Saturday, March 24, 2018

مسته‌فای بارزانی وزلكێك له‌ خه‌رمانی تاوانه‌كانی.

 تاوانهكانی مهلا مستهفای بارزانی و كوردایهتی.
ئهوه٤٠ سالهگوندهكانمان وێرانهن و ئێمهیش بێ لانهو دهربهدهرین. + ٢٧سالیشه‌‌ من و ئهندامانی خێزانم ئاوارهی ههندهرانین. ههردهم لهو خهیالهدابومهبتوانم لهنزیكهوهزانیاری لهو كهسانهوهرگرم كهبهرداشی كوردایهتی هاڕیونی و ههر دهرفهتم نهبووه‌. ههرجاری بهتهلهفۆن و پالتۆك و فهیسبۆكیش ههولم دابێت و پرسیارم ئاراستهی كهسێك كردبێت كهگوللهی كوردایهتیی پێوهنراوه، بههۆی ترسان لهكوردپهروهرانی دۆلار خۆرو كوتك وهشێن، نهیانوێراوهوهلامی پرسیارهكانم بدهنهوه‌. ههر لهو ههولانهمدا، پهیوهندیم بهكوڕێكی سهلیم مستهفاوهكردو گۆتم، چۆن بتوانین چهند پرسیارێك لهباوكت بكهین دهربارهی بهسهرهات و كوژرانی مندالهكانی؟ ئهویشگۆتی، باوكم نهخۆشهو بڕواناكهم توانای وهلامی پرسیارهكانتی ههبێت، خۆت بگرهبهلكی تهندروستیی باشتر ببێت و بتوانین پهیوهندیی پێوهبكهین. بهداخهوه، له١٨-٢-٢٠١٨ ههوالی كۆچی دوایی ناوبراومان پێگهیشت. مردنی ههر مرۆڤێكی بهسهلاچوی ئهو ناوچه،
مردنی كۆمهلێك زانیاری و چیڕۆكی لهناخدا خنكێندراوه‌. 

سهلیم مستهفایش خاوهنی چیڕۆكێكی بێ دادپهروهری بو. دانیشتوانی ناوچهی برادۆست لهسهدهی ڕابردودا، هیچ كات كوچكیان بهتهنی نهبونه‌‌ لهدهست چهتهگهرایی خێل بهناوی كوردایهتییهوه‌. ههردهم ڕاوهدو نراون و ئاوارهو مالوێران كراون. سهرهڕای ڕاوهدونان، لهدهربهدهریش چهپۆكی كوردایهتی و بهربهرهكانێی شێخایهتیان لهكۆل نهبۆتهوه‌. لهسالی ١٩٥٨ و ١٩٥٩ زۆرینهی گوندهكانی ناوچهی برادۆست كهوتونهتهبهر لولهی تفهنگی چهتهكانی بنهمالهی بارزانی بهناوی كوردایهتیهوه‌. دانیشتوانی ئهو دهڤهر ئاوارهی توركیا كراون و لهناوچهی شهمزینان بێ مال و نان و نوانی لهسهرماو ترساو برسان تولاینهوه‌. ناچار لهسالی ١٩٦٢ تهسلیم بهدهولهتی عێڕاق بوینهوهو خێزانهكانی بێ بهرگ و نانیان گواستراونهتهوهبۆ دهشتی ههولێر
ئاوارهیی و بێمالی لهناو خاكی ڕهسهنی باپیران و بهدهستی هاوزمانان، دهردێكی زۆر قورس و بێ ههودایه‌. بهتایبهت بۆ ئهو سهردهم، كه كه‌‌س خاوهنی هیچ شههادهو زانیاری و پیشهو بازرگانی نهبووه، تهنها سهرانی خێل نهبن، ئهوانیش ڕهش و ڕوتی بێچارهو برسی و بێ مالیان گهلهدیل ئاسا بۆ مهرامی خۆیان بهكارهێناون‌.

ههژارهڕاوهدو نراوهكانیش ههردهم بهحهسرهتی گهڕانهوهی سهر كاولهگوندهكانیان بونه‌. لهسالی ١٩٦٥ ههولێك دراوهبهدهست پێشخهریی مهحمود بهگی خهلیفهو حاجی محهمهد شێخ ڕهشید لۆلانی، كهمهلا مستهفای بارزانی ڕازی بكهن بۆ ئهوهی فهرمان بدات بهعهفو كردنی هۆزی برادۆست و ڕێگا بهئاوارهو خاوهن گوندهكان بدرێ و بگهڕێنهوهسهر خانووهداڕوخاوهكانیان و ببێتهكۆتایی شهڕی بارزان و برادۆستان.

