١٢- كرۆسك، گڕك، هه‌رمێ، هه‌رسێكیان یه‌ك جۆره داره، به‌لام به‌ریان جیوازه. كرۆسك به‌ریان گه‌وره و به‌ئاوو شیرین بو. گڕك، ئه‌و جۆره بون كه له دووری ئاو بون و له خواردن قوڕگی مرۆڤیان ده‌گرت، بۆیه پێیان ده‌گۆترا گڕك، هه‌رمێ هه‌مووی ده‌گرته‌وه. كرۆسك وشك ده‌كران و پێیاندهگۆترا له‌تكه كرۆسك. له‌تكه كرۆسك له ئاودا دهكولاندران و ده‌كرانه خۆشاو.
١٣- باوی:
باوی دارێكی خۆڕسكی دێمهكاره، به‌ریان یه‌كجار زۆر بو، هه‌م به شینی ده‌خوران، هه‌میش وشك ده‌كران بۆ زستانان. تاله باوی و جۆری شیرینیان هه‌بون. خواردنی تاله باوی، ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره و دابه‌زاندنی چه‌وری و پاله‌په‌ستۆی خوێن. هه‌ر ئه‌وتۆ باوی به‌گشتی بۆ ته‌ندروستی باشن و ده‌ماره‌كانی خوێنبه‌رو دل به‌هێز ده‌كه‌ن. باوی به خاوی ده‌خورێن و سپی ده‌كرێن و له ڕوندا سۆر ده‌كرێنه‌وه بۆ سه‌ر په‌لاو برنج. باوی له‌ناو كوبه و كفتهو جۆره خواردنهكانیتریش ده‌كرێن.
١٤-چهقێلۆك:
هه‌مان جۆری داری باوی بون، به‌لام وه‌ك باوی گه‌وره نه‌ده‌بون و وردتر بون، هه‌مان تام و چێژیشیان هه‌بو. به‌ری چهقێلۆك به شینی زۆر خۆشن و وشكیش ده‌كرێن هه‌ر له شێوه‌ی باوی.
١٥- هنجیر:
ههمهجۆر بون، هنجیری تهوسك، هنجیری ڕه‌ش، هنجیری سپی، زڕ هنجیر، كهڕكه هنجیر، هنجیری زه‌رد، هنجیری سماقی. ناوچه شاخاویه‌كانی برادۆست تژی بون له هنجیری خۆڕسك و ده‌ست چینیشیان هه‌بون. جۆره هنجیری تهوسك، زۆر ورد بون و ئه‌وه‌نده شیرین بون، دۆبیایان تێدهچزی و تامێكی زۆر شیرین و به چێژیان هه‌بو. هنجیر وشك ده‌كران و ده‌كرانه له‌تكه هنجیر و زستانان به‌شێكی شهوچهرهیان پێ جێبه‌جێ ده‌كرا. داری هنجیر به‌كار ده‌هات بۆ بالیفۆكی ته‌پكه كه‌و.
١٦- مێو:
ترێی ڕهشمیر، تایێفی، پاییزی، زهركۆك، كڕكڕۆك، كشمیش.
ترێی تاییفی، پێش جۆره‌كانیتر پێده‌گه‌یشت. ڕهشمیر، ترمی گه‌وره و ویشی گه‌وره بو. ناوه‌ڕاستی هاوین پێده‌گه‌یشت. ترێی پاییزی، دره‌نگ پێده‌گه‌یشت و هه‌تا سه‌رمای پاییز تێكی نه‌دابا، خه‌لاس نه‌ده‌بو. ترێی زهركۆك، ورد‌و به‌تام بو. ترێی كڕكڕۆك، له خواردن ڕه‌ق بو بۆیه پێیانده‌گۆت كڕكڕۆك. ترێی كشمیش بێ ده‌نك و ناوك بو. كهندو دۆل و شیوه‌كانی ناوچه‌ی برادۆست پڕ بون له جۆره‌ها مێوی خۆڕسك و بێ خاوه‌ن.
