جۆره گیایه‌كان. ئه‌و گیایانه‌ی ده‌خوران و تۆیان ده‌گیرا.
هندرش:
هندرش جۆره گیایه‌كی وه‌رزییه، له شێوه‌ی كوڕاده و په‌لكه پیازه، به خاوی ده‌خورێ.
تۆلكه:
له‌گه‌ل هێلكه‌و ڕون و ساوار و بهشێوهیتریش ده‌خورێ.
لوش:
له ڕونی ده‌كرێ و له‌گه‌ل هێلكه و بریدان ده‌خورێ.
جاتر:
جاتره به زۆر شێوه ده‌خورێ، به ته‌ڕی له‌گه‌ل هه‌ر خواردنێك تێكههلاو بكرێ، خۆشی ده‌كات. وشك ده‌كرێ و خاوێن ده‌كرێته‌وه بۆ ناو ئاوه هێلكه و ترشك و كفته و مزه‌وره و هه‌م تامی خۆش ده‌كات هه‌م، بۆنهكی زۆر نایاب ده‌دات. پێشان وامانده‌زانی جاتر به‌س له كیوستانن ده‌ڕووێ، به‌لام له سالی ٢٠٠٤ هنده‌ك تۆ جاترم له كوردستان هیناو له ویلایه‌تی تێكساس ده‌وره خانومان كرده جاتر، هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی ده‌كردین، واقیان وڕ ده‌ما له جوانی و بۆن خۆشیی جاتر. له ٢٠١٤ خاووهكهمان فرۆشت، ئێستایش خاوه‌نی خانوو هه‌والی بۆن خۆشی جاترمان بۆ ده‌نێری
بێزا:
بۆ ناو په‌نیر و ژاژی و كهشكان به‌كار دێت و گیایه‌كی زۆر تام خۆش و به‌سوده.
كوڕاده:
كوڕاده له شێوه‌ی سیری خۆڕسكه، هه‌م به شینی دهقرتێندرێ و ده‌خورێ، هه‌م وشك ده‌كرێ و له‌ناو خواردنان ده‌كرێ به‌تایبه‌ت، ساوار.
سیر:
سیری خۆڕسك زۆر به‌تامتره له سیری ده‌ستچین، سیر له‌گه‌ل ژاژی و كه‌شك و ماست تێكهه‌ل ده‌كرێ و به له‌گه‌ل زۆر خواردنیتریش تێكههلاو ده‌كرێ.
كه‌نگر:
(كهڕهنگ)، بهاران كه كه‌نگر سه‌ریان هه‌لدا، مرۆڤ به پیشلقان، پیشه‌قان، به بنه‌وه هه‌لیان دهقنێنی و دڕكهكانیان لێده‌كاته‌وه و به‌خاوی ده‌یخۆن و زۆر به له‌زه‌تن. له‌به‌ر هێلكهڕونیش ده‌كرێن، بریدهدرێن و له‌گه‌ل زۆر خواردن ده‌خورێن، له‌گه‌ل ژاژی تێكهه‌ل ده‌كرێن، كه‌نگر ماستیان پێ چاك ده‌كرێن.
