حیلهتان له ئێمه كردووه پێڕۆكانتان به‌ته‌مای ئێمه به‌جێ هێشتونه، به‌لام دیاره عیسا تۆله‌ی ئێمه‌ی له به‌ڕێزتان كردۆته‌وه.
ته‌بعه‌ن ئه‌و به‌سه‌رهات و ته‌علیق و حیله‌و له یه‌كتر نهڕازیبونهمان گشتی خۆشی به‌خش و ساده‌یی و ده‌روون پاكی بون و هیچێكمان له ناخ ڕه‌شی و عێنادی و مخهنهتی نه‌بو.
ئه‌م چیڕۆكه‌م گێڕایه‌وه وه‌ك خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ مه‌لا سۆفیی مێردی پلكم، سۆفی كه‌سێكی زۆر سادق و خواناس و ده‌رون پاكه. زۆر به‌داخم بۆی، كه ئه‌وه ماوه‌یه‌كی درێژه له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه و نه‌خۆشه، په‌رۆشم بۆ ته‌مه‌ن درێژی و چاك بونه‌وه‌ی به‌ڕێزیان. به‌و ئومێده‌ی شیفای بۆ بێت و ته‌ندروستیی بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران و بتوانین له قسه خۆشه‌كانی بێبه‌ش نه‌بین.
مه‌به‌ستی دووه‌میشم له‌م گێڕانه‌وه‌یه، وه‌فاداریی ڕوحی پاكی داپیرم بو، كه به‌ڕاستی ژنێكی نورانی و خوایی بو. ئه‌وه‌نده له‌گه‌لی دلخۆش بوین، جوێنیشی پێداباین، وامانده‌زانی خهلاتمان ده‌كات. ڕوحی پاكی ئارام و ئاسوده بێت له‌گه‌ل ڕوحی تێكڕای كۆچ كردوان. به‌هیوای شادمانی و خۆشژیانی بۆ سه‌رجه‌م دۆستان و هاوڕێیان و سۆزدارانمان.
وێنه‌كه‌م له گوگل وه‌رگرتووه. نازانم چ گوندێكه.
No comments:
Post a Comment