بنه مێو ئاسانه بۆ چاندن. هه‌ر توره مێوهك ببڕی و له زه‌ویی بچه‌قێنی و ئاوی بده‌ی شین ده‌بێت. گوندیان بهتورمهی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان دروست ده‌كردن. هه‌بو دار ئهسپیندارێك و دار مێوێكی له ته‌نیشت یه‌كتر دهچاندن. كه هه‌ردوكیان ده‌هاتن به‌رز ببنه‌وه، بهارێ له كاتی دار بشكوتندا ئهسپینداریان به مكاره شه‌ق ده‌كرد و توره مێویان لۆچ دهكردو به‌ناو ناوه‌ندی دار ئهسپینداریاندا ده‌برد. عاده‌ته‌ن داری ئه‌سپیندار زۆر به‌رز ده‌بێت. كه برینی ئه‌سپیندار خۆی لێك ده‌دایه‌وه، توره مێو له‌ناوی ده‌چه‌سپی و پاش چه‌ند سالێك، مێو له دیوی عه‌ردی ده‌بڕدرا و ئه‌سپیندار ههلدهچو و ده‌بیندرا، تۆقه‌سه‌ری ئه‌سپیندار ترێی پێوه هاتووه و مێوه، له بنیش ته‌نها ئه‌سپینداره. كه‌سانی شاره‌زای دار بهتورمه كردن هه‌بون، بهاران له‌گه‌ل ئاوس بون و بشكۆ دانی داره‌كان، ده‌ستیان به بهتورمه كردن ده‌كرد. بۆ نمونه، دارێكی سێ‌و و ههرمێیان له یه‌كتر بهتورمه ده‌كردن و ده‌بیندرا، له بنی یه‌ك دار بو، له سه‌ره‌وه‌ش دو جۆر به‌ری ده‌دا. دیوهك سێوی پێوه ده‌هاتن، دیوهكهیتر هه‌رمێ.
١٧- ههلوچه:
ئالوو بالو، زه‌رده‌لو، ههلوچهی ڕه‌ش و سۆر و زه‌رد هه‌بون. ههلوچه دارێكی ده‌ست چینه. له‌ناو ڕه‌ز و باخچه‌كانی ناو گوندان دهچاندران.
١٨- خۆخ:
دهستچینی جۆتیاران بون، به‌لام كه دهمانچاندن، سێ سالان ده‌هاتنه به‌ری، سێ سالان بێ ئه‌ژمار به‌ریان ده‌دا، سێ سالان له كورتهیان ده‌دا، سالی ده‌یه‌م ده‌بی بڕدرابان و فرێ درابان. واته ته‌مه‌نی داری خۆخ، نۆ هه‌تا ده سالان بو. هنده‌ك سالان خۆخ به‌رێكی ئه‌وه‌نده زۆریان ده‌گرت، ده‌بی هه‌ر تایه‌ك و كهپرێكمان بۆیان دامه‌زراندبا، هه‌تا له‌به‌ر گرانایی به‌ر، نه‌شكێن. خۆخیش، كه زیاد ده‌بون و له وه‌ختی خۆیان نهخورابان، وشك ده‌كران و ده‌بونه له‌تكه خۆخ و زستانان له‌گه‌ل جۆره میوهكانیتر ده‌كرانه خۆشاو.
١٩- هنار:
هناری شیرین، هناری مێخۆش یان مزر، هناری ترش هه‌نه
داری هنار باشترین بو بۆ توره‌ی خه‌لێف و كه‌وانه و شهپۆپه و چه‌په‌ر. به‌تایبه‌ت كه‌وانه‌ی تۆڕی ڕاوو شكار، له توره داری هنار دروست ده‌كران. هناری دوور له شهتهڕی و ئاو، كه بهاران كولیلكیان ده‌دان، ئه‌گه‌ر ئاو نه‌درێن و تێنی ببن، كولیلكهكانیان هه‌لده‌وه‌رێن و به‌ری باش ناگرن. كه به‌ریشیان گرت و هنارهكان به‌ره‌و گه‌وره بون چون و ئاو نه‌درێن، له تێنان هنارهكانیان زوو دهقهلشن و تێك ده‌چن. توكلی هنار وشك دهكراو دههاڕدراو بۆ كهولی حه‌یوان به‌كار ده‌هات كه ده‌كرانه مه‌شك و دۆدان و هیزه و همبان.