هنده‌ك سالان كه‌نگر زۆربه‌ی نێر ده‌رده‌چن، پێشی وشك بن، نێركهكهیان پێیده‌گۆترێ ستانگ، ئه‌و ستانگیش بۆ ناو ماست و ژاژی به‌كار ده‌هات. كه‌نگری نێر تۆیه‌كی زۆر خۆش و به له‌زه‌تی پێوهدێن و پێی ده‌گۆترێ، دهندهلۆشك، كهنگرۆشك، سوس. هه‌ر وه‌ختی ته‌واو وشك بون، خه‌لك ده‌چنه دهندهلۆشك داكوتان. بۆ دهندهلۆشك داكوتان، پارچه كهوله مه‌ڕ یان بزن و چێل له دارێكی قه‌وس ده‌به‌ستراو دارێكیتریان به ده‌سته‌وه ده‌گرت، ئه‌و كهولی له دار به‌سترابو، پێیانده‌گۆت، ڕهندۆلك. ڕهندۆلكیان به‌ده‌ستێك له‌به‌ر كه‌نگر ڕاده‌گرت و به دارده‌ستێك لێیان ده‌داو، گشت كهنگرۆكهكان ده‌ڕژانه ناو ڕهندۆلك، هه‌تا ڕهندۆلك پڕ ده‌بو، ئینجا به‌تالیان ده‌كرده ناو توور یان جه‌نتا، یانیش جوال. زۆرێكیش، ئه‌گه‌ر ڕهندۆلكیان به‌ده‌ست نه‌كه‌وتبا، ئه‌وا سه‌ره‌د و بێژینگ و مۆغهلیان له جیاتی ڕهندۆلك به‌كار ده‌هێنان. كهنگرۆكهكان جوان خاوێن ده‌كرانه‌وه و به‌شێكی به‌رچاو، له شه‌وچه‌ره‌ی زستانان، كه‌نگرۆك بون و هه‌تا ئێستایش باون. جۆتیاران به‌شێكی پێداویستیه‌كانیان به كه‌نگرۆكان دابین ده‌كردن.
كوزرهكه:
قوزرهكه گیایه‌كی په‌لك پانه، زۆر له زه‌وی به‌رز نابێته‌وه. له زۆر جێگای كهتیهوه شین ده‌بێت و بهاران ده‌ریده‌هێنن و بریی ده‌درێن له ڕونی ده‌كرێن و ده‌خورێن. بریدان بۆ هندێیه هه‌تا دڕكهكانی ده‌مرن. ده‌كرێ هه‌ر به خاوی سماقی لێبدرێ و ببشێون و بیخۆن.
كوزهله:
كوزهله له‌ناو دهراوهكانی دایمه كانی و دایمه ئاوه‌كان و جۆگه‌له‌كان ده‌ڕووێ و هه‌ر به‌خاوی له‌گه‌ل نان و خواردنهكانیتر ده‌خورێ. به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل ماست تێكهه‌ل ده‌كرێ هه‌ر وه‌ك خیارو ماست.
قه‌له‌ندۆر:
قه‌له‌ندۆر له دارستان و به‌رزاییه‌كان دهرووێن، بهاران به‌ژنی مترێك به‌رز ده‌بێت و وه‌ك ڕێواسان دهقرتێندرێ و سپی ده‌كرێ و ده‌خورێ.
دۆری:
دۆری بنی قهلهندۆره، كه قه‌له‌ندۆر وشك بو، بنی ده‌رده‌هێنن، له شێوه‌ی كرتۆپه (په‌تاته)یه و هه‌ر وه‌ك په‌تاته‌یش ده‌خورێ. بری ده‌رێ و له‌ناو جۆره خواردنان ده‌كرێن.
كوارك:
له وه‌رزی بهار له زۆربه‌ی جێیان ده‌ڕووێ و خواردنی به له‌زه‌ته، هه‌م له‌گه‌ل خواردنهكانیتر هه‌میش به برژاندن و له ڕون كردن، هه‌میش به بریدان، یان وه‌ك كه‌باب، له شیش بدرێن و له‌سه‌ر په‌ل و پهلهمۆر خوێ بكرێن و بكرێنه كه‌باب. كواركی ڕه‌سێ، له زۆربه‌ی كواركان خۆشتر و گه‌وره‌تریشن. كواركی ڕه‌سێ، به‌و كواركانه ده‌گۆترێ، كه هه‌تا دره‌نگانی بهار له‌ناو بنه كهركۆل و ڕه‌سێ دهڕووێن.