 لهسهر ئومێد ههلچنین بهو ههوله، زۆربهی خێزانهوهدهر نراوهكانی برادۆست لهدهشتی دیانا گرد بونهوهو چادر و ڕهشمالیان ههلدان و بهشێكیان كهپریان چێكردن بۆ كاتێكی نادیار. لهو كاتهدا زۆر بههیواخوازییهوه، چاوهڕوانی ویژدانی كورد پهروهرانهی مهلا مستهفای بارزانی بون. ویژدانی ئهویش ههر وهك پیشهی ههمیشهیی دهست بهكار بو بۆ جێنۆساید كردنی مال و خێزانی بێتاوان لهسهر عهقلێكی خێلگهرایی و بهناوی كوردایهتییهوه‌.

ئێمهچهند خێزانێك لهدهشتی دیانا كهوتینهڕهخ (ڕۆخ) یهكتر. ههر خێزانێك چهند مندالههوردهوالهو دوور لهبیری تاوانی تاوانبارانی كوردایهتیان ههبون. ئێمهی مندال، ههردهم بهزگی برسی و بهرگی پنی پنیمانهوه، بێعارانهلهیاری كردن و سهرهڕۆیی نهدهكهوتین و دایكانیش عهودال و هیلاك و ناخ بهسۆ بهدوامانهوهبون.
من و چهندین مندالی هاوتهمهن و عجول خهریكی یاریی چاوشێركانێ و كهلانێ بوین. ههر خێزانێكیش چهند سهر بزنیان ههبون. ئێوارهبو، دایكانمان زهرك و پارزینكیان ههلگرتن و ویستیان بڕۆن بۆ بێری بزنهكان. ژیانی ئێمهی مندال، جیهانێكی شێوهبههشت و سادهو بێگهرد بو. ههر بهیاری كردن و ڕاوهدونانی یهكترهوهخهریك بوین. لهو سهروبهندیدا لهسهر یاری لێمان بووهشهڕو یهكتر ڕاوهشاندن. دایكیشم ڕاوی نام و چهپهلۆكێكی بهسهری دادام. قۆلی گرتم و لهگهل خۆی ڕایپێچام بۆ ناو بزنان. بێر كراو بزن دۆشران و بێری ئامادهی گهڕانهوهبون بۆ مال. دایكانمان بێزار بون بهدهست عجولی و نهڕاوهستان و سهرهڕۆیمانهوه‌. دایكم پالهستووهكی پێڕانام و گۆتی، وهللههی لهگهلمان ناهێیتهوهبۆ مال و دهبی لهبهر بزنان لهگهل ڕهسول و سهمهد بمینێیتهوه‌. ڕهسول سۆفی، تۆزێك لهمن بهتهمهنتر بو. سهمهد مهاجیر لهدهوری چوارده‌‌ سالان بو

من لهگهل ڕهسول سۆفی و سهمهد مهاجیر لهبهر بزنان مامهوهو لهخوار سهروكانیی دیانا بزنمان دهلهوهڕاندن. دیارهمندالهڕهفیقهكانم بهكۆمهل لهبهینی مالی ئێمهو مهاجیر شۆشنهیی ههر خهریكی كهلانێ بون. هێزی كوردایهتی كهتیبهیهكی هاونانیان لهسهروكانیی دیانا دامهزراندبو. ههدهفیان لهمال و خێزانی بێتاوان گرتبو. بهلێ هێزی كوردایهتی دهستی لهمندالهڕهفیقهكانم و دایكهشهكهتهكان وهشاند. مالهكانمان بهفهرمانی مهلا مستهفا بارزانی و سهرپهرشتی مقهددهم عهزیز عهقڕاوی هاونباران كران. لهو هاونباران كردندا، ١٣١ مندال و دایك گیانیان لهدهستدا. سهلیم مستهفا ئێشمهیی دو مندالی بهر هاونانی كوردایهتی كهوتن و ڕوحی فریشتهییان لهلاشهجیا بویهوه‌. 
موعجیزهبو كهمن لهگهل بێریان نهگهڕامهوه‌. نهگهڕانهوهم بووههۆی تهمهن درێژی و مانهوهم لهژیاندا. دلنیام مانهوهی من تهنها بۆ ئهوهبووهكهبتوانم كهمێك لهو چیڕۆكهخنكێندراوانهوهك خۆیان بگێڕمهوه‌. چونكی بناغهی كوردایهتی لهسهر خۆپهرستی و چهتهگهرایی و چهوساندنهوهی كوردان دامهزراوهو ههردهم درێژهیان بهو بناغهداوه، ههتا ئێستایش خهلكانی مهزلوم و ستهم دیدهی دهستی كوردایهتی، ناوێرن گوزارشت لهخۆیان بكهن و باسی ئهو تاوانانهبكهن كهدهرحهق بهمال و خێزانیان ئهنجام دراوه‌. هاونی یهكهم ئهو كۆمهلهمندالهی بهههدهف گرتن كهگشتیان هاوتهمهن و ڕهفیقی یاری كردنم بون و چواردهیان بهیهكهم هاون كوژران. ئایییی چهندین جار بۆ ئهو ڕهفیقهمندالانهم گریاوم كهههردهم پێكهوهلهڕاكردن و یاریی كهلانێ، كێلانێ، بڕانێ، چاوشێركانێ، سێڕێزكانێ، شێر و خهتانێ، همباندزیانێ، كهلامستانێ، كهتیلۆكانێ، شارشارۆكانێ، تۆپانێ، ساپساپانێ و مالهسیجانێ دابوین و دایكانمان بێزار دهكردن. بهلێ ههر بهیهكهم هاون، سهرجهم ڕهفیقهكانی مندالیم لهدهست چون و ههتا مردن ناتوانم لهبیریان بكهم.