٢٠- سنجی:
ماله سنجی هه‌بون، به‌ڕێكی زۆر نایابیان هه‌بو، هه‌م به شینی به‌ری ده‌خورا، هه‌م وشك ده‌كران، هه‌تا سالی پاشتر سنجی مابانه‌وه، تێكنهدهچون. جۆتیاران كه‌یفیان به دار سنجی نه‌ده‌هات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر جێگایه‌ك بنه سنجیهك هه‌بێت، ئه‌و ده‌وروبه‌ر گشتی ده‌بێته سنجی و زه‌وی داده‌گرن و بهتلیانیان ئاسان نییه. داره سنجی به قه‌د داری كرۆسك به‌رز و ئه‌ستور ده‌بێت.
٢١- سێ‌و:
تاله سێ‌و، شه‌كره سێ‌و، سێوه سۆر، سێوه شین، زه‌رده سێ‌و.
داری سێ‌و ده‌ستچین و بون. سێوی هه‌مه‌ڕه‌نگ هه‌بون. ئه‌و سێوانه‌ی له كاتی گه‌یشتن نهخورابان و زیاد بان، كه‌رك ده‌كران و له‌سه‌ر بانان ڕادهكران و ده‌كرانه له‌تكه سێ‌و. هه‌ر ئه‌وتۆ مڕهباو خۆشاویشیان لێ دروست ده‌كرا.
٢٢- دڕی:
دڕی خۆڕسك بون.
دڕی له چۆله‌وانی و ده‌و ئاو‌و چۆمان ده‌ڕوان و به‌رییان پێوه ده‌هات. به‌ری دڕیان زۆر خۆش بو. هنده‌ك جێگا هه‌بون، دڕی دایده‌پۆشین و پێیاندهگۆترا ماله دڕی. به‌ری دڕی، له‌و كاته‌ی پێده‌گه‌یشت دهخوراو وشكیش ده‌كران.
٢٣- شیلان:
شیلان گولی په‌لك پان و جوان و ڕه‌نگینی ده‌گرتن و له ناو زۆر چیل و په‌رژینی گوندان ده‌بیندران و له دۆل و شیوه ئاویهكانیش خۆڕسكانه هه‌بون. شیلان دارێكی دڕكداره و دڕكهكانی كوڕ و تیژن و ده‌بێ به هۆشیاریه‌وه ده‌ستی بۆ ببردرێ.
تێبینی:
ده‌كرێ به‌نده زۆر شاره‌زایانه شته‌كانم نه‌نوسیبنه‌وه و له‌بیرم چوبن، چونكی ئه‌وه ٤٠ ساله من و گوندیان له یه‌كتر حه‌ڕام كردوین و ٢٧ حه‌فت سالیشه په‌ڕاگنده‌ی هه‌نده‌ران كراوم و هه‌رچه‌نده ڕوحم باله‌فڕكێیه‌تی بۆ شادبونه‌وه‌م به هه‌وارگه‌ی باپیران، به‌لام بڕواناكه‌م سیسته‌می خێل و گێل و داگیركه‌رو سه‌رمایه‌داری بهێلن ئه‌مان و زه‌مان و ئازادی دروست بێت و مرۆڤه‌كان به ئاوات بگه‌ن و ئازادانه سه‌ردانی هه‌وارگه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
تێبینی:
ده‌كرێ به‌نده زۆر شاره‌زایانه شته‌كانم نه‌نوسیبنه‌وه و له‌بیرم چوبن، چونكی ئه‌وه ٤٠ ساله من و گوندیان له یه‌كتر حه‌ڕام كردوین و ٢٧ حه‌فت سالیشه په‌ڕاگنده‌ی هه‌نده‌ران كراوم و هه‌رچه‌نده ڕوحم باله‌فڕكێیه‌تی بۆ شادبونه‌وه‌م به هه‌وارگه‌ی باپیران، به‌لام بڕواناكه‌م سیسته‌می خێل و گێل و داگیركه‌رو سه‌رمایه‌داری بهێلن ئه‌مان و زه‌مان و ئازادی دروست بێت و مرۆڤه‌كان به ئاوات بگه‌ن و ئازادانه سه‌ردانی هه‌وارگه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
No comments:
Post a Comment