كاردی:
كاردی، بایه‌خی زۆری پێده‌درێ له‌ناو كورداندا و له‌گه‌ل زۆربه‌ی خواردنان ده‌خورێ، به‌لام ده‌بێ زۆر چاك بكولێندرێ و سماق بكرێ و بخهسێندرێ، ئه‌گینا، قوڕگی مرۆڤ ده‌بڕێ و دهزورێنیتهوه. كاردی، له‌گه‌ل برنج و كهنمه كوتایی و گفتهیش لێكدهدرێ. كاردی له زۆر جێگایان ده‌ڕووێ، به‌تایبه‌ت جوانترین كاردی، له‌ناو لێڕه داران شین ده‌بێت. جۆره‌كانی كاردی، كاردی ملاكۆك، كاردی ڕیشۆك، كاردی كلۆر، كاردی ڕیخ.
سترێلك:
ستڕێلك له‌گه‌ل هێلكه ڕون و جۆره خواردنهكانیتریش ده‌خورێ.
گیایه‌كی بهاریه. زانیاریی زیاترم له‌سه‌ری نییه.
پیازۆك:
شێوه و تامی پیازی خۆمالی ده‌دات، به‌لام بنی گه‌وره‌ی وه‌ك پیازی نییه. گیایه‌كی خۆڕسكی بهارییه. زیاترین بۆ ناو كه‌شك و ژاژی به‌كار دێت و به خاویش ده‌خورێ.
ڕاكێشۆك:
بهاران ده‌ڕووێ و نه‌مزانیوه بخورێ، ته‌نها بۆ دهرماناتی كوردهواری به‌كار ده‌هات. بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی كولك و برینه پیس بووه‌كان به‌كار ده‌هات. ڕاكێشۆكیان ده‌هێناو تۆزێكیان دهكولاندو و له‌سه‌ر ئه‌و كولكانه داده‌نرا كه ده‌ر نه‌ده‌بون و نهدهگهین، ئه‌و گیایه هه‌م ده‌یگه‌یاند و زه‌رد ده‌بو، هه‌میش پیسایی ناوه‌وه‌ی ڕاده‌كێشاو خاوێنی ده‌كرده‌وه.
ترشۆك:
ڕووه‌كێكی بهاریه، به‌لام زانیاریم له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌كار هێنان و خواردنی نییه، ئه‌وه‌نده ده‌زانم، به خاوی هه‌ر وه‌ك كه‌وه‌ر و كه‌ره‌وز ده‌خورێ.
چونگ:
چونگ گیایه‌كه، له ناوچه شاخاویه‌كان ده‌ڕووێ، نازانم ده‌خورێ یان نا. به‌لام له‌بیرمه، سالێك باپیرم هه‌ر له ئه‌ژنۆی ڕاستی دهگازاندو ده‌یگۆت، شه‌و هه‌تا به‌یانی خه‌وم لێناكهوێ له‌به‌ر ئێش و ئازاری.
پیره ژنێكی گه‌ردی لێمان بووه میوان و باپیریشم هه‌ر ده‌ینالاند، پیره ژنه‌كه ناوی په‌ری بو. له باپیرمی پرسی و گۆتی، ئه‌وه چیته؟ ئه‌ویش باسی ئازاری ئه‌ژنۆ (چۆك)ی بۆكرد. په‌ری گۆتی سۆفی حه‌مه‌د، به‌یانی بڕۆ هنده‌ك گیای چونگ بهێنه‌و جوان بیكوته، گشكهكی هه‌ویر چاكه و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆت دانێ، ئه‌و جێگایه‌ی زۆر ئازاری هه‌یه، به‌قه‌د یه‌ك ده‌رهه‌م بۆشایی بهێله‌وه و چونگی كوتراوی له‌سه‌ر دانێ. به‌لام زۆر ئاگادار به، له جێی دهرههمێك زیاتر نه‌بێت، چونكی هه‌رجێیه‌كی چونگی بگاتێ، هه‌تا سه‌ر ئێسقان دهیسوتێنی. باپیرم به‌یانی چوبو، یه‌ك بنه چونگی ههلقهناندبوو هینایبو زۆر به جوانیی كوتایبو، له‌پاش بانگی عیشایێ، گشكه هه‌ویرێكی خستبووه سه‌ر كهشكه چۆكی، به‌لام گوێی به ئیرشاداتی پهریێ نه‌دابوو ئه‌و جێگایانه‌ی ئازاری هه‌بو، گشتی به بۆشی هێلابویهوه و چونگی كوتایی له‌سه‌ر دانابو. كاتێك دره‌نگانی شه‌و ئێمه له ناله‌و هاواری باپیرمان له‌خه‌و ڕاپه‌ڕین و هه‌ر ده‌یگۆت، په‌ری چیلێهات، بۆ وایبهسهر هێنام و ئه‌ژنۆم گشتی سوتاوه. ئه‌ژنۆی باپیرمی ته‌واو سوتاندبو، به‌لام له‌و ڕۆژیه‌وه هه‌تا كۆچی دواییشی كرد، جارێكی‌تر له‌و ئه‌ژنۆی نهگازاندو نه‌یگۆت ئێشی هه‌یه.