بهلێ زیادتر لهمانگێك ڕۆژانهچینهگریانێكم دهكردو بهدایكم دهگۆت، كوا فلان برادهرهم، كوا كوڕی حاجی حهكیم و سۆفی سهلیم و ئهوانیتر؟ كوان بۆ دیار نینهیاری بهیهكهوهبكهین و غهریبییان دهكهم؟ دایكم بهدهستمهوهقراری نهدهگرت و دهیگۆت، ئۆۆیییی كوڕم چۆن تۆیش لهگهلیان بهر تۆپ نهكهوتی و لهكۆلم نهبویتهوه، ئێ كوڕم ئهوان كوژران، كوژران. دیسان بهگریانهوهدهمگۆت، ئێ دایهدهتوخوا پێم بلێ، كهی دێنهوه؟ دایكم توڕهدهبوو دهیگۆت ئێ دهبهسه، ناگهڕێنهوهنه‌.  جار ههبو، هندهك لهو دایكانهی مندالیان لهدهست دابون، لای دایكم دهبون و دیسان پرسیارو، ئهرێ دایه، بۆ برادهرانم ناهێنهوهو یاریم لهگهل ناكهن؟ دایكهكان برینیان دهكولانهوهو دهستیان بهگریان دهكرد
سهلیم مستهفا ئێشمهیی ههتا مانگی دوی ئهمسال لهژیاندا مابو. بهداخهوهبۆ ماوهیهكی درێژ نهخۆش و لهسهر جێگا بو. ههر چاوی لهدادگایهك بو كهلهدایك ببێت و بتوانێت دادوداوای خوێنی بهناحهق ڕژاوی مندالهكانی تۆمار بكات. كهچی ئهو ئومێدهی بردهژێرگل و دایكی كوردایهتی نهك دادپهروهریی لێ پهیدا نهبو، بهلكو زگ و حهملهی تهنها خوێن و گریان و فرمێسكی ههژارانی كورد بو

بهڕێزان و خۆشهویستانم، بابهتی قهتل و عام كردنی مال و خێزانی بێتاوانی برادۆستان لهسالی ١٩٦٥ لهدهشتی دیانا، دهیان چیڕۆكی لهم چیڕۆكانهی ماون بهبێ تۆمارو پرسیارو دادگهری و لێپێچینهوه‌. دلنیام لهناوچهكانیتریش، ههژارانی كورد هزاران تاوانیان بهسهرهاتووهبهدهستی كوردپهروهرانی مهلایی و جهلالیی و هاوبیرانیان و ههر كهسێكیش ویستیبێتی ڕاستیهكان بدڕكێنی، ههر زوو دهستی كوردایهتیی لێوهشاوهو بێدهنگیان كردووه‌.

بۆیهدهتوانم بهبێ پێچهوانهبلێم، دوای ئهو ههموو تاوان و كردارانهی كوردایهتی، نهك دهستكهوتمان نهبووه، بهلكو، زهرهرمهندیی سهرهكی لهگیانی و مالی و مهعنهوی و خاكی، ههر كوردی ژێردهستهو چهوساوهبونهو ههتا بنهمالهخۆپهرستهكانی كوردایهتیش دهست ڕۆیشتوو خودان بڕیار بن، كوردان لهجیاتی سهركهوتن و ئازادی، تهنها ژێركهوتن و خوێن و فرمێسك ڕشتنیان بهرههم دهبێت.

No comments:

Post a Comment