خهرتهلۆك:
گیایه‌كی له شێوه‌ی په‌لكه تور و شێلمه. گیایه‌كی زۆر خۆشه و ده‌لێن بۆ باداریش باشه. ئێمه زۆر جاران دهمانهێناو بری ده‌دراو به‌یانیان له‌گه‌ل هێلكه‌و ڕون ده‌خورا.
شیرمل:
جۆره گیایه‌كه، زۆر كه‌مه، ته‌نها له لات و بستی و جێگا به‌رزه‌كانی شاخه به‌فر گره‌كان ده‌ڕووێ و هه‌ر وه‌ك ڕێواسان لۆچ ده‌كرێ و به‌خاوی ده‌خورێ. تامێكی زۆر خۆشی هه‌یه و شه‌هیه‌ی مرۆڤ ده‌كاته‌وه.
ڕێواس:
ناوچه شاخاویه‌كان ڕێواسی بێ ئه‌ژمار ده‌گرن. ڕێواسی به‌ڕۆژ و خێش و بن به‌ردان زۆر خۆشتر و جوانترن له‌چاو ڕێواسی نزاران. ئه‌و ڕێواسه‌ی له‌ناو به‌رد و خیزیشدا ده‌ڕوا، یه‌كجار ناسك و به‌تام بون. مرۆڤ تێریش بخوات، هه‌ر كاتی چه‌ند ڕێواسێكی ههلقهناندن و خواردن، یه‌كسه‌ره برسیی ده‌بێته‌وه. هنده‌ك سالان به‌شی زۆری ڕێواس، مێ ده‌رده‌چن و نێركیان نییه، ته‌نها ڕبهنگه، ڕبهنگ، به په‌لكی ڕێواس ده‌گۆترێ. كه وشك بوو به‌به‌ر گوفیه با كه‌وتن، پێیانده‌گۆترێ قهنگهلاشك. به‌لام قهنگهلاشك بۆ زۆر په‌لكه وشك بووه‌كانی ڕێواس و كه‌نگر و قه‌له‌ندۆر به‌كار دێت.
پونگ:
گیایه‌كی هه‌تا بلێی تامخۆش و بۆن خۆشه، به‌خاوی ده‌خورێ، له‌ناو دۆین و ماشهگهنم ده‌كرێ و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یش به‌كار ده‌هات كه زه‌مانی خۆی زۆر هیلاك ده‌بون و نه‌خۆش ده‌كه‌وتن و ده‌یانگۆت، به‌خاوی كه‌وتووه. ئه‌وانه‌ی به‌خاوی ده‌كه‌وتن، پونگیان دهكولاندو له‌سه‌ر ئاگر ده‌یان هینایهخوار و له‌پێش نه‌خۆشیان دادهناو بهتانیهكیان به‌سه‌ر سه‌ری نهخۆشدادهداو پونگی كولاوو گه‌رمیان ده‌خسته پێش نه‌خۆش. نه‌خۆش ئاره‌قه‌ی دهكردو و هه‌ر له‌ناو ئه‌و به‌تانی ده‌نوست، كه ههلدهستایهوه، نه‌خۆشیه‌كه‌ی نه‌ده‌ما.
No comments:
Post a Comment